ده‌رچه‌ی پیته‌كان (مخارج الحروف) کوڕی خاك ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ سیفاتی پیته‌كان گرنگترین بابه‌تی هونه‌ری زانستی ڕه‌وان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه. هه‌ر یه‌كێك تیایاندا به‌توانا بێت ئه‌وا توانایی ته‌واوی ده‌بێت به پاراوترین زمان ووتوێژبكات ، كه ئه‌ویش زمانی عه‌ره‌بی یه و زمانی قورئانی پیرۆزه. واتای ده‌رچه ( المخرج ):له زمانه‌وانیدا : شوێنی ده‌رچوون ( محل الخروج ): شوێن ده‌رچه‌ی شتێك ده‌گرێته‌وه. له‌زاراوه‌دا : شوێنی ده‌رچوونی پیت (محل خروج الحرف): ده‌رچوونی هه‌ر یه‌كێك له پیته‌كانه له شوێنی دروست بوونیانه‌وه وه‌ك: ده‌رچه‌كانی زمان و قورگ و...هتد. واتای پیت( الحرف ). له‌زمانه‌وانیدا : ڕۆخ ( قه‌راغ )ی شتێك. له زاراوه‌دا : ده‌نگێكه دروست ده‌بێت له ده‌رچه‌یه‌ك ( مخرج )ی دیاری كرا‌و، وه‌ك . قورگ ، زمان و لێوه‌كان، یاخود ده‌رچه‌یه‌كی دیاری نه‌كراوی وه‌ك بۆشایی ده‌م ( جوف الفم ) . پیته‌كانی زوبانی عه‌ره‌بی كه ژماره‌یان بیست و نۆ پیته هه‌موویان ده‌رچه‌یكی دیاری كرا‌و (محقق ) یاخود دیاری نه‌كراو ( مقدر)یان هه‌یه . به‌لاَم 7 پیت هه‌ن كه له قورئانی پیرۆز دا هاتوون ده‌رچه‌یه‌كی ناسراو به خۆیانیان نی یه , ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ڵی دوو ده‌رچه یاخود له نێوانی دوو ده‌رچه دا دروست ئه‌بن . 1. ووشه‌ی (ءأعجمی ) له‌سوره‌ی (فصّلت /44 )دا هاتووه. هه‌مزه‌كه‌ی نه‌وه‌ك هه‌مزه‌یه‌كی ئاسایی ده‌نگی دێت نه‌وك ده‌نگی ئه‌لیف . به‌ڵكو له نێوانی هه‌ر دووكیان ده‌نگی دێت وه‌ك همزه‌یه‌كی ئاسان (الهمزه المسهلة) 2. خوێندنه‌وه‌ی پیتی (ص) ی ووشه‌ی (الصراط) كه كه‌مێك ده‌نگی (ز) ی تێكه‌ڵ ببێت، له خوێندنه‌وه‌ی حه‌فص نیمانه . 3. (ا) ئه‌لیفی مه‌یلدار ( الالف المماله ) له (بسم الله مجریها ومرسها).. 4. خوێندنه‌وه‌ی پیتی (ی) ی ووشه‌ی (غیض , قیل) كه كه‌مێك پیتی (و) تێكه‌ڵ ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌یه . 5. ده‌نگی (ا) ئه‌لیف مه‌دده‌دار كه كاتێك له پێشی یه‌وه پیتێكی قه‌ڵه‌و ( مفخم) هاتبێت ،كاریگه‌ری ئه‌و پیته ده‌نگی ئه‌لیفه‌كه قه‌ڵه‌و ده‌كات به لاوازی . 6. پیتی (ل) كاتێك كه به قه‌ڵه‌وی بخوێندرێته‌وه . 7. نونی زه‌ننه‌دار (نْْ) یاخود ته‌نوین واته دووسه‌ر و دوو بۆر و دووژێر له دوو حاڵه‌تی (إخفاء , إدغام) دا . [pagebreak] ده‌رچه‌كان ( مخارج ) دوو جۆرن: 1. گشتی یه‌كان : ئه‌و ده‌رچانه‌ن كه ده‌رچه تایبه‌تی یه‌كانیان له خۆگرتوه ، ژماره‌یان (5) ده‌رچه‌یه . ( بۆشایی قورگ و ده‌م ( الجوف) . قورگ ( الحلق) . زمان ( اللسان) . لێوه‌كان ( الشفتین ) . بۆشایی لووت ( الخیشوم ). 2. تایبه‌تی یه‌كان: ئه‌وانه‌ن كه تایبه‌تن به ده‌رچه‌ی پتێك له پیته‌كان. *هه‌ریه‌كه له گشتی یه‌كان جۆری ده‌رچه‌ی دیاری كرا‌و (محقق ) و دیاری نه‌كراو ( مقدر) له خۆگرتووه . *دیاری كرا‌و وه‌ك ده‌رچه‌ی قورگ كه (3) ده‌رچه‌ی تایبه‌تی دیاری كراوی له خۆ گرتووه . واته شوێنی پیته‌كه دیاره كه له كۆیدا ده‌رده‌چێت . به‌لاَم دیاری نه‌كراو (مُقَدَّر) ناتوانرێت شوێنی ده‌رچوونی پیته‌كه دیاری بكرێت وه‌ك ( بۆشایی قورگ وده‌م ، بۆشایی دواوه‌ی لووت ( الخیشوم ) ، له م ده‌رچانه‌دا ناتوانرێت پیته‌كان شوێنێكی دیاری كراوی بۆ ده‌ست نیشان بكرێت وه‌ك: ده‌نگی مه‌نیگه . یان پیته‌كانی مه‌دد ( ا, و , ی ) كه له بۆشای قورگ و ده‌م و ده‌رده‌چن . * ده‌رچه تایبه‌تی یه‌كان ژماره‌یان به پێ ی ڕاو بۆچوونی زانایان ده‌گۆرێت . بۆ نموونه : خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌د و زۆر له ( القراء ) وه‌ك ئیبن جه‌زه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ژماره‌ی ده‌رچه‌كان (17) ده‌رچه‌یه . ئه‌مه‌ش په‌سه‌ندترین بۆ چوونه . بۆچوونی تریش هه‌ن وه‌ك سیبه‌وه‌ی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وون وه‌ك (شاطبی) ڕایان وایه كه ژماره‌یان ( 16) ده‌رچه‌یه ، فه‌ڕڕاءو ئه‌وانی تریش به ( 14) یان داناوه . ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن ( 17) یه به‌م شێوه‌یه ژماردوویانه. بۆشایی قورگ و ده‌م (1) ده‌رچه . قورگ (3) ده‌رچه . زمان (10) ده‌رچه . لێوه‌كان (2) ده‌رچه . بۆشایی لووتیش (1)ده‌رچه‌یه . ئه‌وانه‌ی كه به (16)ه یان داناوه . ده‌رچه‌ی بۆشایی قورگ و ده‌میان ڕه‌تكردووته‌وه و پیته‌كانیان خستۆه‌ته‌وه سه‌رئه‌وانی تر، واته (و) بۆ لای لێوه‌كان و ( ا ) بۆ لای قورگ و (ی) بۆ لای ناوه‌ڕاستی زمان. ئه‌وانه‌ی كه به (14) ده‌رچه‌یان داناوه . جگه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆشایی قورگ و ده‌م . ده‌رچه‌ی زمانیشیان كه‌م كردۆه‌ته‌وه. له (10) ه‌وه بۆ (8 ) . پیته‌كانی ( ل . ر . ن ) یان كردۆته یه‌ك ده‌رچه . ى جێ ی سه‌رنجیشه كه بڵێین ڕای تریش هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌رچه‌كانی كردۆته (29) به‌پێی ژماره‌ی پیته‌كان . واته هه‌رپیته و ده‌رچه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ داناوه. [pagebreak] پیته‌كان و ده‌رچه‌كانیان: یه‌كه‌م: بۆشایی قورگ و ده‌م : (3)پیته‌كانی مه‌ددی ( ا ، و، ی ) لێوه ده‌رچێت . پێشیان ده‌وترێت پیته هه‌ناوی یه‌كان(الجوفیه) یاخود پیته هه‌وایی یه‌كان ( الهوائیه ). سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه بده: دووه‌م: قورگ (الحلق) : (6)پیتی لێوه ده‌رده‌چێت ، دابه‌ش ده‌بێت به سێ شوێنی سه‌ره‌كی: 1. خواری خواره‌وه‌ی قورگ(أقصی الحلق) واته ئه‌وبه‌شه‌ی له سنگه‌وه نزیكه . دوو پیتی هه‌مزه (أ) پاشان (ه) ی لێوه ده‌رده‌چێت ، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رچه‌ی تایبه‌تی خۆیان جیاوازه به‌لاَم زۆر نزیكن له یه‌كه‌وه . 2. ناوه‌ڕاستی قورگ (وسط الحلق) : دوو پیتی ( ع ) پاشان ( ح ) ی لێوه ده‌رده‌چێت . هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رچه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و نزیكن له‌یه‌كه‌وه 3. سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی قورگ (أدنى الحلق) ئه‌و به‌شه‌ی كه له ده‌مه‌وه نزیكه . دوو پیتی ( غ ) پاشان ( خ ) ی لێوه ده‌رده‌چێت . هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رچه‌ی خۆیان هه‌یه و نزیكن له‌یه‌كه‌وه ، سه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه بده: سێ یه‌م: زمان (اللسان) : (18) پیتی لێوه ده‌رده‌چێت له 10 ده‌رچه‌ی جیاوازدا . 1. ئه‌وپه‌ڕی دواوه‌ی زمان (أقصی اللسان) نزیكه له قورگه‌وه له‌لای زمانه بچكوله به‌دیوی قورگ پیتی (ق) ی لێوه ده‌رده‌چێت . 2. دوا دواوه‌ی زمان (أقصى اللسان) نزیك له قورگه‌وه له‌لای زمانه بچكۆله به دیوی ده‌م . كه‌مێك له پشت ده‌رچه‌ی (ق)وه پیتی (ك) ده‌رده‌چێت. به هه‌ردوو پیتی ( ق ،ك ) ده‌وترێت پیتی زمانه بچكوله ( اللهوی ) چونكه له‌لای زمانه بچكوله دروست ده‌بن. 3. ناوه‌ڕاستی زمان (وسط اللسان) : ناوه‌ڕاستی زمان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ری خۆی له مه‌لاشوو (الجوف الاعلى): سێ پیتی ( ج ، ش ، ی ) مه‌به‌ستمان له پیتی ( ی ) كه مه‌دده‌ی نه‌بێت . وه‌ك ( لنُحْيِيَ ، حُيِّيِتُم ، خَيْر ) به‌م پیتانه ده‌وترێ ( حروف الشجر ) كه به‌واتای ناوه‌ڕاستی ده‌م یا خود زمان دێت. 4. یه‌كێك له لێواره‌كانی زمان (حافة اللسان) له‌گه‌ڵ ددانه خرێ یه‌كان (الأضراس) ی شه‌ویلگه‌ی سه‌رێ. پیتی (ض) ده‌رده‌چێت . ئه‌م كاره به‌لای چه‌پ یاخود به‌لای ڕاست ده‌بێت یان به هه‌ردووكیان به‌لاَم به‌لای چه‌پ ئاسانتره و به‌لای ڕاست گرانتره و به‌هه‌ردوولاش جوانتر ده‌رده‌چێت به‌لاَم گرانتره. تێبینی: ده‌رچه‌ی (ض) له لایه‌كی(قه‌راغ)ی زمان له كۆتایی یه‌وه تاكو ئاستی ددانه‌كانی ( خرێ ) ته‌واو ده‌بێت . به‌لاَم ده‌رچه‌ی ئه‌م پیته درێژده‌بێته‌وه بۆ ده‌رچه‌ی پیتی (ل) ، واته هه‌تاكو ڕۆخی پێشه‌وه‌ی زمان و هه‌ردوو ددانه‌كانی سه‌رێ له لایه‌ك ( چه‌پ یاخود ڕاست ) . 5. نیوه‌ی به‌شی دووه‌می لێوارێكی زمان ( چه‌پ یان ڕاسته ) واته له ناوه‌ڕاست به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ددانه‌كانی دوای خرێ یه‌كان تاكو بڕڕه‌كان له شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه . به‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌شه‌ی زمان له‌گه‌ڵ گۆشتی پووک(لثة)ی سه‌ر ددانه‌كانی (الضحاك، النیاب ، الرباعیه، الثنایا) پیتی (ل) ده‌رده‌چێت، به‌لای چه‌پ و ڕاست ده‌توانیت به‌لاَم به‌پێچه‌وانه پیتی (ض) به‌لای چه‌پ ئاسانتره . 6. سه‌ری زمان (رأس اللسان) له‌گه‌ڵ گۆشتی (پووك)ی ددانه‌كانی بڕڕه‌ی سه‌ره‌وه (الثنایا العلیا) پیتی (ن) ده‌رده‌چێت . 7. رۆخی زمان (طرف اللسان) كه‌مێك به‌ره‌وپشتی سه‌ری زمان له‌گه‌ڵ پووكی ددانه‌كانی بڕڕه‌ی سه‌رێ (الثنایا العلیا) وكه‌مێك له‌سه‌روو ده‌رچه‌ی (ن)، پیتی (ر) ده‌رده‌چێیت . * به (3) پیتی ( ل.ن.ر) ده‌وترێ (حروف الذلقیه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری زمان و رِۆخه‌كه‌ی ده‌رده‌چن. 8. رِۆخی زمان له‌گه‌ڵ ڕه‌گی ددانه‌كانی بڕڕه‌ی سه‌ره‌وه ( الثنایا العلیا ): (3) پیتی ( ط ، د ، ت ) لێوه ده‌رده‌چێت . پێشیان ده‌وترێت (حروف النطعیة) كه مه‌به‌ستی پێ پێستی چاڵی مه‌لاشووه (جلدة غارالحنك). 9. ڕۆخی زمان له‌گه‌ڵ نێوانی هه‌ردوو بڕڕه‌كانی سه‌رێ و خوارێ (الثنایا العلیا و السفلى): (3) پیتی (ص . س . ز) ده‌رده‌چن. پێشیان ده‌وترێ (حروف الأسلیة ). 10. ڕۆخی زمان له‌گه‌ڵ ڕۆخی ددانه‌كانی بڕڕه‌ی سه‌رێ (3) پیتی (ظ، ذ، ث) ده‌رده‌چن. پێشیان ده‌وترێ (حروف اللثویه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یان له پووكی ددانه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه. [pagebreak] چواره‌م: دوولێوه‌كان (الشفتان): (4) پیتی لێ ده‌رده‌چێت به (2) ده‌رچه . 1. ناوه‌وه‌ی لێوی خواره‌وه (باطن الشفة السفلى) له‌گه‌ڵ ڕۆخی ددانه‌كانی بڕڕه‌ی سه‌رێ پیتی (ف) ده‌رده‌چێت. 2. له نێوان دوولێوه‌كان (بین الشفتین): به جیا بوونه‌وه‌یان پیتی (و) دروست ده‌بێت به جووت بوون و به‌ركه‌وتنیان له‌یه‌ك دووپیتی (ب،م) دروست ده‌بێت . پیتی (ب) به‌ركه‌وتنی لێوه‌كانی تێدا زیاتر دیاره یان به هێزتره وه‌ك له پیتی (م)، وه‌ك له‌م وێنانه‌دا دیارن: *به‌ئه‌م پیتانه‌ش ده‌وترێ (حروف الشفویه ) واته پیته لێوییه‌كان . پێنجه‌م: بۆ شایی دواوه‌ی لووت ( الخیشوم ، أقصى الأنف ): ده‌نگی منیگه‌ی لێ ده‌رده‌چێت له‌گه‌ڵ دوو پیتی (م،ن) داده‌بێت له دوو حاڵه‌تی (الأخفاء ، الأدغام ) دا . ده‌نگی ئه‌و دووپیته له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا ده‌رچه‌كه‌یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ( الخیشوم ) به‌لاَم له حاڵه‌تی قورسی ئه‌م دوو پیته وه‌ك له (أنَّ ، ثمَ ) دا ده‌رچه‌یان له هه‌ر دوو لاوه ده‌بێت ده‌رچه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان و بۆشایی لووتیش . وه له حاڵه‌تی جولاَوی (متحرك) دووپیته‌كه یاخود زه‌ننه‌دارییاندا ته‌نها له ده‌رچه‌ی خۆیانه‌وه ده‌رده‌چن . ددانه‌كان : هه‌موو یه‌كێكی پێگه‌شیتوو (32) ددانی هه‌یه. 1. بڕره‌كان (الثنایا): ژماره‌یان (4) ه . دووان له‌سه‌رێ و دووان له خواره‌وه . 2. چواری یه‌كان (الرباعیات): ژماره‌یان (4) ه. له دوای (الثنایا) دێن . دووان له‌سه‌رێ و دووان له خواره‌وه . 3. كاكیله (النیاب): ژماره‌یان (4) دانه‌یه. دووان له‌سه‌روه دووانیش له‌خواره‌وه . 4. خرێ یه‌كان (الأضراس): ژماره‌یان (20 ) سێ جۆرن . أ. (الضواحك) ژماره‌یان (4) ه له دوای كاكیله‌كان دێن . دووان له‌سه‌رێ و دووان له خوارێ . ب. هاڕڕه (الطواحن) ژماره‌یان (12)ه له‌دوای(الطواحك) دێن . (6) له‌سه‌رێ و (6) له خواره‌وه . ج. النواجذ: ژماره‌یان (4)ه ، له دوای (الطواحن) دێن . دووان له‌سه‌رێ و دووان له خواره‌وه ..