دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز لێره مه‌به‌ستمان له‌سه‌فه‌ركردن نییه به‌و مانایه‌ی كه هیجره‌تی پێ مانا ئه‌كرێت..چونكه هیجره‌تكردن وه‌ك له كتێبه شه‌رعییه‌كان پێناسكراوه‌و لێكدراوه مه‌به‌ستی پێ خۆگواستنه له شوێنێك بۆ شوێنێك یان حاڵه‌تێك بۆ حاڵه‌تێكی تر، یان به مانایه‌كی تر بریتییه له خۆ گواستن له حاڵه‌تێك تا حاڵه‌تێكی تر.. به‌ڵام مه‌به‌ستمان له سه‌فه‌ر وه‌ك له فه‌رهه‌نگی [المحيط] دا هاتووه بریتییه له [ قطع المسافة ] واته: بڕینی مه‌ودا، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَقَدْ لَقِينَا مِنْ سَفَرِنَا هَذَا نَصَباً [ الكهف: 62 ] واته: بێگومان له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاكو ماندوو بووین. هه‌ڵبه‌ت له قوڕئانی پیرۆز‌و سوننه‌تی به پێزی پێغه‌مبه‌ریشمان (صلى الله عليه وسلم) كه‌مو زۆر باس له سه‌فه‌رو گه‌شتكردن كراوه، بگره له كتێبه فیقهییه‌كانیش به‌شێكی تایبه‌تی بۆ ڕه‌خسێنراوه، كه بابای ڕێبوار له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یدا چی له‌سه‌ره كه بیكا تا بیكات، چۆن نویژه‌كان و چۆن ئه‌ركه شه‌رعییه‌كانی جێبه‌جێكاو ڕایانپه‌ڕێنێ، جا لێره‌دا ئێمه خشته‌و به‌رنامه‌ی بابای ڕێبوار له پێش سه‌فه‌رو له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یدا بۆ ڕوون وه‌كه‌ین كه ئه‌بێ تێیڕامێنێ ورده‌وه‌بێ كه چی بكا‌و چۆن ڕێبكاو پێی هه‌ڵێنێ و دۆشنه‌مه‌ێنێ.. ئادابی یه‌كه‌م: پێش هه‌موو شت بابایه‌ك كه نیه‌تی هێناوه‌و به هه‌ویای سه‌فه‌ره، ئه‌گه‌ر هه‌قی كه‌سانێكی له ئه‌ستۆ بوو، ده‌روه‌ست نه‌بێ بێ خه‌م و بێ‌باك بێ گێڕانه‌وه‌ی هه‌قه‌كه‌ی هه‌نگاو بنێ و چێته پێشێ.. جا ئه‌و هه‌قه چ پاره بێ كه له‌لای بێ، چ داد‌و بێداد [مظلمة] بێ، زوڵمی یه‌كێی له ئه‌ستۆ بێ. سه‌باره‌ت به ماڵ و منداڵیشیه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یبوو، ئه‌و هه‌ق و نه‌فه‌قه‌ی كه له ئه‌ستۆیه‌تی بایی ئه‌وه‌ند بۆیان جێبهێڵێت كه له ئیحتاجی دۆشنه‌مێنن. ئادابی دووه‌م: سوننه‌ت وایه كه ئینسان ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری كرد به ته‌نها نه‌بێت و یه‌كێكی له‌گه‌ڵ بێت، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێكی باش و خواناس و دیندار هه‌ڵبژێرێت، وه‌ك گوتراوه: "الرفيق ثم الطريق" واته: هاوڕێ ئینجا ڕێكردن. باشترین هاوڕێش ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌گه‌ر باسی خوات بۆی كرد پشتت بگرێ و ئه‌گه‌ر له بیرت كرد وه‌بیرت بێنێته‌وه.. خراپیش چون خراپه، ئه‌گه‌ر باسی خوات كرد تووڕه‌بێ و پشتت نه‌گرێ و ئه‌گه‌ریش بیرت چوو وه‌بیرت نه‌یه‌نێته‌وه، بۆیه براده‌ر دوو سه‌ره‌یه، هه‌یه له چاك چاكتر، هه‌یشه له شه‌یتان خراتر. پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إِذَا كُنْتُمْ ثَلاثَةً فِي سَفَرٍ فَأَمِّرُوا عَلَيْكُمْ أَحَدَكُمْ) [رواه الطبراني عَنْ عَبْدِ اللَّهِ] . واته: ئه‌گه‌ر سێ كه‌س بوون له سه‌فه‌ردا، با یه‌كێكتان به‌سه‌رتانه‌وه ئه‌میر بێت. ئادابی سێیه‌م: خوا حافیزی له خاو‌و خێزان و هاوڕێكانی ئه‌كات، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌به‌ر هاوڕێكانی ڕا گه‌یشت و ئه‌ڵێت: (أَسْتَوْدِعُكَ اللهَ الَّذي لاَ تَضِيعُ وَدَائِعُهُ) [رواه ابن ماجة عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ] واته: ئه‌تسپێرم به‌و خوایه‌ی كه سپارده به زایه نادات. ئه‌وه‌ی كه ده‌شمێنێته‌وه‌و ئه‌و كه‌سه به‌ڕێ ده‌كات، ئه‌ڵێت: (أَسْتَوْدِعُ اللهَ دِينَكَ وَأَمَانَتَكَ وَخَوَاتِيم عَمَلَكَ) [رواه الترمذي عن ابنِ عُمَرَ "رضي الله عنهما] واته: دین و ئه‌مانه‌ت و كۆتایی كرده‌وه‌كانت ده‌سپێرم به خوای گه‌وره. ئینجا پێش ئه‌وه ئه‌و كه‌سه سه‌فه‌ر بكا، ئه‌و شه‌وه دوو ڕكات نوێژی ئیستیخاره ئه‌كات، دوای ئه‌وه كه له نوێژه‌كه بووه‌وه ئه‌ڵێت: (اللَّهم إني أسْتَخيِرُكَ بِعِلْمِكَ ، وَأَسَتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ ، وَأَسْألُكَ مِنْ فَضْلِكَ العَظيِم فَإنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ ، وَتَعْلَمُ وَلاَ أعْلَم ، وَأنْتَ عَلاَّمُ الغُيُوبْ ، اللَّهُم إنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أنَّ هَذا الأَمْرَ "...." خَيْرٌ ليِ فيِ ديِنيِ وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي فَاقْدِّرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ، ثُمَّ بَارِكْ ليَ فِيهِ ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أنَّ هَذا الأمْرَ "...." شَرٌّ ليِ فيِ دِينِي وَمَعَاشيِ وَعَاقِبَةِ أمْريِ فَاصْرِفْهُ عَنِّي وَاصْرِفْنيِ عَنْهُ ، وَاقْدِرْ لِيَ الخَيْرُ حَيْثُ كاَنْ، ثُمَّ اَرْضِنِي بِهِ) [رواه البخاري عن جابر بن عبد الله] . واته: خودایه من به زانستی خۆت داوای خێر‌و چاكه‌ت لێ ئه‌كه‌م و داوای توانات لێ ئه‌كه‌م به توانای خۆت، وه له فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌كه‌م، به ڕاستی تۆ ده‌توانی و من ناتوانم و تۆ زانای و من نازانم و تۆ زانای نهێنی و غه‌یبه‌كانی، خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه (ئه‌و كاره‌ی كه مه‌به‌ستیتی بیكات) چاكه‌و خێری تێدایه بۆ دین و ژیان و بژێوی و كۆتایی ته‌مه‌نم، یان ئێستا‌و كۆتایم، ئه‌وا خوایه به نسیبم بكه‌یت و ئاسانی بكه‌یت له سه‌رم و به‌ره‌كه‌تی تێ بخه بۆم، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره (ئه‌و كاره‌ی كه مه‌به‌ستیتی بیكات) خراپه بۆ دین و بژێوی و كۆتایی ته‌مه‌نم، یان ئێستا‌و كۆتاییم، ئه‌وا خوایه لێم دوور بخه‌ره‌وه‌و منیش له‌و دووربخه‌ره‌وه‌و خه‌یرو چاكه‌م به نسیب بكه له هه‌ر شوێنێكه‌و پاشان ده‌روونم ڕازی بكه پێی. ئینجا كه خۆی سازكرد‌و پێی له ماڵ ده‌ركرد، ئه‌ڵێت: (بسمِ اللَّهِ توكَّلتُ عَلَى اللَّه الَّلهُمَّ إنَّي أعوذُ بكَ مِنْ أنْ أزِلَّ أوْ أَضِلَّ أوْ أَظْلِمَ أوْ أُظْلَمُ أو أجْهَلَ أو يُجْهَلُ علي) [حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيْحٌ رواه الرترمذي عَن أمِّ سَلَمَةَ] ئادابی چواره‌م: نه‌رمی بنوێنی له ده‌رهه‌ق ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه پێی ئه‌ڕواو سه‌فه‌ر ئه‌كات، باری زۆر لێ نه‌داو زۆر ماندوو و تێنووی نه‌كات، به تایبه‌تی له كاتی گه‌رماو ووشكه تاوییه‌وه. بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه پیاوێك ئیبن موباره‌ك "ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت " ئه‌بینێ كه له‌سه‌ر گوێدرێژه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بتوانیت ئه‌و پارچه شته‌م بۆ هه‌ڵبگریت و بیده‌یت به فوڵان كه‌س! ئیبن موباره‌كیش "به‌ڕه‌حمه‌تبێت " ئه‌ڵێت: پێویسته پرس به ئاژه‌ڵه‌كه بكه‌م، چونكه، من مه‌رجی ئه‌و پارچه شته‌م له‌گه‌ڵی نه‌كردووه. ئه‌مه هه‌رچه‌ند، له‌و زه‌مه‌نه‌ی ئێستا زیاتر سه‌یاره‌و قه‌مه‌ره باوی هه‌یه‌و خه‌ڵكی بۆ نزیك و دوور سه‌فه‌رو گه‌ڕانی پێ ئه‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش هه‌ر هه‌قی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌یه كه‌ماندووی نه‌كات و تیژ لێنه‌خوڕێ و به دار‌و به‌ردی نه‌كێشێت. ئادابی پێنجه‌م: زادو توێش و یا پێویستییه‌كانی له گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌فه‌ره‌ی كه تێیدا غه‌ریبه‌و به خه‌ڵكه‌كه ڕه‌نگه نامۆ بێت، له هیچ شتێك دا نه‌مێنێ و دۆش نه‌مێنێ. ئادابی شه‌شه‌م: سوننه‌ت وایه كه‌سێك نیازی سه‌فه‌ری هه‌بوو، به‌شه‌و وه‌ڕێكه‌وێت، وه‌ك زۆرێك له زانایان ئه‌ڵێن: سه‌فه‌ری شه‌و ڕێ كورت ئه‌كاته‌وه. بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) موژده‌ی داوه به‌وانه‌ی كه به‌شه‌و وه ڕێ ئه‌كه‌ون، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (بشر المشائين في الظلم إلى المساجد بالنور التام يوم القيامة) واته: موژده‌ی ڕۆشناییه‌كی ته‌واو له ڕۆژی دوایی بده به‌وانه‌ی كه له شه‌وی تاریكدا به‌ره‌و مزگه‌وت وه ڕێئه‌كه‌ون. ئادابی حه‌فته‌م: زیكره‌كانی سه‌فه‌ری بیر نه‌چێت: سوننه‌ت وایه كه ئه‌و كه‌سه كه كه‌وته سه‌ر پشتی ولاغه‌كه‌ی یا سه‌یاره‌كه‌ی بڵێت: (سُبحانَ الَّذِي سخَّرَ لنَا هَذَا وما كُنَا لهُ مُقْرِنين. وإنَّا إلى ربِّنَا لمُنْقَلِبونَ الحمدُ للهِ ثلاثاً اللَّهُ أكبرُ ثلاثاً سُبحانكَ إنِّي قَدْ ظَلمتُ نفسي فاغفرْ لي فإنَّهُ لا يَغفرُ الذُّنوبَ إلا أنتَ) [رواه الترمذي عَن عليِّ بنِ ربيعةَ] واته: به ناوی خوا، پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ ژێر بار خستووین و ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بوو به‌سه‌ریدا، وه ئێمه (له ڕۆژی دواییدا) بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. سوپاس و ستایش بۆ خوا... خوا گه‌وره‌یه... پاكی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه خوایه من سته‌مم له نه‌فسی خۆم كردووه‌و لێم خۆشبه، به ڕاستی كه‌س له گوناه خۆش نابێت جگه له تۆ. هه‌روه‌ها كاتێ كه بۆ سه‌فه‌ریش وه‌ڕێ ئه‌كه‌وت ئه‌بێ بڵێت: (الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبْحانَ الذي سخَّرَ لَنَا هذا وما كنَّا له مُقرنينَ، وَإِنَّا إِلى ربِّنَا لمُنقَلِبُونَ . اللَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ في سَفَرِنَا هذا البرَّ والتَّقوى ، ومِنَ العَمَلِ ما تَرْضى . اللَّهُمَّ هَوِّنْ علَيْنا سفَرَنَا هذا وَاطْوِ عنَّا بُعْدَهُ ، اللَّهُمَّ أَنتَ الصَّاحِبُ في السَّفَرِ ، وَالخَلِيفَةُ في الأهْلِ. اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ وعْثَاءِ السَّفَرِ ، وكآبةِ المنظَرِ ، وَسُوءِ المنْقلَبِ في المالِ والأهلِ وَالوَلدِ) واته: سێ جاران ئه‌ڵێت الله اكبر "خودا گه‌وره‌یه " پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ ژێر بار خستووین و ئێمه ده‌سته‌ڵاتمان نه بوو به‌سه‌ریدا، وه ئێمه "له ڕۆژی دواییدا " بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه. خودایه له‌م گه‌شته‌ماندا داوای كرده‌وه‌ی چاك‌و ڕه‌فتاری جوان و ته‌قوات لێده‌كه‌ین و داوای كارێكت لێ ده‌كه‌ین كه پێی ڕازی بیت، خوایه ئه‌م گه‌شته‌مان بۆ ئاسان بكه‌و دووریه‌كه‌یمان بۆ نزیك بخه‌ره‌وه. خوایه تۆ ئاكات لێمانه له گه‌شته‌كه‌مانداو تۆ پارێزه‌ری كه‌سو كارمانی (كه جێ‌مان هێشتوون). خوایه په‌نات پێ ئه‌گرم له ناڕه‌حه‌تی و ناسۆری گه‌شت و غه‌مباری ڕواڵه‌ت و شتێك كه غه‌مبارم بكات و خراپ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و منداڵ و خێزان (به‌وه‌ی كه شتێكیان لێ ببینم و دڵته‌نه‌گم بكات). ئادابی هه‌شته‌م: خۆ كاتێكیش كه به‌خێر له‌سه‌فه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا سوننه‌ت وایه كه سێ ته‌كبیران بكا‌و پاشان بڵێت: ( لا إله الا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير، آيبون تائبون عابدون ساجدون لربنا حامدون صدق الله وعده ونصر عبده وهزم الأحزاب وحده) [رواه البخاري عن عبدالله بن عمر "رضي الله عنهم "] واته: هیچ خوایه‌ك نییه جگه له‌و خوایه‌ی كه تاكه‌و بێ شه‌ریكه، موڵك‌و حه‌مدو ستایش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌و وه‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشدا به ده‌سه‌ڵاته، گه‌ڕاینه‌وه له بێ ئاگایی (به ویستی خوا) به تۆبه كردن و په‌رستشه‌وه ستایشی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌ین، خوا ڕاستی نواند له به‌ڵێنی و به‌نده‌ی خۆی سه‌رخست و تێكڕای تاقم و پێڕه( گومڕاكانی) شكست پێهێنا. ئادابی نۆیه‌م: دیسان سوننه‌ت وایه، كه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ماڵ، بچێته مزگه‌وت و دوو ڕكات نوێژ بكات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كردوویه‌تی. كه گه‌ڕایه‌وه ماڵیش سوننه‌ت وایه كه ئه‌و كه‌سه دیارییه‌ك یا شتێكی ده‌گه‌ڵ خۆی بۆ خاو‌و خێزانی هێنابێت، چونكه هه‌میشه خاو‌و خێزانی ئه‌و كه‌سه چاویان له‌ده‌ست ئه‌و كه‌سه كه له‌سه‌فه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه دیارییه‌ك یا شیرناتییه‌كی ده‌گه‌ڵ خۆی هێنا بێ تا به‌سه‌ریاندا ببه‌خشێته‌وه. ئه‌مانه‌ی كه به‌سكران تێكڕایان ئادابی ڕواڵه‌تین، لێ هه‌ندێ ئاداب و ڕه‌وشتی تر هه‌ن كه ئه‌كه‌ونه به‌ر ئادابی زاتییه‌وه كه پێویسته بابای موسافیر له‌به‌ر چاویان بگرێت، له‌وانه: &زۆر شتێكی په‌سندو گونجاوه ئه‌گه‌ر بابای موسافیر شتێك له زانستی شه‌رعی لا بێت كه له‌م سه‌فه‌ره‌یدا به‌كه‌ڵكی دێن و پێویستی پێیه‌تی، وه‌ك شاره‌زابوون له چۆنییه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی نوێژه‌كان و مه‌سحی قاچه‌كان و ته‌یه‌مموم و نوێژی قه‌سڕو جه‌مع و... هتد. شێوازی ڕاپه‌ڕاندنی هێندێ له‌وانه‌ی كه باسمانكرد به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ڕا ئه‌په‌ڕێنرێن: & نوێژ لێكدان و كوردت كردنه‌وه (القصر والجمع): ئاشكرایه كه له سه‌فه‌ردا به‌رده‌وام نوێژه‌كان كورت ئه‌كرێنه‌وه، مادام بابای موسافیر له‌سه‌فه‌ردایه، ئه‌وا به بێ دیار كردنی كات و ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی (كه ئه‌مه ڕای درووستی زانایانه، هه‌ر چه‌ند هێندێكیان ماوه‌ی دیاری كراویان بۆ داناوه، وه‌ك هه‌ژده ڕۆژ یان دوو مانگ،) ئه‌و كه‌سه چه‌ندی له‌سه‌فه‌ر مایه‌وه نوێژه‌كانی خۆی كورت ئه‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به ئه‌ندازه‌ی دووریه‌كه‌ش، ئه‌وا جه‌ماوه‌ری مسوڵمانان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه به ئه‌ندازه‌ی دووری چل‌و هه‌شت میل (هه‌شتا كیلۆ مه‌تر) چ نوێژه‌كانه كورت ئه‌كرێن و لێك ئه‌درێن، چ ڕۆژوه‌كانیشه كه ناگیرێن، واته ئه‌گه‌ر چل‌و هه‌شت میل ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی ئه‌چیت له مه‌وتین و شوێنی خۆت دوور بوو، ئینجا نوێژه‌كانت به قه‌سڕو جه‌مع ئه‌كه‌یت و ڕێگه‌ی ئه‌وه‌شت پێ دراوه كه به ڕۆژوو نه‌بیت. ( هه‌ڵبه‌ت ڕای تریش هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئاخر ماڵی شاره‌كه‌ت یا گونده‌كه‌ت له به‌ر چاوتا وونبوو ئه‌وده‌م حوكمی قه‌سرو جه‌مع دێته پێشێ). خوای په‌روه‌دگاریش له قوڕئانی پیرۆز ئه‌م ڕوخسه‌ته‌ی بۆ مسوڵمانان خستۆته ڕوو بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له‌سه‌فه‌ردایه بۆی هه‌یه كه نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه، هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی: وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلاةِ (النسا‌ء: 101). واته: هه‌ركاتێ به سه‌فه‌ر ڕۆیشتن به‌سه‌ر زه‌ویدا قه‌یناكا نوێژ كورت بكه‌نه‌وه. & ته‌یه‌مموم: واته ده‌ستنویژگرتن به خۆڵ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ... وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيداً طَيِّباً فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ... [ المائدة: 6 ] واته: ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یا له‌سه‌فه‌ردا بوون یان ده‌ستان به ئاو گه‌یاندبوو، یان چووبوونه لای ژنانی هاوسه‌رتان، یان ده‌ستتان (به ئامانجی شه‌هوه‌ت) به‌ركه‌وتبوو، وه ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، ئه‌و كاته ده‌توانن به خاكێكی پاك ته‌یه‌مموم بكه‌ن، وه بهێنن به ڕوخسار‌و ده‌ستتاندا. وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (وَجُعِلَتْ تُرْبَتُهَا لَنَا طَهوراً، إذا لمْ نجِدِ الماءَ) [عن حذيفة بن اليمان رضي الله عنه] . واته: خاك‌و خۆڵ بۆمان به پاكی گێردراوه، ئه‌و كاته‌ی ئاومان شك نه‌برد. یان ده‌فه‌رموێت: (الصَّعيدُ وضُوءُ المُسلِم وَإِنْ لَمْ يَجِدِ الْماَءَ عشرَ سِنيِن..) [رواه البزار وصححه ابن القطان عن ابي هريرة رضي الله عنه] . واته: خۆڵ مایه‌ی گێڕانی ده‌ستنوێژه ئه‌گه‌ر ئاو ده ساڵانیش چنگ نه‌كه‌وێت. بۆیه له ئیسلامدا كاتێ كه باس له‌سه‌فه‌ر ئه‌كرێت، له پاڵ ئه‌مه‌ش بۆ كار‌و باری ده‌ستنوێژ گرتن باسی ته‌یه‌مموم دێته پێشێ، چونكه بابای موسافیر زۆر جاران له مه‌ودای سه‌فه‌ره‌كه‌ی ناگات به شوێنێك كه ئاوی لێبێت، یان خۆی ئاوی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه به‌ڵام ئه‌م ئاوه‌ی بۆ خواردنه‌وه داناوه بۆ غه‌یری ئه‌وه به‌شی ناكات، چون ئه‌گه‌ر به‌كاری بهێنێت بۆ ده‌ستنوێژگرتن ڕه‌نگه بۆ خواردنه‌وه لێی ببڕێت. ته‌یه‌مموم چۆنه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إنما كان يكفيك أن تقول بيديك هكذا " ثم ضرب بيديه الأرض ضربة واحدة. ثم مسح الشمال على اليمين، وظاهر كفيه، ووجهه) [رواه مسلم عن عمار بنا ياسر "رضي الله عنهما"] واته: ئه‌وه‌نده به‌سه كه بڵێت و وابكه‌یت (ئینجا به ده‌سته‌كانی یه‌كجاران كێشای به‌سه‌ر زه‌ویداو پاشان به ده‌سته چه‌پی به‌سه‌ر پشته ده‌سته ڕاست و ناو له‌پی هێنا له گه‌ڵ ڕوخساری. یان له فه‌رمووده‌ی بوخاریدا هاتووه كه ده‌فه‌رموێت: ( وضرب بكفيه الأرض، ونفخَ فيهما، ثم مسح بهما وجهه وكفيه) واته: پاشان به ده‌سته‌كانی كێشای به‌سه‌ر زه‌ویدا ئینجا فووی پیا كرد‌و ئینجا هێنای به ڕوخسار‌و ده‌سته‌كانیه‌وه. یان ده‌فه‌رموێت: (خرج رجلان في سفرٍ فحضرت الصلاة وليس معهما ما‌ء، فتيمما صعيداً طيِّباً فصليا، ثم وجدا الما‌ء في الوقت، فأعاد أحدهما الصلاة والوضوء ولم يُعِدِ الآخر، ثم أتيا رسول اللّه صلى الله عليه وسلم فذكرا ذلك له، فقال للذي لم يعد: "أصبت السُّنَّة وأجزأتك صلاتك " وقال للذي توضأ وأعاد: "لك الأجر مرَّتين ") [رواه ابوداود عن أبي سعيد الخدري] واته: دوو پیاو چوون به سه‌فه‌ر و كاتی نوێژیان به‌سه‌ر دا دێت كه‌چی ئاویان له لا نابێت، هه‌ردوو وێكڕا به خۆڵ ته‌یه‌مموم ئه‌كه‌ن و نوێژه‌كه ئه‌كه‌ن، پاشان ئاو به‌دی ئه‌كه‌ن له كاتێك كه نوێژه‌كه هێشتا وه‌ختی ماوه كه به‌سه‌ر بچێت، یه‌كیان ده‌ستنوێژ ئه‌گرێته‌وه‌و نوێژه‌كه‌ی ئه‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وی تریان نایگێڕێته‌وه، پاشان چوونه لای پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و باس و سه‌ر برده‌كه‌یان بۆ گێڕایه‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به‌و كه‌سه‌ی كه نوێژه‌كه‌ی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێت: تۆ سوننه‌تت پێكاوه‌و نوێژه‌كه‌ت به‌ر قه‌رار بووه، بۆ ئه‌وكه‌سه‌یش كه گێڕاویه‌ته‌وه فه‌رمووی: تۆ دوو ئه‌جرت به‌ركه‌وتووه، (واته: ئه‌جری دوو نوێژ كه یه‌كیان به ته‌یه‌مموم كردوویه‌تی و ئه‌وی تری به ئاو ئه‌نجامداوه). كه‌واته: ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رموودانه وه‌ر ئه‌گیرێن چه‌ند شتێكن: یه‌كه‌م: یه‌كجار ده‌ست له زه‌ویدا ئه‌كوتیت و پاشان فووێكی لێ ئه‌كه‌یت، ئینجا ئه‌یهێنیت به ده‌م و چاوتاو پاشان به ده‌سته چه‌پ تا مه‌چه‌كت به پشته ده‌ستی ڕاستتدا ئه‌هێنیت و به ده‌سته ڕاستیشت تا مه‌چه‌ك به پشته ده‌ستی چه‌پتدا ئه‌هێنیت. دووه‌م: هیچ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ ته‌یه‌ممومكردن نییه، مادام مه‌رجی ته‌یه‌مموت تێدا مسۆگه‌ره ئه‌وا بۆت هه‌یه كه به ته‌یه‌مموم نوێژه‌كانت ڕاپه‌ڕێنیت ئه‌گه‌ر ده ساڵیش بێت. سێیه‌م: نوێژێك كه به ته‌یه‌مموم كردت شه‌رع وایه كه نه‌یگێڕیته‌وه. چواره‌م: خۆڵ هاوتای ئاوه بۆ ده‌ستنوێژ چۆن بۆت هه‌یه كه به‌یه‌ك ده‌ستنوێژ كه به ئاو گرتووته چه‌ند نوێژێك ڕاپه‌ڕێنیت، ئه‌وا ده‌ستنوێژێك كه به خۆڵ و ته‌یه‌مموم گرتوته هه‌مدیس بۆت هه‌یه كه چه‌ند نوێژێكی پێ ڕاپه‌ڕێنیت مادام ده‌ستنوێژت نه‌شكاوه. ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه ده‌یشفه‌رموێت: (عن ابن عباس: من السنة أن لا یصلي الرجلُ بالتیمم إلا صلاة واحده، ثم یتیمم للصلاة الأخری) [رواه الدار قطني باسناد ضعیف جدا] ئه‌وا لای زانایان به‌لاواز دانراوه. چونكه فه‌رمووده‌كه له حه‌سه‌نی كوڕی عه‌مماره وه‌رگیراوه، كه فه‌رمووده ناسان فه‌رمووده‌گه‌له‌كانی ئه‌ویان به‌لاواز له قه‌ڵه‌م داوه. پرسیارێك: ئایا ئه‌گه‌ر خۆڵت چنگ نه‌كه‌وت، به‌چی ئه‌توانیت كه ته‌یه‌مموم بكه‌یت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه ئه‌وه ئه‌ڵێین: زانایان ڕایان وایه كه ئه‌گه‌ر خۆڵیش نه‌بوو، ئه‌وه ئه‌توانیت كه به تۆزی سه‌ر دیوار ته‌یه‌مموم بكه‌یت، یاخود به تۆزی دۆشه‌كه‌كه‌ت یا سه‌رینه‌كه‌ت، هه‌تا ڕێگه‌یان داوه كه تۆ ئه‌گه‌ر له نێو ماشێنیش بوویت ئه‌توانیت كه ته‌یه‌مموم به تۆزی كوشنی سه‌یاره‌كه‌ت بكه‌یت. دوو سه‌رنجی گرنگ: & بۆ ڕاپه‌ڕاندنی سوننه‌ته‌كان ئه‌توانێ ڕایانپه‌ڕێنێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پشتی حوشتر یا ئه‌سپ یا سه‌یاره‌و ماشێنیش بوویت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كردوویه‌تی و سوژده‌و چه‌مینه‌وه‌ی تێدا به خۆ نزمكردنه‌وه ئه‌نجامداوه، كه سوژده‌كه‌ی كه‌مێك نزمتربووه له چه‌مینه‌وه‌كه‌ی، به‌ڵام بۆ نوێژی واجب ئه‌وا له‌سه‌ر پشتی وڵاغه‌كه‌ی یا ئه‌سپ یا حوشتره‌كه‌ی دابه‌زیوه‌و له‌سه‌ر زه‌وی ڕایپه‌ڕاندوون. به‌ڵام لێره پرسیارێك دێته پێش: كه ئایا كه‌سێك ئه‌گه‌ر له ناو سه‌یاره یا له ناو ته‌یاره‌بوو كه بۆی ناگونجێت بێته خوارو نوێژه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕێنێت، ئه‌مه چۆن ئه‌گونجێت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه: زانایان ئه‌ڵێن: به دوو مه‌رج ئه‌توانی كه نوێژه‌كانت له ناو سه‌یاره یا ته‌یاره ڕاپه‌ڕێنیت: 1. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌وه ترسا كه ئه‌گه‌ر خۆی هه‌ڵگرێت تا سه‌یاره‌كه یا ته‌یاره‌كه ئه‌وه‌ستێت ئینجا نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات نوێژه‌كه‌ی ده‌فه‌وتێت، ئه‌وا بۆی هه‌یه كه ئه‌و نوێژه فه‌ڕزه‌ی ڕاپه‌ڕێنێت ئه‌گه‌ر له ناو سه‌یاره‌ش بێت. 2. ناتوانێت بۆ نوێژ له ماشێنه‌كه‌ی دابه‌زێت بۆ سه‌ر زه‌وی. ئه‌و ده‌م به‌م دوو مه‌رجه ئه‌توانێت كه نوێژه‌كان به‌و چه‌شنه ڕاپه‌ڕێنێت كه باسمان كرد. چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلَّا وُسْعَهَا [البقره: 286] واته: خوای گه‌وره داخوازی له هیچ كه‌سێك ناكات به قه‌ده‌ر توانی خۆی نه‌بێت. یا ده‌فه‌رموێت: فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ [التغابن: 16] واته: له خوا پارێزكار بن ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌توانن. یا ده‌فه‌رموێت: وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ [الحج: 78] واته: وه له ئایین و به‌رنامه‌دا هیچ جۆره شتێكی نا ڕه‌واو قوڕس و گرانی بۆ بڕیار نه‌داون. & مه‌سحكردن: مه‌به‌ستمان مه‌سح كردنی سه‌ر خووفه یا گۆره‌وی، كه‌سێك كه له‌سه‌رده‌ستنوێژ خوفه‌كانی یا گۆره‌وییه‌كانی له پێ بكات، ئه‌وه بابای مواسافیر بۆی هه‌یه كه سێ ڕۆژان له جیاتی شتنی پێكانی ئه‌توانێت كه مه‌سحیان له‌سه‌را بكات، هه‌روه‌ك بۆ كه‌سێ كه موقیمه ئه‌توانێت بیست و چوار سه‌عات مه‌سحیان له‌سه‌را بكات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (جعل رسول الله صلی الله علیه وسلم ثلاثه أیام ولیالیهن للمسافر. ویوما ولیلة للمقیم) [رواه مسلم عن علی رضي الله عنه] واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سێ شه‌وو ڕۆژی گێراوه بۆ موسافیرو شه‌وو ڕۆژێك بۆ موقیم. یان ده‌فه‌رموێت: (كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّی الله عَلیْهِ وَسَلَّمَ يأَمُرُنَا إِذا كُنَّا سَفْراً أَنْ لاَ نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثلاَثة‌َ أَيامٍ وَلَيالِيَهُنَّ إِلاَّ مِنْ جَنَابَة‌ٍ، وَلَكِنْ مِنْ غَائِط وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ) [رواه الترمذی عَن صَفْوَانَ بنِ عَسَّالٍ]. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێ ئه‌كردین كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ردا بووین، ئه‌وا خوففه‌كانمان بۆ سێ شه‌وو سێ ڕۆژ دانه‌كه‌نین، مه‌گه‌ر له جه‌نابه‌ت (كه پێویستمان به خۆ شتن ئه‌بێت) ته‌نها له كاتی سه‌راوو میزكردن و خه‌وتن نه‌بێت، (كه بۆمان هه‌یه داینه‌كه‌نین و مه‌سحی له‌سه‌ر بكه‌ین). هه‌ڵبه‌ت بۆ كه‌سێكیش كه مه‌سحی سه‌ر خوف ئه‌كات، ئه‌وه مه‌سحی سه‌ر پشته پێی ئه‌كات نه‌ك بنه پێی، شێوازه‌كه‌شی ده‌سته ڕاست ئه‌هێنیت به‌سه‌ر پشته پێی ڕاست و ئی چه‌پیش به‌سه‌ر پشته پێی چه‌پ. لێردا پرسیارێك دێته پێش: ئه‌ویش ئێمه ئه‌زانین كه خوا باسی مه‌سحی سه‌ر خوف ئه‌كات كه كاتی خۆی به‌كاریان ئه‌هێنا و ئێستاش له هێندێ شوێناندا هه‌یه كه له چه‌رم درووست كراوه‌و ته‌ڕایه‌تی ناداته قاچه‌كان. به‌ڵام ئێستا له جیاتی ئه‌وه گۆره‌وی هه‌یه‌و كه ته‌ڕ بوون قاچه‌كانیشی ده‌گه‌ڵی ته‌ڕ ئه‌بن، ئایا درووسته كه مه‌سحی له‌سه‌ر بكرێت؟ هه‌ڵبه‌ت زانایان ڕایان وایه كه هه‌مان حوكم ئه‌یانگرێته‌وه، هه‌روه‌ك شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز "به‌ڕه‌حمه‌تبێت " یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ڕێگه‌ی داوه. پرسیارێكی تر: ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كێك مه‌سح له‌سه‌ر گۆره‌وی یا خوففه‌كانی بكات، پاشان دایانبكه‌نێت، ئایا مه‌سحه‌كه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟ وه‌ڵام: زاناین ئه‌ڵێن: چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نییه بۆ به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی بۆیه ئه‌ڵێن: كه به‌تاڵ نابێته‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویستن بۆ دروست بوونی مه‌سحه‌كه‌ی تێیاندا مسۆگه‌ر بن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1. ئه‌بێت كه له‌سه‌ر ده‌ستنوێژ له پێیان كردبێت. 2. ئه‌بێت گۆره‌ویه‌كان یا خوففه‌كانی پاك بن. 3. به‌و مه‌رجه مه‌سحه‌كه‌یان له‌سه‌ر جه‌نابه‌ت نه‌بووبێت، چونكه ئه‌گه‌ر جه‌نابه‌تت كه‌وته سه‌ر ئه‌وه ده‌ستنوێژه‌كه‌شت له‌گه‌ڵی به تاڵ ئه‌بێته‌وه، بۆیه بۆت نییه كه مه‌سح بكه‌یت. 4. مه‌سحه‌كه‌ی له مه‌ودای ئه‌و كاتانه بێت كه بۆی دیاری كراوه، كه سێ شه‌وو سێ ڕۆژ بۆ موسافیره‌و شه‌ووڕۆژێكه بۆ موقیم. دوو سه‌رنج: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر بابای موسافیر ڕووگه‌ی نه‌دۆزیه‌وه؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ بزانین كه نوێژ ئه‌بێت ڕووه‌و ڕووگه بگرێت، بۆیه نوێژێك ڕوو به‌ڕووی ڕووگه ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا ئه‌م نوێژه به‌تاڵه. به‌ڵام: ئه‌بینین كه كه‌سانێك به حاڵی ڕووگه شاره‌زا نین، نازانن كه ڕووگه كه‌وتۆته كێ؟ به تایبه‌ت كاتێ كه ئه‌و كه‌سه له نێو ماشێنه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ڕاست و چه‌پ به ماشێنه‌كه ئه‌كرێت، ئه‌وه ڕێگه‌ی پێدراوه به‌پێی ئه‌و گومانه‌ی كه ئه‌و وا ئه‌زانێت ڕووگه له‌ملایه‌وه‌یه، یانیش هه‌ر نازانێت، ئه‌توانێ نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات ، چون خوا ده‌فه‌رموێت: وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيم ٌ [البقره:115]. واته: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا هر ئی خودا، ڕوو له هه‌ركاملا بكه‌ن خوا له‌وێیه، خودا‌ش فراوانگیرو زانایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی سه‌فه‌ر بكات و هێشتا به‌ڕێ نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام نوێژی نیوه‌ڕۆ یان مه‌غریب ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام نوێژی عه‌سر یان خه‌وتنان له ڕێگایه، له‌و كاته‌دا ئه‌بێ چی بكات؟ بۆ ئه‌مه ئه‌ڵێین: ئه‌و كه‌سه ڕێگه‌ی پێدراوه كه نوێژی نیوه‌ڕۆ بكات و عه‌سریشی به‌دوادا بكات به نیه‌تی جه‌معی ته‌قدیم، یان مه‌غریب له‌گه‌ڵ خه‌وتنان به نیه‌تی جه‌معی ته‌قدیم ئینجا وه‌ڕێ بكه‌وێت. سێیه‌م: قه‌سڕو جه‌مع: نوێژه‌كان كورت ئه‌كرێنه‌وه‌و جه‌معیان ده‌كه‌یت، بۆ نموونه: نیوه‌ڕۆ دوو ڕكات له جیاتی چوار ڕكات و عه‌سریش هه‌ر وه‌تر، ئینجا لێك ئه‌درێ و به نیه‌تی قه‌سڕو جه‌مع جێبه‌جێیان ئه‌كه‌یت، هه‌روه‌ها مه‌غریب هه‌ر سێ ڕكاته‌وه دوو ڕكاتی خه‌وتنانیش له جیاتی چوار لێك ئه‌درێن و به نیه‌تی قه‌سڕو جه‌مع جێبه‌جێ ئه‌كرێن. به‌ڵام ئه‌بێ ئاگاداربیت: ئه‌گه‌ر عه‌سرت هێنایه گه‌ر نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌وه ئه‌و نوێژه نیه‌تی جه‌مع ته‌قدیمی لێ ده‌هێنرێت، یان ئه‌گه‌ر خه‌وتنانت هێنایه گه‌ر مه‌غریب، ئه‌وه هه‌ر وه‌تر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌وا به نیه‌تی جه‌مع ته‌ئخیر جێبه‌جێ ئه‌كرێن. به‌ڵام سه‌باره‌ت به نوێژی به‌یانی ئه‌وا هه‌رگیز نه كورت ئه‌كرێته‌وه و نه ئه‌یشخرێته پاڵ نوێژی تره‌وه. به‌ڵكو ئه‌بێت له كاتی خۆی و وه‌كو خۆی جێ به‌جێ بكرێت.