دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين نبينا محمد - صلى الله عليه وسلم - وعلى آله وصحبه وسلم. مۆڵه‌تخواستن ڕه‌وشتێكی به‌رزو بڵنده‌و به‌ڵگه‌ی شه‌رم و حه‌یاو په‌روه‌رده‌و شه‌هامه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، هاروه‌ها خۆپاك ڕاگرتن و ڕێزگرتن دووركه‌وتنه‌وه‌یه له شتانێك كه خه‌ڵكی نه‌یه‌وێت به‌رچاوت بكه‌ون، یان گوێگرتن له قسه‌یه‌ك كه خاوه‌نه‌كه‌ی حه‌ز نه‌كات، یان كوت‌وپڕ خۆدانه سه‌ر كه‌سانێك تووشی ته‌نگاوبوون ببێت ...وه هه‌روه‌ها. له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی شارستانی و دروستكردنی خانووبه‌ره‌ی تونگ و تۆڵ و داخستن و قایمكردنی ده‌رگاو ماڵ، خه‌ڵكانێك ئێسته‌ش به‌رده‌وام به بێ پرس و موڵه‌ت خۆیان ده‌كه‌ن به ژووردا یان بێ پرس خۆی ده‌كات به كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراودا، یان له ماڵدا خۆی ده‌كات به ژوورێكدا كه نه‌ده‌بوو بێ ڕووخست بچێته ژورێ. له‌به‌ر ئه‌مه به پێویستمان زانی كه كۆمه‌ڵێك ئاداب و ره‌وشتی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و سه‌ردان له ئیسلامدا بخه‌ینه ڕوو كه ئایینه پیرۆزه‌كه‌مان هێناویه‌تی و چه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه پێش ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ر ئوسوڵ و بنه‌مای یه‌كترناسین و سه‌ردان و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له ماڵه‌كان و كۆمه‌ڵگاكاندا شاره‌زان بن و بزانن. مۆڵه‌تخواستن داواكردنی چوونه ژووره‌وه‌یه بۆ شوێنێك كه خاوه‌ن داوا خاوه‌نی نییه. حوكمی مۆڵه‌تخواستن حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ كه بچێته ماڵی كه‌سێكی تری جگه له خۆی به بێ مۆڵه‌ت و ڕێ پێدان نه‌بێت، له‌به‌رفه‌رمووده‌ی خوا سبحانه وتعالی: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتاً غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا سوورة النور (27) {ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێكی تر جگه له ماڵه‌كانی خۆتان هه‌تا كارێك نه‌كه‌ن كه ئه‌وان ئاگادار بن (وه‌كو زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان كه مۆڵه‌تدارن سه‌لام بكه‌ن له خه‌ڵكی ماڵه‌كه} حیكمه‌تی مۆڵه‌تخواستن مۆڵه‌ت وه‌رگرتن پاراستنه بۆ ماڵه‌كان و ئه‌تك نه‌كردنی نهێنیه‌كانیه‌تی. سه‌یرنه‌كردنی ناوه‌وه‌ی ماڵ له سه‌هلی كوڕی سه‌عده‌وه خوا لێی ڕازی بێت وتی: :« اطلع رجل من جحر في حجر النبي - صلى الله عليه وسلم - ومع النبي - صلى الله عليه وسلم - مدري (أي مشط) يحك به رأسه فقال: لو أعلم أنك تنظر لطعنت به في عينك، إنما جعل الاستئذان من أجل البصر» متفق عليه. {پێاوێك له كونێكه‌وه ئه‌یڕوانیه ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شانه‌یه‌كی پێ بوو سه‌ری پێ ده‌خوراندا، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌مزانی تۆ سه‌یر ده‌كه‌یت ئه‌مكرد به چاوتا، به‌ڕاستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆیه دانراوه له پێناوی چاودا (واته بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س سه‌یری كه‌س نه‌كات}. چۆنیه‌تی مۆڵه‌تخواستن له پیاوێكه‌وه له نه‌وه‌ی عامر ده‌ڵێت: « أنه استأذن على النبي - صلى الله عليه وسلم - وهو في بيت فقال: أألج، فقال - صلى الله عليه وسلم - لخادمه: اخرج إلى هذا فعلمه الاستئذان فقل له: قل السلام عليكم أأدخل، فسمعه الرجل فقال: السلام عليكم أأدخل، فأذن له النبي - صلى الله عليه وسلم - فدخل» رواه أبو داود وصححه الألباني { پێاوێك مۆڵه‌تی وه‌رگرت له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه له ماڵه‌وه بوو وتی: بێمه ژوره‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خزمه‌تكاره‌كه‌ی وت: بڕۆره ده‌رێ بۆ ئه‌و كه‌سه‌و فێری چۆنیه‌تی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی بكه، ئه‌وجا پێی وت: بڵێ: السلام علیكم، ئایا بێمه ژوره‌وه، پێاوه‌كه ئه‌مه‌ی بیست و وتی: السلام علیكم وئایا بێمه ژوره‌وه، ئیتر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مۆڵه‌تی پێ دا‌و هاته ژوره‌وه}. مۆڵه‌ت وه‌رگر له كۆێدا ده‌وستێ له سه‌عدی كوڕی عوباده‌وه خوا لێی ڕازی بێت وتی: «جا‌ء رجل فقام على باب النبي - صلى الله عليه وسلم - يستأذن مستقبل الباب، فقال له النبي - صلى الله عليه وسلم -: هكذا عنك فإنما الاستئذان من أجل البصر» رواه أبو داود وصححه الألباني. { پێاوێك هات و له به‌رده‌م ده‌رگای ماڵی پێغه‌مبه‌ردا( صلی الله علیه وسلم) وه‌ستا، ڕووی له ده‌رگاكه بوو داوای مۆڵه‌تی ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: خۆت وه‌لاده چونكه مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ته‌نها له پێناو چاودا كراوه (تاكو كه‌س نه‌بینینی)}. چۆن لای ده‌رگاوه ده‌وه‌ستێت له عبدالله كوڕی بسره‌وه خوا لێی ڕازی بێت وتی: « كان رسول الله - صلى الله عليه وسلم - إذا أتى باب قوم لم يستقبل الباب من تلقاء وجهه ولكن من ركنه الأيمن أو الأيسر ويقول: السلام عليكم» رواه أبو داود وصححه الألباني {ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بهاتایه بۆ ماڵی كه‌سێك له لای ڕوویه‌وه ڕوو به ده‌رگاكه نه‌ده‌وه‌ستا، به‌لكو لای ڕاستیه‌وه یان لای چه‌پیه‌وه ده‌وه‌ستاو ده‌یوت: السلام علیكم}. مۆڵه‌ت وه‌رگر ناوی خۆی ده‌ڵێت له جابره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: « أتيت النبي - صلى الله عليه وسلم - في دَین كان على أبي فدققت الباب فقال: من ذا؟ فقلت أنا، فقال: أنا أنا كأنه كرهها » متفق عليه {هاتم بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قه‌رزێكدا كه له‌سه‌ر باوكم بوو، له ده‌رگام دا‌و فه‌رمووی: كێیه؟ وتم: منم، فه‌رمووی: منم منم، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ناخۆش بێ}. ابن الجوزي ده‌ڵێت: "هۆی كه‌راهه‌تی وتنی: منم، ئه‌وه‌یه كه جۆرێك خۆبه‌زلزانینی تێدایه، وه‌ك بێژه‌ره‌كه‌ی بڵێ: من ئه‌وه‌م كه پێویست ناكات ناو‌و پشتی خۆم بڵێم و خۆم بناسێنم". مۆڵه‌ت وه‌رگرتن سێ جاره له ئه‌بی موساوه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: « إذا أستأذن أحدكم ثلاثا فلم يؤذن له فليرجع » متفق عليه. {ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان سێ جار داوای مۆڵه‌تی كرد‌و ڕێی پێ نه‌درا با بگه‌ڕێته‌وه}. جیكمه‌ت له سێ جار وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ابن عبدالبر له (التمهید)دا ده‌ڵێت: "هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: جاری یه‌كه‌م له مۆڵه‌ت وه‌رگرتن: وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته، جاری دووه‌م: مه‌شۆڕه‌ته، ئایا ڕێی پێ ئه‌درێ بچێته ژوورێ یان نا، وه سێیه‌م: نیشانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌و ناشبێ له سێ جار زیاتر بكات". أهـ. سه‌لامكردن یان مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ئیمامی نه‌وه‌وی له شه‌رحی سه‌حیحی مسلم دا ده‌فه‌رموێت: زانایان هه‌موو كۆڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌ت وه‌رگرتن كارێكی شه‌رعی و ڕێ پێدراوه و به‌ڵگه‌كانی قورئان و سوننه‌ت و كۆڕای ئوممه‌تی له‌سه‌ره، وه سوننه‌تیش وایه كه سه‌لام بكات و مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت سێ جار، هه‌ردووكیان سه‌لامكردن و مۆڵه‌ت وه‌رگرت لێك بدا هه‌ر وه‌ك قورئان ته‌سریحی پێ داوه، وه رایان جیاوازه له‌وه‌ی كه ئایا له پێشدا سه‌لام بكات ئه‌وجا پاشان مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ، یان مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ و له پاشاندا سه‌لام بكات؟ وه ئه‌وه‌ی دروست بێ و لێۆكۆله‌ره‌وان ڕوونیان كردبێته‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌لام پێش ده‌خات و ده‌ڵێ: السلام علیكم ئایا بێمه ژورێ؟ ڕای دووه‌م: مۆڵه‌ت پێش سه‌لامكردن ده‌خات، سێیه‌میش كه هه‌ڵبژێراوی (ماوردی)یه هاوه‌ڵانی ئێمه‌ش ئه‌مه‌یان په‌سه‌ند كردووه ئه‌وه‌یه كه: ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت وه‌رگر چاوی به خاوه‌ن ماڵ كه‌وت پێش چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌وه سه‌لامه‌كه پێش مۆڵه‌ته‌كه ده‌خات، وه دوو فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیش له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر پێشخستنی سه‌لامكردن هاتوون. نیشانه‌یه‌ك بنوێنێ بۆ مۆڵه‌ت دان ئیبن مه‌سعوود خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی وتم: « إذنك علي أن ترفع الحجاب، وأن تسمع سوادي حتى أنهاك» رواه مسلم نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: "ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه دروسته پشت به نیشانه‌یه‌ك ببه‌سترێ بۆ رێگه پێدانی چوونه ژوره‌وه. " سه‌لامكردنی له خه‌ڵكی ماڵه‌كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قال - تعالى -{فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتاً فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً} النور (61) {هه‌ركاتێك چوونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بكه‌ن و سه‌لام له یه‌كتر بكه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، كه پڕه له به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاكی} وه پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « أفشوا السلام بينكم » رواه البخاري في الأدب المفرد {سه‌لامكردنی له نێو خۆتاندا بڵاو بكه‌نه‌وه}. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لام به باشتر له خۆی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ماڵدان وه‌ڵامی سه‌لام به باشتر یان وه‌ك خۆی بده‌نه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: -وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا النساء (86) {هه‌ر كاتێك سڵاو و چاك و چۆنیه‌كتان له‌گه‌ڵدا كرا ئه‌وه به جوانتر له سڵاوه‌كه‌ی ئه‌و یاخود (هیچ نه‌بێت) وه‌كو خۆی وه‌ڵام بده‌نه‌وه} ته‌وقه كردن له به‌رائی كوڕی عازه‌به‌وه خوا لێی ڕازی بێت: ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: « مامن مسلمين يلتقيان فيتصافحان إلا غفر لهما قبل أن يتفرقا» رواه أبو داود وصححه الألباني {هیچ دوو موسڵمانێك نییه به یه‌ك بگه‌ن و ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن مه‌گه‌ر خوا لێیان ده‌بورێ پێش ئه‌وه‌ی له یه‌ك جیا ببنه‌وه}. فێركردنی منداڵان بۆ ئادابی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قال - تعالى -{وَإِذَا بَلَغَ الْأَطْفَالُ مِنكُمُ الْحُلُمَ فَلْيَسْتَأْذِنُوا كَمَا اسْتَأْذَنَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ} النور (59) {هه‌ركاتێك منداڵه‌كانتان باڵغ بوون، با ئه‌وانیش مۆڵه‌ت بخوازن، وه‌كو چۆن كه‌سانی پێش ئه‌مان مۆڵه‌تیان خواستووه (له كاتی هاتوچۆكردنی ژووی دایك وباوكدا). وه له ئیبن عومه‌ره‌وه خوا لێی ڕازی بێت: ده‌ڵێت: «كان إذا بلغ بعض ولده الحلم لم يدخل عليه إلا بإذن» رواه البخاري في الأدب المفرد {ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له منداڵه‌كانی بگه‌شتنایه ڕادده‌ی باڵغ بوون به بێ مۆڵه‌ت خواستن نه‌ده‌چووه لایان}. مۆڵه‌ت خواستن پێش چوونه ژووره‌وه ئیبن مه‌سعوود خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: «عليكم أن تستأذنوا على أمهاتكم» رواه الطبراني وصححه الألباني. {له‌سه‌رتانه(پێش ئه‌وه‌ی بچن بۆ لایان) مۆڵه‌ت له دایكانتان وه‌ربگرن} وه له (عطاء)وه ده‌ڵێت: پرسیارم كرد له ئیبن عباس: « "أستأذن على أختي؟ فقال نعم، قلت: أنهما في حجري؟ قال: أتحب أن تراهما "عريانتين» {ئایا مۆڵه‌ت له خوشكم وه‌ربگرم؟ وتی: به‌ڵێ، وتم ئه‌وان له ناوماڵی مندان؟ وتی: ئایا حه‌ز ئه‌كه‌یت به ڕووتی بیانبینیت (واته له پڕێكا بچیته ژوره‌وه‌و گیانیان ڕووت بێت). پێویست ناكات مۆڵه‌ت له خێزانت بخوازیت موسای كوڕی ته‌لحه ده‌ڵێ: « "دخلت مع أبي على أمي فدخل واتبعته فدفع في صدري وقال تدخل بغير إذن"» رواه البخاري في الأدب المفرد {لو گه‌ڵ باوكمدا بووم شوێنی كه‌وتم، باوكم چووه ژووره‌وه‌و منیش شوێنی كه‌وتم، پاڵی به سنگمه‌وه ناو وتی ئه‌وه به بێ مۆڵه‌ت دێیته ژوور} واته: پێویست ناكات مێرد بۆ خێزانی خۆی مۆڵه‌تی چوونه ژوور وه‌ربگرێت، وه ده‌بێت بۆچوونه لای دایك مۆڵه‌ت وه‌ربگریت ئه‌وجا بچیت. ده‌بێ به توندی له ده‌رگا نه‌ده‌یت له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: « "إن أبواب النبي - صلى الله عليه وسلم - كانت تقرع بالأظافر"» رواه البخاري في الأدب المفرد {ده‌رگاكانی ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به نینۆك لێیان ده‌درا} واته ئه‌وه‌ی بیویستایه مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ زۆر به هێواشی له ده‌رگای ئه‌دا. حافظي ابن حجر له (الفتح)دا ده‌فه‌رموێت: "و هذا محمول منهم على المبالغه في الأدب وهو حسن لمن قرب محله من بابه، أما من بعد عن الباب بحيث لا يبلغه صوت القرع بالظفر فيستحب أن يقرع بما فوق ذلك بحسبه." أهـ. {ئه‌مه زیاده‌ی ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتێكه لێیانه‌وه هه‌ڵگیراوه وه شتێكی باشیشه بۆو كه‌سه‌ی نزیكه له ده‌رگاكه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووره له ده‌رگاكه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به نینۆك لێی بده‌یت نه‌یبستێ ئه‌وه به‌پێی خۆی ده‌توانێ به‌كاری بێنێ} اهـ له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێسته‌ماندا به هۆی بوونی زه‌نگ و وریاكه‌ره‌وه ئه‌وه كاره زۆر به ئاسانتر ئه‌نجام ده‌درێ. جڵه‌وگیری له چه‌مینه‌وه‌و ده‌ست ماچ كردن له ئه‌نه‌سه‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێ: پیاوێك وتی: « يا رسول الله الرجل منا يلقي أخاه أو صديقه أينحني له؟ قال: لا، قال: أفيلتزمه ويقبله؟ قال لا قال: أفيأخذ بيده ويصافحه؟ قال: نعم » رواه الترمذي وصححه الألباني {ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه سلم) یه‌كێك له ئێمه به براكه‌ی یان هاوڕێكه‌ی ده‌گات ئایا بۆی بچه‌مێته‌وه؟ فه‌رمووی: نه‌خێر، وتی: ده‌ی ئایا بیگرێت و ماچی بكات؟ فه‌رمووی: نه‌خێر، وتی: ئایا ده‌ستی بگرێت و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ} كه‌س له شوێنی خۆی هه‌ڵنه‌سێنێ له ئیبن عومه‌ره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ئه‌ویش له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: «لايقيم الرجلٌ الرجلَ من مجلسه ثم يجلس فيه» متفق عليه {كه‌س كه‌س له شوێنی دانیشتنی خۆی هه‌ڵنه‌سێنێ و پاشان لێی دانیشێ} دانیشتن له كۆێدا دانیشتنه‌كه كۆتایی هاتبوو له جابری كوڕی سه‌مره‌وه خوا لێی ڕازی بێت، له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: « كنا إذا انتهينا إلى النبي - صلى الله عليه وسلم - جلس أحدنا حيث ينتهي » رواه أبوداود {ئێمه ئه‌گه‌ر بهاتینانه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه سلم) له كوێدا دانیشتنه‌كه كۆتایی بهاتایه له وێ داده‌نیشتین} فراوانكردنی ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌كه خوای متعال ده‌فه‌رموێت:يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا فِي الْمَجَالِسِ فَافْسَحُوا يَفْسَحِ اللَّهُ لَكُمْ المجادلة (11) {ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه كاتێك له دانیشتن و كۆبونه‌وه‌كاندا پێتان ده‌وترێت، ڕێ بده‌ن به كه‌سانی تر‌و ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌كه فراوان بكه‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ش فراوانی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه واتان كرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ ده‌به‌خشێ} وه له ئیبن عومه‌ره‌وه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: « أن النبي - صلى الله عليه وسلم - نهى أن يقام الرجل من مجلسه ويجلس فيه آخر ولكن تفسحوا وتوسعوا» متفق عليه {پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هی كردووه له‌وه‌ی كه یه‌كێك له دانیشتنه‌كه‌یدا هه‌ڵسێت و یه‌كێكی تر له شوێنی دانیشتێت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه فراوان كه‌ن و گه‌وره‌ی بكه‌ن} حه‌رامبوونی پێخۆشبوونی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌به‌رت هه‌ڵسن مه‌عاویه چووه لای ئیبن و زوبه‌یر و ئیبن عامر، ئیبن عامر هه‌ڵسا له‌به‌ریداو ئیبن زوبه‌یر دانیشت و هه‌ڵنه‌سا، مه‌عاویه به ئیبن عامری وت: دانیشه چونكه به‌ڕاستی من گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بووه ده‌یفه‌رموو: « من أحب أن يتمثل له الرجال قياما فليتبوأ مقعده من النار» رواه أبو داود وصححه الألباني {هه‌ركه‌س پێی خۆشه كه پیاوان خۆی بۆ بنوێنن و بۆی هه‌ڵسن با شوێنی خۆی له ئاگردا به‌ده‌ست بێنێ و قایم بكات} دانیشتن له شوێنێكدا كه خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری له ئه‌بووهوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: « إذا قام أحدكم من مجلسه ثم رجع إليه فهو أحق به» رواه مسلم {ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان هه‌ڵسا له دانیشتنه‌كه‌ی خۆی و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆی ئه‌وه ئه‌و مافدارتره پێی} واته له جێگه‌یه‌كدا دانه‌نیشێ كه خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ڵسێت و پاشان بگه‌ڕێته‌وه. له نێوان دوو كه‌سدا دانه‌نیشێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: «لا يجلس بين رجلين إلا بإذنهما» رواه أبو داود {نابێ له نێوان دوو كه‌سدا دابنیشی مه‌گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندیان نه‌بێ}. ڕێزگرتنی میوان له ئه‌بووهوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: « من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه» متفق عليه {هه‌ركه‌سێ باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی دوایی هه‌یه با ڕێز له میوانه‌كه‌ی بگرێ}. ماوه‌ی میواندارێتی له ئه‌بی شوره‌یحی كه‌لبییه‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێ: "والضيافه ثلاثة أيام فما بعد ذلك فهو صدقه". متفق عليه {میوانداری سێ ڕۆژه، ئیتر ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه بوو ئه‌وه خێر‌و چاكه‌یه (واته خێرێكه له خاوه‌ن ماڵه‌وه، ئه‌توانێ میوانه‌كه‌ی له‌وه زیاتر ڕانه‌گرێ) قسه‌ی جوان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت » متفق عليه {هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی دوایی هه‌یه با قسه‌ی خێر بكات یان بێده‌نگ بێت}. پاراستنی زمان خوای متعال ده‌فه‌رموێت: - مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ق (18) {هه‌رقسه‌یه‌كی له ده‌م ده‌رچێت خێرا چاودێرێكی ئاماده تۆماری ئه‌كات} پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « آية المنافق ثلاثا،... وإذا حدث كذب » متفق عليه {نیشانه‌ی دووڕوو سێ شته،... وه ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ بكات} هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: «لا يدخل الجنة نمام » متفق عليه {ئه‌وه‌ی نه‌میمه ده‌كات (قسه دێنێ و قسه ده‌بات) ناچێته به‌هه‌شته‌وه} هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: «لا تغتابوا المسلمين» رواه أبو داود {غه‌یبه‌تی موسڵمانان (له پاشمه‌له باسیان) مه‌كه‌ن}. دووركه‌وتنه‌وه له جیدال و بگره‌و بێنه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « أنا زعيم بيت في ربض الجنة لمن ترك المراء وإن كان محقا » رواه أبوداود وصححه الألباني {من ماڵێك ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌م له به‌هه‌شتا بۆ یه‌كێك كه ئه‌گه‌ر له سه‌ر حه‌قیش بێت واز بێنێ له مشتومڕو چه‌نه‌بازی} دووركه‌وتنه‌وه له زۆر له خۆكردن له قسه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « إن أبغضكم إلي وأبعدكم مني مجلسا يوم القيامة الثرثارون والمتشدقون والمتفيهقون» رواه الترمذي وصححه الألباني {ڕقبووه ترینتان لێم وه دوورترینتان كۆڕ‌و دانیشتنتان لێمه‌وه له ڕۆژی دواییدا.....} الثرثارون: ئه‌وانه كه زۆر قسه ده‌كه‌ن و زۆر بڵێن. المتشدقون: ئه‌وانه‌ن كه پڕ به ده‌میان قسه ده‌كه‌ن و قسه‌كانیان زۆر به گه‌وره‌وه ده‌كه‌ن. المتفیهقون: ئه‌وانه‌ن كه له قسه‌كردندا خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و قسه‌كانیان و كیبرو خۆبه‌زلزانیان تێدایه. حه‌رامی گوێگرتن له قسه‌ی خه‌ڵك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « من استمع إلى حديث قوم وهم له كارهون صب في أذنيه الآنك» رواه الطبراني وصححه الألباني {هه‌ركه‌سێ گوێ بگرێ له قسه‌ی كه‌سانێك كه پێیان ناخۆش بێ ئه‌وه قوڕقوشم دائه‌بارێته گوێچكه‌كانیه‌وه} نیه‌ت پاكی له میواندارێتیدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « من عاد مريضا أو زار أخا له في الله ناداه مناد أن طبت وطاب ممشاك وتبوأت من الجنة منزلاً» رواه الترمذي وحسنه الألباني {هه‌ركه‌س بچێت بۆ لای نه‌خۆشێك یان سه‌ردانی برایه‌كی بكات له‌به‌رخوا، بانگه‌كه‌رێك بانگ ده‌كات كه خۆشنووده‌بیت و ڕۆشتنه‌كه‌ش خۆشنوده بێت وه شوێێنێكت له به‌هه‌شت مسۆگه‌ر كرد} گرنگیدان به دانیشتن له‌گه‌ڵ پیاوچاكان له ئه‌بی سه‌عیده‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: « لا تصاحب إلا مؤمنا ولا يأكل طعامك إلا تقي » رواه أبو داود وحسنه الألباني {هاوڕێیه‌تی باوه‌ڕدار نه‌بێت نه‌یكه‌یت، وه كه‌سیش خواردنت نه‌خوات خواناس و له‌خواترس نه‌بێت} جوانیی هه‌ڵس و كه‌وت و به‌ده‌مه‌و هاتن خوای متعال ده‌فه‌رموێت: قال تعالى وَلَوْ كُنتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ آل عمران (159) {خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بویتایه، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌كرد} پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « لا تحقرن من المعروف شيئا ولو أن تلقى أخاك بوجه طلق » رواه مسلم. {شتێكی كه‌میش له چاكه به بێ نرخ مه‌گره ئه‌گه‌ر به ڕوویه‌كی خۆش و كراوه‌وه به براكه‌ت بگه‌یت} پێكه‌نینی زۆر له ئه‌بووهوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: « لا تكثروا من الضحك فان كثرة الضحك تميت القلب » رواه ابن ماجه {زۆر پێ مه‌كه‌نن چونكه پێكه‌نینی زۆر دڵ ده‌مرێنێ} ئه‌مانه‌تی دانیشتن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « المجالس بالأمانة إلا ثلاثة مجالس: سفك دم حرام أو فرج حرام أو اقتطاع مال بغير حق » رواه أبو داود وإسناده حسن. {دانیشتنه‌كان ده‌بێ به ئه‌مانه‌ته‌وه بن ته‌نها سێ دانیشتن نه‌بێ: ڕشتنی خوێنی حه‌رام یان داوێنی حه‌رام یان پچڕینی ماڵێك به بێ حه‌ق} واته: ئه‌و جۆره دانیشتانه ده‌بێ ئاشكرا بكرێن و نه‌پارێزرێن. دووكه‌س به بێ سێیه‌م چرپه‌چرپ نه‌كه‌ن له ئیبن مه‌سعووده‌وه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: « إذا كنتم ثلاثة فلا يتناجى رجلان دون الآخر حتى تختلطوا بالناس من أجل أن ذلك يحزنه» متفق عليه {ئه‌گه‌ر ئێوه سێ كه‌س بوون با دووانتان چرپه چرپ نه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ترتان تا تێكه‌ڵاو به خه‌ڵكی ده‌بن (واته تا له سیان زیاتر ده‌بن) چونكه ئه‌وه بێزار‌و خه‌فه‌تباری ده‌كات} ( الخطابی) ده‌فه‌رموێت:" وإنما قال ليحزنه لأنه قد يتوهم أن نجواهما إنما هي سوء رأيهما فيه أو لدسيسة غائلة له." أهـ {بۆیه وتی: تا بێزار‌و غه‌مبار نه‌بێ چونكه له‌وانه‌یه وا گومان ببرێ كه چپه چپه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه تاكو ڕای خراپ له سه‌ر ئه‌ویان باس بكه‌ن و یان بیانه‌وێ شتێكی بۆ بنێنه‌وه} يادی خوا له دانیشتنه‌كه‌دا له ئه‌بی سه‌عیده‌وه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی): « لا يجلس قوم مجلسا لا يصلون فيه على رسول الله - صلى الله عليه وسلم - إلا كان عليهم حسرة» رواه الترمذي {هیچ كۆبونه‌وه‌و دانیشتنێك نییه دانیشن و سه‌لاواتی تێدا له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌ده‌ن، مه‌گه‌ر له سه‌ریان به ئاهو حه‌سره‌ت ده‌گه‌ڕێ}. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « ما جلس قوم مجلسا يذكرون الله فيه إلا حفتهم الملائكة وتغشتهم الرحمة ونزلت عليهم السكينة وذكرهم الله فيمن عنده» رواه مسلم {هیچ كۆڕ‌و دانیشتنێك نییه یادی خوا بكه‌ن تێدایدا مه‌گه‌ر فریشته‌كان ده‌یانپارێزن و ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی دایانده‌گرێ و هێمنی و دڵئارامی داده‌بارێته سه‌ریان و خواش له لای ئه‌وانه‌ی لانی (وه‌ك فریشته‌كان) باسیان ده‌كات} مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له كاتی ڕۆیشتندا له ئیبن عومه‌ره‌وه خوا لێیان ڕازی بێت فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: « إذا زار أحدكم أخاه فجلس عنده فلا يقومن حتى يستأذنه » رواه الديلمي في مسند الفردوس {ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان سه‌ردانی برایه‌كی خۆی كرد و لای دانیشت با هه‌ڵنه‌سێ تاكو ڕووخسه‌تی لێ ده‌خوازێ} ئه‌لبانی ده‌ڵێت: "له فه‌رمووده‌كه‌دا وریاكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشتێكی به‌رز ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌ردانی كردووه نابێت هه‌ڵسێت و بڕوات مه‌گه‌ر دوای ڕوخسه‌ت وه‌رگرتن له سه‌ردانكراو نه‌بێت". اهـ سڕینه‌وه‌ی گوناهی دانیشتن له ئه‌بی به‌رزه‌وه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: « كان رسول الله - صلى الله عليه وسلم - يقول بآخره إذا أراد أن يقوم من المجلس سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت استغفرك وأتوب إليك » رواه أبو داود {پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر بیویستایه له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ڵبستایه ده‌یوت: سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت استغفرك وأتوب إليك} سه‌لامكردن له كۆتایی دانیشتنه‌كه له ئه‌بووهوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: « إذا انتهى أحدكم إلى المجلس فليسلم فإن بدا له أن يجلس فليجلس ثم إذا قام فليسلم فليست الأولى بأحق من الأخره» رواه أبو داود وصححه الألباني {ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان هاته دانیشتنێكه‌وه با سه‌لام بكات، جا ئه‌گه‌ر پێی وابوو كه دانیشێ با دانیشێ پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ستا با سه‌لام بكات، چونكه سه‌لامی یه‌كه‌م به حه‌قی سه‌لامی دووه‌م ناخوات (له بریتی سه‌لامی دووه‌م نابێت). له كۆتاییدا هیوادارین كه به‌پێی توانا بابه‌تێكی تێروته‌واومان پێشكه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێز كردبێت و هه‌وڵ بده‌ین كه ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له خۆماندا به‌جێی بێنین ان شا‌ء الله. وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالين ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.islamselect.com/