دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ١. ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌تیوێك: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: أنا وكافل اليتيم في الجنة هكذا وأشار بالسبابة الوسطى، وفرج بينهما. رواه البخاري. من و ده‌سته‌به‌ركه‌ری هه‌تیو له به‌هه‌شتدا ئاوه‌هاین و ئاماژه‌ی كرد بۆ په‌نجه‌ی درێژی و ناوه‌ڕاست و بۆشایی خسته نێوانیان. ٢. خوێندنی (آية الكرسي) له دوای هه‌موو نوێژێكی فه‌رز: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من قرأ آية الكرسي دبر كل صلاة مكتوبة ؛ لم يمنعه من دخول الجنة إلا أن يموت. رواه النسائي. هه‌ر كه‌سێك (آية الكرسي) بخوێنێت له دوای هه‌موو نوێژێكی فه‌رز، هیچ شتێك به‌ربه‌ستی ناكات له چوونه به‌هه‌شت، مردن نه‌بێت. ٣. زيكری دوای ده‌ستنوێژ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ما منكم من أحد يتوضأ فيبلغ -أو فيسبغ- الوضوء ثم يقول: أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، إلا فتحت له أبواب الجنة الثمانية يدخل من أيها شا‌ء. رواه مسلم. هه‌ر یه‌كێك له ئێوه ده‌ستنوێژ بشوات -ده‌ستنوێژێكی باش- پاشان بڵێت: أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ی به‌هه‌شتی بۆ ئه‌كرێته‌وه؛ له كامیانه‌وه ده‌چێته ژوور ئاره‌زووی خۆیه‌تی. ٤. نوێژی به‌یانی و عه‌سر: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من صلى البردين؛ دخل الجنة. رواه البخاري، ومسلم. البردين: واته نوێژی به‌یانی و عه‌سر. ٥. پارێزگاریكردنی نوێژه فه‌رزه‌كان له كاتی خۆیاندا: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من صلى الصلوات لوقتها كان له عند الله عهد أن يدخله الجنة. رواه أحمد، وأبو داود، والنسائي. هه‌ركه‌سێك نوێژه‌كانی له كاتی خۆیدا بكات ئه‌وه لای خوا په‌یمانی پێ دراوه كه بیخاته به‌هه‌شته‌وه. ٦. بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌لامكردن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا، ولا تؤمنوا حتى تحابوا، أولا أدلكم على شي‌ء إذا فعلتموه تحاببتم؟ أفشوا السلام بينكم. رواه مسلم. ناچنه به‌هه‌شته‌وه تاكوو ئیمان نه‌هێنن وه ئیمانیشتان نابێت تاكوو یه‌كترتان خۆش نه‌وێت. ئایا ڕێگه‌تان پێ نیشان بده‌م به شتێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتان دا، یه‌كترتان خۆش بوێ؟ سه‌لامكردن له‌ناو یه‌كتریدا بڵاو بكه‌نه‌وه. ٧. كردنی دوو ڕكات نوێژ به‌دڵئاماده‌ییه‌وه دوای ده‌ستنوێژ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ما من مسلم بتوضأ فيحسن الوضوء ثم يقوم فيصلي ركعتين يقبل عليهما بقبله ووجهه، إلا وجبت له الجنة. رواه مسلم. هیچ موسڵمانێك نییه ده‌ستنوێژێكی باش بگرێت و پاشان هه‌ڵسێت دوو ڕكات نوێژ بكات به دڵ و ڕووی ڕوو بكاته نوێژه‌كه‌ی، به‌هه‌شتی هه‌ر له‌سه‌ر واجب ده‌بێت. ٨. داواكردن و به‌دواداچوونی زانست و زانیاری: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من سلك طريقا يتلمس فيه علما؛ سهل الله له به طريقا إلى الجنة. رواه مسلم. هه‌ركه‌سێ ڕێگه‌یه‌ك بگرێته به‌ر كه زانستی تێدا به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وه خوا ڕێگه‌ی ڕێگه‌یه‌كی به‌ره‌و به‌هه‌شت بۆ ئاسان ده‌كات. ٩. چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ باوك و دایك: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: رغم أنفه، رغم أنفه، ثم رغم أنفه، قيل: من يا رسول الله! قال: من أدرك والديه عند الكبر أحدهما أو كليهما ثم لم يدخل الجنة. رواه مسلم. لووتی له خۆڵ كه‌وێ، لووتی له خۆڵ كه‌وێ، لووتی له خۆڵ كه‌وێ! وترا: كێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟! فه‌رمووی: هه‌ركه‌سێك باوك و دایكی له پیردا پێگه‌یشت یه‌كێك یان هه‌ردووكیان و پاشانیش نه‌چێته به‌هه‌شته‌وه. واته: له كاتی پیریاندا له خزمه‌تیاندا نه‌بووبێ و یارمه‌تی نه‌دابن كه به‌هۆیانه‌وه بچێته به‌هه‌شته‌وه. ١١. پاراستنی زمان و داوێن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من يضمن لي مابين لحييه ومابين رجليه؛ أضمن له الجنة. رواه البخاري. هه‌ركه‌سێك نێوان هه‌ردوو ڕیشی (واته زمانی) و هه‌ردوو قاچه‌كانی (واته داوێنی)یم بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات (تاوانیان پێ نه‌كات)، من به‌هه‌شتی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌م. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.zzrz.com