دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د سێ بنه‌ما له بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وتی موسوڵمان بنه‌مای یه‌كه‌م هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا (عزوجل) القاعدة الأولى: في التعامل مع الله عز وجل ئه‌مه له: محاضرات عامّة الوصية الجامعة (ماذا بعد الحج) القاعدة الأولى: في التعامل مع الله عز وجل وه‌رگیراوه. بنه‌مای یه‌كه‌م: له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له وه‌سیه‌ته‌كه‌یدا بۆ (معاذ) و له هه‌ندێ ڕیوایه‌تدا هاتووه كه به (أبا ذر)ه، ده‌فه‌رموێت: {اتق الله حيثما كنت، وأتبع السيئة الحسنة تمحها، وخالق الناس بخلق حسن: له خوا بترسه له هه‌ر كۆێیه‌ك بوویت، كه خراپه‌یه‌كت كرد یه‌كسه‌ر چاكه‌یه‌كی به دوادا بكه ده‌یسڕێته‌وه و به ڕِه‌وشتی جوانیش له گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وت بكه}.رواه أحمد (5/ 153-158)، الترمذي 41/312) عن أبي ذر، وذكره الألباني (96). بنه‌مانی یه‌كه‌م هه‌ڵس و كه‌وت كردنه له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا: { اتق الله حیثما كنت: له خــوا بترسه‌و پارێز بكه له هه‌ر كۆێیه‌ك بویت }. ئه‌گه‌ر مرۆڤی مسوڵمان ورد سه‌رنجی ئه‌م وه‌سیه‌ته بدا‌و بیری لێ بكاته‌وه ئه‌بینێت كه شیفابه‌خش و تێر‌و ته‌واوه، چونكه تۆ هه‌ر چیه‌ك بیت و له هه‌ر كۆێیه‌ك بیت له موڵك و ده‌سه‌لاَتی خوای په‌روه‌ردگار ده‌رناچیت، وه له قه‌ده‌رو فه‌رمانی خوا ده‌رناچیت بۆ هه‌ر شوێنێك برِۆێت و له هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه‌دا بیت، وایت له ژێر چاودرێری په‌وه‌ردگاره‌وه سبحانه‌وتعالی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلا أَدْنَى مِنْ ذَلِكَ وَلا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ: سێ كه‌س نیه چپه بكه‌ن به یه‌كه‌وه خوا چواره‌میان نه‌بێت، پێنج كه‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه كه‌متر یان زیاتریش نیه كه ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به سرته‌و چپه‌یان [المجادله:7] خوا تبارك و تعالی هه‌میشه له گه‌ڵتایه، نهێنی و شاراوه‌ت ئه‌زانێ، ئاگای لێته‌و ئاگاداره به سه‌ر هه‌موو حاڵ و هه‌ڵس و كه‌وتێكدا، له خوابترسه‌و پارێزكار به له هه‌ر كوێیه‌ك بویت. به رِاستی ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م رِاسپێریه گه‌وره‌مان به جێ بهێنایه ئه‌وه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌مان لێ ئه‌هات كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)له فه‌رمووده‌ی جبریل دا علیه‌السلام كاتێك كه به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: {أخبرني عن الإحسان، قال: أن تعبد الله كأنك تراه، فإن لم تكن تراه فإنه يراك: هه‌واڵم پێ بده ده‌رباره‌ی ئیحسان، فه‌رمووی: ئه‌وه‌یه كه خوا بپه‌رستی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌یبینیت، خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینیت ئه‌وه بێ گومان ئه‌و تۆ ئه‌بینێت}. رواه مسلم (8) عن عمر بن الخطاب. له‌سه‌رته بزانیت كه خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) ئاگاداره به‌سه‌رته‌وه كاتێك كه تۆ خۆت به ته‌نیایت و بیر ده‌كه‌یته‌وه و كۆمه‌ڵێك كار، بیروبۆچون و شتانێك دێن به بیرمێشك و ده‌روونتدا كه نزیكترین كه‌س پێیان نازانێت و ئاگادار نییه جگه له خۆت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش وا به ته‌نیشته‌وه‌یه بێئاگایه له خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌كانت، به‌ڵام خوای گه‌وره ده‌زانێت و ئاگاداره به‌سه‌ریدا و هیچ شتێك له‌و ون نابێت. پیاوێك چوو بۆ لای پێشه‌وا (أحمد)ره‌حمه‌تی خوای لێبێ سه‌یری كرد ئه‌م شیعره ئه‌خوێنێته‌وه: إذا ما خلوت الدهر يوماً فلا تقل خلوت ولكن قل عليَّ رقيب واته: ئه‌گه‌ر رِۆژێك هه‌ر خۆت بویت و به ته‌نیا مایته‌وه مه‌ڵێ ئه‌وه ئیتر كه‌سم لا نیه‌و كه‌وتومه‌ته خه‌ڵوه‌ته‌وه‌و هه‌رچیه‌ك بكه‌م ئه‌توانم و كه‌س ئاگای لێ نیه، به‌ڵكو بڵێ چاودێرم به سه‌ره‌وه‌یه‌وه ئاگای لێمه. جا له هه‌ر كوێیه‌ك بویت بزانه كه خوای گه‌وره سبحانه وتعالی چاودێره پێت و ئاگای لێته، وه پاداشتت ئه‌داته‌وه، بزانه كه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی ئه‌فه‌رموێت: إِنْ تُخْفُوا مَا فِي صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ اللَّهُ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تانان جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشكرای بكه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت[آل عمران:29] وه له ئایه‌تێكی تردا ئه‌فه‌رموێت:يُحَاسِبْكُمْ بِهِ: خوا لێتان ئه‌پرسێته‌وه [البقرة:284]. به رِاستی له رِه‌حم و به‌زه‌یی و به‌خشنده‌ی و فراوانی و چاكه‌ی خوای په‌روه‌ردگاره له گه‌ڵماندا كه نامانگرێ به‌و خه‌ته‌ره‌و بیروبۆچونانه‌ی كه به مێشك و ده‌رونماندا دێن نابنه كرده‌وه‌و به‌رجه‌سته نابن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {لا يؤاخذنا بما تحدث به أنفسنا ما لم نعمل أو نتكلم: خوا نامانگرێ و لێپێچانه‌وه‌مان له گه‌ڵ ناكات به گفتوگۆ‌و قسه‌ی ده‌رونمان، به‌ڵكو به‌وه‌ی كه ئه‌یكه‌ین یان ئه‌یڵێین}. رواه البخاری (2528)، ومسلم (127) عن ڕبی هریره. به‌لاَم ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه مرۆڤ ده‌رگای دڵی بخاته سه‌ر پشت بۆ هه‌موو بیروبۆچون وخه‌ته‌ره‌یه‌ك تاكو ببێته نێچیری شه‌یتان، وه وه‌سوه‌سه‌و بیروبۆچونی خراپ هێلانه‌ی تیا بكات و بیهێنێت و بیبات، كه ئه‌مانه له‌وانه‌یه وورده وورده ببنه غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك لای و به دوایاندا برِوات و ئه‌و كات ئیتر ببێته خۆلیای، ئینجا ئه‌م خولیا‌و عه‌زمه بگه‌رِێ به كار‌و كرده‌وه ئه‌گه‌ر شته‌كه له بواری كرده‌وه‌دا بێت، وه ئه‌گه‌ر له بواری بیروباوه‌رِیشدا بێت، ئه‌وه ئه‌گه‌رِێ به گومان، ئینجا گومانیش ئه‌بێته دوودڵی و ئه‌ویش به‌ره‌و كوفر‌و بێ باوه‌رِی ئه‌یبات په‌نا به خوا! كه‌واته: پێویسته دڵه‌كانمان بپارێزین، وه بزانین كه خوای گه‌وره ئاگاداره پێمان له هه‌موو چركه‌ساتێكی ژیانمان و هه‌رچی وه‌سوه‌سه‌و خه‌تره‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌یزانێت و لێی وون نابێت، وه به‌رده‌وام داوای یارمه‌تی و كۆمه‌ك له خوا بكه‌ین له‌و گومان و دودڵیانه‌ی شه‌یتان ئه‌یخاته ناو دڵ و ده‌رونمانه‌وه. با له خوا بترسین له بیستن و بینینماندا، وه له‌و ووته‌و قسانه‌ش كه ئه‌یانڵێین و ده‌ریان ئه‌په‌رِێنین، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً : له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌كه‌وه كه زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونكه به رِاستی ده‌زگاكانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌رهه‌مووی، به‌رپرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه [الإسرا‌ء:36] پێویسته به‌رده‌وام هه‌ست به‌و چاودرێیه بكه‌ین.