دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام گۆڤارێكی نه‌رویجی به ناوی ئازادیی بیروڕاوه چه‌ند وێنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی خراپه‌نواندن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو ده‌كاته‌وه ڕاگه‌یاندنی ڕۆژاوا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له ناشیرینكردن و تێكدانی ئیسلام و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام له به‌رده‌م هاووڵاتیانی خۆیدا. نه‌رویج دووه‌م وڵاتی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیایه پاش دانیمارك كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وێنه‌ی ناشیرین به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو بكاته‌وه و هه‌ست و شعوری موسڵمانانی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌شی بریندار بكات. پاش چوار مانگ له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی (جيلاندز بوستن)ی دانیماركی بۆ هه‌مان ئه‌و وێنانه و له‌وانه‌ش وێنه‌یه‌ك كه عه‌مامه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان وه‌ك بۆمبێك پێشان دابوو. ڕۆژنامه‌ی (ماگازينێت)ی نه‌رویجیش هه‌ڵستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ١٢ وێنه‌ی كاریكاتێریی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ژێر پاسا و ئازادیی بیروڕادا!!! فيبيورن سيلبك سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (ماگازينێت) هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئیسلام كاتێك وتی: "ئازادی بیروڕا له ناوچه‌كه‌ماندا له لایه‌ن ئایینێكه‌وه هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت كه په‌نابردنه به‌ر توند‌و تیژی به لایه‌وه نامۆ نییه." تێناگه‌ین ئازادیی بیروڕا چ په‌یوه‌ندییه‌كی به بێڕێزی و ئیهانه‌كرنه‌وه هه‌یه؟! ئایا یاسای ئه‌وانه خۆیان ڕێگه ده‌دات به‌وه‌ی كه بێڕێزی و ئیهانه بكه‌ن به حه‌زره‌تی عیسا سه‌لامی خوای لێ بێت؟! یان ئه‌مه ڕق و كینێكه و له ناخی ده‌روونیانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه؟ ئه‌مڕۆ كه به‌م شێوه و بێ په‌رده هێرش ده‌كرێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) و به شێوه‌یه‌كی ناشیرین و دوور له هه‌موو به‌ها و نرخێكی ئه‌خلاقی و یاسایی و بێ گوێدانه‌ی هه‌ست و سۆزی ملێۆنان موسڵمانی شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، به پێویست ده‌گه‌ڕێت له‌سه‌رمان ئێمه‌ی موسڵمان كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین و په‌رده له ڕووی ڕاستییه‌كان هه‌ڵماڵین. له ئاست ئه‌م جۆره ڕووداوانه‌دا ده‌ڵێین: "ئێمه‌ش گیان و ماڵ و باوك و دایكمان ده‌كه‌ینه فیدای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (هه‌زاران دروودی خوای لێ بێت)."