انراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام سعوودیه هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دبلۆماسی ئاگادار ده‌ری خست كه سه‌فیری سعودی له دانمارك هه‌ڵمه‌تێكی به ده‌سته‌وه‌یه له گه‌ڵ سه‌فیری هه‌ندێ له وڵاته ئیسلامیه‌كانی دیكه بۆ گرتنی هه‌ڵۆێستێكی یه‌كگرتوو دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی دانماركی (جلندز - بوستن) بۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی كارێكاترێی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه له به‌رو بومی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی سه‌فیری سعودی ده‌ركردنی لێدوانێكی یه‌كگرتووه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی دانمارك، سه‌فیری وڵاته ئیسلامیه‌كان داوای لێ ده‌كه‌ن كه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له سنوری خۆی بوه‌ستێنی و له به‌رپرسانیشی بپێچێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ به هۆی ئه‌و كاره ناشیرینه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوای لێبوردن له موسڵمانان بكات. شایه‌نی باسه كه موسڵمانانی دانمارك و سه‌رجه‌م ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانی دیكه‌ش بێ هیوایی و ناڕه‌زایی توندی خۆیان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی دانمارك ده‌ربڕیوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته دروستكردنی پاڵه په‌ستۆیه‌ك له سه‌ر ئه‌و وڵاته‌و وای كردووه كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته زیاتر جدی بێ له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه. وه هه‌ر له هه‌مان ڕووه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سعودی بۆ زانیاری فه‌رمووده ئینكاری و نا ڕه‌زایی توندی خۆیان به‌رامبه‌ر به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له لایه‌ن هه‌ردو ڕۆژنامه‌ی دانماركی و نه‌رویجی ده‌ربڕیوه داوای ڕاگرتنی ئه‌و گاڵته پێكردن و بێ ڕێزیه ئه‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌كرێ. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: پێگه‌ی (الراصد) 21-01-2006