دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ڕۆژنامه‌یه‌کی ئوردونی هه‌مان سووكایه‌تیی ڕۆژنامه‌كه‌ی دانیمارك دووپات ده‌كاته‌وه. (مفکرة الإسلام): ڕایگه‌یاند که ڕۆژنامه‌یه‌کی ئوردونی جارێكی تر ئه‌و برینانه‌ی کولانده‌وه له‌ناو دڵی ئیمانداران به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه ناڕه‌وایانه‌ی که وڵاتی دانیمارك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (محمد المصطفی) (صلی الله علیه وسلم) بڵاوی کردۆ‌ته‌وه به شێوه‌ی کاریکاتێر و مه‌به‌ستی سووکایه‌تی به پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم). ئه‌م ڕۆژنامه‌یه که سێ له‌و وێنانه‌ی جارێکی تر بڵاو کرده‌وه که سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌کات، وایان ڕاگه‌یاند که مه‌به‌ست و ئامانجی بڵاوکردنه‌وه‌یان بۆ پێناسینی خه‌ڵك بووه نه‌ك سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم). له ڕۆژنامه‌ی (شیحان)ی هه‌فتانه‌ی (ئوردون)ی ئه‌و وێنانه‌یان دانابوو له لای ئه‌م چه‌ند دێڕه‌وه که نووسرابوو إنتفاضة إسلامیة ضد الإساءة الدانمارکیة) واتا (ڕاپه‌ڕینێكی ئیسلامی دژ به‌و بێئابڕووییه‌ی دانیمارك). پاشان چه‌ند لێکدانه‌وه‌یه‌ك که له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که نووسرابوو له‌ژێر ناو نیشانی (یا مسلمي العالم تعقلوا) واتا (ئه‌ی موسڵمانانی جیهان، عاقڵ بن!) هه‌ر بۆیه کۆمپانیای لێپرسراوی ڕۆژنامه‌که بڕیاری ده‌رکردنی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ی به ناوی (جهاد المؤمني) و دابڕینی له کار بۆ هه‌تاهه‌تایه دا. ئه‌م بڕیاره‌ش له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابوردوو دراوه. هه‌روه‌ها کۆمپانیای چاپه‌مه‌نیی عه‌ره‌ب (شرکة الطباعة العرب)) له به‌یانێکیاندا وتیان که زۆر به لایانه‌وه سه‌یر بوو کاتێك ئه‌و کاره‌ساته‌یان دیوه له ڕۆژنامه‌ی ( شیحان) که هه‌فتانه ده‌رده‌چێت له وڵاتی (ئوردون) و هه‌ڵساون به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه بێئابڕووانه‌ی که ته‌واوی سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن و زۆر به‌توندی ناڕه‌زاییی خۆیان ده‌ڕبڕیوه له‌سه‌ر ئه‌و کاره ناڕه‌وایه‌ی که ڕۆژنامه‌که پێی هه‌ڵساوه. هه‌ر بۆیه ئه‌و کۆمپانیایه دوای ئه‌وه‌یان کرد که هه‌رچی زووتره و گورجتره هه‌ڵسن به کۆکرنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی که بڵاوکراونه‌ته‌وه له بازاڕه‌کان و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵساون به‌م ڕه‌فتاره دوور له مرۆڤایه‌تییه. ئه‌مه نه‌ك بڵاو کردنه‌وه‌ی بێت بۆ خه‌ڵکی به‌ڵکوو تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و بێئابڕوویییه بێت له ڕۆژنامه‌کاندا و نه‌ك ته‌نها له ڕۆژنامه ناعه‌ره‌بییه‌کاندا به‌ڵکوو له ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌کانیش به هه‌مان شێوه هه‌مان وێنه بڵاو بکه‌نه‌وه که سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) ده‌کات. هه‌ر بۆیه ئه‌و کۆمپانیایه هه‌ڵده‌سن به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر توند بۆ هه‌ر یه‌که‌ی که ده‌ستی هه‌بووبێت له‌و کاره ناڕه‌وایه‌دا و گه‌ڕانه‌وه و پاشه‌کشێ له‌وه‌ی که هه‌واڵ و په‌خشی ئوردون (بترا) کردوویه‌تی. له لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردون خۆیان له پاسار ده‌نێن و له‌و ڕووداوه خۆیان بێبه‌ری ده‌که‌ن؛ قسه‌که‌رێکی ڕه‌سمی به ناوی حکوومه‌تی ئوردونه‌وه به ناوی (ناصر جودة) ڕایگه‌یاند و وتی: ئێمه ئه‌و کاره‌ی که سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (شیحان) کردوویه‌تی به‌و لێکۆڵینه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنانه به‌هه‌ڵه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و ئه‌و وێنانه مه‌به‌ست له سووکایه‌تییه به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌كچۆن هه‌ندێك له ڕۆژنامه ڕۆژئاوایییه‌کان بڵاویان کردبۆ‌وه. وته‌بێژی ده‌و‌ڵه‌ت (جودة) له وته‌یه‌کی تری‌دا وتی: حکوومه‌تی ئوردون زۆر به‌توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه ده‌بێته‌وه، چونکه ئه‌مه ڕه‌فتارێکی ناپه‌سه‌ند و بێئابڕووانه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر لێپرسراوانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه په‌شیمانی و داوای لێبوردنی خۆیان به‌زووترین کات ده‌رببڕن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی که کردوویانه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که حکوومه‌تی ئوردون هه‌ڵده‌ستێت به لێکۆڵینه‌وه‌ی دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره کرده‌وه بزێوانه له رۆژنامه‌کاندا به پێی یاسا و ده‌ستوور. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وێنانه به‌تایبه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره و ده‌بێته هۆی که‌مکرنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بوار‌ه ڕۆژنامه‌وانییه‌کان له سنووری وتن و نووسیندا.