دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام "محمد" قسه و باسی هه‌موو ماڵێكه له فه‌ره‌نسا. له‌وانه‌یه یه‌كێك له كاره باش و ئه‌رێیییه‌کانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه كاریكاتێرییانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناشیرین بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) كێشرابوون، ئه‌وه بووبێت كه ناوی "محمد" (صلی الله علیه وسلم) ئه‌مڕۆ بۆته قسه و باسی هه‌موو ماڵێكی فه‌ره‌نسایی و هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر ئیسلام بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانی و به‌توندی خۆی هاویشتۆته ناو بابه‌ت و ده‌نگوباسه‌كانی جیهانه‌وه، كه به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش زیندووییی ئه‌م ئایینه‌یه كه هه‌رچه‌ند هێرشی دڕاندانه‌ی بكرێته سه‌ر زیاتر خۆی ده‌چه‌سپێنێت. هه‌رچه‌نده به‌ربه‌ست له به‌رده‌می دابنرێت فراوانتر ده‌بێت. چونكه ئیسلام ئایینێكه خاوه‌ن په‌یامێكی جیهانی و "محمد"یش (صلی الله علیه وسلم) دواپێغه‌مبه‌ره و به‌ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بۆ هه‌موو جیهان نێردراوه. گۆڤاری "نوفيل أوبسرفاتور" خاوه‌ن ئاراسته‌ی چه‌پ، له ژماریه ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا له به‌رگی ڕۆژنامه‌كه‌یدا به گه‌وره‌یی نوسیبوی "ڕاستی سه‌باره‌ت به ئیسلام له فه‌ڕه‌نسه" به‌ڵام گۆڤاری "لكسبراس" په‌ڕه‌ی یه‌كه‌می وێنه‌ی ئافره‌تێكی سه‌رپۆش به‌سه‌ری لێدابوو كه ئاڵای فه‌ڕه‌نسه‌ی به‌رز كردبۆوه له سه‌ره‌وه‌ی ناو نیشانێكی نوسیبوو "لپێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن و به‌رز بونه‌وه‌ی ئیسلام" هه‌روه‌ها گۆڤاری "كورييه إنترناسيونال" بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ئافره‌تێكی موجاجه‌به‌ی له بزوتنه‌وه‌ی "حماس"ی ئیسلامی هه‌ڵبژاردبوو، كه له سه‌ر نێوچاوانی په‌ڕۆیه‌كی سه‌وز كه دروشمی"لا إله إلا الله محمد رسول الله" ی له سه‌ر نوسرابوو كه ئاماژه‌یه بۆ سونبوڵی حه‌ماس، وه له سه‌رویشیه‌وه ناونیشانێك به ناوی "الإسلامية" نوسراوه، وه ڕۆژنامه‌كه پرسیار ئاڕاسته ده‌كات و ده‌ڵێ: "بۆچی ئه‌م بڵاو بونه‌وه‌یه له هه‌موو شوێنێكدا"؟ ئه‌مه له كاتێكا وێستگه ته‌له‌فزێونیه‌كانی فه‌ڕه‌نسه زنجیره‌یه‌ك له گفتوگۆ‌و دانوسانیان ل گه‌ڵ ڕۆشنبیرانی ئیسلامی و نا ئیسلامی له‌مه‌ڕ ئیسلام خسته ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له وێستگه‌كانیش چه‌نده‌ها فلیم و به‌ڵگه‌نامه‌ییان له مه‌ڕ شارستانی ئیسلامی پیشاندا، له كاتێكا هه‌ندێكی تر له وێستگه‌كان ئه‌م وێنانه‌یان به‌سته‌وه به به‌رز بونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان به تایبه‌ت له میسر‌و فه‌له‌ستین. هه‌روه‌ها قورئانی و پیرۆز و ئه‌و كتێبانه‌ی باس له ئیسلام ده‌كه‌ن، فرۆشتن و ڕه‌واجێكی به‌رچاویان به خۆوه بینیوه له‌م ماوه‌یه‌دا و خه‌ڵكانێكی زۆری فه‌ڕه‌نسی بونه كڕیاریان. هه‌روها له میانه‌ی گرنگیدانی زیاتر به‌م مه‌سه‌له‌یه زیاتر له 200 ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی نوسراوێكیان پێشكه‌ش كردووه و داوا ئه‌كه‌ن كه"ڕێز له ئاینه‌كان بگیرێت و تێكه‌ڵاوی نه‌كرێ له نێوان ئیسلام و ئیڕهابدا " شایه‌نی باسه كه له نێوان ئیمزاكه‌راندا وه‌زیری فه‌ڕه‌نسی پێشوو "مارتين آبري" و"روبير مينار" ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی "مراسلون بلا حدود"ی فه‌ڕه‌نسی. و كه‌سانێكی دیكه‌ی تری زۆریش. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ "إسلام أون لاين.نت"