هێمن عه‌بدولعه‌زیز گومانی تێدا نییه كه‌وا خوای په‌روه‌ردگار پله‌وپایه‌ی ئافره‌تی به مه‌ودایه‌ك به‌رز كردۆته‌وه كه ئافره‌تان خۆیان که‌م هه‌ستیان به گه‌وره‌یی ئه‌م مه‌ودایه کردووه! كاتێك كه‌وا تیشكی خۆری ڕێنمایی باڵی به‌سه‌ر به‌نده‌كاندا هێنا، ئافره‌ت بوو به سه‌رمایه‌ی دره‌وه‌كان و بوو به دایكی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی. هیوای دا به تێكڕای ئافره‌تانی سه‌ر زه‌مین. ڕێز و به‌های هێناوه شوێنی خۆی. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بكرێت به گۆشتی قه‌ساب و له بازاڕه‌كان نمایش بكرێت وه‌ك كه‌لوپه‌ل، ئه‌مجاره‌یان خۆی بوو به مایه‌ی شكاندنی بتی ته‌پیوی جاهیلی. ئافره‌ت بوو به مامۆستا، بوو به ڕاوێژكار و فه‌رمانكار، بوو به‌و دایكه‌ی كه‌وا نه‌وه‌ی نوێی بۆ ئیسلام هێنایه پێش و كردی به ئامرازی سه‌رخستنی ئایینه‌که‌ی. به‌ڵێ، ڕووناكی ئیسلام سۆز و به‌زه‌یی خسته مێشكی پیاوان و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی پێ پاراستن به پابه‌ندكردن و هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌ت به له‌چكه و شه‌رم و شكۆی دیندارییانه‌وه. تا وای لێ هات ئافره‌ت هیچ شتێكی كه‌متر نه‌بێت له پیاوان ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بوو بن. ئه‌مجاره‌یان له هه‌موو بواره‌كانه‌وه شانبه‌شانی پیاوان، تا ئه‌مانیش پشكی به‌ڕێوه‌بردنی ململانێی ژیانیان چنگ كه‌وت. بۆیه ده‌بێت ڕێزی لێ بگیرێت و قه‌در و حورمه‌تی بپارێزرێت. بۆیه خوای په‌روه‌ردگار زۆر ڕیزی لێ ناوه و به‌هه‌شتی له‌به‌ر پێ داناوه. ده‌با بزانین كه له قورئان و سوننه‌ته به‌پێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر چۆن باس له ڕێزی ئافره‌ت ده‌كه‌ن: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ١- وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ النسا‌ء: ١٩. واته: با ڕه‌فتار و كردار و گوفتارتان چاك و جوان بێت له‌گه‌ڵیاندا. ٢- وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ نَفْساً فَكُلُوهُ هَنِيئاً مَرِيئاً النسا‌ء: ٤. واته: ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌و په‌ڕی دڵفراوانی و ئاسوده‌یی‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێك ماره‌یی و به‌خشییان به ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌كاری بێنن، وه به‌بێ دوو دڵی نۆشی بكه‌ن. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ١- اسْتوْصُوا بِالنِّساءِ خيْراً ، فإِنَّ المرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ، وَإِنَّ أَعْوجَ ما في الضِّلعِ أَعْلاهُ ، فَإِنْ ذَهبتَ تُقِيمُهُ كَسرْتَهُ ، وإِنْ تركتَهُ ، لمْ يزلْ أَعوجَ ، فاستوْصُوا بِالنِّسَاءِ (متفقٌ علیه، عن أبی هریرة رضي الله عنه). واته: له‌گه‌ڵ ئا‌فره‌تاندا چاك بن، چون ئافره‌ت له په‌راسوو دروست كراوه، خوارترین به‌شی په‌راسوو بڵندترینیانه، گه‌ر چووی ڕاستت كرده‌وه ده‌شكێت، گه‌ر لێشی بگه‌ڕێیت هه‌ر به‌خواری و ناسكی ده‌مێنێته‌وه، كه وابوو زۆر ئاگاداری ئافره‌تان بن. ٢- أَكْمَلُ المُؤْمنين إِيمَاناً أَحْسنُهُمْ خُلُقاً ، وَخِياركُمْ خيارُكم لِنِسَائِهِم (رواه التِّرمذی وقال حدیث حسنٌ صحیحٌ وعن أبی هریرة رضي الله عنه.) واته:كاكڵترین بڕوای ئیمانداران ئه‌و كه‌سه‌یه كه جوانترین ڕه‌وشتی هه‌بێت و چاكترین كه‌ستان ئه‌و كه‌سه‌یه كه بۆ خێزانیان باش بن. ٣- الدُّنْيَا مَتَاعٌ ، وَخَيْرُ مَتاعهَا المَرْأَةُ الصَّالحةُ (رواه مسلم عن عبدِ اللَّه بنِ عمرو بن العاص رضی اللَّه عنهما.) واته: دونیا خۆشییه، چاكترین خۆشیش