سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پلەو پایەو رۆڵی ئافرەت لە ئیسلامدا
گۆڕینی فۆنت

ئەمیرە رەووف 
قال تعالی، وضرب الله مثلا للذين آمنوا المرأة فرعون إذ قالت رب ابني لي عندك بيتافي الجنة ونجني من فرعون وعمله ونجني من القوم الظالمين) 
قال تعال. ومريم ابنة عمران التي أحصنت فرجها فنفخنا فيه من روحنا وصدقت بكلمات ربهاوكتبه و كانت من القانتين 
خوای گەورە لەم دو ئایەتە پیرۆزەدا نمونەی دو ئافرتمان بۆ باس دەکات بێ گومان ئەمەش رێزو گەورەیی ئافەرەتمان بۆ دەردەخات لە لای خوای گەورە، بە هاتنی ئیسلام ئافرەت هەمو ئەو مافانەی کەوا پێش ئیسلام لێی زەوت کرابوون بۆی گەڕێندرایەوە، ئافرەت لە ئیسلامدا کاتێک کە منداڵە دەرگای بەهەشت بۆ داک و بابی دەکاتەوە کە دەچێتەنێو ژیانی هاوسەرێتیەوە نیوەی ئمانی هاوسەرەکەی تەواو دەکات و کاتێک کە دەبێتە دایک بەهەشت لەژێر پێکانیدایە. 
ئەگەر ئافرەت بونەوەرێکی ئەوەندە بەرێزو گەورە نەبوایە خوای پەروەردگار نەیدەکردە حۆری ولە بەهەشتدا پاداشتی باوەردارانی پێ بداتەوە ئافرەت سەرچاوەی هەمو سۆزو خۆشەویستیەکە هەربۆیە پێغەمبەری پێشيوامان صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی باشترینتان باشترینتانە بۆ هاوسەرەکانیان وە من باشترینتانم بۆ خێزان، بۆیە زۆر گرنگە هاوسەرەکان بیر لەوە بکەنەوە کە ببنە پشت وپەناو مایەی ئارامی دڵی یەکترووێنەی قەڵایەکی پۆڵایین بن لە بەرانبەرهەرچی دوژمن و هەمو هەورازو نشێوەکانی دنیاداو ژیانی هاوسەرێتییان بکەنە باخێک کە داری بەرداری تەمەنیانی تێدا بپارێزن و هەردەم بە شنە باو بارانی خۆشەویستی راستەقینە تێرئاوو پاراوی بکەن کە ئەمەش پێی دەوترێت هونەری پێکەوە ژیان و بەم شێوەیە دەتوانن بە سەر کۆسپ ونارەحەتیەکانی ژیاندا زاڵ وسەرکەوتو بن هیچ ژان و ئازارێک ناتوانێت بە ئاسانی ئەو خۆشیو هونەرەیان لە بیر بەرێتەوە، بەڵام ئەگەر وا نەبو ئەوا دەبنە کۆڵ و بار بەسەر یەکترەوە بە جۆرێک کە هەڵگرتنەکەی بە ئازارەو دانانی بە ئازارتر. 
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێش وەفاتی ئاگادارمان دەکاتەوە کە ئاگامان لە ئافرەت بێت، وەک دەفەرموێت(ألا واستوصوا بالنساء خيراً فإنما هنَّ عوان عندكم الخ) هەروەها ئەوەشمان لە بیر نەچێت سورەتێک لە قورئانی پیرۆز بە ناوی "النساء" واتە ئافرەتانەوە هەیە کە زۆر بە رونی و لە چەند جێگەدا فەرمانی بە دادگەریو مافی ئافرەت و سۆزوبەزەیی لە گەڵیاندا کردوە ئەمە بێجگە لە دەیان و بگرە زایتریش لە ئایاتی تری قورئانی وفەرمودەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کە سەرجەمیان باس لە پێگەی ئافرت دەکەن لە نێو کۆمەڵگەدا،وەک دەزانین ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەوتەواوکاری نیوەکەی تریشیەتی ئەگەر لە مێژوی ئیسلام ورد ببینەوە دەبینین ئافرەتان لە هەمو کایەو بەشەکانی ژیاندا کاریگەری ورۆڵی تایبەتی خۆیانیان هەبوەو بینیوە.هەر لەسەرەتای خلقەتدا پاش ئەوەی کەوا ئادەم هەستی بە تەنیایی کرد خوای پەروەردگار حەوای بۆ هێنایە بوون تاوەکو ببێتە مایەی ئارامی بۆئادەم ویارمەتی دەرو هاوکاری یەکتری بن لە ژیاندا،هەروەها خاتوسارای خێزانی نبی ابراهیم کۆچی کرد لە گەڵیدا بۆ بڵاو کردنەوەی دینی خواویارمەتی دەرو هاوکاری بو لە هەمو ئەو ناخۆشیانەدا کە توشی بون، یان دایکی پێغەمبەر موسی خوای گەورە "وەحی" سروشی بۆ نارد کە منداڵەکەی بخاتە ئاوەکەوە ئەوەیش یەکسەر بە بێ دودڵی فەرمانی خوای جێبەجێ کرد، ئەمانەو چەندین نمونەی تر کە بێگومان ناشێت لەم کورتە باسەدا سەرجەمیان بخرێنە رو.
هەروەها لەسەردەمی پێغەمبەری پێشەواماندا صلی الله علیه وسلم لەسەرجەم کایەوبوارەکانی ژیاندا ئافرەت رۆڵی تایبەتی هەبوە، خاتو حەفصە سەلامی خوای لەسەر بێت نوسخەیەکی قورئانی پیرۆزی پاراست لەماڵەکەی خۆیدا تا پاش وەفاتی عومەری کوڕی خەتاب خوای لێ رازی بێت کە ناویان نابو پاسەوانی قورئان، خاتو جوه یریە ی کچی حارث یەکێکە لە و ئافرەتە بەڕێزانەی کە بەهۆیەوە هەمو هۆزەکەی موسوڵمان بون، ئوم حەبیبە ی کچی ئەبو سوفیان وازی لە هەمو ماڵ و سامانەکە ی و هەروەها گەلەکەی هێنا و کۆچی کرد بۆ حەبەشە لە گەڵ خاتو روقیە و خاتو ئەسماء..ئەمانەی باسم کرد تەنیا چەند نمونەیەکی کەم بون و وەک دەڵین مشتێکە لە خەروارێک لە ئیسلامدا. 
ئێستا بابزانین ئەهلی کوفر بە گشتی چیان کردوە بۆ ئافرەت وخزمەتی ئافرەتان کە هەردەم باس لە مافی ئافرەت دەکەن دوژمنانی ئیسلام ویستیان بەهۆی ئافرەتەوە دژایەتی ئیسلام بکەن و وەک کەرەستەیەک بۆ لە ناو بردن و کەم کردنەوەی کاریگەری ئیسلام بە کاری بهێنن چونکە دەیانزانی ئەوەی بە ئافرت دەکرێت بە پیاو ناکرێت هەستان بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئەفرەتان بە هەمو شێوازێکی نامرۆڤانەوناشارستانی لە هەمو شوێنێک و ئافرەتیان کرد بە ریکلام بۆ ساغ کردنەوەو فرۆشتنی کاڵاکانیان لە بازاڕەکانداو بەڵکو زۆر جاران هەر کراوە بەکاڵایەک بۆ هەمو مەبەستێک بەکاریان هێناوە کە بێگومان بەم کارانەشیان نرخ و رێزی ئافرەتیان زۆر کەم کردەوە یان هەر نەیان هێشت هەر وەک دەبینین ئێستا لە زۆر جێگەی دنیاداو لە ئۆروپاش بە تایبەتی ئافرەت پێویستە شان بە شانی پیاو کار بکات و خۆی بژێوی خۆی بەدەست بخات لە کاتێکدا لە ئیسلامدا واجب نەکراوە لەسەر ئافرەت کە بە هیچ شێوەیەک کار بکات بەڵکو ئەوەی کە لە ئیسلامدا هەیە ئەوەیە کە رێگەی پێدراوە وە بۆی هەیە ئەگەر ویستی بە ئارەزوی خۆی کار بکات رێگەی لێ نەگیراوە نەک وەک پیاو کرابیتە ئەرکێک لە سەری... 
لە کۆتاییدا دەڵێم موسوڵمانان وەرن با حورمەت و قەدری ئەم ئیسلامە پاکە بزانین بەڵام بە کردەوە پێکردن و رەنگ دانەوەی لە هەمو بوارەکانی ژیانماندا نەک تەنیا بە رواڵەت و بانگەشەی روت چونکە ئەگەر ژیرانە بیر بکەینەوە و ورد ببینەوە دەزانین کە جوانی مرۆڤ تەنیا بە ئیسلامەوەیە.

 3118

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram