سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ ( اللحن )
گۆڕینی فۆنت


هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ ( اللحن )

 کوڕی خاك

هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ ( اللحن )
هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌(اللحن) :بریتییه‌ له‌ لادان له‌ ڕه‌وان(ڕاست و دروستی) خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز. حوكمه‌كه‌ی به‌پێی جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت. ئه‌ویش دوو جۆره‌: 
1/ هه‌ڵه‌ی زه‌ق و دیار(اللحن الجلي) ئه‌بێته‌ هۆی تێكچوونی وشه‌كه‌ یان گۆڕینی واتاكه‌ی ئه‌ویش به‌گۆرینی پیتێك به‌ پیتێكی تر له‌ده‌ربڕینیدا، هه‌روه‌ها گۆڕان له سه‌ر و بۆر و ژێری پیته‌كان بۆ نموونه‌: 
*صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ . 
ِِئه‌گه‌رصرَاطَ بگۆڕێت به‌(سراطَ) هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ وشه‌یالضَّالِّينَدا پیتی(ض) به‌ پیتی‌ (ظ) بخوێنیته‌وه‌. 
به‌ڵاَم له‌ڕووی سه‌ر و بۆر و ژێره‌وه‌ . نمونه‌یه‌ك له‌ سوره‌تی فاطر ناوه‌ندی ئایه‌تی(28) 
إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ، ئه‌مه‌ ڕاسته.‌ 
إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهُ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌. 
ئه‌گه‌ر بڕوانین بۆ ئه‌م دوو نموونه‌یه‌ یه‌كه‌میان شێوه‌ دروسته‌كه‌یه‌ كه‌ چۆن له‌ قورئانی پیرۆز هاتووه‌. 
ناویالله كۆتایه‌كه‌ی سه‌ری هه‌یه‌، ئاواللَّهَ واته‌ (الفتحه‌)ی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو بیكه‌ینه‌ بۆر(اللَّهُ) ئه‌وا ماناكه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌. 
1. به‌راستی هه‌ر زانا باوه‌رداره‌كان له‌خودا ده‌ترسن. 
2. .به‌راستی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌نده‌ زاناكانی ئه‌ترسێ. 
ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵه‌یه‌ پێشی ده‌وترێت هه‌ڵه‌ی ئاشكرا(اللحن الظاهر) له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئه‌هلی قورئان و زمان ئاسان و زوو دركی پێ ده‌كه‌ن. 

1/ هه‌ڵه‌ی نائاشكرا یان نادیار(اللحن الخفی): 
هه‌ڵه‌كردنه‌ له‌ یاساكانی ته‌جوید یان ڕه‌وانخوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز وه‌ك جێبه‌جێنه‌كردنی حاڵه‌ته‌كانی(نون الساكنه‌) یان هه‌ر حاڵتێك بێ له‌ ده‌ستوره‌كانی ته‌جووید یاخود درێژنه‌كردنه‌وه‌ی مه‌ددی(واجب متصل)، ئه‌میش دوو جۆره‌: 
• دركی پێناكه‌ن عه‌وامی خه‌ڵك ئه‌وانه‌ی كه‌ زانیاریان نییه‌ له‌سه‌ر خوێنه‌وه‌ی ته‌جوید ئه‌گه‌ر ته‌واوی عه‌ره‌بیش بزانن یان بتوانن بیخوێننه‌وه‌، ته‌نها ئه‌وانه‌ دركی پێ ده‌كه‌ن كه‌ زانیاریان هه‌یه‌ به‌ ده‌ستوره‌كانی ته‌جوید وه‌ خوێنه‌ره‌كانی قورئانی پیرۆز واته‌ ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێ(القراء) 
• دركی پێ ناكه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی زۆر شاره‌زای خویندنه‌وه‌ی قورئان بن له‌(القراء)، نموونه‌: وه‌ك درێژكرنه‌وه‌ی پیتی(ی) له‌ وشه‌یغَيرِ المَغضُوب ِله‌ كاتێ به‌رده‌وام بووندا ‌نابێت به‌هیچ جۆرێك درێژ بكرێته‌وه‌. 
حوكمه‌كه‌ی: 
• هه‌ردوو جۆره‌كه‌ ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر(قاریء) به‌ده‌ستی خۆی بیانكات ئه‌وه‌ گوناهبار ئه‌بێت، هه‌ڵه‌ی ئاشكرا به‌ ئیجماعی زانایان حه‌رامه‌ به‌ڵام هه‌ڵه‌ی نهێنی ته‌نها له‌سه‌ر شاره‌زایان گوناهه‌یه‌‌. 
• خوێنه‌رانی قورئانی پیرۆز له‌نێوان پاداشتدرا و ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌وانی بیخوێنێت و تاوانبار ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می تێدا بكات واته‌ گوێ نه‌داتێ كاتێ هه‌ڵه‌ ده‌كا ڕاستی نه‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵاَم هیچی تێدانیه‌ ئه‌گه‌ر قورئان بخوێنیت و هه‌ڵه‌ بكه‌ی به‌مه‌رجێ له‌هه‌وڵداندا بیت بۆفێر بوون. 
تێبینی: 
هه‌ڵه‌كردن له‌ خودی پیتێك، گه‌وره‌تره‌ له‌ هه‌ڵه‌ كردن له‌سیفه‌تێك له‌ سیفه‌تێكه‌كانی پیته‌كه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان هه‌ڵه‌ی ئاشكرایه‌ به‌ڵاَم دووه‌میان هه‌ڵه‌ی شاراوه‌یه‌ . 

 1221

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram