دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام ٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی پێش ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ست گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و نه‌فامییه‌وه ده‌یناڵاند؛ به‌ده‌ست هاوه‌ڵگیری و بێباوه‌ڕییه‌وه. عه‌ره‌به‌كانیش به‌شێك بوون له‌و مرۆڤایه‌تییه نوقم بووه له‌و ده‌ریای ڕووخان و داڕمانه‌دا، كه پێویستی به یه‌كێك بوو ده‌ریبهێنێت و ڕزگاری بكات له‌و حاڵه‌ی كه تیایه‌تی. نه‌فامی و نه‌خوێنده‌واری به‌ربڵاو بوو. سته‌م ڕیشه‌ی داكوتیبوو. بێسه‌ره‌وبه‌ری و په‌رته‌وازه‌یی هه‌موو شوێنێكی گرتبۆوه. مافه‌كان زه‌وت كرابوون. داوینه‌كان هه‌تك كرابوون. ژیانێك بێ هیچ ده‌ستوور و یاسایه‌ك، بێ هیچ به‌رنامه و شه‌ریعه‌تێك پیاده ده‌كرا، جگه له هه‌ندێ خوونه‌ریت و عورفی تیره‌گه‌ری نه‌بێت. هێمنی و ئاسایش ون ببوون. هه‌ڵكوتان و فه‌رهوود كارێكی ئاسایی بوو. ژیانێك نه هیچ ئاسایشێك و نه هیچ جێگری و دامه‌زراوییه‌كی تیا نه‌بوو. ئه‌وه‌ی دانیشتوو بوو هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرا و به‌ر زیان ده‌كه‌وت. گه‌ڕۆك و سه‌فه‌رچیش له له‌رز و مه‌ترسیدا بوو. كوشتن، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و فه‌رهوود، ده‌ستدرێژی به‌هێز بۆ سه‌ر لاواز، شه‌ڕ و پێكادان له‌به‌ر بێنرخترین هۆكارێك ڕووی ده‌دا و ئاگری شه‌ڕ ده‌كه‌وته بڵێسه. گیان ده‌كێشرا، ژن بێپیاو ده‌بوو، منداڵ بێباوك ده‌كه‌وت. له سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخ و وێنه تاریكه‌دا و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له پچڕانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، خوای باڵاده‌ست له سه‌ری چل ساڵی ته‌مه‌نیدا پێغه‌مبه‌ری به‌زه‌یی و ڕزگاركه‌ی مرۆڤایه‌تی نارد (صلى الله عليه وسلم). كاتێك له ئه‌شكه‌وتی (حراء)دا بوو جوبره‌ئیل هاته لای و یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه ئایه‌تی بۆ هێنا. یه‌كه گزنگی به‌خته‌وه‌ری له ئاسمانه‌وه به‌ره‌و زه‌وی هات و ئه‌م فه‌رمووده‌ی خوای به‌سه‌ردا خوێنده‌وه: اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ. [العلق: ١]. پاشان هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان به‌دوای یه‌كدا هات. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بانگه‌وازه‌كه‌ی به پێنج قۆناغ ده‌ستپێ كرد؛ هه‌روه‌ك ئیبن‌قه‌ییم -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له كتێبی (زاد المعاد)دا باسی ده‌كات، ئه‌وانیش پله‌ی یه‌كه‌م: پێغه‌مبه‌رایه‌تی، دووه‌م: ترساندن و هۆشداریدان به خزمه نزیكه‌كانی، سێیه‌م: ترساندنی گه‌له‌كه‌ی، چواره‌م: ترساندنی گه‌لێك كه هیچ ترسێنه‌رێكیان له‌وه‌وپێش بۆ نه‌هاتووه، ئه‌مانیش كه هه‌موو عه‌ره‌ب به‌گشتی بوون و پێنجه‌میش: ترساندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یان پێ ئه‌گات له ئاده‌میزاد و په‌ری هه‌تا كۆتاییهاتنی دنیا. سێ ساڵی یه‌كه‌می مانه‌وه‌ی له مه‌ككه به‌نهێنی بانگه‌وازی ده‌كرد. پاشان دوای هاتنه‌خواره‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی: فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ. (بانگه‌وازت بۆ لای خوا ئاشكرا بكه و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریكان و پشتیان تێ بكه.) [الحِجِر: ٩٤]. بانگه‌وازی ئاشكرا كرد. به‌ڕاستی ناردنه‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بوو بۆ گشت جیهان؛ هه‌روه‌ك خوا (سبحانه وتعالی) پێی ده‌فه‌رموێت:وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ. (ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه ببیته به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌كان.) [الأنبياء: ١٠٧]. وه جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كه سه‌باره‌ت به خۆی فه‌رموویه‌تی:إنما أنا رحمة مهداة. رواه الحاكم في المستدرك"، و البيهقي في شعب الإيمان، وصححه الألباني. جا هه‌ركه‌س باوه‌ڕی پێ هێنا و به ڕاستی گرت و شوێنی كه‌وت، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ركه‌وتوو و براوه‌ی ته‌واوه؛ وه‌ك خوای (متعال) ده‌فه‌رموێت: ... وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا. (ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازییه‌كی بێئه‌ندازه و بێسنووری به‌ده‌ست هێناوه.) [الأحزاب: ٧١]. وه هه‌ركه‌سێكیش پشتی هه‌ڵكرد له هیدایه‌ت و ڕێنمونییه‌كانی، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕایییه‌ك و سه‌رلێشێواوییه‌كی ڕوون و ئاشكرا گرتوویه‌یتیه‌وه، زه‌ره‌مه‌ند و نسكۆی دنیا و دواڕۆژ بووه؛ خوای (متعال) ده‌فه‌رموێ: وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى. (ئه‌وه‌ی ڕوو وه‌رگێڕێ له به‌رنامه و یادی من و پشتی تێ بكات، بێ گومان بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ژیانێكی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌كوێری حه‌شری ده‌كه‌ین.) [طه: ١٢٤]. بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ باوه‌ڕ هێنان به خوای تاك و ته‌نها و وازهێنان له شیرك و هاوه‌ڵگیری بوو. وه بۆ ڕوشد و فه‌زیله‌ت و ڕێز و كه‌رامه‌ت، بۆ ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌ت، بانگه‌شه‌یه‌ك بوو بۆ خێر و چاكه به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه، هۆشداری و وریایی له شیرك و هاوه‌ڵگیری به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه. به‌ڕاستی ناردن و بوون به پێغه‌مبه‌ری محمد (صلى الله عليه وسلم)، له‌دایكبوونێكی نوێ بوو بۆ مرۆڤایه‌تی. مێژوویه‌كی گه‌وره بوو بۆ به‌شه‌رییه‌ت؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ. (بڵێ ئه‌ی خه‌ڵكینه، من به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی. ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌ر بۆ ئه‌وه خاوه‌ندارێتیی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، هیچ خوایه‌ك نییه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت. جا كه‌وا بوو، باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، كه هه‌واڵده‌رێكی نه‌خوێنده‌واره -تا هیچكه‌س نه‌ڵێت پیاوێكی خوێنده‌وار بوو، خۆی قورئانی داناوه- ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خوا و به فه‌رمووده‌كانی. ده ئێوه‌ش شوێنی بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموونی وه‌ربگرن.) [الأعراف: ١٥٨]. جا به ناردنه‌كه‌ی، ئایینی مرۆڤایه‌تی ته‌واو بوو. خۆشی و به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته بوو. گیان بۆ سه‌رله‌نوێ كرایه‌وه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا؛ خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) ده‌فه‌رموێت:... الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا.... (ئه‌مڕۆ ئایین و به‌رنامه‌كه‌تان به كۆتایی گه‌یاند و نازونیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو كردن و ڕازیم به‌وه‌ی كه ئیسلام ببێته به‌رنامه و دین و ئایینتان.) [المائدة: ٣]. جا ئیسلام بووه ئه‌و ئایینه‌ی كه خوا ڕازییه تاكوو ئاینی گشت به‌نده‌كانی بێت. وه به هیچ شێوه‌یه‌ك خوای گه‌وره هیچ دین و ئاینیێكی تر جگه له‌و وه‌رناگرێت و ڕازی نییه پێی: وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ. (ئه‌وه‌ی جگه له ئایینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێكی تر بكات لێی وه‌رناگیرێت. له قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه.) [آل عمران: ٨٥]. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: ئه‌م زنجیره‌یه له (الشبكة الاسلامیة) وه‌رگیراوه و ئاماده كراوه.