مه‌لا ته‌حسین شێخانی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی یاسایی پێكهێنرا بۆ هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان، كه دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه و هێنان وبردن وتاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی و رێكخراوه‌كانی ژنان وئافره‌تان، ئه‌وه‌بوو كۆنوسێكی ئاماده‌كراو له‌م لیژنه‌یه بۆ لیژنه‌یی یاسای په‌رله‌مان ولیژنه‌ی ئه‌وقاف، له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی ئافره‌تان وژنانیش ئاماده‌كرابوو، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ چه‌ند ڕۆژێك، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی ئه‌م یاسایه كرا، كه شێوه‌ی گوفتوگۆو تاوتوێكردنی یاساكه بوه جێگه‌یی تێراِمان و هه‌ڵوه‌ست وه‌رگرتن وبه‌دواچوون و قسه‌له‌سه‌ر كردنی زیاتر، یه‌كێ له‌و بڕگانه‌ی بوه جێی مشتومڕو هه‌ڵچوون وداچوونی زۆر (فره‌ژنی) بوو، بۆیه منیش وه‌ك هه‌ر تاكێكی كوردستانی ده‌خوازم له‌سۆنگه‌ی بیر‌و بۆچوون و تێگه‌یشتنی خۆم چه‌ند دێرێكی له‌سه‌ر بنووسم، سه‌ره‌تا دیارده‌ی فره ژنی په‌یوه‌ست نیه به ئایین وئایدیا وشوێن و سه‌رده‌مێكی دیاری كرا‌و به‌ڵكو له نێو چه‌ندین و گه‌ڵ وئایین وشوێن وجوگرافیای جیاواز، ئیمڕۆ ودوێنێ بوونی هه‌بوه، له‌سه‌رده‌می ئیمرۆش به‌شێك له‌و جیاوازی وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له ڕه‌وشی كۆمه‌لاَیه‌تی جیهانی ڕۆژهه‌لاَت وجیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی (فره ژنی)یه، زۆرجار ئه‌م دیارده‌یه‌ش وه‌ك تیر‌و توانج و نیشاندانی پێشێل كردنی مافی ئافره‌ت و ئازادی تاكه‌كه‌سی ئافره‌ت له‌لایه‌ن رَۆژئاواو هه‌ندێ رێكخراوی جیهانی وناوه‌خۆیی كه هه‌ڵگری پاشخانی بیر‌و بۆچوون و تێگه‌یشتنی ڕۆژئاوان بوون بوه له‌به‌رامبه‌ر جیهانی ئیسلامی، به‌شێك له وولاَتانی به‌ناو ئیسلامیش هاوكارو هۆكاری ئه‌م بۆچوون وتێڕوانینه بوون، ئه‌وه‌تا له (30) مانگی مارسی ئیمساڵ له یۆنان له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وولاَتانی ڕۆژئاوا گۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوان له (یۆنان) به‌سترا به‌ناوی (مۆتمر الیورو أوسگی) كه یه‌كێ له بنه‌ما و بڕیاره‌كانی كه له‌كۆتایی كۆنگره‌كه واژووی له‌سه‌ر كرا (به‌تاوانزانینی فره ژنی) بوو، كه هه‌ریه‌ك له وولاَتانی (میصر وسوریا و لیبیا و جه‌زائیرو مه‌غریب وتونس) له‌جیهانی ئیسلامی به‌شداریان تێدا كرد و واژووشیان له‌سه‌ر كردوه، وه هه‌روه‌ها رێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی سه‌نته‌ری رێكخراوی ژنان ئاماده‌كراوه و دواتر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه له ساڵی 1979 په‌سه‌ند كرا‌و زیاتر له (50) وولاَتیش واژووی له‌سه‌ر كردوه، كه به‌چه‌ند به‌روارێكی جیاواز بۆ چه‌ندین جار هه‌موار كراوه، كه بانگه‌شه بۆ یه‌كسانی پیاوو ئافره‌ت ده‌كات له‌مادده‌ی (22) له بڕگه‌ی ئه‌لیف (فره‌ژنی به تاوان و پێشێل كردنی مافی ژن له‌قه‌له‌م ده‌دات)، ئه‌مه وچه‌ندین رێكه‌وتننامه‌ی تر كه جێی ئاماژه پێكردن نیه، به‌لاَم گه‌ر به ویژدان ولۆژیك و زانستیش قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو ئه‌و بیانو هه‌ولاَنه‌ی ده‌درێن بۆ به‌یاسا كردنی قه‌ده‌غه كردنی فره‌ژنی جێگای تێڕامان و گوومان و دوودڵی یه، هه‌ر بۆنمونه هه‌ر خوودی رێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) گه‌ر فره‌ژنی قه‌ده‌غه كردبێت، به‌لاَم له‌مادده‌ی (6) باس له (چه‌مكی ئازادی سیكسی ) و(سه‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی هاوه‌ڵ) ده‌كات و رێكه‌وتننامه‌ی (بازرگانی ده‌ولی)ش له‌شفرۆشی ژنان به‌یه‌كێ له‌سه‌رچاوه‌كانی داهات ده‌زانێ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه ویژدانی وئاسمانیه‌كانه،، له كوردستانی خۆشمان كێشه‌ی ئافره‌ت به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له‌كێشه‌ی خاك وئاو وژیانی خه‌ڵكی كوردستان، ئافره‌ت سه‌رمه‌شقی خه‌بات وقوربانی دان بوه، زیاتر له‌پیاو جێ په‌نجه‌ی له گۆڕانه سیاسی وده‌ولیه‌كان دیاربوه، كێشه‌ی ئافره‌تی كورد كێشه‌ی مرۆڤی كورده، كه گه‌رچی گرفتاری ده‌ستی تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كان وداب ونه‌ریته چه‌وت وناپه‌سه‌نده‌كانه، زۆر جار له‌چوارچێوه‌ی خێل وعه‌شیره‌ت وكه‌س وكارو خێزان به‌بیانووی جۆراو جۆری بێهێزو لاواز و زۆرجاریش ئایینی سته‌می لێكراوه، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، به‌لاَم خوودی تاوانه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سه‌قه‌تی تێگه‌یشتن له ده‌قه ئایینی یه‌كان وناكاملی لایه‌نی ڕۆشنبیری زۆرێك له‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژگاری پێشوودا، ناكرێ هه‌موو ئه‌و ناراستی وچه‌واشه‌كاریه‌ی ڕووبه‌رووی ئافره‌ت بۆته‌وه بخرێته ئه‌ستۆی ئیسلام، وه‌ك (ره‌صافی) ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ده‌ڵێ: فإن كان ذنب المسلم اليوم جهله.................. فماذا على الإسلام من جهل مسلم واته: گه‌ر تاوانی موسوڵمان نه‌زانی وتێنه‌گه‌یشتن بێت له ئایینه‌كه‌ی، تاوانی ئیسلام چیه ؟ له‌نه‌زانی و بێ ئاگایی موسوڵمانان؟ كه ئیمرۆ له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان هه‌ستی پێ ده‌كرێت، له‌چه‌ند خاڵێك ئه‌م بابه‌ته شی ده‌كه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م: (فره ژنی) وه‌ك یاسا وڕێسایه‌ك له قورئاندا ئاماژه‌ی پێكراوه و مه‌رج و پێویستیه‌كانی له قورئان وفه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و كتێبه فقهیه‌كانی ده‌ستنیشان كراون، بۆهیچ كه‌س وده‌زگایه‌ك نیه له جیهانی ئیسلامی هه‌وڵ یا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی (فره‌ژنی) بدات چونكه ئه‌م هه‌وڵ وبڕیاردانه ده‌بێته پێشێل كردنی مافی خوای بالاَ ده‌ست، كه خۆی له‌هه‌موو مرۆڤ و كه‌سێك زاناتره له پێویست وداخوازیه‌كانی مرۆڤ ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ، واته مه‌گه‌ر خوا نازانێت كێی دروست كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌و زاته ووردكارو به‌سۆزو به ئاگایه. دووه‌م: بوونی چه‌ند نموونه‌ی كورت وبچووك وساده وكه‌م و نامۆ كه‌ده‌كرێته بیانو بۆقه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی (فره‌ژنی)، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و پیاوانه‌ی فره‌ژنی پیاده ده‌كه‌ن دادگه‌رنیین له به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان، ناكرێ فه‌رمان و ئایه‌تێكی خوایی (إلغاء) هه‌ڵبوه شێنێته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌نموونه‌و دیمه‌نی له‌م جۆره چه‌ندین نموونه‌و حاله‌تی تر هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت حاڵه‌تی فره‌ژنی بۆ هه‌ندێ خێزان چاره‌سه‌ریه‌كی ته‌ندروست وچاكه، هیچ وگرفت و ئاریشه‌ی گه‌وره‌و نامۆی نه‌خولقاندوه، هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی خاوه‌نی دوو ژنن یا زیاتر (جه‌رگیان كون كون) نیه! له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ئه‌بێ بڵێین زۆرجار نادادگه‌ری وپێشێل كردنی مافی ئافره‌ت له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك ژن وخێزان رویداوه و ڕووش ده‌دات، له هه‌ردوو حاله‌ته‌كه‌ش ئه‌م پێشێل كردنه به‌تاوان وسته‌م له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت وجێی بێ ده‌نگی وخۆلادان و خۆبواردن نیه، ئه‌بی هه‌م پیاو هه‌م ئافره‌تیش ئاگایان له‌حه‌ق ومافی یه‌كتر بێت و ئاگاداری وهۆشیاریه‌كی چاكیان هه‌بێت له‌هه‌مبه‌ر مافی خێزانی دا، پێغه‌مبه‌ری خواش سزای ئه‌و پیاوه‌ی دادگه‌رنیه له‌نێو ژنه‌كانی ده‌ست نیشان كردوه كه ده‌فه‌رموێ : « مَنْ كَانَتْ لَهُ امْرَأَتَانِ يَمِيلُ لإِحْدَاهُمَا عَلَى الأُخْرَى جَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَجُرُّ أَحَدَ شِقَّيْهِ سَاقِطاً أَوْ مَائِلاً » ، واته واته: (هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی دووخێزان وهاوسه‌ر بوو، له‌نێوانیشیان دادپه‌روه‌ر نه‌بوو، یه‌كیانی فه‌رزتر ئه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌ویتریان، له‌ڕۆژی قیامه‌ت دێته خزمه‌ت خوای گه‌وره به‌لارو له‌وێری وئابه‌م جۆره لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه داد په‌روه‌ر نه‌بوه له‌نێوانیاندا). سێهه‌م : خوودی قورئانی پیرۆز شێوه‌ی فه‌رمانه‌كه و مه‌رج ومه‌به‌سته‌كانی (فره‌ژنی) بۆ روون كردوینه‌ته‌وه، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ ، واته: ئه‌گه‌ر ترسان له‌ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری كچه بێ باوكه‌كان( ئه‌گه‌ر بیانكه‌نه هاوسه‌رتان ئه‌وه واز بهێنن)، ئه‌وه له ئافره‌تانی تر كه حه‌لاڵن بۆتان ژن ماره بكه‌ن دوو دوو یا سیان سیان، یان چوار چوار، ئه‌لبه‌ت له یه‌ك هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج وبارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌وه با یه‌ك ژن ماره‌بكه‌ن، یان ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه‌هه‌تانن، ئه‌وه‌ی كه‌باسكرا نزیكتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌كه‌ن زانایانی ته‌فسیر ده‌فه‌رموون فه‌رمانی (فَانكِحُواْ) بۆ حه‌لاَڵ بوون ودروست بوونه، واته به ڕه‌هایی (واجب) و پێویست نیه ، دوو مه‌رجیشی هه‌یه 1- یه‌كسانی ودادگه‌ریكردن له‌نێوان ژنه‌كان له جل وبه‌رگ وپۆشاك وجێگا وڕێگا و شه‌ولامانه‌وه ومه‌سروفات، 2- توانا بوون له‌مه‌سره‌ف كێشان وبه‌رێوه‌بردنی خێزان وپێویستیه خێزانیه‌كان، كه ئه‌م مه‌رجه‌ش له خوودی یه‌ك ژنیش دا پێویسته، له‌باره‌ی ئایه‌تی (129)ی هه‌مان سوره‌تیش كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ وَلَن تَسْتَطِيعُواْ أَن تَعْدِلُواْ بَيْنَ النِّسَاء وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلاَ تَمِيلُواْ كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِن تُصْلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ، واته : هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ركانتاندا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر زۆریش سور بن له‌سه‌ری، جا كه‌وا بوو نه‌كه‌ن هه‌ر ڕوو له‌یه‌كێكیاندا بكه‌ن، ئه‌وی تریش وازلێبهێنن وه‌ك هه‌ڵپه‌سێراو، نه ئه‌وه‌یه مێردی هه‌بێت، نه ئه‌وه‌شه بێ مێرد بێت،خۆ ئه‌گه‌ر چاكسازی بكه‌ن وڕێك بكه‌ون وخۆتان بپارێزن له‌سته‌م ئه‌وه خوا هه‌میشه وبه‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، هه‌موو زانایانی ته‌فسیر كاتێ مانا‌و چه‌مكی ئه‌م ئایه‌ته‌یان لێك داوه‌ته‌وه فه‌رموویانه : [ (أعدلوا) ] ی ئه‌م ئایه‌ته مانای یه‌كسانی یه له سۆز‌و خۆشه‌ویستی، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك خوودی ئایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی پێده‌دا وَلَن تَسْتَطِيعُواْ أَن تَعْدِلُواْ بَيْنَ النِّسَاء وَلَوْ حَرَصْتُمْ فَلاَ تَمِيلُواْ كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِن تُصْلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا. مروڤ چه‌نده هه‌وڵ بدات ناتوانێ دادگه‌رو یه‌كسان بێت له به‌خشینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی (چونكه جیهانێكی بێ سنووره)، چاره‌سه‌ریه‌كه‌شی به فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ وَإِن تُصْلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا كه ده‌بێت پیاو له ڕووی ماددی و سه‌رپه‌رشتی كردن ومه‌سروفات دادگه‌ربێت و بۆ سۆز‌و خۆشه‌ویستی یه‌كه‌ش چاكسازو چاكهه‌ڵوێست بێت و په‌نا به‌رێته به‌ر خوای گه‌وره كه هاوكاری بكات، (شێخ ره‌شید ره‌زا) له‌ته‌فسیری (المنار) له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێ: "(المراد بغير المستطاع من العدل هو العدل الكامل، الذى يحرص عليه أهل الدين والورع، وهو ظاهر من قوله (وَلَوْ حَرَصْتُمْ) فبين سبحانه أن المراد من العدل هو العدل الممكن وليس هو العدل الكامل الذى يعم أعمال القلوب والجوارح وهذا هو المستطاع، ولا يكلف الله نفساً الاَّ وسعها)" ، واته: (مه‌به‌ست له نه‌توانین له‌دادگه‌ری دادپه‌روه‌ری ته‌واوه، كه هه‌موو خاوه‌ن ته‌قوا وله‌خواترسان كاری بۆبه‌دیهاتنی ده‌كه‌ن، كه مومكن نیه مرۆڤ بتوانێت له‌ناخ و‌دڵ وده‌روونی بیهێنێته دی، بۆیه (وَلَوْ حَرَصْتُمْ) خوای گه‌وره داوای دادپه‌روه‌ریه‌كی ماددی وتواناداری كردوه، نه‌وه‌ك دادپه‌روه‌ری ماددی ومه‌عنه‌وی وئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌ناخ وسۆزو خۆشه‌ویستی نێو دڵ)، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا په‌نای بردۆته به‌ر خوای گه‌وره، حه‌زره‌تی عائیشه (ره‌زای خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ (أَنَّ النَّبِىَّ -صلى الله عليه وسلم- كَانَ يَقْسِمُ بَيْنَ نِسَائِهِ فَيَعْدِلُ وَيَقُولُ « اللَّهُمَّ هَذِهِ قِسْمَتِى فِيمَا أَمْلِكُ فَلاَ تَلُمْنِى فِيمَا تَمْلِكُ وَلاَ أَمْلِكُ) ، واته: (پێغه‌مبه‌ری خوا مافه‌كانی هاوسه‌ری له‌نێوان هاوسه‌ره‌كانیدا به‌شكردوه به یه‌كسانی ودادپه‌روه‌رانه، ئینجا ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی خوایه ئه‌مه دابه‌شكردنی منه بۆ شتێك كه پێم ده‌كرێت، لۆمه‌م مه‌كه بۆ شتێك كه تۆ پێت ده‌كرێت به‌لاَم ده‌سه‌لاَت وتوانای منی تێدا نیه)، بۆیه هه‌ركات پیاو كه‌مته‌رخه‌مبێت، یا خوود ژن مافی خۆیانه كه داوای مافی خۆیان بكه‌ن گه‌ر به فه‌سخ وته‌لاق (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه وجیاكردنه‌وه)ش بێت، چونكه ژیانی هاوسه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كی پیرۆز‌و كاریگه‌ره له‌هه‌ردوو جیهاندا، ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ خۆیان وكۆمه‌ڵگه‌شیان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ردوولا له‌كه‌م وكوری لاوازی كه زۆرجار دروست ده‌بێت له‌یه‌كتر ببورن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێ «لاَ يَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خَلْقًا رَضِىَ آخَرَ» ، واته: (پیاوی ئیماندار‌و ئافره‌تی ئیماندار كه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه چاك و باشه‌كانی یه‌كتری دا گه‌ر به‌شێكی بچووك له‌خراپه‌یه‌ك به‌دی كرا له‌یه‌كتر ببورن) (كاتێ فره ژنی هه‌بوو له‌نێو یه‌ك خیزان) دا، چونكه مانه‌وه‌ی دوو ئافره‌ت له ژێر چه‌تری پیاوێك خێر‌و چاكه وپاداشتی زۆرتره له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان وچه‌ندین گرفتی تر. چواره‌م: كه‌واته گه‌ر به‌لوژیك و زانستی یه‌وه قسه له‌سه‌ر (فره‌ژنی) بكه‌ین ده‌توانین بڵێین: مادام فه‌رزو پێویست نیه ده‌كرێ مرۆڤ (فره‌ژنی) ئه‌نجام نه‌دات به‌تایبه‌ت كه خۆی لاواز ببینی له په‌یوه‌ست بوون به مه‌رج وپێویستیه‌كانی، چونكه (فره‌ژنی) به‌رپرسیاریه‌تی دونیا‌و دوا رَۆژی تێدایه، خوودی ئه‌م (فره‌ژنی)یه‌ش كه ئیسلام حه‌لاَلی كردوه، وه‌ك ده‌رمانێك وایه بۆهه‌موو كه‌س ناشێ به‌كاری بێنێت ونابێت هه‌موو كه‌سیش په‌نای بۆببات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك له‌قه‌ده‌غه كردنی دانیه، وه‌هیچ (به‌دیلێك)یش نیه بۆ قه‌ده‌غه كردنی (فره ژنی) به‌ڵكو كاتێ پیاو هه‌ست ده‌كات خێزانه‌كه‌ی ناتوانێت وه‌ك پێویست مافی به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكات، چ به‌هۆی پیری وبه‌سالاَچوون بێت، یاخوود نه‌زۆكی وبێ منداڵی، یا ساردی له پیوه‌ندیه سیكسی یه‌كان، له‌هه‌مانكات پیاوه‌كه ناتوانێت حه‌زی جنسی خۆی كپ كات پیاوه‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خێزانه‌كه‌ی وپێشێل نه‌كردنی خێزانی یه‌كه‌م وپاراستنی مافه‌كانی ده‌كرێت په‌نا به‌رێته به‌ر ژنی دووه‌م، كه هه‌م خێزانی یه‌كه‌م ده‌توانێت له ژێر چه‌تری پیاوه‌كه‌ی بمێنێته‌وه هه‌میش رزگاری بێت له داواكاری زۆری پیاوه‌كه‌ی، له‌هه‌مانكاتدا خوودی ئافره‌تی دووه‌میش ئه‌بێته خاوه‌نی ماڵ ومێرد وژیانی خۆی كه گوومان نیه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌پیاو یا ئافره‌ت ناتوانن بێ ئه‌وه‌ی تر بژین، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بلێین گه‌ر ئافره‌تیش هه‌ستی كرد پیاوه‌كه‌ی كه‌مته‌ر خه‌مه له دابین كردنی حه‌زو ئاره‌زووی ئافره‌ته‌كه چ ماددی یامه‌عنه‌وی له‌م حاڵه‌ت ئافره‌ته‌كه‌ش بۆی هه‌یه داوای جیا بوونه‌وه له پیاوه‌كه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی هه‌موو ئافره‌تێكه. پێنجه‌م: خۆ گه‌ر په‌نا بردرایه به‌ر (قه‌ده‌غه كردنی فره ژنی) یاخوود مه‌رجی (تعجیزی) دانرا، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه وگرفت ده‌بێته‌وه كه مه‌حاڵه كۆمه‌ڵگا ویاسا بتوانێت لێی رزگار بێت، وه‌ك زیاد بوونی رَێژه‌ی (ته‌لاق وجیابوونه‌وه) زیاد بوون وهه‌لاَیسانی ڕێژه‌ی داوێنپیسی و كوشتنی ئافره‌ت وخۆسووتان، پێشێل كردنی مافی تاكه‌كه‌سی ، هه‌لاَیسانی ڕێژه‌ی قه‌یره‌ژنی، له‌جیاتی (فره ژنی) فره دڵداری و خۆشه‌ویستی جێی ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له ئه‌وروپا فره ژنی قه‌ده‌غه كراوه به‌لاَم پیاو له‌جیاتی چوار ژن چل دۆست وهاوڕیی هه‌یه، كه خێزان وه‌ك گرنگترین كۆڵه‌گه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه تووشی لێكترازان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌لایه‌تی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیاوان یه‌كسان بوو به ژماره‌ی ئافره‌تان، یاخوود پیاوان (به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت) وه‌ك (ڕۆژگاری ئیمرۆ) په‌نایان نه‌برده به‌ر فره ژنی هیچ كێشه وگرفتێكی ئه‌و تۆ دروست نابێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر پیاوه‌كه ڕه‌چاوی خۆشه‌ویستی وچاكه و وه‌فای ئافره‌ته‌كه‌ی بكات و بڕیار بدات هیچ ژنێكی به‌سه‌ر نه‌هێنێت ، با له‌ناخی دڵیشی حه‌ز بكات، ئه‌مه‌ش هه‌ست وبیركردنه‌وه‌یه‌كی جوان وچاكه و جێگای ستایش كردن وده‌ستخۆشی لێ كردنه به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بربدرێته به‌ر (قه‌ده‌غه كردنی فره‌ژنی). شه‌شه‌م: ده‌كرێ بڵێین ئیسلام باشترین یاسا و ڕێسایه كه هه‌م سنووری بۆ فره‌ژنی داناوه كه له‌چه‌ند ژنه كردویه‌تی به‌چوار ژن، هه‌میش بۆیه‌ك ژنه‌ش مه‌رج ویاسای داناوه، كه ببێته قه‌لغانی پاراستنی په‌یوه‌ندی ژن وپیاو، ئه‌وه‌تا له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیاوێك به‌ناوی (غيلان الثقفى) (ره‌زای خوای لێ بێت) موسوڵمان ده‌بێت وخاوه‌نی (ده) هاوسه‌ر بوه، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی به‌سه‌ر ده‌كات، كه «خُذْ مِنْهُنَّ أَرْبَعًا وَفَارِقْ سَائِرَهُنَّ» ، واته: (چواریان هه‌ڵبژێرێت ئه‌وانی تریش واز لێبێنێت)، وه هه‌روه‌ها (عميرة الأسدى) خاوه‌نی هه‌شت ژن وهاوسه‌ر بوه، وه (نوفل بن معاویه) كه خاوه‌نی پێنج ژن بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) داوای لێ كردن به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره چوارژن بۆخۆیان بڕیار بده‌ن، به‌هه‌مان پێوه‌ر بۆ یه‌ك ژنی و فره‌ژنیش یاسا وسیسته‌مێكی وا جوان ورێكی نه‌خشاندوه كه ببێته جێگای خۆشی وئاسووده‌یی كۆمه‌ڵگه و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌ت و پیاو به‌یه‌كسانی، به‌تایبه‌ت كاتێ پیاو وئافره‌تانیش په‌یوه‌ست بوون به‌فه‌رمانه‌كانی خوا وته‌قوا و ئیمان ژیانی ڕۆشه‌نكردبوون، هه‌روه‌ك بیریاری ناوداری ڕۆژئاوا (غوستاف لۆبون) پێی وایه (یاسای فره‌ژنی) له‌ئیسلام باشترین وچاكترین یاسا ورێسایه له جیهاندا، به‌تایبه‌ت بۆئه‌و كۆمه‌ڵگا ومیلله‌تانه‌ی ڕێژه‌ی پیاو تیایاندا زۆره. حه‌وته‌م: له‌م خاڵه‌دا خوازیارم له خوشكان وئافره‌تانی موسوڵمان كه هه‌ڵنه‌خه‌له‌تێن به هات وهاواری هه‌ندێ كه‌س كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وپاشخانه فیكریه‌كانیان ده‌یانه‌وێ خوشكان ودایكانمان به‌ره‌و هه‌ڵدێر و فه‌وتان به‌رن، خۆ گه‌ر له‌ناخی دڵیشیان لایان گرانه پیاوه‌كانیان ژنیان به‌سه‌ر بێنن (كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی سروشتی یه كه له‌ناخی ئافره‌ت هه‌بێت) به‌لاَم ئه‌بێ ڕه‌چاوی مافی خوا و كۆمه‌ڵگایان بكه‌ن،، به‌دوای بالوره‌ی ئه‌و كه‌سانه دا نه‌چن كه ده‌ڵێن ئه‌بێ (یاسای فره‌ژنی قه‌ده‌غه) بكرێت،، له گه‌ڵ باوه‌ربوونیان به‌وه‌ی خوا گه‌وره یاسای فره‌ژنی داناوه، هه‌وڵی قه‌ناعه‌ت پێكردنی مێرده‌كانیان بده‌ن كه مافیان پێشێل نه‌كرێت (تا ده‌كرێت پیاوه‌كانیش له‌پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوا و پاراستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی له‌حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی بنێت، له‌كاتی پێویست و زه‌رووری نه‌بێت په‌نا نه‌باته به‌ر فره‌ژنی، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستی وسوكنا وئارامیه‌ی خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز داوای كردوه كه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كانی بێته دی وبه‌رجه‌سته ببێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ، واته: (یه‌كێك له نیشانه وبه‌ڵگه‌كانی تری ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست كردوون بۆئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو وله‌نێوانتاندا خۆشه‌ویستی وسۆزو میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه نیشانه وبه‌ڵگه هه‌یه بۆ كه‌سانێك بیرده‌كه‌نه‌وه و تێده‌فكرن)، هه‌ر بۆیه یه‌ك ژنی بریارو بنچینه‌یه‌كی چه‌سپاوو پێویسته، به‌لاَم فره‌ژنی بڕیار‌و بنچینه‌یه‌كی جیاكراوه‌ی لاوه‌كیه ده‌بێ له‌كاتی پێویست په‌نای بۆ ببردرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستی وحیكمه‌تانه‌ی خوا گه‌ركیه‌تی له‌ژن هێنان به‌دی بێت ، نه‌پووكێته‌وه و له‌ناو نه‌چێت خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ واته (یه‌ك ژنی باشتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌كه‌ن ومافی یه‌كتر پێشێل نه‌كه‌ن كه زۆرجار به‌هۆی زۆری ئه‌ندامه‌كانی خێزان دروست ده‌بێت)، بۆیه (فره‌ژنی) بۆزۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێ به پره‌نسیپه‌كانی ئایین وپێویستیه‌كانی خێزان ناده‌ن ده‌ردێكه بۆخۆیان وهاوسه‌رو كۆمه‌ڵگاشیان، به‌لاَم چاره‌و ده‌رمانیشه بۆئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زووی منداڵ وپێكهێنانی خێزانده‌كه‌ن وڕه‌چاوی مافی ده‌ورووبه‌ریشیان ده‌كه‌ن وپارێزه‌ری ماف وداخوازیه‌كانیانن، بێگوومان خوودی قورئانی پیرۆز وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و زانا ڕاسته‌قینه‌كان داكۆكی كه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مافی ئافره‌تانن،