سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گۆزە چی تێدا بێت، هەر ئەوەی لێدەڕێژێت
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: چاودێر 

گۆزە چی تێدا بێت، هەر ئەوەی لێدەڕێژێت

خوێنەری بەڕێز، ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان بینیت یان بیستت مامۆستایەکی ئایینی گۆرانی دەڵێت یان گۆرانیبێژێ وتاری ئایینی دەخوێنێت یان غەیرەموسوڵمانێك بچێت بۆ زیارەتی کابەی پیرۆز یان موسوڵمانێکی پابەند بە ئیسلامەوە بچێتە هەر بتخانەیەکەوە، ئەگەر بیستت یان بینیت ماسییەك لە سارا و بیابانێکی چۆڵ و وشك و بێئاودا دەژیی و وشترێك لەنێو قووڵایی دەریایەکدا مەلە دەکات یان مرۆڤێك هەروەك سەگێکی دڕندە دەحەپێت و دەوەڕێت لە هەمان کاتدا سەگێکیش وێنەی مرۆڤ وتووێژ دەکات، ئەوا بێ گومان جێی خۆیەتی کەوا سەرت سوڕ بمێنێت و لێت تێکبچێت و نەزانیت کە چی ڕووی داوە! 

چونکە لە ژیریدا جێگیر بووە کە وا لەم سروشتە جوان و بێنوقستانییەدا هەموو ئەمانەی کە وتمان، پێچەوانەکەیان تەواوە. هەر بۆیەش وتراوە: "گۆزه چی تێدا بێت، هەر ئەوەی لێدەڕژێت." 

ئەو سووکایەتی و بێڕێزیکردنەی کە هەرجارە و بە جۆرێك دووبارە دەکرێتەوە بەرامبەر بە دوایین پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)، پەیامبەری ئاشتی و ئازادی، پەیامبەری پێشەوا و پێشەگی ڕەوشتبەرزی و ڕێز و ئەدەب، پەیامبەری خەمخۆر و دڵسۆزی هەموو گەل و هۆزێکی دنیا، بە ناوی بەزەییهاتنەوە بە مرۆڤدا و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنیان لە خورافیات و وەك خۆیان دەڵێن باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی و زیندووبوونەوە و لێپرسینەوە وهتد... گەورەترین و ئاشکراترین بەڵگەیە لەسەر نەفامی و داخلەدڵی و ڕقلێبوونەوەیان لە مرۆڤە پاکەکان، نەك بەپەرۆشبوونیان بۆیان، بۆچی؟ چونکە: 

یەکەم: ئەوان گەر دەڵێن موسوڵمانان خەڵەتینراون لەمەدا کە باوەڕیان بە نادیار (غیب)ەکان هەیە و بە پێغەمبەران و دواڕۆژ وهتد... و گوایە بەزەیییان پێماندا دیتەوە، دەبوایە زۆر بە ئەدە ب و ڕێزەوە و وەك مرۆڤ بهاتنایە بە وتووێژ لەگەڵماندا بدوێن، نەك لەوپەڕی بێڕێزی و بێحورمەتیدا و بە شێوەیەك ڕقت لێیان بێتەوە. 

دووەم: ئەوان گەر دەڵێن پێغەمبەر کەسێکی خراپ بووە (العیاذ بالله) گریمان (بە فەرزی مەحاڵ) ئەگەر واش بووبێت، خۆ مێژووی کۆن و نوێ لێواولێوە لە ناودارانی ستەمکار و فاسد وخوێنڕێژ؛ ئەی بۆچی لە گوڵێك کاڵتریان پێناڵێن، ئەگەر ئەمانیش گەرای ئەوان نین؟!!! بەڵام، نەخێر ئێستا بەهۆی پەرتەوازەیی و لاوازیی موسوڵمانانەوە ئاوا لە موسوڵمانان بوونەتە سەگی هار، چونکە موسوڵمانان ئیستا بێکەسن، سەگ پەلامارت بداتێ، دانیشی ڕزگار ئەبیت. هەرکەسێك هەڵمەت لە کەوتوو بدات، لە سەگ زۆر کەمترە. 

سێیەم: ئەگەر دەڵێن ئیسلام بەزۆر سەپێندراوە بەسەر گەلاندا بۆ نموونە کورد، دەڵێین ئەگەر وابێت کەواتە ئەو گەل و نەتەوانە زۆر داماو و دەستەمۆ و ترسنۆك بوون بەتایبەتی کورد کە ئەمەشیان هەر پێچەوانەکەی ڕاستە، چونکە کورد هەمیشە یەکێك بووە لە گەلە هەرە چاونەترس و ئازاکانی ناوچەکە و سەرەڕای ئەوەش سروشتی مرۆڤ وایە کە هیچ شتێکی بەزۆری پێقەبووڵ ناکرێت نەخوازەڵڵا ئایین کە پەیوەندیی بە مێشك و دڵەوە هەیە و دڵ و مێشکیش بەفێڵ و فشار و زۆر هیچیان تێناچێت و ئەگەریش بچێت، تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت و کەمخایەن دەبێت و گریمانەیەکی تریش دابنێین ئەویش ئەمەیە ئەگەر ئیسلام بەزۆریش سەپێندرابێت بەسەر گەلاندا، خۆ ئێستا کەس زۆری لەسەر نییە، ئەی بۆچی زیاتر لە ملیار و نیوێك واز لە ئیسلام ناهێنن؟!!! 

لەکاتیکدا و بەڵک٢و تەواو بەپێچەوانەوە دەبینین هەموو جۆرە فێڵ و هێز و زۆرێك دژ بە موسوڵمانان بەکار دەهێنن تا خەڵکی پاشگەز بکەنەوە. پاشان ئەگەر ئەمانە بانگەشەی ئازادی دەکەن و لەمەشدا درۆ ناکەن و بۆ چەواشەکردن نییە، دەبا لێگەڕێن هەروەکچۆن خۆیان ئازادن کە بێدینن با موسوڵمانانیش ئازاد بن کە دیندار بن. بەڵام خوێنەری بەڕێز، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوو دەدات تەنیا ئاژاوە و ئاشووبنانەوەی نێوان ئایین و گەلانە و ناکەسانێکی نەزان و نەفام یان فێڵزان و زۆرزان پێیهەڵدەستن و دوور نییە زۆر کەسی بێتاوانی تێدا ببنە قوربانی و دواجاریش هەر دەبێت بگەڕێینەوە بۆ وتووێژ و بێڕێزینەکردن بە بیروبۆچوونی یەکتر و وەك ئیسلام دەفەرموێت هەرکەس ئازاد بێت چ بەرنامە و ئایینێك هەڵدەبژێرێت.

 1023

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram