دنراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام سه‌دان كه‌س له كوردستان خۆپیشاندانیان كرد بۆ ناڕه‌زایی ئه‌و وێنه ناشیرینانه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر (د. خ.) كێشرابوون. ئه‌و كاره ناشیرین و دوور له به‌ها به‌رزانه‌ی ڕێزگرتن له بیروباوه‌ڕی مرۆڤ كه ڕۆژنامه‌ی (ئیلاندز پۆستێن)ی دانیماركی كردی و پاشانیش هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا دووباره‌یان كرده‌وه، هه‌ست و سۆز و ویژدانی سه‌رجه‌م موسڵمانانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ژاند. ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٦/٢/٢٠٠٦ سه‌دان هاوڵاتی كوردیش بۆ پاڵپشتی سه‌رجه‌م برا و خوشكانی موسڵمانیان له جیهاندا، له شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوانیان دژی ئه‌و ئیهانه و بێڕێزییانه‌ی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) ده‌كرێت ساز كرد. گه‌لی كوردی موسڵمانیش وه‌ك گه‌لانی دیكه‌ی جیهانی ئیسلام، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی دووپاتی خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی به‌رنامه‌ی ئیسلامی كرده‌وه. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له كوردستانه‌وه پێمان گه‌یشتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هیچ پارت و ڕێكخراوێك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه نه‌كردووه و به شێوه‌یه‌كی كوت‌وپڕ بووه، به‌ڵام سه‌دان كه‌س كه زۆربه‌یان له چینی لاو و گه‌نج بوون ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كه ببوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له چاودێران ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر له‌وه‌وپێش هاووڵاتیان ئاگادا بكرانایه و نه‌خشه‌ی بۆ بكێشرایه وه‌ك پێویست پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا كه هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان بكردایه. له‌و خۆپیشاندانه‌شدا دروشمه‌كانی ئیسلام به‌رز ڕاگیران و خۆپیشانده‌ران به حه‌ماس و گوڕوتینێكی بێوێنه‌وه خۆشه‌ویستی و پشتگیری‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دو پات كرده‌وه. شایه‌نی باسه كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییده‌ربڕین بوو بۆ ئه‌و ئیهانه‌ی ڕۆژنامه‌ی (ئیلاندز پۆستێن)ی دانیماركی سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌ست پێكرد، ناڕه‌زایییه‌كی توندوتیژتری له‌خۆ گرتبوو؛ ئه‌ویش به هۆی ئه‌و درۆ و بوختان و ئیهانانه‌ی كه له كوردستاندا و به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوا و پاشانیش میلله‌تی كورد ده‌كرێت. ئه‌ویش كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كتێبێك به ناوی (سێكس و شه‌رع و ژن) بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاخنراوه له درۆ و بوختان و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رانی خوا و خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌گشتی و تا سه‌رئێسقان ته‌وهین و ئیهانه‌ی موسڵمانانی كردووه.