دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د به‌شداریمان بكه له پشتگیریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)دا! به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان دروود و سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی. هێرشی ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ر ئیسلام به ئه‌ندازه‌ی كۆنیی ئیسلام كۆنه و ڕیشه‌ی هه‌یه. یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بێباوه‌ڕان و ناحه‌زانی ئیسلام بۆ به‌ربه‌ستكردن و ڕێگرتن له به‌رنامه‌ی خوای په‌روه‌ردگار؛ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له بێباوه‌ڕانی قوره‌یشه‌وه تا ئه‌گاته ئێسته‌ی ئێمه‌ش. ئه‌م هێرشه به درێژاییی مێژوو چه‌نده‌ها ڕه‌نگ و شێوازی جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه دیوه. به‌ڵام له زۆربه‌ی كاته‌كاندا له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵه‌گومان و درۆ و بوختان و تانه و ته‌شه‌ردا خۆی بینیوه‌ته‌وه. به‌ڵام دوای ڕووداوی ١١ی سێپته‌مبه‌ر، ئیتر له‌و ئاسته‌دا نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی ئێجگار قێزه‌ون و ناشیرین و بێ په‌رده و بێ سنوور سه‌ری هه‌ڵداوه. هێرشی دڕندانه نه‌ك هه‌موو جێگیره‌كانی ئیسلامی گرتۆته‌وه و هیچی لێ به‌ده‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكوو په‌لی كێشا بۆ سه‌ر پاكترین و بانترین مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌وییه كه پێغه‌مبه‌ری خوایه و زۆر به شێوه‌یه‌كی دڕاندانه كه‌وتوونه‌ته بوختان و گاڵته‌پێكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم). جیری فالوێڵ (١) ده‌ڵێت: «من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه موحه‌ممه‌د كه‌سێكی ئیرهابی بووه.»، «وه به باوه‌ڕی من مه‌سیح نموونه‌یه‌كی بۆ خوشه‌ویستی دانا، هه‌روه‌ك مووساش به هه‌مان شێوه و من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه مه‌حه‌ممه‌د نموونه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی دانا.»، «ئه‌و -واته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)- دزێك و چه‌ته و ڕێگرێك بوو.» وه پات ڕۆبێرتسۆن (٢) ده‌ڵێت: «ته‌نها توندڕه‌وێكی خاوه‌ن چاوی دڕاندانه بووه كه بێ هووده به‌دوای شێتێتیدا ده‌گه‌ڕا.» وه جیری فایتر (٣) ده‌ڵێ: «نه‌شاز بووه و مه‌یلی منداڵانی بووه، شه‌یتان سه‌رپه‌رشتی كردووه.» وه جیمی سواگارت (٤) ده‌ڵێ: «كه‌سكێ نه‌شاز بوو له جنسدا.»، «گومڕایه‌ك بووه و له ڕێگه‌ی ڕاست لای داوه.» ئه‌م قسه و بوختان و هێرشانه جگه له‌و وێنه و كاریكاتۆرانه‌ی به ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه به ناشیرین‌ترین شێوه دروستی ئه‌كه‌ن و ئه‌یده‌نه پاڵ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (٥). له وڵاتی دانیمارك و پێش سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌ی (جيلاندز پوستێن)ی دانیماركی، به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین نزیكه‌ی ١٢ وێنه‌ی كارتۆنیی پێغه‌مبه‌ریان بڵاو كرده‌وه كه یه‌كێك له‌و وێنانه بریتییه له پیشاندانی عه‌مامه‌ی سه‌ری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و بۆمبێكیان تێدا داناوه بۆ ته‌قینه‌وه!! پاش ئه‌وه‌ش كه موسڵمانانی ئه‌و وڵاته و سه‌رجه‌م موسڵمانانی دنیا و ته‌نانه‌ت جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوایان كرد سه‌رنووسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه داوای لێبوردن بكات، له (١١/١/٢٠٠٦)دا دادگای دانیماركی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌د كرده‌وه و گوێی پێ نه‌دا. له‌پاش ئه‌ویش ڕۆژنامه‌ی (ماگازينێت)ی نه‌رویجیش هه‌مان ئه‌و وێنانه‌ی دووباره بڵاو كرده‌وه له‌ژێر ناوی ئازادیی بیروڕادا!! پاش ماوه‌یه‌ك مشت‌ومڕ و بگره‌وبێنه هه‌ریه‌ك له ڕۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و نه‌مساش هه‌مان وێنه‌یان دووباره بڵاو كرده‌وه و هه‌ست و وێژدانی زیاتر له ملیارێك موسڵمانیان بریندار كرد و بێ‌ڕێزییان به باشترین و پاكترین مرۆڤی سه‌رزه‌وی كرد (صلى الله عليه وسلم). ئه‌وه‌ی به‌رچاوه هێرشی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر ئیسلام به‌گشتی و خودی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له وڵاتانی ڕۆژئاواوه سه‌ری هه‌ڵداوه، كه بانگه‌شه‌ی پاراستنی ئازادی و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن!! به‌م شێوه‌یه هێرش بۆ سه‌ر ئیسلام له به‌رچاوخستی هه‌ندێ گۆمان و دوودڵییه‌وه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه هه‌رچی سیفه‌تی ناجۆر و ناشیرین هه‌یه بیده‌نه پاڵی. ئه‌وانه له گومانفڕێدانه سه‌ر ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دڵیان ئاوی نه‌خوارده‌وه و تێنوێتییان نه‌شكا، چونكه باش ده‌زانن گومان و شوبوهاته‌كانیان له به‌رامبه‌ری به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و پرشنگداری هه‌قیقه‌تدا ئه‌پووكێته‌وه و وردوهاڕ ده‌بێ. هاتن هۆكارێكی دیكه‌یان گرته به‌ر، ئه‌ویش ناشیرینكردن و و قسه‌پێوتن به خودی پێغه‌مبه‌ری خوا و پڕوپاگه‌نده و ڕاگه‌یاندنێكی گه‌وره و بڵاوكردنه‌وه بۆی، به‌تایبه‌ت كه زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژئاوا پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه غیره‌ت و مه‌ردایه‌تی هه‌موو موسڵمانێك ده‌ورووژێنێت؛ پاڵی پێوه ده‌نێت له پرسیاركردن و بیركردنه‌وه له هۆكاره‌كانی ئه‌م هێرشه، چی مه‌به‌ستێك له پاشیه‌وه‌یه‌تی، كاریگه‌ری تا چه‌ند ده‌بێ، چۆن به‌ره‌نگاری بێته‌وه، چ ڕێگایه‌ك بگرێته به‌ر؟ ئێمه كاتێك به‌رگری له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ین (صلی الله علیه وسلم)، به‌وه ئایین و عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌كه‌مان ئه‌پارێزین، وه دووپاتی شتێكیش له خۆشه‌ویستیمان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌كه‌ینه‌وه. پله‌وپایه و شوێنی پێغه‌مبه‌ر به‌رزه به‌رزڕاگرتنی خوا بۆی، هه‌رچه‌نده ئه‌و گرگنانه په‌رده له‌سه‌ر ڕق و كین و ده‌روونی نه‌خۆشیان هه‌ڵماڵن، پله‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌وه كه‌م ناكات و له دڵ و ده‌روونی شوێنكه‌وتووانیدا خۆشه‌ویستر ده‌بێت. خوا شوێن و پله‌ی به‌رز كردۆته‌وه: ورفعنا لك ذكرك [الشرح: ٤]. به‌ڵێ خوا پله و شوێن و ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ری به‌رز كردۆته‌وه و چركه‌ساتێك نییه له‌م دنیایه‌دا ناوی ئه‌وی تیا نه‌برێت و پڕبه‌ده‌نگ هاوار نه‌كرێت. له‌پێش ئه‌مانه‌شدا قوره‌یش چه‌نده‌ها درۆ و بوختان و ناووناتۆره‌یان دواخست، پێیان ده‌گوت: شێت، جادووگه‌ر، فاڵچی، هۆنه‌ر، خه‌ڵكی فێری ئه‌مه‌ی ده‌كا، به‌ڵام قوره‌یش سه‌ریان چوو به ناخی ڕه‌شدا و ناوی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر به به‌رزی و بڵندی و شكۆمه‌ندی مایه‌وه. به‌ڕاستی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئیسلام و ڕه‌مزی ئیسلام له حاڵه‌تێكی تاكه‌كه‌سیدا نه‌ماوه‌ته‌وه ڕه‌وت و دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وامی وه‌رگرتووه. ئه‌مانه به‌م كارانایه‌ن هه‌رچی سنووری سوور هه‌یه بڕیویانه و هیچ نرخ و به‌هایه‌كیان ته‌نانه‌ت بۆ مانای مرۆڤیش نه‌هێشتۆته‌وه، نه‌ك موسڵمان. كه‌م هه‌یه له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی ڕۆژئاوادا به‌دی نه‌كرێ كه لافی ڕێزگرتن له ئیسلام و شوێنكه‌وتووانی لێ ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه ته‌نها لاف و گه‌زافێكه و واقع به‌درۆی ده‌خاته‌وه. باشه، ئێمه‌ی موسڵمان كه پابه‌ندین به ئیسلامه‌وه و به سه‌رچاوه‌ی عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیی خۆمانی ده‌زانین و خۆمان و ماڵ و باوك و دایكمان ده‌كه‌ین فیدای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ده‌بێ چی بكه‌ین و له ئاست ئه‌م هێرشه دڕاندانه‌یه‌دا هه‌ڵوێستمان چ بێ؟ ڕێگه‌ی دروست و به‌جێ چییه كه بیگرینه به‌ر بۆ به‌رگریكردن له داوێن و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بوختان و درۆیانه ئه‌و گرگنانه بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن؟ ئه‌و هۆكارانه چین كه ده‌كرێ پێیان هه‌ڵسین بۆ ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رچدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌م هێرشه نامرۆیییه؟ له‌گه‌ڵمان به‌شداری بكه به ڕا و بیروبۆچوون و پێشنیار و ڕاوێژت. به‌رگری بكه له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر به وشه‌یه‌كیش بێ. [pagebreak] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) قه‌شه‌یه‌كی ئینجیلی ناسراوه، له شاری (لینشبرج) له ناوچه‌ی ڤێرجینیا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێیه. به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزێۆنیی هه‌فتانه‌ی هه‌یه، هه‌فتانه ئه‌گاته نزیكه ١٠ ملێۆن ماڵ و زانكۆیه‌كی تایبه‌تیی ئوسووڵی هه‌یه به ناوی زانكۆی ئازادی. له ڕێی ده‌زگا گه‌وره‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكاوه هێرش ئه‌كاته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له ئینته‌رنێت (www.falwell.com). ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌شی له به‌رنامه‌یه‌ك به ناوی (٦٠ خوله‌ك) له (٦/١٠/٢٠٠٢)دا گوتووه. (٢) قه‌شه‌یه‌كی ئینجیلی ناسراوه به گرنگیدانی به سیاسه‌ت و پشتگیری ڕه‌ها و بێسنووری ئیسرائیل، خاوه‌نی كۆمه‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندنه، له‌وانه (یانه‌ی ٧٠٠) كه به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزێۆنیه‌وه ئه‌گاته ده‌یه‌ها ملیۆن له دانیشتووانی ئه‌مریكا. ئه‌مه جگه له وێستگه‌ی «بڵاوكردنه‌وه نه‌سرانی»ی ئاسمانی كه به ٥٠ زمان بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌گاته ٩٠ وڵاتی جیهان؛ وه له‌وانه‌ش ئیزاعه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه تایبه‌تمه‌نده به بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌ت له جیهانی عه‌ره‌بیدا، وه پات ڕۆبێرتسۆن هه‌وڵی دا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی ١٩٨٨ز، وه له پشت به هێزترین هاوپه‌یمانی ئایینیه‌وه‌یه له‌ناو پارتی كۆماری و پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت (www.patrobertson.com)ه و خاوه‌ن زانكۆیه‌كی ئوسووڵییه به ناوی (Pegent) و ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌شی له به‌رنامه‌ی (هانیتی و كۆڵمز Hannity & Colmes) كه كه‌ناڵی (Fox News) بڵاوی كرده‌وه. (٣) چاودێری كه‌نیسه‌یه له (جاكسۆنفیل فلۆریدا) كه ژماره‌ی شوێنكه‌وتوه‌كانی ده‌گه‌نه ٢٥ ملێۆن كه‌س، وه له دیارترین وتارخۆێن و قسه‌بێژانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كه‌نیسه‌كانی مه‌عمه‌دانی خوارووه، كه به گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی ئایینی ئه‌ژمێردرێ كه ساڵانه ده‌به‌سترێ. هه‌ریه‌ك له كلینتۆن و بۆشی باوك زۆر به‌م قه‌شه‌یه‌یاندا هه‌ڵداوه و له‌وانه‌یان ژماردووه كه ڕاستگۆ و دڵسۆزه له ئایینه‌كه‌یدا. وه ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌شی له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كه‌نیسه‌ی مه‌عمه‌دانی گوت كه له سانت لویس له ویلایه‌تی (میسووری) ئه‌مریكادا به‌سترا. (٤) ئه‌و قه‌شه به‌ناوبانگه ئه‌مریكایییه‌یه كه له مونازه‌ره گه‌وره به‌ناوبانگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بانگخواز و زانای ئیسلام مامۆستا (ئه‌حمه دیدات)دا كرد و له به‌رده‌م دیداتدا شكستی خوارد، ئه‌م قسه‌یه‌شی له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا گوت له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠٢ز. (٥) بۆ نموونه: وێنه‌كانی دوج مارتی ئه‌مریكایی، كه وێنه‌كانی به‌سه‌ر سه‌ده‌ها گۆڤاردا له ئه‌مریكا و جیهاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و له‌وه‌وپێشیش له ژماره‌یه‌ك له گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مریكاییدا بڵاو بوویه‌وه، كه (واشینگتۆن پۆست) و (نیوریۆرك تایمز)ه. وه له(٢٣/١٢/٢٠٠٢)دا وێنه‌یه‌كی بڵاو بوویه‌وه كه گاڵته به پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كات (صلی الله علیه وسلم)، وێنه‌ی پێاوێكی كێشابوو كه جلوبه‌رگێیكی عه‌ره‌بی له‌به‌ره و ناوی موحه‌ممه‌ده، لۆرییه‌ك لێ ئه‌خوڕێت و كه پڕیه‌تی له سارووخی نه‌وه‌وی، له جۆری ئه‌و شاحنه‌ی كه تۆماس ماكفای لێی ده‌خوڕێ كه له ساڵی ١٩٩٥دا بینا‌ی بازرگانی فیدراڵی ئۆكلاهۆما سیتی پێ ته‌قانده‌وه. وه وێنه‌كێشه‌كه له‌ژێر وێنه‌كه‌دا نووسیبووی: (موحه‌ممه‌د چی لێ ئه‌خوڕێت؟). وه یه‌كێك له ڕۆژنامه فه‌ره‌نسایییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین و دوور له هه‌موو به‌هایه‌ك وێنه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر و خێزانه پاكه‌كانی كێشابوو، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش نووسیبووی: (ئه‌مه باره‌كه‌ی موحه‌ممه‌ده) وه له خوارووی وێنه‌كه‌شه‌وه نووسبووی: (هه‌ڵبژاردنی شای جوانانی په‌تاته لای موحه‌ممه‌د). هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌یه‌كی كاریكاتۆری كه بۆ مناڵان ئاراسته ده‌كرێ و بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ش، له شاری (لاس ڤێگاس)ی ئه‌مریكا ده‌رده‌چێت، به ناونیشانی: (موحه‌ممه‌د باوه‌ڕی پێ بكه ئه‌گه‌ر نا...) وه له‌ناویدا گاڵته‌جاڕی به پێغه‌مبه‌ری خوا كراوه، هه‌روه‌ها گاڵته‌جاری به فه‌رمووده و ڕێنومایییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زۆر قێزه‌ون و ناشیرین، كه له دڵی مناڵان و خه‌ڵكیشدا ڕق بوونه‌وه و ڕاكردن له ئیسلام و ته‌عالیم و رێنومایییه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌ڕوێنێت. هه‌روها موسڵمان له وێنه‌ی كه‌سێكی ئیرهابیی تۆقێنه‌ری نه‌خوێندواری سه‌ره‌تاییدا ئه‌خاته ڕوو. تێبینی: قسه‌ی ئه‌و قه‌شه و سه‌رانه‌ی نه‌سرانییه‌تم له گفتۆگۆیه‌كدا كه له‌گه‌ڵ د. جعفر شێخ ئیدریس سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه ئه‌نجام درابوو، وه‌رگرتووه له‌ژێر ناوی (ما دورنا حيال.. حملة الإفك)دا.