دانراوه له‌لایه‌ن: د. خالد محمد صالح نمایشكردن و لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاساغ و قه‌دغه‌یه. به‌رِێزان وه‌كو لای هه‌مووان ئاشكرایه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر كه‌ناڵی مه‌ناری ئاسمانی لوبنانی و كه‌ناڵی كه‌وسه‌ری عێراقی چیرۆكی به‌ناو یوسف پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێ بێت په‌خش كرد و پاش ئه‌وانیش كه‌ناڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌وه بۆ دووه‌مین جاره هه‌مان دراما په‌خش ده‌كاته‌وه له كوردستاندا، و دیاره په‌خشكردنی ئه‌م درامایه‌یش كێشه و گرفتێكی زۆری دروست كردوه، و خه‌ڵكانێكی زۆر له باره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامی ئه‌و جۆره كارانه ده‌پرسن سه‌ره‌تا من دڵنیام له‌وه‌ی كه كه‌ناڵی یه‌كگرتوو به‌نیه‌تێكی پاك و به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی بانگه‌واز و رِابوونی ئیسلامی ئه‌و كاره‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، به‌ڵام به‌ته‌نها نیه‌تپاكی به‌س نیه بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌هه‌موو كارێك، به‌ڵكو مه‌رجی دووه‌می وه‌رگرتنی هه‌ركارێك لای خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و كاره له رِووی شه‌رعه‌وه رِێگه پێدراو ێت، و له‌م لایه‌نه‌دا ئه‌و كاره‌ی كه‌ناڵی یه‌كگرتوو كه‌مته‌رخه‌می پێوه دیاره. وه ئه‌و كاره شتێكی تازه و موعجیزه نیه كه ته‌نها ئه‌و ده‌زگایه توانیبێتی كاری وا بكات، به‌ڵكو زۆر ده‌زگای رِاگه‌یاندنی ئیسلامی به‌هێزتر هه‌یه كه ده‌توانن زۆر جوانتر و گونجاو تر كاری له‌و جۆره به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام ئه‌وان سڵ له نا شه‌رعی بوونی ئه‌و كاره ده‌كه‌نه‌وه، و فه‌توای زانایان رِێگره له‌به‌رده‌میاندا. ئه‌گینا هه‌ر له سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، مه‌سیحیه‌كانی سوریا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو كه چیرۆكی یوسف پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای لێبێت وه‌كو درامایه‌ك نمایش بكه‌ن، به‌ڵام موسوڵمانان و زانایانی سوریا رِێگیریان لێ‌كردن و پاشانیش كه مه‌سه‌له‌كه گه‌یشته‌وه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید رِه‌زای خوای لێ بێت، فه‌رمانی یاساغ كردنی ئه‌و كاره‌ی مه‌سیحیه‌كانی دا‌و هه‌موو كارێكی له‌و جۆره‌ی له سه‌رانسه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا قه‌ده‌غه كرد. هه‌ر بۆیه و له‌و كاته‌وه هیچ كات و له هیچ شوێنێكی جیهانی ئیسلامی‌دا بیر له كاری له‌و جۆره نه‌كراوه‌ته‌وه، تا ئه‌م دواییه. جامن لێره‌دا پێم خۆشه رِاشكاوانه ئه‌وه بڵێم كه زانایانی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت به كۆی ده‌نگ ئه‌م كاره‌یان به‌یاساغ له قه‌ڵه‌م داوه، و نه‌ك ته‌نها لاسایی كردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت، به‌ڵكو لاسای كردنه‌وه‌ی رِۆڵی هه‌ر چوار جێنشینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر، و خێزانه‌كانی، وكچه‌كانی، و ئه‌و ده هاوه‌ڵه‌یشی كه مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ دراوه، لاسایی كردنه‌وه و نمایش كردنی رِۆڵی هه‌موو ئه‌وانه‌یان به یاساغ و قه‌ده‌غه داناوه. و ئه‌و به‌ڵگانه‌یش كه پشتڕِاستی بۆچوونه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه خۆی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌بینێته‌وه: یه‌كه‌م: له ڕِووی زمانه‌وانیه‌وه وشه‌ی (تمثیل) له زمانی عه‌ره‌بیدا له (مثل) ه وه وه‌رگیراوه، و (مثل) یش، به‌شتێك ده‌وترێت كه له هه‌موو ڕوِویهكهوه له‌شتێكی تر بچێت، هه‌ر بۆیه خوای په‌روه‌ردگار له قورئاندا كه باسی زاتی خۆی ده‌كات ده‌فه‌رمووێتلَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ(الشورى: من اڵایه11). واته: هیچ شتێك نیه له‌و بچێت و وه‌كو ئه‌و وابێت له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه. جا كاتێك ده‌ڵێین كه‌سێك (تمثیل) ی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات، ئه‌مه ئه‌وه ده‌خوازێت كه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت له هه‌موو ڕوِویهكهوه له‌و پێغه‌مبه‌ره بچێت، یان هیچ نه‌بێت له زۆر ڕوِوه‌وه وه ئه‌مه‌یش مه‌حاڵه، و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نمایشی ڕِۆڵی پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ن مه‌گه‌ر به‌س له سیفه‌تی مرۆڤایه‌تیدا له پێغه‌مبه‌ران بچن، وه‌گه‌ر نا له هیچ سیفه‌تێكی تردا له پێغه‌مبه‌ران ناچن. دووه‌م: پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت خه‌ڵكێكی ساده و ئاسایی نه‌بوون تا خه‌ڵكانێكی ئاسایی یان زۆر جار كه‌متر له ئاسایی لاساییان بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه خه‌ڵكانێك بوون خوای په‌روه‌ردگار له نێوان هه‌موو ئاده‌میزادا هه‌ڵیبژاردوون، ته‌نانه‌ت شه‌یتان به‌شه‌یتانی خۆی له‌خه‌ویشدا جورئه‌تی ئه‌وه ناكات و رِێگه به‌خۆی نادات كه ڕۆڵی ئه‌وان نمایش بكات، یان به‌ناوی ئه‌وانه‌وه قسه بكات، و پێغه‌مبه‌ری خودایش له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت{ مَنْ رَآنِي فِي الْمَنَامِ فَقَدْ رَآنِي, فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لا يَتَمَثَّلُ بِي}. رواه البخاری ومسلم. واته: هه‌ر كه‌س له‌خه‌ودا منی بینی ئه‌وه به‌رِاستی منی بینیوه، چونكه شه‌یتان خۆی ناخاته سه‌ر شێوه‌ی من. جا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ن ده‌بێت له شه‌یتان خراپتر و به‌دكار تر بن، بۆیه ڕِێگه‌ی ئه‌وه به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه به‌رِۆژی نیوه‌رِۆ و بێ شه‌رمانه و له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان خۆیان بخه‌نه سه‌ر شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ران و رِۆڵی ئه‌وان ببینن. جا نه‌ك لاساییكردنه‌وه و نمایشكردنی ڕۆڵ و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ران قه‌ده‌غه‌یه ، به‌ڵكو لاسایی كردنه‌وه‌یان له شتی زۆر له‌وه بچووكتریش كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وانه هه‌ر یاساغ و قه‌ده‌غه‌یه، بۆ نموونه: پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رمووێت: { تَسَمَّوْا بِاسْمِى وَلاَ تَكْتَنُوا بِكُنْيَتِى}. رواه البخاری ومسلم. واته: ناوی من له خۆتان بنێن، به‌ڵام نازناوی من له‌خۆتان مه‌نێن. جا ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) ته‌نانه‌ت نازناوه‌كه‌ی به خه‌ڵكی ڕِه‌وا نه‌بینێت كه تێیدا لاسایی بكرێته‌وه، ئایا چۆن ڕه‌وایه كه‌سێك بێت و بڵێت من پێغه‌مبه‌رم و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا و ڕِۆڵی ئه‌و ببینێت و به‌ناوی ئه‌وه‌وه قسه بكات. وه ئه‌م حوكمه ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆمان(صلى الله عليه وسلم) وانیه، به‌ڵكو هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت له‌م باره‌یه‌وه یه‌ك حوكمیان هه‌یه. سێیه‌م: هه‌رچه‌نده درۆكردن به‌ده‌م خه‌ڵكیه‌وه به‌گشتی كارێكی یاساغ و قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام درۆكردن به‌ده‌م خودا و پێغه‌مبه‌ری خوداوه(صلى الله عليه وسلم) تاوانه‌كه‌ی چه‌ند قات ده‌بێته‌وه و پێغه‌مبه‌ری خودایش(صلى الله عليه وسلم) له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت: { إِنَّ كَذِبًا عَلَىَّ لَيْسَ كَكَذِبٍ عَلَى أَحَدٍ فَمَنْ كَذَبَ عَلَىَّ مُتَعَمِّدًا فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنَ النَّارِ}. رواه البخاری و مسلم. واته: درۆیه‌ك به‌ده‌م منه‌وه وه‌ك درۆیه‌ك نیه به‌ده‌م هه‌ركه‌سێكی تره‌وه، هه‌ركه‌سێك درۆیه‌ك به‌ده‌م منه‌وه بكات با جێی خۆی له ئاگردا خۆش بكات. وه به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه هیچ كه‌سێك بۆی نیه هیچ شتێك به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رانه‌وه باس بكات، هه‌تا دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌و شته‌ی كردووه یان فه‌رمووه، هۆكاری ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه كه قسه‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌حیه و له خوایه‌وه و وه‌ك قسه‌ی مرۆڤی ئاسایی نیه و هه‌ر كه‌س قسه‌یان به‌ده‌مه‌وه هه‌ڵببه‌ستێت ئه‌وه قسه به‌ده‌م خودای باڵا ده‌سته‌وه هه‌ڵده‌به‌ستێت. جا ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رِۆڵی پێغه‌مبه‌ران ده‌بینن پابه‌ندن به‌و شێوازه كاره و گوفتاره‌وه، یان دڵنیان له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن له ڕِاستیدا پێغه‌مبه‌ران شتی وایان ووتوه و كردووه؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر. به‌ڵكو له‌هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌كدا سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها درۆ و كار و قسه‌ی بێ بنه‌ما ده‌كه‌ن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رانی خوداوه. چونكه ئێمه جگه له‌و چه‌ند ده‌قه كه‌مه‌ی قورئان كه باسی چه‌ند تابلۆیه‌ك له گوفتار و رِه‌فتاری ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه ده‌كات، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری باوه‌رِپێكراومان له‌به‌رده‌ستدا نیه، كه ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ته‌واوی نمایش بكات و ئه‌و شتانه‌ی لێوه بگێرِدرێته‌وه، ئایا ئه‌و هه‌موو قسه و هه‌ڵسو كه‌وت و ڕوِوداوانه‌ی تر له‌كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتوه، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و شتانه له ته‌ورات و ئینجیلیشدا نه‌هاتووه، بۆیه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی تر قسه‌ی گیرفانه و هه‌ڵبه‌ستراوه و حه‌رامه. چواره‌م: ئه‌م جۆره كار و زنجیره هونه‌ریانه ئه‌گه‌ر سنوورێكیان بۆ دیاری نه‌كرێت، سه‌ر بۆ كاری زۆر خراپ و تاوانی زۆر گه‌وره ده‌كێشن، چونكه هه‌موومان بیرمانه كه سه‌ره‌تای ئه‌م زنجیره كارانه به باسی چیرۆكی كۆمه‌ڵه كه‌ڵه پیاوانێكی وه‌ك یارانی ئه‌شكه‌وت ده‌ستی پێكرد و ئه‌مانه پیاو چاك بوون و پێغه‌مبه‌ر نه‌بوون. پاشان كار سه‌ری كێشا بۆ بۆ باسی چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران و زنجیره درامای مه‌ریه‌م و عیسا ده‌ستی پێ كرد، و له وێدا وه‌ك قۆناغێك بۆ ده‌سته‌مۆكردنی سۆزی خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ران ده‌مو چاوی عیسا و زه‌كه‌ریا نیشان نه‌ده‌درا. پاشتر و له قۆناغێكی تردا چیرۆكی یوسف به‌رهه‌م هێنرا و ئه‌م جاره‌یان له‌م چیرۆكه‌دا زۆر بێ شه‌رمانه و به‌شانازیه‌وه به‌بێ په‌رده گه‌نجێك ڕِۆڵی یوسف و كه‌سێكی تریش ڕِۆڵی باوكی پێغه‌مبه‌ران یه‌عقوب ده‌بینێت، و كاریش گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه نمایشی رِۆڵی گه‌وره‌ترین فریشته‌كانی خوادایشی تێدا بكرێت. و هه‌ر بۆ ئاگاداری خوێنه‌ری به‌رِێز ئێستا چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر ئیراهیم و ئیسماعیلیش به‌ڕێوه‌یه و هه‌مان ده‌زگا كاری له‌سه‌ر ده‌كات. وه من دڵنیاتان ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر ڕێگه له‌م جۆره كارانه نه‌گیرێت ئه‌وه كار به ئیبراهیمیشه‌وه ناوه‌ستێت و له ئاده‌مه‌وه تا خاته‌م چیرۆكی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن نمایش ده‌كرێت، و له‌وانه‌یشه كاریش بگاته خودی خودایش وه‌ك له هه‌ندێك له فیلمه بیانیه‌كاندا كراوه. جا ئه‌و كاته به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن كه‌سێكی تری سه‌رسه‌ختی بێشه‌رم دێته سه‌ر شاشه و به‌ناوی پێغه‌مبه‌ری خۆمانه‌وه قسه ده‌كات ڕۆڵی ئه‌و ده‌بینێت، و چه‌ندین ئافره‌تی به‌ناو هونه‌رمه‌ندیش رِۆڵی دایكی باوه‌رِداران و كچه‌كانی ده‌بینن، و خه‌ڵكانێكی تریش ڕِۆڵی ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر و عوسمان و عه‌لی ده‌بینن. جا ئایا به‌رِێزان ئه‌مه هونه‌ر و بانگه‌وازه یان كاره‌سات و سه‌ر لێ شێوان، و تێكدان و سووككردنی بنه‌ماكان و هه‌موو پیرۆزیه‌كانه له ناو دڵی باوه‌رِداراندا. چونكه ئه‌گه‌ر بینین و نمایش كردنی كه‌سایه‌تی یوسف و یه‌عقوب و ئیبراهیم سه‌لامی خوایان لێبێت دروست بێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هی پێغه‌مبه‌ری خۆیشمان(صلى الله عليه وسلم) دروسته وه ئه‌گه‌ر هی پێغه‌مبه‌ری خۆیشمان(صلى الله عليه وسلم) دروست نه‌بێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هی ئه‌وانیش دروست نیه. پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رنجی مێژووی نووسینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر بده‌ین(صلى الله عليه وسلم) ده‌بینین فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دوای وه‌فاتی خۆی نوسراونه‌ته‌وه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) له ژیانی خۆیدا نه‌یده‌هێشت كه‌س فه‌رمووده‌كانی بنووسێته‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌ك هاوه‌ڵانی لێیان تێك بچێت و فه‌رمووده‌یه‌كی ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌قێكی قورئاندا تێكه‌ڵ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كه فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) سه‌رچاوه‌ی دووه‌می ته‌شریع و كار پێ كردنن. به‌ڵام هه‌ركه‌س سه‌رنجی ئه‌م جۆره درامایانه بدات ده‌بینێت كه له‌م جۆره كارانه‌دا ده‌قێكی قورئان و قسه و هه‌ڵبه‌ستراوێكی ئیسرائیلیات هه‌ر هێنده‌ی یه‌كتر به‌هایان هه‌یه و گرنگیان پێ ده‌ردرێت، ئه‌مه‌یش سه‌ر له بینه‌ر تێك ده‌دات و ڕِاستیه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی لا ده‌شێوێنێت، و نازانێت كام كۆپله و ده‌قی ئه‌م درامایه له قورئان و فه‌رمووده دروسته‌كاندا هاتووه و ڕِاسته و جێی گومان نیه و ناكرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، وه كامه‌یشیان ته‌نها قسه‌یه و ئیسرائیلیاته و ناكرێت ته‌نانه‌ت باوه‌رِیشی پێ بكرێت چ جای ئه‌وه‌ی وه‌كو دین سه‌یر بكرێت. چونكه پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) سه‌باره‌ت به ئیسرائیلیات فه‌رموویه‌تی: {إِذَا حَدَّثَكُمْ أَهْلُ الْكِتَابِ فَلَا تُصَدِّقُوهُمْ وَلَا تُكَذِّبُوهُمْ}. رواه أبو داود والبيهقي وقال شعيب الأرنؤوط : إسناده حسن . واته: ئه‌گه‌ر جووله‌که و دیانیه‌كان به‌سه‌رهات و شتی ئاینه‌كه‌ی خۆیان بۆ باس كردن نه قسه‌كانیان پشتڕاست بكه‌نه‌وه وه نه به‌درۆیان بخه‌نه‌وه. جا پێویسته هه‌ڵوێستی مرۆڤی باوه‌رِدار به‌رامبه‌ر به‌و جۆره چیرۆكانه به‌م شێوه‌یه بێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره درامایان ئه‌و جۆره چیرۆكانه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵ به ده‌قه قورئانیه‌كان كردوه، كه مه‌گه‌ر خه‌ڵكی زۆر شاره‌زا لێكیان جیا بكاته‌وه وه‌گه‌ر نا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ده‌قه‌كانی قورئان و چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی بۆ لێك جیا ناكرێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه زۆرێك له ڕووداوه‌كانی ئه‌و جۆره درامایانه ئیسرائیلیاتیش نیه، به‌ڵكو ته‌نها قسه‌ی گیرفانه و بۆ زیاتر ترش و خوێ كردن و رِازاندنه‌وه‌ی فلیمه‌كه‌یه. شه‌شه‌م: نمایشكردنی چیرۆكی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك وا ده‌خوازێت، كه خه‌ڵكانێك له چیرۆكه‌كه‌دا هه‌بن ڕۆڵی به‌ره‌ی بێ باوه‌رِان ببینن، و دژایه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌ن، وه بێ گومان ئه‌مانه ده‌بێت قسه و هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌مووی كوفر و بێ باوه‌رِی بێت و قسه وتن بێت به ئاین و خوای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بێت. جا ئایا ئه‌م جۆره كوفر و سوكایه‌تیكردنه به خوا و پێغه‌مبه‌رانی و ئاین و شته پیرۆزه‌كان، و له‌و لایشه‌وه په‌رستنی شتی تر و كڕِنوش بۆ بردنیان و به ناوی خوا ناو بردنیان، چ پاساوێكی هه‌یه؟! ئایا ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌و جۆره كاره ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌موو كوفره ده‌كه‌ن حوكمیان چی ده‌بێت؟. وه ئه‌گه‌ر وتیشمان ئه‌مانه ته‌نها كوفری خه‌ڵكی ده‌گێرِنه‌وه و كه‌سێكیش باسی كوفری كه‌سێكی تر بگێرِێته‌وه پێی كافر نابێت وه‌كو بنه‌ما شه‌رعیه‌كه ده‌ڵێت: "ناقل الكفر ليس بكافر". ده‌ڵێین نه‌خێر وانیه، چونكه كه‌سێك كه باسی كوفری كه‌سێكی تر ده‌گێرِێته‌وه، پێویسته ئه‌و كه‌سه كوفره‌كه‌ی چۆن كردووه، ئه‌م ده‌قاوده‌ق وه‌ك خۆی كوفره‌كه بگێرِێته‌وه به بێ زیاد و كه‌م. به‌ڵام له‌م جۆره درامایانه‌دا له هه‌ر زنجیره‌یه‌كدا ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها كوفر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كوفرانه ده‌قاوده‌ق گوتراون یان كراون، پاشانیش ئه‌و ئه‌كته‌رانه وه‌كو گێرِانه‌وه كوفره‌كان ناكه‌ن، به‌ڵًكو بۆ زیاتر ڕِازاندنه‌وه‌ی دراماكه و سه‌ركه‌وتووی ڕِۆڵه‌كه‌ی خۆیان كوفره‌كه له‌ناخی دڵیانه‌وه ده‌كه‌ن و خۆیانی پێوه باده‌ده‌ن، كه ئه‌مه هیچ پاساوێكی نیه له شه‌رعدا. چونكه قه‌ت دروست نیه مرۆڤ بۆ درامایه‌ك یان به گاڵته‌وه كوفر بكات، وه ناشكرێت ئه‌م ده‌رگایه بۆ خه‌ڵك بخرێته سه‌ر پشت كه هه‌رچی هه‌ستێت به‌ناوی دراما و باسی مێژوه‌وه ئه‌و هه‌موو كوفره بكات، و خوای په‌روه‌ردگاریش باسی خه‌ڵكانێكمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه، كه به‌م جۆره بیانوانه ده‌یانویست كوفر بكه‌ن و له باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رمووێتوَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ لا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِنْ نَعْفُ عَنْ طَائِفَةٍ مِنْكُمْ نُعَذِّبْ طَائِفَةَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (التوبه:65-66). واته: ئه‌گه‌ر لێت بپرسینایه بۆ كوفرتان كرد، ده‌یانوت به گاڵته‌مان بووه و بۆ قسه‌ی خۆش بووه، و تۆیش پێیان بڵێ: كه گه‌ڵته‌تان به خوا و قورئان و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كر، هیچ پاساو مه‌هێننه‌وه به‌و قسانه‌تان كافر بوون، و له بازنه‌ی باوه‌رِ چونه‌ته ده‌روه. جا بۆیه به‌رێزان ئه‌و هه‌موو كوفر و بێ باوه‌رِیانه‌ی له‌و جۆره درامایانه‌دا ده‌كرێت به‌بێ به‌ڵگه هیچ پاساوێكی نیه، و ئه‌ونده‌ی تر ئه‌و جۆره كارانه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. حه‌وته‌م: پاشان ئه‌گه‌ر پرسیارێك بكه‌ین ئه‌گه‌ر كارێك ئه‌م هه‌موو خراپه و ناشه‌رعیانه‌ی تێدا بێت، ئایا چ پێویستیه‌ك هه‌یه بۆ ده‌ركردنی ئه‌م جۆره درامایانه، یان چ كارێك یان ئه‌ركێكی شه‌رعی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره درامایانه په‌كی كه‌وتووه. ڕِاسته ئێمه ده‌قێكی شه‌رعی كه رِاسته و خۆ و رِاشكاوانه یاساغی ئه‌م جۆره كارانه بكات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسمان كرد به‌ڵگه‌ن بۆ یاساغ كردنی. و زیاد له مه‌یش كۆ ده‌نگی زانایان له سه‌ر یاساغ كردنی هه‌ر كارێك له پله‌ی سێیه‌می سه‌رچاوه شه‌رعیه‌كان دێت له به‌هێزیدا، واته له پاش قورئان و سوننه‌ت كۆده‌نگی زانایان به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه بۆ یاساغ كردنی هه‌ر كارێك. وه‌زانایانی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌كۆی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه نمایشكردنی ڕۆڵی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ران كارێكی یاساغ و نادروسته، وهه‌ندێك له زانایانی شیعه نه‌بێت، هیچ زانایه‌كی ئه‌هلی سوننه‌ت به حه‌ڵاڵی نه‌زانیوه، و بۆ زیاتر دڵنیابوونی خوێنه‌ر من ناوی گرنگترین ئه‌و ده‌زگا فیقهی و كه‌سایه‌تیه ناودارانه ده‌خه‌مه رِوو كه فه‌توای حه‌رامی ئه‌م جۆره كارانه‌یان داوه، له‌وانه‌یش: ((المجمع الفقهي الإسلامي، المنظمات الإسلامية العالمية، هيئة كبار العلما‌ء في المملكة العربية السعودية، اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء في السعودية، مجمع البحوث الإسلامية بالقاهرة، لجنة الفتوى بالأزهر الشريف، المجلس التأسيسي لرابطة العالم الإسلامي)). وه هه‌رچی زانایانی ناودار و باوه‌رِپێكراوی جیهانی ئیسلام هه‌یه یان ئه‌ندامن له‌م ده‌زگا و رِێكخراوانه‌دا یان رِاوێژكارن. وه سه‌باره‌ت به‌و زانایانه‌یش كه به‌ته‌نها و به‌ده‌ق فه‌توای حه‌رامی ئه‌م جۆره كاره‌یان داوه: (( محمد رشيد رضا، جاد الحق على جاد الحق، عبد العزيز بن عبد الله بن باز، عبد الله خياط، يوسف القرضاوي، عبد الرزاق عفيفي، سليمان بن عبيد، إبراهيم بن محمد آل الشيخ، محمد بن جبير، را‌شد بن خنين، عبد المجيد حسن، صالح بن غصون، عبد الله بن غديان، صالح اللحيدان، عبد الله بن منيع، حامد العلي، علي جمعة، محمود عاشور، فيصل مولوي، عطية صقر، مصطفى الزلمي، حسنين مخلوف، أحمد بن حمد الخليلي)). وه زۆر زانای تریش به‌هه‌مان شێوه فه‌توای یاساغی ده‌ركردنی ئه‌م جۆره درامایانه‌یان داوه، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می جێگه ته‌نها ئه‌وانه‌مان باس كرد كه هه‌موویان خه‌ڵكی ناسراو و ناودارن له بواری زانستی شه‌رعی و فیقه و فه‌توادا. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره كارانه خۆیان له خۆیاندا حه‌رام بن، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه په‌خشكردنه‌وه‌یشیان هه‌ر حه‌رامه و دروست نیه، چونكه جۆرێكه له ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و هاندان، هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له زانایان ته‌نانه‌ت سه‌یركردنیشیان هه‌ر به حه‌رام و یاساغ داناوه. بۆیه زۆر پێویسته كه كه‌ناڵه ئاسمانیه ئیسلامیه‌كان خۆیان له‌م جۆره كارانه كه‌نار گیر بكه‌ن، و به‌هیچ جۆرێك په‌خشی نه‌كه‌ن. وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته كاری جدی بكرێت بۆ رِێگه گرتن و سنوورداركردنی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مه هونه‌ریانه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر نه‌كێشێت بۆ شتی زۆر خراپتر. خوای گه‌وره هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌ك بدات.