دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام په‌یامی ده‌نگی ئیسلام بۆ موسڵمانانی كورد سه‌باره‌ت به پشتگیریكردن له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروود و سڵاو بۆ سه‌ر به‌ڕێزترینی پێغه‌مبه‌ران موحه‌ممه‌د (علیه الصلاه و السلام). برا و خوشكی موسڵمانی به‌ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت خۆش ده‌وێت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌غیره‌ت و جوامێریت به‌رامبه‌ر به ئایینه‌كه‌ت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دراویته پاڵ قه‌واره (كیان) و بوونی ئیسلامی به‌رز و بڵند! ئه‌ی برا و خوشكی ئیماندار كه ده‌ته‌وێت به‌ر به‌زه‌ییی خوای میهره‌بان بكه‌ویت، به ئومێدی خوا بتگێڕێت له‌وانه‌ی كه تكا (شفاعة)ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی قیامه‌تدا بتگرێته‌وه، ڕۆژێك كه هیچ ماڵ و منداڵ سوودت پێ ناگه‌یه‌نن؛ ته‌نها ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه به دڵێكی پاك و بێگه‌رده‌وه به خوای خۆی گه‌یشتبێت. ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت كه خوا له حه‌وزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی جارێك تێرئاوت بكات و هه‌رگیز تینووت نه‌بێته‌وه. برا و خوشكی موسڵمان، به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌موو نوێژه‌كانتدا ده‌ڵێیت: أشهد أن لا إله إلا الله و أشهد أن محمدا عبده و رسوله، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دڵتدا ڕه‌گی داكوتاوه و خۆت به شوێنكه‌وته و هه‌ڵگری په‌یامی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌زانیت! برا و خوشكی موسڵمانم، سه‌لامی ئیسلامت لێ بێت:" السلام عليكم ورحمة الله وبركاته" له پاشاندا، به‌دڵنایییه‌وه كه تۆ گوێبیست بوویت یان خوێندووته‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژنامه دانیماركییه‌ی كه وێنه‌ی كاریكاتێری بۆ بێڕێزکردن و ئیهانه‌كردنی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) بڵاو كردۆته‌وه؛ به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ‌نرخ و ناشیرین ئه‌و وێنانه‌یان نه‌خشه كێشاوه و بڵاویان كردۆته‌وه. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك زیاتره و بگره هه‌ر له دوای ڕووداوی ١١ی ئه‌یلووله‌وه ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درێژه‌ی هه‌یه. پێغه‌مبه‌ری هیدایه‌ت و پیشانده‌ری ڕێگه‌ی ڕاست، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه ئێمه به خۆمان و دایك و باوك و ماڵ و منداڵیشه‌وه ده‌بینه فیدای و له پێناویدا گیان به‌خت ده‌كه‌ین. كارێكی زۆر مه‌ترسیدار و سامناك و دڵته‌زێنه كه گاڵته‌جاڕی و بێڕێزی و ته‌وهین به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بكرێت و ئێمه‌ش ده‌سه‌وسان و بێده‌نگ بین. وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌بووبێت و هیچ ڕووی نه‌دابێت!!! برا و خوشكی به‌ڕێزم، بزانه كه بێ گومان جوێندانیان به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بێباوه‌ڕبوون (كفر)ه. هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك جوێن به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بدات یان گاڵته‌ی پێ بكات ئه‌وه بێباوه‌ڕ ده‌بێت و سیفه‌تی كافری به‌سه‌ردا ده‌بڕێت. خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُواْ مُجْرِمِينَ. جوێنی ئه‌وانیش ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌ر نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكوو جوێندانه به خوا (سبحانه وتعالی)، چونكه خوا ئه‌و پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵبژاردووه و ناردوویه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی، ده‌ی باشه ده‌بێت ئێمه چ به‌رپرسیارێتییه‌كمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته (صلى الله عليه وسلم)؟ ده‌بێت وه‌ڵاممان چی بێت كاتێ پرسیارمان سه‌باره‌ت به‌م هه‌موو جوێن و گاڵته‌پێكردن و بێڕێزییه لێ بكرێت و هیچمان نه‌كردبێت و ته‌نانه‌ت به وته‌یه‌كیش به‌شداریمان نه‌كردبێت؟ ئه‌وانه هیچ سنوورێكیان نه‌هێشتۆته‌وه نه‌یانشكاندبێت و هیچ ڕێزێك نه‌ماوه پێشێلیان نه‌كردبێت. داواكارین له خوای گه‌وره ته‌فروتوونایان بكات و له‌ناویان به‌رێت و سه‌رسامیی ده‌سه‌ڵات و توانای خۆیمان تێیاندا پیشان بدات. خوشك و برای ئیمانداری كوردی به‌ڕێز، له‌م چه‌ند وشه‌یه‌دا له‌سه‌رت درێژ ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێمان خۆش بوو كه پرسیار له خۆمان و له تۆیش بكه‌ین: چیمان كردووه بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم)؟ دڵنیایشین كه تۆ له ئێمه زیاتر به‌مه‌به‌ستیت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و له ئێمه زیاتر سووریت له‌سه‌ر پشگیریكردنی، به‌ڵام ده‌ی فه‌رموو ده‌ست بده ده‌ستی برا و خوشكانت و خۆت بخه ئه‌و كاروانه‌وه، كاروانی به‌رگری و سه‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). با هه‌موو به یه‌كه‌وه قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و كاره دزێوانه بكه‌ین و یارمه‌تی بده‌ین له‌سه‌ر مه‌حكوومكردن و ڕیسوا كردنی ئه‌و كاره دزێو و ناشیرینانه. برام، خوشكم، تكات لێ ده‌كه‌ین، دووباره تكات لێ ده‌كه‌ین، یارمه‌تیمان بده با په‌تی ملیان تونتر بكه‌ین. وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه با شتێكی كه‌میش بێت له‌وه‌ی به ئێمه‌یان كردووه. ئێمه‌ی ئوممه‌تی زیاتر له ملیاردێك موسوڵمان. سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌ڵساین به ئه‌ركی سه‌رشانمان و ئوممه‌تێكی زیندوو و چالاك بووین، ئه‌وانه‌ش وا نا‌وێرن به‌رامبه‌رمان و ئاوا ئیهانه و بێڕێزی به پێغه‌مبه‌رمان و پیرۆزیمان بكه‌ن. ئه‌و كات سه‌ربه‌زی دنیا و ڕزگاربوون و ڕووسووریی قیامه‌تیش بۆ خۆمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین. برا و خوشكانی به‌رێز،ئێمه به هه‌وڵێكی ئێجگار كه‌مه‌وه به‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رمانه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، به‌پێی توانا و سنوورداریی خۆمان هه‌ڵساوین به كردنه‌وه‌ی مه‌له‌فێك بۆ پشگیریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (محمد المصطفی) (صلى الله عليه وسلم). مه‌به‌ستیشمان له‌مه‌دا په‌رچدانه‌وه‌ی هه‌رچی تۆمه‌ت و ناڕه‌وایییه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ناساندن و ئاشكراكردنی خووڕه‌وشت و ئاكاری به‌رز و بڵندی خۆشه‌ویستمان به گه‌لی كوردی موسڵمان. داوا له تۆی به‌ڕێزیش ده‌كه‌ین به‌شداریمان بكه‌یت و خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی خۆت بسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر به وشه‌یه‌كیش بێت. ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه له‌م ڕۆژگاره‌دا هه‌ڵسین به‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه به‌تایبه‌ت زانایان و مامۆستایان و نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی موسوڵمان كه ئه‌ركی ئه‌وان زیاتر و قورستره و به‌رپرسیارێتییان له به‌رده‌می خوای گه‌وره‌دا توندتره. له كۆتاییدا ده‌ڵێین ئێمه له ده‌نگی ئیسلام، مه‌له‌فێكمان له‌ژێر ناوی (پشتگیری له پێغه‌مبه‌ری خوا) پێك هێناوه. هه‌ركه‌س هه‌ر كارێكی پێ ده‌كرێت له نووسین، پێشنیار و وه‌رگێڕان و هه‌ر كارێكی دیكه، ئه‌گه‌ر به ناردنی چه‌ند وشه‌یه‌كیش بێت به ئیمێل، با به‌شداریمان بكات و هه‌وڵی خۆی بخاته گه‌ڕ و ئه‌ركی سه‌رشانی به‌جێ بێنێت. و قل اعملوا فسيری الله عملكم ورسوله و المؤمنون. ده‌نگی ئیسلام