دانراوه له‌لایه‌ن: شاخه‌وان مام ده‌روێش چۆنێتیی حه‌جه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله‌علیه وسلم) بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله رب العالمين الصلاة والسلام علی قا ئد المرسلين نبيينا وحبيبنا و شفيعنا محمد(صلی الله‌عليه وسلم) وعلی اله‌وأصحابه ومن تبعهم بإ حسان إلی يوم الدين. أما بعد، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله عليه وسلم) له‌ماوه‌ی نۆ ساڵ مانه‌وه‌ی له‌مه‌دینه‌دا، حه‌جی نه‌كردبوو. پاشان له ساڵی ده‌یه‌مدا بانگه‌وازی كرد له‌ناو خه‌ڵكدا كه ئه‌مساڵ ده‌چێت بۆ حه‌ج. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان كرده مه‌دینه و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) پێشه‌واییان بكات و ئه‌و چی ده‌كات ئه‌مانیش وا بكه‌ن، ئه‌وسا له‌خزمه‌تیدا ده‌رچوون هه‌تا گه‌یشتنه (ذوالحليفة)، ئه‌و كاته (أسماءى كچی عمیس)، (محمدی كوڕی أبوبكر)ی بوو، كه‌سێكی نارد بۆلای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) كه‌چی بكات؟ ئه‌ویش فه‌رموی: (باخۆی بشوات و به‌په‌ڕۆیه‌ك خۆی قایم بكات و ئیحرام ببه‌ستێ) ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) دوو ڕكات نوێژی له‌مزگه‌وته‌كه‌دا كرد‌و پاشان سواری وشتره‌كه‌ی بوو كه‌ناوی (قصواء) بوو ڕۆیشت هه‌تا گه‌یشته (بیداء) هه‌تا چاویش بڕكات له‌به‌رده‌میه‌وه‌و له‌لای ڕاستییه‌وه‌و له‌لای چه‌پیه‌وه‌و له‌پشتیه‌وه خه‌ڵكی به‌سواری و به‌پیاده ده‌ڕۆیشتن، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) له‌نێوانیانا بوو که قورئان داده‌به‌زیه سه‌ری، ئه‌و چاك لێی تێده‌گه‌یی ئه‌و هه‌رچیه‌كی ده‌كرد ئه‌وانیش ده‌یان کرد، ئیحرامی به‌ست به‌ده‌م بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستییه‌وه‌و فه‌رموی: (لبيك اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك لبيك، إن الحمد والنعمة لك والملك لا شريك لك) خه‌ڵكیش هه‌موو ئیحرامیان به‌ست به‌ده‌م هه‌مان سروده‌وه، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله عليه وسلم) پێی نه‌بڕین به‌ڵكو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ری .. جابر- که یه‌کێک بوو له‌و حاجیانه‌ی که له حه‌جه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌شداری کردبوو ده‌ڵێ: ئێمه نیه‌تمان ته‌نها حه‌ج بوو، عه‌مره‌مان نه‌ده‌زانی، ڕۆیشتین هه‌تا له‌خزمه‌تیا گه‌یشتینه (بیت) ئه‌وسا ده‌ستی دا له‌به‌رده ڕه‌شه‌كه‌و به‌هه‌روه‌له ( ڕاکردنێکی له‌سه‌ر خۆ )، سێ سوڕی یه‌که‌می ته‌وافه‌که‌ی کرد، ئێستا به هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانرێت به هه‌روه‌له سێ سوڕی یه‌که‌م بکه‌یت، به‌ڵام ده‌توانیت هه‌ر له جێی خۆت هه‌ڵ قونیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سونه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان بێ به‌ش نه‌بیت، به‌ڕۆیشتنی ئاساییش چوار جار و ته‌وافه‌که‌ی ته‌واو کرد، دواتر چووه سه‌ر ( مقامی إبراهیم ) شوێنی ئیبراهیم (علیه السلام)و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه. وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ۖ وَعَهِدْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ ( البقره ١٢٥ ) واته: (یادی ئه‌وه‌ش بكه‌نه‌وه) چۆن ئه‌م ماڵه‌مان (كه‌عبه) كرده جێگای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، كه به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسووده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن (ده ئێوه‌ش، خه‌ڵكینه) مه‌قامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیكه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران. ( ته‌فسیری ئاسان ) ئینجا (مه‌قامی ابراهیم)ی خسته نێوان خۆی و (بیت)ه‌وه دوو ڕكات نوێژی دابه‌ست، له‌ڕكاتی یه‌كه‌مدا سوره‌تی ( الإخلاص ) واته [ قل هو الله أحد]ی خوێند‌و له‌ڕكاتی دووهه‌میشدا سوره‌تی ( الکافرون ) واته [ قل ياأيها الكافرون] پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ سوچه‌كه‌ی (بیت) ئه‌و سوچه‌ی که به‌رده ڕه‌شه‌که‌ی تیادایه ده‌ستی لێداو له‌ده‌رگاوه ده‌رچوو به‌ره‌و (صفا) كاتێ كه‌نزیك بووه‌وه له (صفا) ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ۖ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا ۚ وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ ( البقره ١٥٨ ) واته: به‌ڕاستی سه‌فا و مه‌روه (كه دوو جێگه‌ن له پاڵ كه‌عبه‌دا) له دروشمه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن، جا ئه‌وه‌ی حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، یاخود عه‌مره ئه‌نجام ده‌دات (كه له هه‌موو كاتێكی ساڵدا ده‌كرێت) ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر هاتوچۆو بكات له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌كات و (عه‌مره و ته‌واف)ی زیاتر ده‌كات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایه. ( ته‌فسیری ئاسان ) دوای خوێندنی ئایه‌ته‌که فه‌رمووی: (ده‌ست پێده‌كه‌م له‌وێوه كه‌خوا ده‌ستی پێكردووه). ئینجا چووه سه‌ر (صفا) هه‌تا له‌وێوه (بیت)ی لێ دیار بوو، ئینجا ڕوی كرده قیبله‌و فه‌رمووی: [ لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملكُ وله الحمدُ وَهو على كُل شيءٍ قَدير، لا إله إلا الله وحده، أنجز وَعده وَنَصرَ عَبدَه، وَهَزَمَ الأحزابَ وحده ] سێ جار ئه‌مه‌ی دوباره كرده‌وه‌و له‌نێوانیشیاندا ده‌پاڕایه‌وه، پاشان دابه‌زی به‌ره‌و (مروة) هه‌تا گه‌یشته قوڵایی دۆڵه‌كه، ئه‌وسا كه‌وته ڕاكردن تا سه‌ركه‌وتین ئینجا كه‌وته‌وه ڕۆیشتن تاگه‌یشته‌وه (مروة) له‌سه‌ر (مروة)ش ئه‌وه‌ی كرد كه‌له‌سه‌ر (صفا) كردی، له نێوان صه‌فاو مروه هه‌ر دوعایه‌ک بخوێنیت ئاساییه‌ی ئێستا صه‌فا و مه‌روه هه‌ر ده‌که‌وێته ناو حه‌ره‌مه‌وه( ناو مزگه‌وته‌که ) ئه‌و گردو دۆڵ‌و نشێوێیه‌ی تیا ده‌رناکه‌وێت هه‌ندێ جار حاجیه‌کان گه‌ر ووریا نه بن لێیان تێک ده‌چێت که کامه صه‌فایه‌و کامه مروه یه، بۆیه ده‌بێت وریا بن له‌سه‌ر خۆ بن و هیچ په‌له‌ی تیا نه‌که‌ن گه‌ر لێشیان تێک چوو پرسیار بکه‌ن. پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم ) دوای ته‌واف له‌سه‌ر (مروة) فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر ئه‌وسا بیری ئێستام هه‌بووایه مه‌ڕو ماڵاتی قوربانیم نه‌ده‌هێناو ئه‌مه‌م ده‌كرده عه‌مره، جا ئه‌وه‌تان كه‌مه‌ڕو ماڵاتی قوربانی نه‌هێناوه، با ئیحرام بشكێنێ و بیكاته عه‌مرة). (سراقه‌ی كوڕی مالك) -خوای لێڕازیبێت- هه‌ستاو وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) هه‌ر بۆ ئه‌م ساڵه یان بۆ هه‌میشه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) په‌نجه‌كانی تێهه‌ڵكێش كرد‌و دوو جار فه‌رموی: (عه‌مره‌و حه‌ج بۆ هه‌تا هه‌تایه). پاشان (علی) (خوای لێ ڕازی بێت) قوربانییه‌كانی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله عليه وسلم) له‌یه‌مه‌نه‌وه هێنا، بینی (فاطمة) (خوای لێڕازیبێت) ئیحرامی شكاندوه‌و پۆشاكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی له‌به‌ركردوه‌و چاوی ڕشتووه، ئه‌ویش ناڕه‌زایی ده‌ربڕی (فاطمة)، وتی: باوكم فه‌رمانی ئه‌مه‌ی پێداوم، جا (علی) (خوای لێ ڕازی بێت) له‌عێراق ده‌یووت: چووم بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) و ناڕه‌زایم ده‌ربڕی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی (فاطمة) كردبووی، داوای ڕای پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله عليه وسلم) كرد كه‌ئه‌و وتی ده‌رباره‌ی، وتیشم من ناڕه‌زاییم ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كه‌ئه‌و كردبووی ئیتر ئه‌وه‌بوو فه‌رمووی: (ڕاست ده‌كات، ڕاست ده‌كات، باشه تۆ چیت وت كاتێ كه‌نیه‌تی حه‌جت هێنا؟) علی وتی: وتم: ئه‌ی خوایه ئیحرام ده‌به‌ستم به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت ئیحرامی بۆ به‌ستووه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (من قوربانیم هێناوه‌و تۆیش ئیحرام مه‌شكێنه) كۆی ئه‌و قوربانیانه‌ی كه (علی) له‌یه‌مه‌نه‌وه هێنابوی ئه‌وه‌یش كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) هێنابوی سه‌د سه‌ر بوون. ئینجا خه‌ڵكی هه‌موو ئیحرامیان شكاند‌و سه‌ریان كورت كرده‌وه، جگه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) و ئه‌وانه‌ی كه‌قوربانیان پێ بوو، كه‌ڕۆژی (ترویه) ده‌ست پێکردنی حه‌ج هاته پێشه‌وه ئیحرامیان به‌ست و (لبیك) یان بۆ حه‌ج كرد‌و ڕویان كرده مینا، له‌وێ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سرو شێوان و خه‌وتنان و به‌یانیان كرد، كه‌مێك مانه‌وه تا خۆر هه‌ڵهات، فه‌رمانیدا كه‌ده‌وارێكی مووی بۆ هه‌ڵبدرێ له (نمرة) ئینجا كه‌وته‌ڕێ. قوره‌یش گومانی وابوو كه‌له (مشعر الحرام) ده‌وه‌ستێ، هه‌روه‌ك قوره‌یش خۆی له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا ده‌یكرد، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ئه‌وێی به‌جێ هێشت و ڕۆیشت هه‌تا گه‌یشته (عرفه) بینی ده‌واره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵدراوه له(نمره) شوێنێکه پێش عه‌ره‌فه‌یه‌و لێیه‌وه نزیکه که ئێستا مزگه‌وتێکی گه‌وره‌ی تیادایه، ئیتر له‌وێ دابه‌زی هه‌تا ڕۆژ له‌نیوه‌ی ئاسمان لایدا، ئینجا حوشتره‌که‌ی(قصواء)ی بۆ ئاماده‌كرا هه‌تا چووه ناوجه‌رگه‌ی دۆڵه‌كه‌وه، له‌وێ وتارێكی بۆ خه‌ڵكیداو فه‌رموی: (له‌ڕاستیدا خوێن و ماڵتان له‌یه‌كتر حه‌رامه، وه‌كو حه‌رامی ئه‌م ڕۆژه‌تان له‌م مانگه‌تان و له‌م شاره‌تاندا، ئاگادار بن هه‌موو شتێكی سه‌رده‌می نه‌فامیم خستۆته ژێر پێمه‌وه، خوێن ڕشتنی سه‌رده‌می نه‌فامی به‌فیڕۆ چوه‌و داوا ناكرێ، یه‌كه‌م خوێنێك كه‌كۆتایی پێ ده‌هێنم خوێنی (إبن ربيعة بن الحارث)ه، سووی سه‌رده‌می نه‌فامیش پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م سوویه‌كیش كه‌لای ده‌به‌م سووه‌كه‌ی (عباس ی كوڕی عبدالمطلب)ه، هه‌مووی پوچه‌ڵ بۆته‌وه، له‌خوا بترسن به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان چونكه ئه‌وان سپارده‌ی خوان له‌لای ئێوه، به‌وشه‌ی خوا حه‌ڵاڵتان كردوون، مافی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه‌سێك نه‌هێننه ماڵتان كه‌پێتان ناخۆش بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد ئه‌وه به‌لێدانێكی سووك ته‌مێیان بكه‌ن، مافی ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وه‌یه كه‌ڕۆزی و پۆشاكیان دادپه‌روه‌رانه بۆ دابین بكه‌ن، بێگومان من شتێكم له‌ناو ئێوه‌دا به‌جێ هێشتووه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بن هه‌رگیز گومڕا نابن، ئه‌ویش په‌یامی خوایه [كه‌قورئانه] هه‌روه‌ها ئێوه پرسیارتان لێ ده‌كرێ ده‌رباره‌ی من، ئێوه چی ده‌ڵێن؟) هه‌موو وتیان: شایه‌تی ده‌ده‌ین كه‌به‌ڕاستی تۆ په‌یامه‌كه‌ت گه‌یاند، ئه‌ركی سه‌رشانی خۆت به‌جێهێنا، دڵسۆزیت نواند.. ئینجا ئه‌ویش په‌نجه‌ی شایه‌تمانی به‌رزكرده‌وه بۆ ئاسمان و پاشان ئاماژه‌ی پێكرد بۆ خه‌ڵكه‌كه‌و [فه‌رموی] خوایه تۆ به‌شایه‌ت به خوایه تۆ به‌شایه‌ت به، سێ جار ئینجا بانگ دراو قامه‌ت كرا‌و نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سریشی كرد له‌نێوانیاندا هیچ نوێژێكی تری نه‌كرد، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) سوار بوو هه‌تا گه‌یشته شوێنی تایبه‌تی وه‌ستان (عرفه)، سكی وشتره‌كه‌ی كرده به‌رده‌كان و جڵه‌وه‌كه‌شی له‌به‌رده‌م خۆیدا دانا‌و، ڕووی كرده قیبله، به‌وشێوه‌یه مایه‌وه هه‌تا خۆر ئاوا بوو، عه‌ره‌فه ڕوکنی سه‌ره‌کی حه‌جه وه‌ک پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ده‌فه‌رموێ ( الحج هو عرفه - حه‌ج واته عه‌ره‌فه ) ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی پاڕانه‌وه‌و نزایه ڕۆژێکه که هه‌موو دووعایه‌ک تیاد گیرا ده‌بێت، باشترین دووعاش له‌و ڕۆژه‌دا بکرێت ئه‌و دوعایه‌یه که پێغه‌مبه‌ری نازدارمان له‌وڕۆژه‌دا ده‌یکرد ئه‌ویش ( لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملكُ وله الحمدُ یحی ویمیت وَهو على كُل شيءٍ قَدير) هه‌ر له پیرۆزی ئه‌م ڕۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت عن عَائِشَةُ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا): إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (مَا مِنْ يَوْمٍ أَكْثَرَ مِنْ أَنْ يُعْتِقَ اللَّهُ فِيهِ عَبْدًا مِنَ النَّارِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَإِنَّهُ لَيَدْنُو، ثُمَّ يُبَاهِي بِهِمُ الْمَلَائِكَةَ فَيَقُولُ: مَا أَرَادَ هَؤُلَاءِ). (رواه مسلم ) واته:عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: هیچ ڕۆژێك نیه ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه خوای گه‌وره به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له ئاگری دۆزه‌خ، له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره نزیك ده‌بێته‌وه و شانازی ده‌كات به‌وانه‌وه لای فریشته‌كان و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وانه چی‌یان ده‌ویـَت [بێجگه له ڕه‌زامه‌ندی من] !!. ئینجا که خۆر ئاوا بوو زه‌ردایی نه‌ما، ئوسامه‌ی خسته پاشكۆی خۆیی و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) جڵه‌وی (قصواء)ی توند كردبوو هه‌تا سه‌ری ده‌یدا له‌به‌رده‌می كۆپانه‌كه‌ی، عه‌ره‌فه‌ی به‌جێهێشت، به‌رده‌وام به‌ده‌ستی ڕاستی ئاماژه‌ی ده‌كردو ده‌یفه‌رموو: خه‌ڵكینه له‌سه‌رخۆیی، له‌سه‌رخۆیی، هه‌ركه ده‌گه‌یشته ته‌پۆڵكه‌یه‌كی لم جڵه‌وی بۆ شل ده‌كرد تا به‌ئاسانی سه‌ربكه‌وێت هه‌تا گه‌یشته (مزدلفه) ئه‌وسا نوێژی شێوان و خه‌وتنانیان كرد به‌بانگێك و دوو قامه‌ت ته‌سبیحاتیان له‌نێواندا نه‌كرد، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ڕاكشا هه‌تا به‌ره‌به‌یان، ئینجا كاتێ كه‌زانی به‌یانییه به‌بانگ و قامه‌تێك نوێژی به‌یانییان كرد، دیسانه‌وه سواری (قصواء) بۆوه هه‌تا گه‌یشته (مشعر الحرام) له‌وێ ڕوی كرده قیبله‌و، دوعا‌و نزای كرد (الله أكبر، لا إله إلا الله وحده)ی وت؛ هه‌ر وه‌ستا هه‌تا به‌ته‌واوی دنیا ڕوناك بۆوه، پێش ئه‌وه‌ی خۆر هه‌ڵبێ وشتره‌كه‌ی لێ خوڕی.. (فضل ی كوڕی عباس) له‌نزیكیه‌وه بوو، پیاوێكی سه‌روسیما جوان و سپیكه‌لانه بوو، كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌ڕۆیشت كۆمه‌ڵه ئافره‌تێك له‌كه‌ژاوه‌دا بوون تێپه‌ڕین به‌لایدا، (فضل) سه‌یری ده‌كردن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) به‌ده‌ستی به‌رچاوی گرت، كه‌چی فضل ڕوی به‌لایه‌كی تردا وه‌رچه‌رخان و هه‌ر ته‌ماشای ده‌كردن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ئه‌ولاشی لێگرت كه‌چی هه‌ر كۆڵی نه‌دا؛ پاشان ڕۆیشتن هه‌تا گه‌یشتنه دۆڵی (محسِّر) له‌وێش نه‌ختێك جوڵاو ڕێگه‌ی ناوه‌ڕاستی گرته‌به‌ر كه‌ئه‌وسه‌ری له (جمره الكبری)وه [ڕه‌مزی شه‌یتانی گه‌وره] ده‌رده‌چێت، كه‌گه‌یشتنه (جمره)كه، له‌لای دره‌خته‌كه‌دا، له‌قوڵایی شیوه‌كه‌وه حه‌وت به‌ردی تێگرت، كه هه‌ر به‌ردێك به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه پاقله‌یه‌ك ده‌بوون، له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ردێكدا [ الله أكبر]ی ده‌فه‌رموو، ئه‌وسا چوو به‌ره‌و شوێنی سه‌ربڕین قوربانی و [٦٣] سه‌ر وشتری سه‌ربڕی، پاشان [چه‌قۆكه‌ی] دایه ده‌ستی (علی) كرایه‌وه‌و له‌مه‌نجه‌ڵێكدا كوڵێنرا، ئه‌وانیش له‌گۆشته‌كه‌یان خواردوو له‌گۆشتاوه‌كه‌یان ئه‌ویش ئه‌وانی تری سه‌ربڕی و كردیه هاوبه‌شی له‌قوربانیه‌كه‌یدا، ئینجا فه‌رمانی دا له‌هه‌ر وشترێك پارچه‌یه‌كی لێ خوارده‌وه، پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) سواری وشتره‌كه‌ی بوو لێیخوڕی هه‌تا (بیت) نوێژی نیوه‌ڕۆی له‌مه‌ككه كرد، ئینجا چوو بۆلای [بني عبدالمطلب] كه ئاویان ده‌گێڕا له‌سه‌ر زه‌مزه‌م فه‌رمووی: ئاو ببه‌خشن ئه‌ی نه‌وه‌ی عبدالمطلب، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بومایه‌ته هۆی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌رتان –منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ئاوم به‌خه‌ڵكی ده‌دا- ئینجا دۆلكه‌یه‌كیان دایه ده‌ستی و لێی خوارده‌وه. دواتر حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مینا بۆ دوو یان سێ ڕۆژی دیکه که ڕۆژانه ده‌چن بۆ ( رمي الجمرات ) کوردی خۆمان ده‌ڵێ شه‌یطان ڕه‌جم کردن به‌س خۆی له ڕاستیدا وانیه ئه‌مه‌ش هه‌ر زیکرێکه وه‌ک زیکره‌کانی تری حه‌ج، به‌س ئه‌مجاره‌یان له جه‌مه‌ره‌ی بچوکه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات دوای ناوه‌ندی و ئینجا گه‌وره که، بیست و یه‌ک به‌رد ده‌وه‌شێنرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مینا. حاجیان پێش ئه‌وه‌ی مه‌ککه به‌جێبهێڵن ده‌بێت ته‌وافی ماڵ ئاوای بکه‌ن ئه‌وسا ده‌توانن له مه‌ککه‌ی پیرۆز ده‌ربچن. له‌کۆتایدا له خوای گه‌وره داواکارم حه‌ج به نسیبی هه‌موو مسوڵمانێک ببێت، ئه‌و که‌سانه‌شی ده‌چن بۆ حه‌ج حه‌جێکی پاک‌و پوختی وه‌ک ئه‌م حه‌جه‌ی سه‌روه‌رمان محمد ( صلی الله علیه وسلم ) بکات. نووسین و ئاماده‌کردنی: شاخه‌وان مام ده‌روێش -------------------------------------------------------------- تێبینی: حه‌دیسه‌کان هه‌موویان له سه حیحی موسلیمه‌وه وه‌رگیراوه.