دانراوه له‌لایه‌ن: سه‌ردار خالید سه‌رنجێک له ژیانی پڕ فه‌ڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه سه‌رنجێک له ژیانی پر فه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بده‌ین، ده‌بینین به کۆمه‌ڵێک مه‌رحه‌له‌و حاڵه‌تی سه‌خت و نه‌بونی و هه‌ژاری و یه‌تیمی و دوور له نازی دایک و باوک و سۆزی خزمانی به‌سه‌را هاتووه که به گوێره‌ی مه‌کانه‌تی ئه‌و نه‌ده‌بوو که‌سێک که گرۆی مرۆڤایه‌تی چاوه‌روانیه‌تی تووشی ئه‌و نه‌بونی و ده‌ردی سه‌رییه بێت و ژیانێکی که‌متر له ساده‌ی هه‌بێت، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوایی وایه که ده‌بێت ئه‌و منداڵه به یه‌تیمی گه‌وره بێت و غیره‌تی له باوکه‌وه و نازی له دایکه‌وه بۆ جێ نه‌مێنێ و ته‌نها خودا خۆی په‌روه‌رده‌ی بکات و ئاماده‌ی بکات بۆ ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی له چاوه‌روانیدان. لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه بیر بخه‌مه‌وه که رۆژگارێک له‌ژێر سایه‌ی باپیره‌ی و دواتر مامی و پاشان ئاواره‌یی و ماڵی ئامۆزاکانی و بێخانه خۆییی، تائه‌وکاته‌ی خودا ئاوری ره‌حمه‌تی لێداوه‌و خه‌دیجه‌ی دایکمان که‌سێکی نارد به موحه‌ممه‌د بلێن ئه‌گه‌ر ژن دێنێت ئه‌وا من رازیم شوی پێ بکه‌م، له وه‌لامی ئه‌و ژنه‌دا که پێی گوت موحه‌ممه‌د بۆ ژن نایه‌نیت؟ سه‌روه‌ریشمان به هه‌ستێکی ناسك و ده‌نگێکی کزۆڵ که ئاسمانه‌کان دێننه گریان و ره‌حمی خوایی دێننه جۆش وه‌ڵامی دایه‌وه فه‌رمووی (جامن هیچم نییه!!! کێ ژن به‌من ده‌دات). ئا لێره‌دا خودا خۆی دێته هانای و تا ئه‌به‌د ناوی به نه‌مری دێڵێته‌وه‌و له هه‌ر شوێنێک ناوی (الله) بیت ده‌بێت ناوی (موحه‌ممه‌د)یشی له‌گه‌ڵ بێت دروودی له‌سه‌ر بێ. (ورفعنا لک ذکرک) له‌هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌و هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م دونیایه تا ئه‌و کاته‌ی دوایین نه‌وه‌ی ئاده‌م هه‌ناسه ئه‌کێشێت ده‌بێ ناوی موحه‌ممه‌د به به‌رزی رابگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌و دڵدانه‌وه خواییه بوو ئه‌مرۆ له سه‌رانسه‌ری جیهان ناوی موحه‌ممه‌د له هه‌موو ناوێک زیاتره!!!!!. که‌سێک که له‌ناو وڵات و شاری خۆی شوێن و ماڵ و حاڵی نه‌بوو، ته‌مه‌نی هه‌مووی بۆ خه‌ڵک ژیان بوو نه‌وه‌ک بۆ خۆی، خودا سوێند به‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌خوات و هه‌موو گرۆی مرۆڤایه‌تیش ئاگادار ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که خودا هه‌ر کات پشتگیری له خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کات و ده‌ستبه‌رداری نابێت. به‌ڵێ ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت (موحه‌ممه‌د)سه‌لات وسه‌لامى خواى له‌سه‌ر ئه‌و ناوه نه‌مره‌یه که جیهان ئومێدی پێی هه‌یه‌و زانا و بلیمه‌ته‌کان له‌به‌رده‌میدا چۆک داده‌ده‌ن و سۆزداره‌کان بۆی ده‌گرین. (موحه‌ممه‌د) سه‌لات وسه‌لامى خواى له‌سه‌ر که خودا ناوی به‌رز راگرتووه تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵ بیستنی ناویدا گریان به‌رۆکی چاوه‌کان ئه‌گرێت. هه‌زاران دروودو سه‌لامی له‌سه‌ر بێت. سه‌ردار خالید - هه‌ولێر