دانراوه له‌لایه‌ن: خدرنه‌ژاد کوردستانی ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی چواره‌م پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له ماڵێ‌دا ماڵی مرۆڤ سه‌نگی مه‌حه‌كێتی، له‌ماڵێدا به‌رزیی ڕه‌وشتی، ڕێكوپێكیی ئاكاری، خۆشیی هه‌ڵسوكه‌وتی و خاوێنیی توخمی ده‌رده‌كه‌وێت، له ناو ژووره‌كان و له‌و دیوی دیواره‌كاندا، له كاتێكدا كه هیچ كه‌سێك له خه‌ڵكی نایبینێت، له‌گه‌ڵ كۆیله‌كه‌ی، یان خزمه‌تكاره‌كه‌ی، یان هاوسه‌ره‌كه‌یدا؛ به ئاكاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و به‌و په‌ڕی ساكاری، به بێ ساخته‌كاری و ڕووی خۆ گۆڕین؛ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، گه‌رچی خۆی سه‌ردار و فه‌رمانبه‌ده‌ستی ماڵێش بێت و ئه‌وانی دیكه هه‌مووی ژێرده‌سته و به‌سته‌زمان بن، جا با بزانین حاڵی پێغه‌مبه‌ر و ڕێبه‌ر و مامۆستای ئه‌م ئۆمه‌ته صلى الله عليه وسلم چۆنه له ماڵه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێگه مه‌زن و پله به‌رزه‌یدا!: له عائیشه‌یان پرسی: پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم له ماڵه‌وه چیی ده‌كرد؟ فه‌رمووی: ((كان بشرا من البشر ؛ يفلي ثوبه ويحلب شاته ويخدم نفسه))(١)، واته: " مرۆڤێك بوو وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی دیكه، جلوبه‌رگه‌كانی پاك ده‌كرده‌وه و په‌زی ده‌دۆشی و خزمه‌تی خۆیشی ده‌كرد ". به‌ڕاستی ئه‌مه نموونه‌ی ساكاری و بێفیزی و ئه‌ركسووكییه، ئه‌مه به‌شدارییه‌كی پیرۆز و هاریكارییه‌كی به‌پێزه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێزترینی وه‌چه‌كانی ئاده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ماڵه فه‌ڕداره‌دا كه ڕووناكی ئه‌م ئایینه‌ی لێوه ده‌ركه‌وت، كه‌چی ئه‌وه‌نده خۆراكیش شك نابات سكی خۆی پێ تێر بكات. نوعمانی كوڕی به‌شیر (خودا لێی ڕازی بێت) له باسی حاڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دا ده‌فه‌رموێت: ((لقد رأيت نبيكم صلى الله عليه وسلم وما يجد من الدقل ما يملأ به بطنه))(٢)، واته: " پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تانم بینی؛ ته‌نانه‌ت له خورماوشكه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌بوو سكی پێ تێر بكات ". هه‌روه‌ها عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: ((إن كنا آل محمد صلى الله عليه وسلم لنمكث شه‌را ما نستوقد بنار إن هو إلا التمر والماء))(٣)، واته: " ئێمه خانه‌واده‌ی موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم؛ مانگی وا هه‌بوو ئاگرمان تێدا نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا خورما و ئاومان ده‌خوارد ". هیچ شتێك نه‌یده‌توانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم خه‌ڕۆ بكات و له خواپه‌رستی و تاعه‌ت دوای بخات.. هه‌ر كه "حي على الصلاة حي على الفلاح" ی ده‌بیست؛ یه‌كسه‌ر ده‌چوو به ده‌میه‌وه و دونیای پشتگوێ ده‌خست. ئه‌سوه‌دی كوڕی زه‌ید؛ پرسیاری له عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) كرد: پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم له ماڵه‌وه چی ده‌كرد؟ فه‌رمووی: ((كان يكون في مهنة أهله فإذا سمع الأذان خرج)) (٤)، واته: " هاوكاریی خێزانه‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌ر كه بانگی ده‌بیست ده‌ڕۆیشت بۆ نوێژ ". هه‌رگیز نوێژه فه‌رزه‌كانی له ماڵه‌وه نه‌ده‌كرد، ئه‌و كاته نه‌بێت كه نه‌خۆشكه‌وت و گرانه‌تا به توندی دایگرت و ئیتر چوون بۆ مزگه‌وتی زۆر دژوار بوو. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆر میهره‌بان و به‌به‌زه‌یی بوو له به‌رامبه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌یدا؛ كه‌چی زۆر توندوتیژ بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌نوێژی جه‌ماعه‌تیان نه‌ده‌كرد، له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: ((لقد هممت أن آمر بالصلا‌ة فتقام ثم آمر رجلا فيصلي بالناس ثم أنطلق معي برجال معهم حزم من حطب إلى قوم لا يشهدون الصلاة فأحرق عليهم بيوتهم))(٥)، واته: " نیازم هه‌یه فه‌رمان بده‌م نوێژ بكرێت و فه‌رمان بكه‌م پیاوێك نوێژه‌كه‌یان بۆ بكات، پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێكدا به كۆڵه چیلكه‌وه بچمه سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه نایه‌ن بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان به‌سه‌ردا بسووتێنم". ئه‌م توندوتیژییه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر گرنگیی و گه‌وره‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ته، هه‌ربۆیه‌ش فه‌رموویه‌تی: ((من سمع النداء فلم يجب فلا صلاة له إلا من عذر))(٦)، واته: " هه‌ركه‌سێك بانگ ببیسێت و نه‌چێت به ده‌میه‌وه؛ ئه‌وه نوێژی بۆ نییه مه‌گه‌ر عوزرێكی هه‌بێت"، عوزریش بریتییه له: ترس و نه‌خۆشی. ئه‌ی ئه‌مڕۆ نوێژكه‌ران له كوێن؟ له كن ژنه‌كانیانن و مزگه‌وته‌كانیان خستووه‌ته لاوه!!! خۆ عوزری نه‌خۆشی و ترسیان نییه!!!. ڕه‌فتار و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گشتی؛ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاوه‌زێتی و كلیلێكه بۆ ناسینی دڵی. دایكی ئیمانداران، عائیشه‌ی كچی ئه‌بوبه‌كری سیددیق خودا لێیان ڕازی بێت؛ له هه‌مووان باشتر ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ناسێت، و له هه‌مووان وردتر وه‌سفی حاڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم مان بۆ ده‌كات، چونكه ئه‌و له هه‌موو كات و ساتێك‌دا نزیك بوو لێی، له كاتی خه‌و و بێداری، نه‌خۆشی و ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها له كاتی تووڕه‌یی و هێوریدا. دایكی ئیمانداران عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: ((لم يكن رسول الله صلى الله عليه وسلم فاحشًا ولا متفحشًا، ولا صخابًا في الأسواق ولا يجزي بالسيئة السيئة ولكن يعفو ويصفح))(٧)، واته: " پێغه‌مبه‌ر خودا صلى الله عليه وسلم كه‌سێكی جنێو فرۆش نه‌بوو و هه‌رگیزیش جنێوی نه‌ده‌دا، له بازاڕایشدا هه‌را و هاواری نه‌ده‌كرد، خراپه‌شی به خراپه وه‌ڵام نه‌ده‌دایه‌وه، به‌ڵكوو لێیده‌بووری و خۆش ده‌بوو ". ئه‌مه‌یه ئاكاری پێغه‌مبه‌ری ئۆمه‌ت، ئه‌و ڕه‌حمه‌ته خواداوه، ئه‌و نیعمه‌ته نه‌بڕاوه، دروود و سڵاوی خودای لێ بێت، حوسێنی كچه‌زای (خودا لێی ڕازی بێت)؛ هه‌ندێك له ڕه‌فتاره شیرینه‌كانی باس ده‌كات، ده‌فه‌رموێت: پرسیارم له باوكم كرد: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له گه‌ڵ هاوكۆڕه‌كانیدا چۆن بوو؟ فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌میشه ڕووخۆش بوو، خۆش ڕه‌فتار و نه‌رم و نیان بوو، نه به‌دخوو بوو نه دڵڕه‌ق، نه بخوڕ و نه زارپیس، نه ته‌شه‌رگر و نه دوژمنكار، ئه‌گه‌ر خۆراكێكی به‌دڵ نه‌بووایه خۆی لێ ده‌بوارد، به‌ڵام له‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌ی هه‌لنه‌ده‌خست كه حه‌زیان لێده‌كرد و بێبه‌شی نه‌ده‌كردن لێی، له خودی خۆیدا سێ شتی وه‌لا نابوو: قڕه‌قڕ، فره‌ویستی، و شتێك كه پێوه‌ندی پێوه نه‌بێت، له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیشدا سێ شت: هه‌رگیز قسه‌ی به كه‌س نه‌ده‌گوت، به توانجیشه‌وه ناوی كه‌سی نه‌ده‌برد، چاوی له كه‌موكوڕیی كه‌سیش نه‌بوو، قسه‌یه‌كیش خێری لێ نه‌دییایه به‌ده‌میدا نه‌ده‌هات، كاتێكیش قسه‌ی ده‌كرد؛ هاوكۆڕه‌كانی سه‌ریان داده‌خست، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی باڵنده‌یان به ڕاسه‌ره‌وه بێت ـ ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وپه‌ڕی گوێگرتن و بێده‌نگییان ـ، كه ئه‌و بێده‌نگ ده‌بوو؛ ئینجا ئه‌وان قسه‌یان ده‌كرد، له لای ئه‌ودا ده‌نگه‌شه‌یان نه‌ده‌هات، هه‌ركه‌سێك لای ئه‌ودا قسه‌ی بكردایه ئه‌وانی دیكه به بێده‌نگی گوێیان لێده‌گرت تا لێده‌بووه‌وه، قسه‌یان له لای ئه‌و وه‌ك هی یه‌كه‌میان بوو، له گه‌ڵیان پێده‌كه‌نی، هه‌رچیش پێیان سه‌یر بووایه؛ ئه‌ویش هاوڕایان بوو، له به‌رامبه‌ر غه‌ریبیشدا؛ ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی نابه‌جێی لێ به‌دی بكردایه؛ ئارامی ده‌گرت، ته‌نانه‌ت كه هاوه‌ڵه‌كانیشی ده‌یانهێنانه دواوه پێی ده‌فه‌رموون: " ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارێكی هه‌بوو؛ ئێوه هاوكاریی بكه‌ن"، ستایشی له كه‌س قبووڵ نه‌ده‌كرد مه‌گه‌ر له كه‌سێك چاكه‌ی له به‌رامبه‌ردا كردبێت، قسه‌شی به كه‌س نه‌ده‌بڕی تا ته‌واوی ده‌كرد، نه‌ك بێده‌نگی بكات یان هه‌ڵسێت"(٨). تێڕامێنه له یه‌كبه‌یه‌كی خووڕه‌وشته‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئه‌م ئۆمه‌ته صلى الله عليه وسلم، به‌جوانی چاویان تێ ببڕه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ بده پشكی خۆتی لێ هه‌ڵگریت، چونكه به‌ڕاستی؛ ئه‌وه كۆی خێروبێره‌كانه. هه‌روه‌ها له ڕێزه‌ی ئاكاره جوانه‌كانی؛ ئه‌وه بوو كه هاوكۆڕه‌كانی له ئایینه‌كه‌یان شاره‌زا ده‌كرد، هه‌ر له بیروباوه‌ڕه‌وه بگره كه پێی ده‌فه‌رموون: ((من مات وهو يدعو من دون الله ندا دخل النار))(٩)، واته: " ئه‌وه‌ی بمرێت و هاوه‌ڵی بۆ خودا دانابێت؛ ئه‌وه ده‌چێته ئاگره‌وه ". هه‌روه‌ها ڕاستیی پێناسه‌كانی فێرده‌كردن؛ ده‌یفه‌رموو: ((المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده، والمهاجر من هجر ما نهى الله عنه))(١٠)، واته: " موسوڵمان ئه‌وه‌یه؛ كه موسوڵمانان له زمان و ده‌ستی بێوه‌ی بن، كۆچه‌ریش كه‌سێكه؛ كه له قه‌ده‌غه‌كانی خودا دووركه‌وێته‌وه ". له به‌رامبه‌ر تاعه‌ت و خواپه‌رستییه‌كانیاندا؛ مژده‌ی خۆشی پێده‌دان؛ ده‌یفه‌رموو: ((بشر المشائين في الظلم إلى المساجد بالنور التام يوم القيامة))(١١)، واته: " مژده‌بێ له‌وانه‌ی كه له تاریكی‌دا ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وت؛ مژده‌یان لێبێت به نوورێكی ته‌واو له ڕۆژی قیامه‌تدا". هه‌روه‌ها هانی ده‌دان بۆ جیهادی موشریكان، ده‌یفه‌رموو: ((جاهدوا المشركين بأموالكم وأنفسكم وألسنتكم))(١٢)، واته: " جیهاد بكه‌ن له دژی موشریكه‌كان، به ماڵ و گیان و زمانتان ". هه‌روه‌ها ئاگاداری ده‌كردنه‌وه له مه‌ترسیی زمان؛ ده‌یفه‌رموو: ((إن العبد ليتكلم بالكلمة ما يتبين فيها يزل بها في النار أبعد مما بين المشرق والمغرب))(١٣)، واته: " به‌نده‌ی خودا قسه‌ی واده‌كات بێ ئه‌وه‌ی بیر له چاكی و خراپییه‌كه‌ی بكاته‌وه؛ كه‌چی به هۆیه‌وه فڕێ ده‌درێته ناو ئاگره‌وه، له به‌رزاییه‌كی زیاتر له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ". ڕه‌وشتی به‌رزی فێر ده‌كردن، ده‌یفه‌رموو: ((إني لم أبعث لعانا وإنما بعثت رحمة))(١٤)، واته: " من به جنێوفرۆشی نه‌نێردراوم، به‌ڵكوو ڕه‌حمه‌تم نێردراوم ". ئاگاداریشی ده‌كردنه‌وه؛ نه‌كا له ڕاده‌ی خۆی پتر به‌رزی بكه‌نه‌وه، عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خودا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه: كه پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم پێی ده‌فه‌رموون: ((لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم))(١٥)، واته: " نه‌كه‌ن له پله‌ی خۆم به‌ولاوه به‌رزم بكه‌نه‌وه! وه‌ك چۆن گاوره‌كان عیسای كوڕی مه‌ریه‌میان پتر له ڕاده‌ی خۆی به‌رزكردۆته‌وه". جوندوبی كوڕی عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: پێنج ڕۆژ پێش له دونیا ده‌رچوونی؛ گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو: ((إني أبرأ إلى الله أن يكون لي منكم خليل فإن الله تعالى قد اتخذني خليلا كما اتخذ إبراهيم خليلا ولو كنت متخذا من أمتي خليلا لاتخذت أبا بكر خليلا ألا وإن من كان قبلكم كانوا يتخذون قبور أنبيائهم وصالحيهم مساجد ألا فلا تتخذوا القبور مساجد إني أنهاكم عن ذلك))(١٦)، واته: " من لای خودا پاكم له‌وه‌ی كه "خه‌لیل"(١٧) ێكم هه‌بێت له ئێوه، چونكه خودای گه‌وره منی به "خه‌لیل" ی خۆی گرتووه، وه‌ك چۆن ئیبراهیمی به "خه‌لیل" گرتووه، ئه‌گه‌ر له ئۆمه‌تكه‌شم كه‌سێكم به "خه‌لیل" بگرتایه؛ ئه‌وه بێگومان ئه‌بوبه‌كرم ده‌گرت، ئاگاداربن! كه ئۆمه‌تانی پێش ئێوه گۆڕی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكانیان ده‌كرد به مزگه‌وت و په‌رستگه، ئاگادار بن! نه‌كه‌ن گۆڕه‌كان بكه‌ن به مزگه‌وت، من نه‌هیتان لێ ده‌كه‌م له‌و كاره". جا به‌م پێیه؛ دروست نییه نوێژ له‌و مزگه‌وتانه‌دا بكرێت كه گۆڕیان تێدایه. به‌نده‌ی هه‌ژار: خدرنه‌ژاد كوردستانی [email protected] ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ په‌راوێز ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) ئه‌حمه‌د له موسنه‌ددا و تیرمیزی له (الشمائل المحمدية) دا و بوخاری له (الأدب المفرد) دا گێڕاویانه‌ته‌وه، شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (سلسلة الأحاديث الصحيحة) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٦٧١. (٢) موسلیم گێڕاوێتیه‌وه. (٣) موسلیم گێڕاوێتیه‌وه. (٤) بوخاری گێڕاوێتیه‌وه. (٥) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه. (٦) ئیبن ماجه و ئیبن حیببان گێڕاویانه‌ته‌وه، شێخ ئه‌لبانییش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح الترغيب والترهيب) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٤٢٦. (٧) ئه‌حمه‌د له موسنه‌د و تیرمیزی له (الشمائل المحمدية) دا گێڕاویانه‌ته‌وه، شێخ ئه‌لبانییش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (مختصر الشمائل المحمدية) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٢٩٨. (٨) تیرمیزی له (الشمائل المحمدية) دا گێڕاوێتییه‌وه. شێخ ئه‌لبانیش ده‌ڵێت: زۆرلاوازه، بڕوانه: (مختصر الشمائل المحمدية) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٦. (٩) بوخاری گێڕاوێتیه‌وه. (١٠) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه. (١١) ئه‌بوداود و تیرمیزی گێڕاویانه‌ته‌وه، شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح الترغيب والترهيب) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٣١٥. (١٢) ئه‌بوداود گێڕاوێتییه‌وه، شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح سنن أبي داود) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٢١٨٦. (١٣) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه. (١٤) موسلیم گێڕاوێتیه‌وه. (١٥) بوخاری گێڕاوێتیه‌وه. (١٦) موسلیم گێڕاوێتیه‌وه. (١٧) ڕوونكردنه‌وه: "خه‌لیل" بریتییه له‌و خۆشه‌ویسته‌ی كه سه‌راپای دڵی داگرتووه، به واتایه‌كی دیكه: به‌رزترین پله‌ی خۆشه‌ویستییه، من لێره‌دا وشه‌یه‌كی كوردی كه واتای ئه‌م وشه‌یه بدات چنگم نه‌كه‌وت. جا پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم جگه له خودا هیچ یه‌كێكی دیكه‌ی به‌و ئه‌ندازه‌یه خۆش نه‌ویستووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیشی به خه‌لیلی خۆی بگرتایه ئه‌وه ئه‌بوبه‌كر ده‌بوو، خوادی گه‌وره‌ش ئه‌و پله‌یه‌ی له خۆشه‌ویستی ته‌نها به هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ر: ئیبراهیم و موحه‌ممه‌د داوه ـ دروودی خودایان لێ بێت ـ هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه. (وه‌رگێڕ) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ چاوه‌ڕوانی به‌شی پێنجه‌م بن به‌م زووانه (إن شا‌ء الله).