دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه خێرخوازی و بانگخوازییه‌كان 78. دامه‌زراندنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك یان به‌شێك كه ئاڵای سه‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)هه‌ڵبگرێت. 79. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێك له پێشانگه‌و كۆنگره ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه ڕێكخراو‌و دامه‌زراوه‌كان به‌شداری تیا ئه‌كه‌ن بۆ به‌رچاوخستنی كتێب و كاسێتی بینین و بیستن كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌رئه‌خه‌ن. 80. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێكی به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنی كاسێت و كتێب و نوسراو‌و له سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). 81. تایبه‌تكردنی چه‌ند خه‌ڵاتێكی به به‌ها كه له‌وه‌و پێش له سه‌ری پێك هاتبن بۆ چاكترین كه‌سێك كه خزمه‌ت و سوننه‌ت و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردبێ و هه‌ڵسان به گێڕانی ئاهه‌نگێكی ساڵانه بۆ ڕێزلێنان و بانگه‌شه‌كردنی گه‌وره كه‌سایه‌تی و ناوداره‌كان بۆی. 82. هه‌ڵسان به چاپكردنی كتێبی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به زمانه جیهانیه‌كان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر بنه‌كاكانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كتێبخانه گشتیه‌كان و زانكۆكان له جیهاندا. 83. ده‌ركردنی گۆڤارێك یان بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌رزی گرنگی بدات به ژیاننامه‌ی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و زانسته ئیسلامیه‌كان، وه سیفاتی به‌رزی ئه‌م ئوممه‌ته‌و جوانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه ده‌رخات كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی هاتووه. 84. تایبه‌تكردنی چه‌ند سندوقێك بۆ به‌خشین بۆ ته‌مویلكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رخستن و به‌رگریكردن له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، وه نوسینیش له سه‌ر ژیاننامه‌و وه‌رگێڕان و دانانی چه‌ند تۆڕێك له سه‌ر پێگه جیهانیه‌كان. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>>>>>>>>>>>>>