دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی پێشه‌وا، بانگخوازان و قوتابیانی زانست 50. ڕونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نی بانگه‌وازو په‌یامه‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم)وه كه به حه‌نیفیه‌تێكی نه‌رم و نیان و لێبورده‌یی نێردراوه، وه كه بنه‌مای په‌یام و بانگه‌وازه‌كه‌ی بریتیه له هیدایه‌ت و ڕێنمونی خه‌ڵكی به گشتی بۆ تاك ناسین و په‌رستنی په‌روه‌ردگاری جیهانیان. 51. كاركردن بۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی و هیدایه‌تیان بۆ ئه‌م ئاینه؛ به هه‌موو تیره‌و هۆزو ڕ‌ه‌گه‌زه‌كانیانه‌وه. 52. ڕونكردنه‌وه‌ی سیفاته ڕ‌ه‌وشتی و لاشه‌یی له پێش و پاشی پێغه‌مبه‌رایه‌تی. 53.ڕونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی (صلى الله عليه وسلم)له گه‌ڵ ماڵ و خێزانی و دراوسێكانی و هاوه‌ڵه‌كانی خوا لێیان ڕازیبێ. 54. ڕونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌ی (صلى الله عليه وسلم) له گه‌ڵ دورژمنه‌كانی لى خاوه‌نانی كتێب (جووله‌كه‌و گاوور) و هاوه‌ڵگیران و دوڕووه‌كان. 55. ڕونكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وی (صلى الله عليه وسلم) له ژیانی ڕۆژانه‌یدا. 56. تایبه‌تمه‌ندكردنی وتاری دووه‌می هه‌ندێ له وتاره‌كانی جومعه بۆ یادهێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ له ڕوداوه‌كان (مشاهد)ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندكردنی چه‌ند وتارێك به تایبه‌ت له كاتێكی دیكه‌دا. 57. لێدوان و ته‌علیق له سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باس له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن له كاتێكا كه له نوێژدا ده‌خوێنرێته‌وه‌ـ، ئه‌ویش پاش نوێژه‌كه به سێ تا پێنج خوله‌ك. 58. زیاد كردنی چه‌ند ئاڵقه‌یه‌ك بۆ له به‌ركردنی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له گه‌ڵ ئاڵقه‌كانی له به‌ركردنی قورئانی پیرۆز. 59. ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی به هه‌ڵه لای خه‌ڵكی گشتی دروست بوون له سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، وه بانگه‌شه كردن بۆ پابه‌ند بوون به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم)به شێوه‌یه‌كی ساده‌و ڕۆشن. 60. ڕونكردنه‌وه‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌رو تایبه‌تمه‌ندی ئوممه‌ته‌كه‌ی به شێوازێكی خۆش و سه‌رنج ڕاكێش. 61.باسكردن و وه بیرهێنانه‌وه‌ی فه‌توای زانایانی به‌ڕێز كه باس حوكمی مه‌ترسی و هه‌ر كه‌س ده‌كه‌ن كه پێغه‌مبه‌ری خوا به كه‌م و كوڕ‌و ده‌كه‌ن و تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن و وه به پێویست گه‌ڕانی ڕق بوونه‌وه له‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵساوه به‌و كاره‌و به‌ری بوون لێی. 62. كاركردن له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ئاینه‌كه‌یان له ڕوانگه‌ی پێشكه‌شكرنێكی ساده‌و ساكار بۆ هه‌ڵوێسته بانگخوازیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). 63. هۆشداری و ئاگاداری له هۆكاره‌كانی بیستن و بینین و خوێندنه‌وه له زیاده ڕه‌ویكردن و ڕۆچوون له پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)، وه ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی جڵه‌وگیری ئه‌كه‌ن له ڕۆچوون و زیاده ڕه‌وی وه‌ك فه‌رمووده‌ی: (لا تغلو في دينكم) هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی تایبه‌ت به‌مه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (لا تطرونی كما اطرت النصاری عیسی ابن مریم)، وه ڕۆنكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویستی ڕاستگۆیانه ئه‌وه‌یه كه شوێنی كه‌ویت و سوننه‌ته‌كانی به جێ بێنی. 64. هه‌ڵنانی خه‌ڵكی له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی سیره‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)له سه‌رچاوه سه‌ره‌كی و باوه‌ڕ پێكراوه‌كانه‌وه‌و ڕۆشنكردنه‌وه ئه‌و كاره بۆیان. 65. پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و گومان و درۆ‌و بوختانانه‌ی كه ده‌درێنه پاڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هه‌روه‌ها سوننه‌ته‌كه‌ی. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>>>>>>