دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام له‌سه‌ر ئاستی تاك 1. بیركردنه‌وه له به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كه گومان بڕن له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوایه، بنچینه‌كه‌شیان قورئانی پیرۆزه، ئه‌وه به‌ڵگانه‌ش ئه‌یانگرێته خۆی له سه‌ر ڕاستگۆیی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی (صلى الله عليه وسلم). 2. زانین و شاره‌زا بوونی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له قورئان و سوننه‌ت و كۆڕای زانایاندا هاتوون سه‌باره‌ت به گوێرایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و فه‌رماندان به شوێنكه‌وتنی، وه شوێن پێ هه‌ڵگرتنی. 3. زانیاری و شاره‌زایی به پاراستنی خوا بۆ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)،ئه‌ویش له ڕوانگه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بونه زۆره‌وه كه زانایانی ئیسلام به درێژایی مێژوو كێشاویانه سه‌باره‌ت به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)،باش و خراپ، به هێزو لاواز، وه‌رگیراوو وه‌رنه‌گیراویان لێ جیا كردۆته‌وه،ئه‌ویش له سه‌ر وردترین و ناسكترین بنه‌مایه‌ك كۆیان كردۆته‌وه كه ته‌نها ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له ناو هه‌موو ئوممه‌تانی دیكه‌ی جیهاندا پێ تایبه‌تمه‌ند كراوه. 4. ئاماده‌كردن و به‌رچاوخستنی گه‌وره‌یی فه‌زڵ و چاكه‌و ئیحسانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) له سه‌ر هه‌ریه‌كێ له ئێمه، چونكه هه‌ر ئه‌و بوو كه به باشترین و ئه‌منترین و ته‌واوترین شێوه ئاینی خوای پێ گه‌یاندین، كه به ڕاستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به ته‌واوی ئه‌مانه‌تی سه‌رشانی گه‌یاندو ئامۆژگاری ئوممه‌تی كرد‌و، باشترین نێرراو بوو بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی. 5. هه‌ستكردنی خۆشه‌ویستی له دڵه‌كاندا ئه‌ویش به یادكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت و سیفاتی به‌رزی ڕوو ڕوخسار‌و شێوه‌یو كار‌و هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌یدا، خوێندنه‌وه‌ی شه‌مائل و ژیاننامه‌ی پیرۆزی، وه بزانین كه ته‌واوی مرۆڤ بوون له ئه‌خڵاق و ژیان و هه‌ڵس و كه‌وتی شیرین و جوانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا به‌رجه‌سته ببوو. 6. وه پاڵدانی هه‌موو خێر‌و خۆشیه‌كی دنیایی یان دوا ڕۆژیی كه ڕێمان تێی ئه‌كه‌وێ و پێی ئه‌كه‌وینه خۆشی و شادیه‌وه پاش فه‌زڵ و منه‌تباری خوا، بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، چونكه هه‌موو خێر‌و چاكه‌یه‌ك له ژیاندا دێته ڕێمان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هۆكارو رێپیشانده‌رمان بووه بۆی، خوا پاداشتی خێر‌و چاكه‌ی بداته‌وه به باشترین پاداشتێك كه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌داته‌وه. 7. ئاماده‌كردن و ئاگاهی به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به به‌به‌زه‌ییترین و دڵنه‌رمترین و سورترین كه‌سێك بووه به ئوممه‌ته‌كه‌ی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {النبي أولى بالمؤمنين من أنفسهم} {الأحزاب. 8. ئاشنا بوون به‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر گه‌وره‌یی پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) لای په‌روه‌ردگاری، به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێز لای دروستكه‌ره‌كه‌ی، وه خۆشه‌ویستی خوا جل جلاله بۆی، وه ڕێزلێگرتنی په‌روه‌ردگار بۆی. 9. پابه‌ند بوون به فه‌رمانی خوا بۆمان به خۆشویستی (صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵكو به پێشخستنی خۆشه‌ویستی به سه‌ر ده‌رونی خۆماندا، ئه‌ویش له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر: (لن يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من نفسه وولده ووالده والناس أجمعين). 10. پاپه‌ند بوون به فه‌رمانی خوا بۆمان له‌وه‌ی كه ده‌بێ به ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت بین له خزمه‌ت خۆی و سوننه‌ت و فه‌رمووده‌كانیدا: { يا أيها الذين آمنوا لا ترفعوا أصواتكم فوق صوت النبي ولا تجهروا له بالقول كجهر بعضكم لبعض أن تحبط أعمالكم وأنتم لا تشعرون} الحجرات {ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه؛ ده‌نگتان به سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ردا به‌رز مه‌كه‌نه‌وه له كاتی گفتوگۆدا،قسه‌ی بێ په‌رده مه‌كه‌ن له خزمه‌تیدا، وه‌كو بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن، نه‌وه‌كو كرده‌وه‌كانتان پووچ بێته‌وه‌و هه‌ستیشی پێ نه‌كه‌ن} { إن الذين يغضون أصواتهم عند رسول الله أولئك الذين امتحن الله قلوبهم للتقوى له‌م مغفرة وأجر عظيم} الحجرات {به ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان هێواش ده‌كه‌نه‌وه له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا، ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خوای گه‌وره دڵه‌كانی زاخاوداوه بۆ ته‌قواو خواناسین، ئه‌وانه لێی خۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و گرانبه‌ها بۆیان ئاماده‌یه} { لا تجعلوا دعاء الرسول بينكم كدعاء بعضكم بعضاً} {(ئه‌ی یاوه‌ران) نه‌كه‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له ناو خۆتاندا بانگی یه‌كتر ده‌كه‌ن} النور. 11. ملكه‌چ بوون بۆ فه‌رمانی خوا سبحانه و تعالی به به‌رگریكرن له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و سه‌رخستنی و پاراستنی له هه‌موو ئازارێك مه‌به‌ستیان بێ، یان كه‌مو كوڕیه‌ك بیده‌نه پاڵی، وه‌ك خوای متعال ده‌فه‌رموێ: (لتؤمنوا بالله ورسوله وتعزروه وتوقروه ). 12. ئاماده‌كرنی نیه‌ت و مه‌به‌ستی دڵسۆزانه‌وه ڕاستگۆیانه بۆ به‌رگریكردن لێی و لادانی هه‌ر شتێكی ناشیاو ئه‌خرێته پاڵی؛ به‌رده‌وامی له سه‌ری و وه گه‌ڕ خستنی ئه‌و نیه‌ته. 13. هێنانه پێش چاوی ئه‌و پاداشته گه‌وره‌و نه‌بڕاوه‌یه‌ی له دوا ڕۆژدا بۆ هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی دروست خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) له خۆیدا به جێ دێنێ، به‌وه‌ی كه ده‌بێته هاوه‌ڵی موسته‌فا (صلى الله عليه وسلم)له به‌هه‌شتا، ئه‌ویش له به‌ر فه‌رمووده‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه وتی من خوا‌و پێغه‌مبه‌رم خۆش ده‌وێ، پێی فه‌رموو: (أنت مع من أحببت). 14. سووربوون و به‌رده‌وامی له سه‌ر سه‌ڵاوت لێدان و دروود بۆ ناردنی هه‌ر كاتێ ناوی هات، له دوای بانگ، له ڕۆژی جومعه‌دا، وه له هه‌موو كاتێكدا، ئه‌ویش بۆ ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه‌ی كه له سه‌ری به ده‌ستی دێنی، وه له به‌ر گه‌وره‌یی مافی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له سه‌رمان. 15. خوێندنه‌وه‌ی سیره‌و ژیاننامه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست، له گه‌ڵ وه‌ستان و هه‌ڵۆێسته كردن له سه‌ر ڕووداوه‌كان هه‌ڵۆێسته‌یه‌ك سوود له په‌ندو ئامۆژكاری و فه‌رمانه‌كان وه‌ربگریت، وه سوود وه‌رگرتن له پوخته‌ی هه‌موو ڕوداوێكی، وه هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ست كردنی به ژیان و واقعی خۆماندا. 16. فێر بوونی سوننه‌ته‌كانی (صلى الله عليه وسلم)،به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه زانایان به ڕاستیان گرتووه له زانایانی فه‌رمووده ناس، له گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن لێیان و لێكدانه‌وه‌ی ماناكانیان، وه هێنانه پێش چاوی ئه‌و ته‌عالیم و ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری و ڕه‌وشت به‌رزی و به‌ندایه‌تی و ملكه‌چبوونی ته‌واوه بۆ په‌روه‌ردگار كه له‌و فه‌رموودانه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بن. 17. شوێنكه‌وتنی هه‌موو سوننه‌ته‌كانی و به جێهێنانیان له ژیانی خۆتدا، له گه‌ڵ پێشخستنی واجبتریان به سه‌ر ئه‌وی تریاندا. 18. هه‌وڵدان و سوور بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتنی له سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه په‌سه‌ند (مستحب)ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بۆ یه‌ك جاریش له ته‌مه‌نماندا بیكه‌ین، ئه‌ویش سوور بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). 19.وریایی و حه‌زه‌رو دروكه‌وتنه‌وه له گاڵته كردن به شتێك له سوننه‌ته‌كانی (صلى الله عليه وسلم). 20. دڵخۆش بوون به ده‌ركه‌وتن و به جێهێنانی سووننه‌ته‌كانی (صلى الله عليه وسلم) له ناو خه‌ڵكیدا. 21. دڵگران بوون به شاردنه‌وه‌و له به‌ر چاو نه‌مانی هه‌ندێ له سووننه‌ته‌كانی (صلى الله عليه وسلم)له ناو هه‌ندێ له خه‌ڵكیدا. 22.ڕق بوونه‌وه له هه‌ر كه‌سێك كه ڕه‌خنه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یان له سوننه‌ته‌كانی ده‌گرێ. 23. خۆشه‌ویستی ئال و به‌یت و خێزانه‌كانی و وه‌چه‌و نه‌وه‌كانی، وه نزیكبونه‌وه له خوا -سبحانه‌وتعالی- به خۆشه‌ویستی ئه‌وان و نزیكیان له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئیسلامه‌تیان، وه هه‌ر كه‌سێك له‌وانه ئه‌گه‌ر تاوانباو سه‌رپچیكه‌ر بوو هه‌وڵ بده‌ین و سوور بین له سه‌ر هیدایه‌ت دانی، چونكه هیدایه‌تدانی ئه‌و كه‌سه خۆشه‌ویستره لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له جگه له‌و، وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب به عه‌بباسی مامی پێغه‌مبه‌ری گوت: (مهلاً يا عباس لإسلامك يوم أسلمت كان أحب لي من إسلام الخطاب ، ومالي إلا أني قد عرفت أن إسلامك كان أحب إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم من إسلام الخطاب). 24. فه‌رمان كردن به وه‌سیته‌ت و ڕاسپێری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رامبه‌ر ئال و به‌یته‌كه‌ی، كاتێك سێ جار فه‌رمووی: (أذكركم الله في أهل بيتي). 25. خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و ڕێزلێنانیان و باوه‌ڕ بوون به گه‌وره‌یی و فه‌زڵ و ڕێزیان به سه‌ر ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان هاتوون ئه‌ویش به ته‌قواو عیلم و له خواترسانیان بۆ خوای گه‌وره. 26. خۆشه‌ویستی زانایان و ڕێزلێگرتنیان، له به‌ر پله‌و پایه‌و هه‌ڵگرتنیان بۆ میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كه عیلم و زانستی شه‌رعیه، چون زانایان میراتگری پێغه‌مبه‌رانن، مافی خۆشه‌ویستی و ڕێزلێگرتنیان هه‌یه به سه‌رمانه‌وه، كه ئه‌ویش له مافی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)به سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یه‌وه. بفه‌رموو بۆ به‌شكانی تر >>>>>>>>>>>>>>>>>>