دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام برناردشو شاره‌زاو زانای ئینگلیزی له شاری كانیا له دایك بووه، 1817-1902 دانه‌ری كتێبی (محمد) كه ده‌سه‌لاَتی ئه‌و كاته‌ی به‌ریتانیا سوتاندویه‌تی. جیهان پێویستیه‌كی ئێجگار زۆری به كه‌سێكی وه‌ك محمد هه‌یه له بیركردنه‌وه‌یدا، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره كه ئاینه‌كه‌ی به‌رده‌وام جێگه‌ی رِێزو گه‌وره‌یی بووه، به رِاستی به هێزترین ئایین بووه كه بتوانێت هه‌موو شارستانیه‌تێك له خۆیدا جێ بكاته‌وه، هه‌تا هه‌تایه به نه‌مری بمێنێته‌وه، من زۆرێك له نه‌ته‌وه‌و هاو زمانه‌كانم ئه‌بینم كه چونه‌ته ئه‌م ئاینه‌وه له سه‌ر به‌ڵگه‌و رِۆشنایی، وه ئه‌م ئایینه له داهاتوودا گۆرِه‌پانێكی فراوانی بۆ دروست ئه‌بێت له‌م كیشه‌وه‌ره‌دا (كیشوه‌ری ئه‌وروپا). پیاوانی ئاینی له سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاستدا، له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌مارگیری و نه‌فامییه‌ی كه هه‌یانبوو، وێنه‌یه‌كێ رِه‌ش و ناشیرینیان دابوو به ئاینی محمد، ئه‌وانه به دوژمنی ئاینی مه‌سیحیه‌تیان له قه‌ڵه‌م ئه‌دا، به‌لاَم من كاتێك شاره‌زا بووم له قسه‌و كاره‌كانی ئه‌م پیاوه، بینیم به رِاستی سه‌رسورِهێنه‌رێكه بۆ خۆی، گه‌شتمه ئه‌و باوه‌رِ‌ه‌ی كه ئه‌م ئاینه دوژمنی مه‌سیحیه‌ت نه‌بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ناو ببرێت به رِزگاركه‌ی مرۆڤایه‌تی، به رِای من ئه‌گه‌ر ئیش و كاری جیهان ئه‌مرِۆ له ژێر ده‌ستی ئه‌ودا بووایه، سه‌ركه‌وتوو موفه‌ق ئه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانمان به‌و ئاشتی و به‌خته‌وه‌ریه‌ی كه پێیه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی