سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   هاوبه‌ش بڕیاردان به‌هۆی فریشته‌كانه‌وه‌.!
گۆڕینی فۆنت



دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 

- هاوبه‌ش-بڕیاردان به‌هۆی فریشته‌كانه‌وه‌..!

شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثالثة) 

من أسباب الشرك الشرك بالملائكة 

الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي 
من درس: من أسباب الشرك 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
هه‌روه‌ها شیرك به‌ فریشته‌و په‌رییه‌كانیشه‌وه‌ دروست بووه‌، بت و یادبوودیان بۆ داناون –هه‌روه‌ك دانه‌ر ده‌ڵێت- نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌بوون ده‌یانگوت: فریشته‌كان له‌ ڕه‌گه‌زی چاكه‌كانن، ئه‌وانه‌ به‌نده‌ی گوێڕایه‌ڵی خوان و شه‌وو ڕۆژ بێ وچان به‌ندایه‌تی ده‌كه‌ن و ناوه‌ستن، هیچ سه‌رپێچییه‌كه‌ی خوا ناكه‌ن له‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌دات و چییان فه‌رمان پێ بدات ده‌یكه‌ن، بێگومان كه‌ پێغه‌مبه‌رانیش هه‌واڵیان به‌ سیفاتی به‌رزو گه‌وره‌ی ئه‌وان و گوێرایه‌ڵییان بۆ خوا داوه‌. 

وتیان: كه‌واته‌ فریشته‌كان ده‌كه‌ینه‌ تكاكارمان بۆ لای خوا، هاوار ئه‌كه‌ینه‌ فریشته‌كان وه‌ك جبره‌ئیل و میكائیل كه‌ لای خوا تكامان بۆ بكه‌ن، پاشان ئیتر سه‌ربه‌خۆ لێیان ده‌پاڕێنه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌وانه‌ بوترێت: بۆ هاوار له‌ فریشته‌كان ده‌كه‌ن و لێیان ده‌پارێنه‌وه‌؟ ده‌ڵێن: ئێمه‌ نایانپه‌رستن و هاواریان لێ ناكه‌ین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت پله‌یه‌ك له‌ خوامان نزیك بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ئێمه‌ له‌ خوا نزیكترن، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ژارو گوناهبارین، ناتوانامان نییه‌ بۆ خۆمان ڕاسته‌وخۆ له‌ خوا بپاڕێینه‌وه‌، چۆن له‌ خوا بپاڕێینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو گیانمان تاوان و گوناهه‌؟ به‌ڵكوو هاوار له‌مانه‌ ئه‌كه‌ین چونكه‌ ئه‌مان له‌ خوا نزیكن، ده‌نگمان ده‌گه‌یه‌ننه‌ لای خواو تكامان بۆ ده‌كه‌ن. 

ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ده‌رگای ته‌وبه‌و په‌شیمانی خستۆته‌ سه‌ر پشت! به‌شه‌و ده‌ستی ڕاده‌خات تاكو تاوانباری ڕۆژ ته‌وبه‌ بكات، به‌ ڕۆژ ده‌ستی ڕاده‌خات تاكو تاوانباری شه‌و ته‌وبه‌ بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ته‌وبه‌ له‌ به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێت، لێبورده‌ی تاوانه‌كانه‌‌، وه‌رگری ته‌وبه‌و په‌شیمانییه‌، ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن و به‌خشنده‌ی نازو نیعمه‌ته‌كانه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ ڕزگاركه‌ری هه‌ركه‌سێكه‌ له‌ تاریكایی ناو ئاوو وشكانیدا، ئه‌و خوایه‌ ئه‌مانه‌ سیفاتی بن، چ پێویستییه‌كه‌ی به‌ كه‌سێك هه‌یه‌ ببێته‌ نێوه‌ندی خۆی و به‌نده‌كانی، یان تكاو شه‌فاعه‌تی لا بكات، یان هاوار له‌ كه‌سێكی تر بكرێت و ئه‌و به‌و زا‌ته‌ی بگه‌یه‌نێت، كه‌سێكی تر بپه‌رستێت تاكو له‌ ڕێییه‌وه‌ به‌زه‌یی و لێبورده‌یی دابه‌زێنێته‌ سه‌ر یه‌كێك؟! 

پاكی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ خوا كه‌ ئه‌مه‌ بوختانێكی چه‌ند گه‌وره‌یه‌! 

ئه‌مه ‌بوو ئه‌سڵ و بنچینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ندایه‌تیی فریشته‌كانیان ده‌كرد.

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram