نەورۆزو ھەڵوێستی شەرع دەربارەی..؟ تهحسین علی عبدالعزیز براکەم پرسیارت کردبوو دەربارەی "نەورۆز"و ھەڵوێستی شەرع دەربارەی..؟ ئەمەش وەڵام: الحمد للە رب العالمین.. وبعد: بێگومان لەم سەردەمەی ئێمەدا ھەندێ عادات و تەقالیدی بۆگەنی کوفر تێکەڵاوی داب و نەریتی زۆرێک لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکان بووە زۆر بەداخەوە.. لەوانە یادی سەری ساڵی زایینی و ڕۆژی ڤالانتاین "حب" و ڕۆژی کرێکارو مامۆستاو دایک و مشک و پشیلەو... ھتد ئەوەش میسداقی زۆرێک لە فەرموودەکانی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) لەوانە وەکو لە صحیحدا ھاتووە " لتتبعن سنن من كان قبلكم شبرا بشبر وذراعا بذراع حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه..!" بۆیە پێویستە مرۆڤی موسڵمان ھەوڵ بدات بە دوور بێت لەو جۆرە مەراسیم و بۆنانە بۆ ئەوەی دینەکەی سالم بێت و تووشی ئاکامی دژوار نەیەت لە ئاخیرەت داو، وەبەر ھەڕەشەکانی خوای تەعالا نەکەوێت.! یەکێ لەو بۆنانەیش "یادی نەورۆز"ە.. کە پاشماوەی کۆنی دیانەتی زەردەشتییەو تێکەڵاوی مەجووسی بووە.. تا ئێستایش ھەر ماوە ولا قوە الا باللە..! سەرەتا ئەوە ھەڵەیەکی گەورەیە کە بڵێین: جەژنی نەورۆز.. چونکە بە دەقی فەرموودەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) جەژنی موسڵمان تەنھا دووانە: ڕەمەزان و قوربان.. تەنھا.. کەواتە بەکارھێنانی ووشەی جەژن یان عید جائز نییەو حەرامە..! ئەنەسی کوڕی مالیک دەفەرمووێت: "كان لأهل الجاهلية يومان في كل سنة يلعبون فيهما فلما قدم النبي صلى الله عليه وسلم المدينة قال : كان لكم يومان تلعبون فيهما وقد أبدلكم الله بهما خيرا منهما يوم الفطر ويوم الضحى "أبو داوود واحمد. پاشان ھەموو زانایانی ئیسلام کۆ دەنگن "إجماع"یان ھەیە کە بەشداری کردن ئەھلی کوفر لە جەژن و بۆنە تایبەتییەکانیاندا گوناھێکی گەورەیەو مرۆڤ بەرەو کوفر ئەبات نعوذ باللە..! چونکە جەزن دیارترین درووشمی ھەر دینێکە.. بەشداری کردنی موسڵمان لەگەڵیان و ڕەزامەندی نوواندن لەسەر ئەو جۆرە جەژنانە واتە ڕازی بوون بەو درووشمە کە بێگومان مرۆڤ بەرەو ھەڵدێری کوفر دەبات.! شیخ الاسلام ابن تهیمیە ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە "إقتضاء" دا تعریفی "عید "مان بۆ دەکات و دەفەرمووێت: عید: إسمی جنسە.. وە ھەموو ڕۆژو شوێن و بۆنەیەک کە کافران تێیدا کۆبن و ھەر کارو کردەوەیەکی تایبەت کە لەو ڕۆژەدا بیکەن یان لەو شوێنەدا بیکەن دەگرێتەوە..! بۆیە پێویستە مرۆڤی موسڵمان شوێن و کاتی جەژنی کافران بزانێت نەک بۆ ئەوەی ئامادەی بێت بەڵکو بۆ ئەوەی خۆی لێ بە دوور بگرێت و تێکەڵاویان نەبێت..!! پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە فەرموودەیەکی صەحیحدا دەفەرموۆیت: "من تشبە بقوم فھو منھم"... واتە: ھەرکەسێ خۆی بشوبھێنێ بە قەومێک ئەوە لەوانە..! یاخود دەفەرمووێت (صلی اللە علیە وسلم) وەکو بوخاری ڕوایەتی کردووە: "لا تقوم الساعة حتى تأخذ أمتي بأخذ القرون قبلها شبرا بشبر وذراعا بذراع .. فقيل يا رسول الله كفارس والروم ..؟ فقال : ومن الناس الا أولئك .!! واتە: ڕۆژی دوایی بەرپا نابێت تاوەکو ئوممەتەکەم شوێن سەدەکانی پێشووی خۆیان نەکەوون بست بە بست و باڵ بە باڵ.. وترا ئەی پیغەمبەری خوا وە کو فارس و رووم ..؟ فە رمووی: ئە ی خە لک کێیە جگە لەوان ..!!" ھە روە ھا "خالفوا المشرکین"یشمان لە بیر نهجیت کە لە چهندین فهرموودهی صحیحدا ھاتووە بۆ ڕیش و سمیَڵ و بۆیاخ کردنی ڕیش و.. ھتد..! إمامی بهیھهقییش بە اسنادیکی صحیح لە عمرهوە نقلی دهکات کە فهرموویهتی: لا تعلموا رطانة الا عاجم ولا تدخلوا على المشركين في كنائسهم يوم عيدهم فان السخط يتنزل عليكم ..! ھهروهھا عبداللهی کوڕی عمر لە ئهسهرێكی صحیحدا ئیشارە بە نهورۆز دهکات و دهفهرموویَت: من بنى بارض المشركين وصنع نيروزهم ومهرجانهم وتشبه بهم حتى يموت وهو كذلك حشر معهم يوم القيامة.!! بۆیە بێگومان دهڵیَم: بهشداری کردنی نهورۆزو بهرز ڕاگرتنی ئهو چهند ڕۆژهو بهرپاکردنی ھهر جۆره کردهوهیهک کە بشوبھێ بە کافران لهو ڕۆژهدا گوناھێکی گهورهیهو مرۆڤ بهرهو کوفریش دهبات. پیَویستە مرۆڤی موسڵمان و موهحیدیش لهو ڕۆژهدا زۆر عادی بیَت و وهکو ڕۆژانی تر بیباتە سهر.. وە کاریَک نهکات کە موافقی کافران بێت بۆنموونە: چوار شهممە سووره و ئاگر کردنهوهو سفرهی ھفت سین و تبریک کردن و دووکان داخستن و گۆڕینهوهی ھهدیهو دیدەنی و سەردان و ڕۆشتنە دەرەوەو سەیران کردن و چوونە دەشت و دەر لە سیانزە بەدەر بەبۆنەی نەورۆزی نامبارەک..!! چونکە: ابوداوود رحمە اللە بە سهندیَکی صحیح نقل دەکات لە سابتی کوری زوحاکەوە کە پیاویَک لە سەردەمی پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم نهزری کردبوو کە ووشتریَک لە جیَگایەک کە پیَی دەووترا "بوانە" سەر ببڕیَت.. ڕۆیشت لە رسول اللەی پرسی صلی اللە علیە وسلم کە نهزریَکی ئاوەھام کردووە ئایا بۆم ھەیە وەفای پیَ بکەم لەو شویَنەدا ووشترەکە سەرببڕم..؟ پیَغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: ئایا ھیچ بتیَکی تیَدا بووە پیَشتر لە بتانی جاھلییەت کە ببەرستریَت..؟ ووتیان نەخیر.. فەرمووی: ئەی ئایا ھیچ عیدو جهژنیَکی کافرانی تیَدا بووە..؟ ووتیان نهخیَر.. فە رمووی دەی بیکە چونکە وهفا لە نهزردا لە شتیَک کە سهرپێچی اللەی تیَدا بیَت نییە.. وە لە شتیکیش کە بنی ئادەم خاوەنی نەبیَت نهزر نییە.! ئەمەیش وانا خوا نەخواستە ئیَمە ئەو خەڵکەی ئەڕواتە دەر بە کافری بزانیین و تۆمەتبارمان کەن بە تکفیری عوامی خە ڵک.. والعیاذ باللە ..! وا ئەزانم مهبهستهكهم ڕوونه وللە الحمد. ئامۆژگاریشم بۆ برایان و خوشکانم ئەوەیە کە وەختی زۆری خۆیان تەرخان بکەن بەتایبەت لەم چهند ڕۆژەدا بۆ ئاکادار کردنەوەی خەڵکی لەو بۆنە مەجووسییە بۆگەنەو ھەڵویَستی شهرع بەرامبەری.. وە بە ئیسلوبی جوان و نهرم و نیانی دهعوە بۆ ڕیشە کیَش کردنی ئەو دابو نەریتە کوفرییە بکەن.