نهێنی سورەتی یوسف ئەمیرە رەووف دکتۆر جاسم المطوع دەڵێت: هەر کات کەسێکم بدیبایە کەوا خەم و خەفەتی هەبوایە وەک خەم و خەفەت خواردن بۆ منداڵ یان ماڵ و سامان یان خەمی لە دەستدانی خۆشەویست و دۆستان بوایە ئەوا ئامۆژگاریم دەکرد بە خوێندنی سورەتی یووسف. جارێکیان نەفەرێک هات بۆ لام دیاربوو کە زۆر خەمباربوو، پێمووت بچۆ سورەتی یووسف بخوێنە، پاش دوو رۆژ هاتەوە بۆ لام وتی: هەرگیز بە مێشکمدا نەدەهات کە خوێندنی ئەو سورەتە پیرۆزە بەم شێوەیە کاریگەری هەبێت لەسەرم، دکتۆر دەڵێت وتم: من کە پێمووتی بچۆ سورەتی یووسف بخوێنە دڵنیا بوم لەوەی کەوا چارەسەری خەمەکانت دەکات دەزانیت بۆچ؟ چونکە کاتێک کە خوای پەروەردگار سورەتی یووسفی ناردە خوارەوە بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەو کاتەدا زۆر خەمبار بوو بە هۆی وەفاتی مامی و خاتو خەدیجەی خێزانییەوە، کە هەردوکیان لە یەکساڵدا پێغەمبەریان بەجێ هێشت وە ئەوانیش گەورەترین پاڵپشت بوون بۆ پێغەمبەر، بۆیە هەر کاتێک سورەتی یووسفی دەخوێند هەستی بە ئارامی دەکرد و خەم و دڵتەنگی نەدەما.. کابرا وتی (سبحان الله) تا ئێستا نەمزانیوە ئەم سورەتە پیرۆزە ئەمەندە گەورەیە!؟ دکتۆر وتی ئەزانی بۆچی؟ لەبەر ئەوەی سورەتی یووسف بەسەرهاتی زۆری تێدایە وەکوسەرکەوتنی حەزرەتی یووسف بەسەرسەرجەم کێشەکاندا کێشەی خێزانی رامیاری ئابوری وەهەروەها پرە لە دەرس و باسی سۆزو بەزەیی وخۆشەویستی و هەڵسوکەوت و خورەوشتی جوان و خیانەت نەکردن و بەرهەمی خۆراگری و ئیمان و ...هتد بۆیە هەر کێشەیەکت هەبوو لە هەر بوارێکی ژیاندا ئەوا سورەتی یووسف بخوێنە ئەگەر رۆژی جارێکیش بێت دڵنیا بە پێویستت بە هیچ دەرمانێک نابێت.