باسێك له‌باره‌ی ده‌سته و تاقمه ئیسلامییه‌كان عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود الحمدلله، والصلاة والسلام علی رسوله وعلی آ‌له وصحبه ومن والاه. سه‌ره‌تا پێم باشه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته، چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه ڕوو تا ان شا‌ء الله به بەر‌چاوڕۆشنییه‌وه بچینه ناو بابه‌ته‌كه‌وه. خوێنه‌ری به‌ڕێز، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه واله وسلم) ئاگاداری كردووین كه ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌بێته (٧٣) ده‌سته‌وه و هه‌مووی ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه ته‌نها یه‌ك ده‌سته‌یان نه‌بێت كه ڕزگاری ده‌بێت و ناچێته دۆزه‌خه‌وه، ئه‌ویش ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، وه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ی كه ناچێته دۆزه‌خه‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر یاسای من و هاوه‌ڵاَنمه (ما انا علیه واصحابي). صحیح سنن الترمذی (٣١٣٩). به‌هه‌رحاڵ زانایان -چ كۆن چ تازه- جیاوازییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و (٧٢) به‌شه كێن و ده‌توانرێت دیاری بكرێن؟ به‌ڵاَم ده‌رباره‌ی تاقمی سه‌ركه‌وتوو ( الطائفة المنصورة) جیاوازییان نییه و دیاریكراویشه كه كێن و پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) خۆی باسی لێوه كردوون. به‌ڵاَم پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر ئه‌و باسه، چه‌ند یاسایه‌ك باس ده‌كه‌ین كه جمهووری سه‌له‌ف له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن. ١) بوونی جباوازی و ڕای جیاجیا له‌ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا شتێكی جێگیر و بڕاوه‌یه و قورئان و سوننه‌ت یه‌كلایان كردۆَته‌وه. ٢) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وآله وسلم) دیاری كردووه كه ئه‌و تاقمه تیاچووانه (٧٢) به‌شن و ئه‌وه‌یشی كه ڕزگاری ده‌بێت یه‌ك به‌شه. ٣) پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وآله وسلم) دیاری كردووه كه ئه‌و تاقمه ڕزگاربووه ئه‌وانه‌ن كه به‌پوخته‌یی ده‌ستیان به قورئان و سوننه‌ته‌وه گرتووه. ٤) ئه‌و تاقمه تیاچووانه ئه‌هلی ئاگرن، به‌ڵاَم هه‌ر هه‌موویان به‌هه‌تاهه‌تایی له‌ئاگردا نامێننه‌وه، واته هه‌ندێكیان به‌هه‌تاهه‌تایی له ئاگردا ده‌مێننه‌وه و هه‌ندێكیان نامێننه‌وه. ٥) دیاریكردنی گرووپ و تاقم و بڕینیان به‌سه‌ر ئه‌و (٧٢) به‌شه‌ی كه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه، شتێكی ناڕه‌وایه و ده‌مدانه له كاره نادیاره‌كان، به‌و مه‌رجانه نه‌بێت كه زانا و پێشینانمان دایانناوه. گرنگی و بایه‌خدانی ئیسلام به یه‌كبوون و یه‌كڕیزی و دووره‌په‌رێزی له په‌رته‌وازه‌یی و جیابوونه‌وه شيخ الإسلام –ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: "پایه و ئه‌ساسی هه‌مووشتێك پابه‌ندبوونه به عه‌هد و په‌یمانی خواوه و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژاوه و په‌رته‌وازه‌یی ببێت و هه‌ر به‌مه‌ش خوای گه‌وره له‌كتێبه‌كه‌یدا وه‌سیه‌تی بۆ كردووین." وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش (صلى الله عليه وسلم) له چه‌نده‌ها شوێندا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان موسڵماناندا، وه‌ك ئه‌م فه‌رموودانه كه ده‌فه‌رموون: ١) وعلیكم بالجماعة، فان ید الله علی الجماعة. رواه الحاكم واحمد وصححه الألباني (رحمه الله). واته: ده‌خیل سه‌د ده‌خیل، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی موسوڵماناندا بن، چونكه به‌ڕاستی ده‌ستی خوا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی موسوڵماناندایه. ٢) فان الشیطان مع الواحد، ومع الإثنین ابعد. ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش له درێژه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوودا هاتووه. واته: به‌ڕاستی شه‌یتان ده‌ست و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ته‌نهاكه‌سدایه، به‌ڵاَم به دوو كه‌سه‌وه دوورتره. ٣) من رأی من أمیره شیئا یكرهه فلیصبر علیه، فإن من فارق الجماعة قید شبر، فقد خلع رقبة الإسلام من عنقه. أخرجه البخاري فی صحیحه، كتاب الفتن. واته: هه‌ركه‌سێك به ئه‌میره‌كه‌یه‌وه شتێكی نه‌گونجاوی دی كه‌پێی ناخۆش بوو، با له‌سه‌ری بوه‌ستێ و په‌له نه‌كات بۆ گۆڕینی، چونكه به‌ڕاستی هه‌ركه‌سێك بستێك له كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌ی موسوڵمانان وه‌دوور كه‌وێ، ئه‌وه بێگومان عه‌هد و په‌یمانی ئیسلامی له خۆی داڕنیوه؛ وه‌چه‌ندان فه‌رمووده‌ی تر له‌و باره‌وه. ڕاگه‌یاندنی پێغه‌مبه‌ر به په‌یدابوونی ئه‌و ده‌سته و تاقمانه‌ی كه له موسوڵمانان جیا ده‌بنه‌وه و ئاگاداریشی كردووین كه خۆمانی لێبپارێزین. ١) وإن بني اسرائیل تفرقت علی ثنتین وسبعین ملة، وتفترق أمتی علی ثلاثة وسبعین ملة كلهم فی النار الا واحدة. قال: من هي یارسول الله؟ قال: ما انا علیه واصحابي. رواه الترمذی من حدیث عبدالله بن عمر، انظر صحیح سنن الترمزی (٢١٢٩). واته: بێ گومان جووله‌كه بوونه (٧٢) تاقمه‌وه و ئوممه‌تی منیش دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر (٧٣) ده‌سته‌وه و هه‌موویشی ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه بێجگه له به‌شێكیان نه‌بێ. پرسیاریان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و وتیان: ئه‌و به‌شه كێیه كه ناچێتـه دۆزه‌خه‌وه؟ پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلى الله عليه وسلم) له وه‌ڵاَمدا فه‌رمووی: ئه‌و به‌شه‌ی كه ناچێـه دۆزه‌خه‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر نه‌هج و و به‌رنامه‌ی من و هاوه‌ڵاَنمن. ٢) فه‌رموده‌یه‌كی تریش كه موعاویە -ڕه‌زای خوای لێبێت- ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: إن اهل الكتابین إفترقوا في دینهم علی إثنتین وسبعین ملة ، وإن هذه الامة ستفترق علی ثلاث وسبعین ملة "یعنی هؤلا‌ء" كلهم فی النار إلا واحدة، وهي الجماعة. واته: به‌ڕاستی گه‌لی یه‌هوود و گه‌لی نه‌سارا بوون به (٧٢) ده‌سته‌وه، وه ئوممه‌تی منیش ده‌بنه (٧٣) ده‌سته‌وه، واته دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر ئه‌هلی بیدعەدا و ئه‌م (٧٣) به‌شه ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه بێجگه له به‌شێكیان نه‌بێت، ئه‌ویش كۆمه‌ڵی ڕزگاربووه ( الطائفة المنصورة). رواه احمد فی المسند وأبوداود. وه به چه‌ندان ڕیوایه‌تی تر هاتووه كه هه‌رهه‌مووی سه‌حیحن. ٣) فه‌رمووده‌یه‌كی تریش له‌و باره‌یه‌وه هاتووه كه ده‌فه‌رموێ: سألت ربي ثلاثا، فأعطاني إثنتین، ومنعني واحدة، سألت ربي أن لا یهلك أمتي بالسنة فأعطانیها، وسألت ربي أن لا یهلك أمتي بالغرق، فأعطانیها، وسألته أن لا یجعل بأسهم بینهم فمنعنیها. رواه مسلم، رقم الحدیث (٢٨٩٠). واته: پێغه‌مبه‌ری میهره‌بانمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: داوای سێ شتم له په‌روه‌ردگاری خۆم كرد، دوانیانی وه‌ڵاَم دامه‌وه و یه‌كێكیانی پێ‌نه‌به‌خشیم؛ داوام له خوای گه‌وره كرد كه ئوممه‌ته‌كه‌م به گرانی و قاتوقڕی له‌ناو نه‌بات، ئه‌مه‌ی پێبه‌خشیم. هه‌روه‌ها داوام له خوای گه‌وره كرد كه ئوممه‌ته‌كه‌م به زۆری ئاو و لافاو له‌ناو نه‌بات، ئه‌مه‌شیانی پێبه‌خشیم. هه‌روه‌ها داوام له خوای میهره‌بان كرد كه ئوممه‌ته‌كه‌م به دووبه‌ره‌كی و ڕق و كین له‌نێوانیاندا له‌ناو نه‌بات، ئه‌مه‌یانی لێوه‌رنه‌گرتم و ڕه‌تی كرده‌وه. ئه‌مانه و چه‌ندان فه‌رمووده‌ی تر كه پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (صلى الله عليه وسلم) ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه له دروستبوونی ده‌سته و تاقمی زۆر و هه‌روه‌ها په‌یدابوونی ڕق و كینه له‌نێوان ئوممه‌ته‌كه‌یدا. ئیبن ته‌یمییه‌ش -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێ : ئه‌م جیاوازی و ناكۆكییانه له قورئان و فه‌رمووده‌دا باسیان لێوه كراوه و و قه‌ده‌غه‌ش كراون، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ولا تكونوا كالذین تفرقوا واختلفوا. (٣: ١٠٥). وإن الذین فرقوا دینهم و كانوا شیعا لست منهم فی شي‌ء. (٦: ١٥٩). وأن هذا صراطي مستقیما فاتبعوه و لاتتبعوا السبل. ئه‌مانه و چه‌ندان ئایه‌تی تر. بنچینه‌كانی ده‌سته و تاقمه ئیسلامییه‌كان هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له زانایانی پێشوو كێشه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌كانی ده‌سته و تاقمه ئیسلامییه‌كان، به‌ڵاَم ئێمه لێره‌دا وته‌ی هه‌ندێ له‌و زانایانه نەقڵ ده‌كه‌ین، چونكه كێشه‌یان له‌م باره‌یه‌وه شتێكی ڕیشه‌یی وئه‌ساسی نییه. له‌به‌ر ئه‌وه وته‌ی هه‌ركام له‌و زانایانه له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگیراوه و جێی كێشه نییه بۆ ئێمه، وه‌ك: ١) حه‌فسی كوڕی حیمد ده‌ڵێ: وتم به عه‌بدوڵلاَی كوڕی موباره‌ك ئه‌م ئوممه‌ته ده‌بێـه چه‌ند به‌شه‌وه؟ له وه‌ڵاَمدا فه‌رمووی: بنچینه و ڕیشه‌ی ده‌سته و تاقمه ئیسلامییه‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا چوار به‌شه: أ: (الشیعة)، ب: (الحروریة)، ج: (القدریة)، د: (المرجئة) یه‌كه‌میان: ده‌بێته (٢٢) بیست‌ودوو به‌شه‌وه، دووه‌م: ده‌بێته (٢١) بیستویه‌ك به‌شه‌وه، سێیه‌م: ده‌بێـه (١٦) شازده به‌شه‌وه، چواره‌م: ئه‌ویش ده‌بێـه (١٣) سیازده به‌شه‌وه. به‌كورتی كۆی هه‌مووی ده‌كاته (٧٢) تاقمه‌كه كه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه. ٢) ئه‌بوو حاته‌م ده‌ڵێ: له هه‌ندێ زانای ئومه‌تم بیستووه كه یه‌كه‌م ده‌سته و تاقمێك له‌م ئوممه‌ته جیابوونه‌ته‌وه ئه‌مانه بوون: (الزنادقة، القدریة، المرجئة، الحروریة، الشیعة). ئه‌مانه ڕیشه و بنچینه‌ی تاقمه ئیسلامییه‌كانن. پاشان هه‌ریه‌كه و بووه‌ته چه‌ند به‌شێكه‌وه، به‌ڵاَم له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ریه‌ك ده‌گرنه‌وه و ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك ڕێگه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان هه‌ندێكی تریان كافر ده‌كه‌ن. به‌هه‌رحاڵ (الزنادقة) ده‌بێته (١١) به‌شه‌وه كه (المعطلة) و (المنانیة)یش له‌خۆ ده‌گرێ. (القدریة) ده‌بێته (١٦) به‌شه‌وه، (المرجئة) ده‌بێتـه (١٤) به‌شه‌وه، (الحروریة) ده‌بێـه (١٨) به‌شه‌وه، (الشیعة): ده‌بێتـه (١٣) به‌شه‌وه؛ كۆی هه‌مووی ده‌كاته (٧٢) تاقم، كه له فه‌رمووده‌كه‌دا باس كراوه. (بڕوانه (الابانة) ١/٣٨٠ -٣٨٦). ٣) یووسفی كوڕی ئه‌سبات ده‌ڵێ: ئه‌هلی بیده‌ع چوار به‌شن: (الشیعة)، (الخوارج)، (القدریة) و (المرجئة). پاشان هه‌ریه‌كه و ده‌بێته (١٨) به‌شه‌وه و كۆی هه‌موویان ده‌كاته (٧٢) به‌شه‌كه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی كه ماوه‌ته‌وه له (٧٣) به‌شه‌كه (الجماعة)یه، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) خۆی باسی لێوه كردوون و ده‌فه‌رموێ: ئه‌و كۆمه‌ڵه ڕزگاربوون. واته: ڕزگاربوون له ئاگری دۆزه‌خ به‌مه‌رجێ له‌سه‌ر یاسای پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان بن. (بڕوانه ( الابانة ) ١/٢٧٧). شیخ الإسلام ابن تیمیة -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێ: هه‌ر وه‌هایه كه عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌ك و یووسفی كوڕی ئه‌سبات و غه‌یری ئه‌وان فه‌رموویانه كه بنچینه‌ی ئه‌هلی بیده‌ع چوار دانه‌یه : (الشیعة)، (الخوارج )، (القدریة) و (المرجئة)، به‌ڵام ئه‌م زانایانه و زۆرێك له زانایانی تر پێیان وایه كه (الجهمیة) له (٧٢) به‌شه‌كه نییه، به‌ڵكوو (الجهمیة) كافر كراون، له‌به‌ر ئه‌وه كه ناو و سیفاتی خوای گه‌وره‌یان به‌تێكڕایی (تعطیل) كردووه و هه‌روه‌ها (الباطنیة) و (الفلاسفة)كانیش له (٧٢) به‌شه‌كه ده‌ركراون، به‌ڵام ئه‌بوو عه‌بدوڵڵای كوڕی حامید له هاوه‌ڵانی ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌وه دوو وته نەقڵ ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و (جه‌هه‌می)یه‌ی كه كافر كراون ئه‌وانه‌ن كه زۆر ڕۆچوون و توندڕه‌ون (غلاة الجهمیة)، ته‌نانه‌ت ته‌نها ناو و سیفاتێكیان بۆ په‌روه‌ردگار نه‌هێشتوه‌ته‌وە. وه دووباره شیخ الإسلام ده‌فه‌رموێـت: وه خراپتر له جه‌هه‌مییه توندڕه‌وه‌كان (فلاسفة والقرامطة)ن، كه به‌ڕاستی كوفری ئه‌مانه له كوفری یه‌هوود و نه‌سارا گه‌وره‌تره. الفتوی / ١٧/٤٤٧-٤٤٨. وه هه‌روه‌ها شێخ له‌كۆتاییدا ده‌فه‌رموێت: به‌لای زۆرێك له زانایانی (سلف)ه‌وه وه‌ك عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌ك و یووسفی كوڕی ئه‌سبات و زۆرێك له هاوه‌ڵانی ئیمامی ئه‌حمه‌د و غه‌یری ئه‌وان پێیانوایه كه جه‌هه‌مییه زیاده‌ڕه‌وه‌كان له (٧٢) به‌شه‌كه نین، به‌ڵكوو بنچینه و ڕیشه‌ی ده‌سته و تاقمه ئیسلامییه‌كان به‌لای ئه‌م زانایانه و ته‌واوی پێشه‌وایانی ئه‌هلی حه‌دیس و سوننه‌ته‌وه ئه‌م چوار تاقمه‌ن: (الخوارج )، (الشیعة)، (المرجئة) و (القدریة) وه خوایش زاناترە. (بڕوانه: الفتاوی ١٢/٤٨٦-٤٨٧، منهاج السنة ٢/٢٤٨-٢٥، مقالات الاسلامیین ١/١١٤ الحق الدامغ/ للخلیلی ٢٣-٩٦-٩٩-١٨٧). ته‌واوی ئه‌وده‌سته و تاقمه ئیسلامییانه له‌ئیسلام ده‌رنه‌چوون و ته‌كفیر ناكرێن. ئه‌و (٧٢) به‌شه‌ی كه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه ئه‌هلی ئاگرن، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان كافر نین و له‌ئیسلام ده‌رنه‌چوون، وه‌ك له پێشدا باس كرا: قال شیخ الإسلام -رحمه الله-: فمن كفر من الثنتین والسبعین فرقة كلهم، فقد خالف الكتاب والسنة وإجماع الصحابة والتابعین له‌م باحسان، مع أن حدیث الثنتین والسبعین فرقة لیس فی الصحیحین، وقد ضعفه ابن حزم وغیره، لكن حسنه غیره أو صححه كما صححه الحاكم وغیره وقد رواه أهل السنن. واته: هه‌ركه‌سێ به‌تێكڕا ته‌كفیری ئه‌م (٧٢) به‌شه بكات، به‌ڕاستی پێچه‌وانه‌ی كیتاب و سوننه‌ت و ئیجماعی هاوەڵان و تابیعینی كردووه وهتد...). الفتاوی ٧/١٧ منهاج السنة / ٥. پاش ئه‌وه‌ی كه به‌گرنگمان زانی چه‌ند خاڵێك وه‌ك پێشه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌سته و تاقمه ئیسلامیاینه باس بكه‌ین، ئێستایش دێینه سه‌ر مێژووی په‌یدابوونی ئه‌و ده‌سته و تاقمانه و پاشان تایبه‌تمه‌ندییان. ١) له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی‌دا تا كۆتاییی سه‌ده‌ی یه‌كه‌م هه‌ر ئه‌م چوار به‌شه په‌یدا بوون: (الشیعة، الخوارج به به‌شه‌كانییه‌وه، القدریة و المرجئة). ٢) له سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچیشدا ئه‌مانه‌ش په‌یدا بوون و زیادیان كرد: (المعتزلة، الجهمیة، المشبهة). ٣) له سه‌ده‌ی سێهه‌می كۆچیشدا ئه‌م ده‌سته و تاقمانه‌ی كه باس كران گه‌شه‌یان كرد و هه‌ریه‌كه‌ی چه‌ند به‌شێكی لێبوویه‌وه، وه‌ك ئه‌بوو حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: بنچینه‌ی ده‌سته و تاقمه ئیسلامییه‌كان ژماره‌یان زیادی كرد و بوون به ده به‌شه‌وه و ئه‌مانه‌ش بۆخۆیان به‌شیان لێبوویه‌وه و گه‌شه‌یان كرد. (بڕوانه مقالات الاسلامیین /١/٦٥). ٤) له سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی‌دا و تا دوای سه‌ده‌ی چواره‌میش: تاقمه كه‌لامییه‌كان وه‌ده‌ركه‌وتن، وه‌ك (الاشاعرة، الماتریدیة) و هه‌روه‌ها ده‌سته و تاقمی (تصوف)یش وه‌ده‌ركه‌وتن و هه‌ر له (تصوف)یش: (الالحادیة، الحلولیة، الإتحادیة) و هه‌روه‌ها تاقمی (الباطنیة) وه‌ده‌ركه‌وتن و ده‌ستیان كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه بۆگه‌نه‌كانیان. ده‌سته و تاقمه ئیسلامییه‌كان و نیشانه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان * الخوارج: به ته‌كفیركردنی ئیمامی عه‌لی (رضی الله عنه) و ته‌كفیركردنی هه‌ندێ هاوه‌ڵاَن و هه‌روه‌ها ته‌كفیركردنی ئه‌وانه‌ی تووشی گوناهی گه‌وره ده‌بن ناسراون و پێشیانوایه كه هه‌موو گوناهه گه‌وره‌یه‌ك كوفره، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و بنه‌مای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته. * المعتزلة: پێیانوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی گوناهی گه‌وره‌ن له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه، مه‌به‌سیان ئه‌وه‌یه كه نه ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه و نه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه "المنزلة بین المنزلتین" و داخستنی سیفات بۆ خوای گه‌وره و پاشان پێشخستنی عه‌قڵ به‌سه‌ر كیتاب و سوننه‌تدا یه‌كێكی دیكه‌یه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه گومڕایه. * الجهمیة: ناسراون به داخستنی هه‌موو ناو و سیفه‌تێك بۆ په‌روه‌ردگار و پێشیانوایه كه ئینسان هه‌رچی كرده‌وه‌ی هه‌یه به خراپه‌وچاكه‌وه له‌ده‌ستی خۆیدا نییه‌و زۆر لێ كراوه له‌لایه‌ن خواوه. * المرجئة: پێیانوایه كه ئیمان ته‌نها وته‌یه و گه‌ر كرداریشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، قه‌یناكات و هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئیمان نه زیاد ده‌كا و نه كه‌م ده‌كات. به‌كورتی و به‌كوردی الخوارج: به توندوتیژی و زێده‌ڕه‌وی و كوشتنی موسوڵمانان ناسراون. الجهمیة والمعتزلة: به موناقه‌شه‌كردن و ئینكاركردنی ناو و سیفاتی په‌روه‌ردگار ناسراون. المرجئة: به لاواز و زه‌عیف ناسراون له (الولا‌ء والبراء)دا. والحمدلله رب العالمین.