دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه ڕێزبگرهو به‌رگری بکه له‌هاوه‌ڵان ئەوان فەزڵ و چاكەیەیان به‌سه‌رته‌وه هه‌یه الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده....و بعد: زۆر پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ی ئەهلی سوننە و جەماعەت که‌زۆر بهڕێزوحورمهتهوه باسی فەزڵی هاوەڵانی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم) بكەین جونکه ئەوان فەزڵ و چاكەیەیان بەسەرمانەوە هەیه؛بۆیه پێویسته هه‌مووکات بەشێك لەو هەقەیان بەجێ بگەیەنین. چونكە ئەوان وەكو خەڵكی تر نین، نە لە زانستیان و نە لە كردەوەیان كەس پێشیان نەكەوتوە و كەسیش له‌ئێمه پێیان ناگات. ئا بەوانە خودای په‌روه‌ردگار دینەكەی سەرخست و بەهێزكرد.ئەگەر چی سه‌رده‌مێکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕیوە ، بەڵام هەر زیندووە لە ناخماندا، بۆ گەورە ڕاگرتنی ئەو نەوە بێ وێنەیهکه ئەستێرەی درەوشاوهبوون و هەڵبژێردرابوون پارێزەرانی قورئان و سوننەت بوون له‌سه‌ر ئەو حاڵ و بار‌و نه‌هامه‌تیه‌ی كە تێیدا بوون؛ هەر لە كۆچكردن و جیهاد كردن و سەرخستنی ئیسلام و فیداكردنی گیان و ماڵ و سامان و كوشتاری باوك و برا ودڵسۆزیان بۆ دین و بە هێزی ئیمانیان و یەقینیان؛هەر هەموو ئەمانە ئەوە یەكلا دەكەنەوە كە هاوەڵان عادلن و پاكن و، كە ئەمانە باشترینی نێو هەموو ئەو عادل و پاكانەی دوای خۆیانن كە دێن بۆ هەتا هەتایە.. بۆیە بەرگریكردن لەوان بەرگریكردنە لەو قورئان وسوننەتەى كە لە ڕێگەى ئەوانەوە گەیشتوهبهئێمه. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كە ئه‌ڵێین هاوەڵان خاوه‌نی فهزڵن وعادلن و پاكن بەڵام هه‌رگیز ناڵیین معصوم (بێ تاوان و هەڵە)ن، چونكە خودای په‌روه‌ردگار مەعصومیەتی تەنها بۆ فریشتەكان و پێغه‌مبه‌ران (عليهم السلام) بڕیار داوە. به‌ڵێ هه‌ڵبه‌ته هەندێكیان هەڵەیان كردوە، لەژیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان دا (صلى الله عليه وسلم) و لەدوای وه‌فاتیشی، بەڵام ئەوەى ئەوان به‌سه‌ریان بردووه هەر لە ئێش و ئازار و دەردەسەری لە پێناوی ئیمان بەخودا و پێغه‌مبه‌ری ئازیز و بانگەواز كردن بۆ دینی ئیسلام، بەجێ هێشتنی خاك وماڵ و منداڵ و، تێكۆشانیان لە پێناوی خودادا بە ماڵ و گیانیان، بەرگریكردنیان لەپێناوى پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم) بە هەموو ئەوەی كە هەیان بووە، ئەو هەڵانەیان لە چاو چاكەكانیاندا وەك دەنكە بەردێكە لەبەرانبەر شاخێكدا، وەك دڵۆپە ئاوێكە لە دەریایەكدا.خودای پهروهردگاردهربارهیان ئه‌فه‌رمووێ (لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنْ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحاً قَرِيباً) [الفتح 18] واتە: (سوێند بەخوا بێ گومان خوا ڕازی بوو لەو ئیماندارانەی كە لە ژێر دارەكەدا پەیمانیان پێدای، خودا زانی چی لە دڵیاندایە، بۆیە دڵنیایی و ئارامی بۆ ناردن و پاداشتیانی بە سەركەوتنێكی نزیك دایەوە) خودای پاك و بێگەرد لەم ئایەتەدا ڕوونی دەكاتەوە كە ڕازی بووە لەو ئیماندارانەی وا لە ژێر دارەكەدا بەیعەتیان بە پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) داوە، چونكە زانیویەتی چی لە نێو دڵەكانیاندایە لە ئیمان و ڕاستگۆیی، بۆیە سەكینە و ئارامی بۆ ناردن، ئەوە شایەتی خودای په‌روه‌ردگاره لەسەر ڕاستێتی ئیمانی ئەو هاوەڵانەی كە لە ژێر داری ( بيعة الرضوان) دا پەیمانیان بە پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان دا( صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم)یش ده‌رباره‌یان فه‌رمویه‌تی: (جوێن بە هاوەڵەكانم مەدەن، سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە گەر یەكێكتان بە ئەندازەی كێوی ئوحود زێڕ ببەخشێت، ناگاتە مشتێكی ئەوان بەڵكو نیوە مشتێكیشی) (صحيح البخاري) چی گومڕایی وبێشهرمی و بێ ئه‌ده‌بیه که بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزانه بکرێ کهخوداو پێغه‌مبه‌ری خودا لێیان ڕازیبووه زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌موسڵمانان ئه‌که‌ونه گومان و هه‌ڵه‌و بێرێزی کردن به‌رامبه‌ر له‌هه‌ندێ له‌هاوه‌ڵان به‌هۆیی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له به‌ڵگه خواروخێچ و بێبنهماو هه‌ڵه‌ت و په‌ڵه‌تانه‌ی که هەموو لە كتێبی شیعە گه‌ڕه‌کانه‌وه ڕوایەت کراوه هەر كەسە و هەڵدەستێ قسەى خۆی دەكات،بێئاگادار بوون له‌ڕاستیه‌کان ئه‌فه‌ندی ناشارهزانوێژ ناکات خەریجی ڕاگەیاندنە كۆڕ لەسەر حەساسترین کات دەبەستێ كە سەردەمی پێغەمبەری خودا( صلى الله عليه وسلم) وخەلیفە بهڕێزهکانێتی( ڕه‌زای خودایان لێبێت) چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر له‌فه‌یسبووك برایه‌ك بابه‌تێکی دانابوو دیاربوو که‌سێکیش چه‌ند کۆمینتێکی نوسسیبوو له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ده‌رباره‌ی ئه‌میری ئیمانداران معاویه‌ی کوڕی ئه‌بوسوفیان (ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت ) ئه‌م کهسهسەرزەنشتی ئه‌میری ئیمانداران موعاویه ئه‌کات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌یعه‌تی به ئیمامی عه‌لی( ڕه‌زی خودای لێبێت ) بدایه ئه‌وه شیعه‌و سوننه دروست نه‌ئه‌بوو و وه خهواریچ سه‌ریان هه‌ڵنه ئه‌دا ؟؟ به‌پێی قسه‌ی ئه‌وکه‌سه که‌واته ئه‌بێ هه‌موو نه‌وه‌ی ئاده‌میش سهسەرزەنشتی باوکه ئاده‌م بکات هه‌تا هه‌تایه ؟؟ به‌ڕاستی ئه‌م چۆره گومان قسانه تاوان و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه چۆن له‌خودا ناترسی و له‌ڕووت دێت سەرزەنشتی هاوه‌ڵێك بکه‌ی که هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم ) و خزمێتی، نوسەرێتی، ئەمینداری وەحیەكەیەتی ، که‌پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو: ((سمع الله لمن حمده)) موعاویەش دەیووت: (ربنا ولك الحمد) هاوه‌ڵێك که پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) دوعای بۆ کردوو فه‌رمووی (خودایە ڕێی نیشاندە و بیكە ڕێنیشاندەر و بەهۆیەوە هیدایەت بدە)[أخرجه الترمذي، كتاب الماقب] هاوه‌ڵێك كە سەردەمێكی سەقامگیر و پڕ لە فتوحاتی تۆمار کردووه. به‌ڕاستی ختورهتێكی زۆر گه‌وره‌یه بێ ئاگایانه ووته‌کانت پێناسه‌و زمانی شیعە گه‌ڕه‌کان بێت لە قسەووتن به صەحابە و توانج وته‌شه‌ر لێدانیان و برینداركردنیان،هه‌روه‌ك ناحه‌زانی ئیسلام و شیعه‌کان جارێك ناویان دێنن بە عەصابە، جارێك بە خوێن مژ، جارێك بە چاو سور، جارێك بە سه‌به‌بی فیتنه‌و ته‌فره‌قه و...هتد،قسه ووتن به‌هاوه‌ڵان پیشه‌ی شیعه گه‌ڕه‌کانه پیشه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام وعەلمانیەكان و خەڵكی چەواشەكاری زمانحاڵی شیعەیه پیشه‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت نیه.بۆیه خوشك وبرایانی به‌ڕێزم ئه‌بێ زۆر ووریا بین ووردبین بین له‌خوێندنه‌وه‌ی مێژووی پڕشنگدارمان ئێمه‌ی موسڵمانان خاوه‌نی مێژوویه‌کی زۆرپاك و پڕشنگدارو پڕلهسهروهرین بۆیه‌ئه‌بێ بەجوانی لێی ووردبینەوە و بزانین چۆن مێژووەكەمان وەردەگرین له‌که‌سانێك مێژوومان وه‌ربگرین و کهسهندهکانیان دیاره‌و ڕاست و دروستن وبێ زیادو که‌م بۆمانیان گێڕاوه‌ته‌وه بۆیه زۆربەی ئەو ڕیوایەتە مێژوویانەی كە پێویستیمان پێ دەبێت بەتایبەت لەم توێژینەوەماندا هەمووی بەسەنەدەوە باسكراون،بۆدۆزینهوهیان دانامێنین ئیتر ئەو سەنەدانە لە خودی كتێبەكانی مێژوودا بێت وەكو مێژووی (تەبەری)، یان لە كتێبەكانی فەرموودەدا بێت وەكو(صەحیحی بوخاری)و (موسنەدی ئیمام ئەحمەد)و (جامیعی تورموذی)و (موصەننەفی ئیبن ئەبی شەیبە)، یان لە كتێبەكانی تەفسیردا بێ، كە هەندێك ڕیوایاتی مێژوو بەسەنەدەوە دەگێڕنەوە، وەكو: (تەفسیری ئیبن جەریر)و (تەفسیری ئیبن كەثیر)، یان هەندێك جار لە كتێبە تایبەتییەكاندایە، كە باسیان لە ماوەیەكی تایبەت كردووە، بۆ نموونە كتێبی (حروب الردة)ي (الكلاعي)و (تاريخ خليفة بن خياط) پێویسته له‌م سه‌رچاوانه به‌سه‌رهاته‌کان وه‌ربگرین که‌ئه‌هلی ئیسلام قبوڵێتی نه‌که‌وینه هه‌ڵه‌و ته‌ڵه‌ی ناحه‌زان و دوژمنانمان که ڕاستیه‌کان ئه‌شێوێنن و ڕه‌شبین و‌دڵ پڕ له‌قین و بغوزن به‌رامبه‌ر به‌هاوه‌ڵانی ئازیز‌و به‌ڕێز (ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خودا لهههموولایهکایان بێت ) وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم . به‌نده؛ عه‌لی هه‌ولێری فێرگه 1435 کۆچی به‌رامبه‌ر 26/12/2013 زاینی تێبینی ؛به‌نده؛ به‌پشتیوانی خودای پهروهردگارئهگهر ته‌مه‌ن وه‌فا بکات له‌بابه‌تێکی تربهتایبهت باسی خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان وگرنگترین ڕوداوەكان ئه‌که‌م. ان شالله