دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌بدوڵڵا كه‌ریم چیرۆكی ئاده‌م -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- (به‌شی دووه‌م و كۆتایی: قابیل و هابیل) قابیل و هابیل خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا دوو كوڕی به‌خشی به ئاده‌م و حه‌وا -سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت- كه ناویان قابیل و هابیل بوو. قابیل كه‌سێكی خراپ و دڵ و ده‌روونێكی پیسی پڕله‌ڕق و كینه‌ی هه‌بوو. به‌ڵام هابیل كه‌سێكی چاك و هێژا و له‌خواترس بوو. هه‌میشه ملی بۆ هه‌ق ئه‌دا و دڵ و ده‌روونێكی پاك و بێگه‌ردى هه‌بوو. ؛ ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ئاده‌م بڕیاریاندا هه‌ریه‌كه‌یان له‌پێناوی خوادا شتێك بكاته قوربانی. خوای گه‌وره ته‌نها كرده‌وه‌ی له‌خواترسان وه‌رئه‌گرێ قابیل جووتیار بوو؛ زه‌وی ده‌كێڵا. هه‌ستا له‌و كشتوكاڵه‌ی ئه‌یكرد خراپترین به‌روبوومی هێنا و كردی به قوربانی. به‌ڵام هابیل شوان بوو؛ مه‌ڕی به‌خێو ده‌كرد. چاكترین كاوڕی هه‌ڵبژارد و هێنای پێشكه‌شی خوای گه‌وره‌ی كرد. خوای گه‌وره كشتوكاڵه‌كه‌ی قابیلی وه‌رنه‌گرت، چونكه قابیل كاره‌كه‌ی ته‌نها مه‌به‌ستی پێی خوای گه‌وره نه‌بوو. هه‌روه‌ها خواپه‌رستییه‌كه‌ی كورتی هێنا و به‌چاكی گوێڕایه‌ڵیی خوای گه‌وره‌ی نه‌كرد. به‌ڵام خوای گه‌وره كاوڕه‌كه‌ی هابیلی قه‌بووڵ كرد، چونكه هابیل كاره‌كه‌ی ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره بوو. هه‌روه‌ها له خوای گه‌وره ترسا و چاكترین و خۆشه‌ویسترین شتی خۆی پێشكه‌ش كرد. قابیل زۆر تووڕه بوو. شه‌یتانیش فریوی دا و خستییه مێشكییه‌وه كه خوای گه‌وره هابیلی لا به‌ڕێزتره، بۆیه بڕیاری دا براكه‌ی خۆی بكوژێ. قابیل هابیل ئه‌كوژێ قابیل به هابیلی برای وت: "ئه‌بێ بتكوژم!" هابیلیش وتی: "خوای گه‌وره كاری چاكه ته‌نها له كه‌سه خواترسه‌كان وه‌رئه‌گرێ؛ ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره خێر و چاكه ئه‌كه‌ن و به‌ئاگادارییه‌وه گوێڕایه‌ڵیی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می و بێ‌موبالاتی له خواپه‌رستیدا ناكه‌ن." هابیل به‌رده‌وام ئامۆژگاریی قابیلی كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بیكوژێ، تاوانێكی گه‌وره‌ی تووش ئه‌بێ و خوای گه‌وره‌ش له ڕۆژی قیامه‌تدا سزای بۆ ئه‌وانه داناوه كه سته‌م ئه‌كه‌ن و له‌سنوور ده‌رئه‌چن. به‌ڵام قابیل له خوای گه‌وره نه‌ترسا. گوێی به‌و یادخستنه‌وه و ئامۆژگارییانه‌ش نه‌دا و ده‌روونی خۆشی كوشتنی هابیلی لا جوان كرد. به‌و شێوه‌یه قابیل براكه‌ی خۆی كوشت. به‌وه‌ش زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی كرد، چونكه تاوانێكی گه‌وره‌ی خسته ملی خۆی و براكه‌شی له‌ده‌ست چوو. قه‌له‌ڕه‌شه‌كه و قابیل و هابیل دوای ئه‌وه‌ی قابیل براكه‌ی خۆی كوشت، حه‌زی نه‌كرد ته‌رمی برا كوژراوه‌كه‌ی ببینێ. به‌ڵام نه‌یزانی چی لێ بكات، بۆیه خوای گه‌وره قه‌له‌ڕه‌شێكی بۆ نارد تا فێری بكات چۆن لاشه‌ی براكه‌ی بشارێته‌وه. قه‌له‌ڕه‌شه‌كه به‌چكه‌یه‌كی مردووی خۆی به‌ده‌مه‌وه بوو. هات له به‌رچاوی قابیلدا چاڵێكی هه‌ڵكه‌ند و به‌چكه‌كه‌ی خۆی تێ كرد. قابیل هه‌ستی به لاوازیی خۆی كرد و په‌شیمان بووه‌وه و وتی: "ئه‌ی هاوار بۆ بێده‌سه‌ڵاتیی خۆم! وه‌كوو ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌شم پێ نه‌كرا و نه‌متوانی براكه‌م بشارمه‌وه." كوشتنی به‌ناهه‌ق به‌م شێوه‌یه قابیل هابیلی برای خۆی كوشت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م تاوانی كوشتنی مرۆڤ بوو له‌سه‌ر زه‌وی. له‌و كاته‌شه‌وه خوای گه‌وره نه‌وه‌ی ئاده‌می ئاگادار كردۆته‌وه كه كوشتنی كه‌سێك به‌ناهه‌ق له تاوانه گه‌وره‌كانه و هه‌ركه‌سێكیش باوه‌ڕدارێ به‌ناهه‌ق بكوژێ ئه‌وه سزاكه‌ی جه‌هه‌نه‌مه‌و به‌هه‌تاهه‌تایی تێیدا ئه‌مێنێته‌وه و خوای گه‌وره له به‌زه‌ییی خۆی دووری ئه‌خاته‌وه و سزایه‌كی گه‌وره‌شی بۆ ئاماده كردووه.