دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د - به‌گه‌وره‌گرتنی پیاوچاكان و دۆستانی خوا شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثالثة) من أسباب الشرك تعظيم الأولياء والصالحين الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: من أسباب الشرك ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: [ومن أسباب الشرك عبادة الكواكب واتخاذ الأصنام بحسب ما يظن أنه مناسب للكواكب من طباعها. وشرك قوم إبراهيم عَلَيْهِ السَّلام كَانَ - فيما يقال- من هذا الباب، وكذلك الشرك بالملائكة والجن واتخاذ الأصنام له‌م. وهَؤُلاءِ كانوا مقرين بالصانع، وأنه ليس للعالم صانعان، ولكن اتخذوا هذه الوسائط شفعاء، كما أخبر عنهم تَعَالَى بقوله: وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى [الزمر:٣] وكذلك كَانَ حال الأمم السالفة -الْمُشْرِكِينَ الذين كذبوا الرسل- كما حكى الله تَعَالَى عنهم في قصة صالح عَلَيْهِ السَّلام عن التسعة رهط الذين تقاسموا بالله (أي: تحالفوا بالله) لنبيتنه وأهله، فهَؤُلاءِ المفسدون المُشْرِكُونَ تحالفوا بالله عَلَى قتل نبيهم وأهله، وهذا بيُّنٌ أنهم كانوا مؤمنين بالله إيمان الْمُشْرِكِينَ. فعلم أن التوحيد المطلوب هو توحيد الإلهية، الذي يتضمن توحيد الربو بية. قال تعالى: فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفاً فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ * مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَلا تَكُونُوا مِنْ الْمُشْرِكِينَ * مِنْ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُون * وَإِذَا مَسَّ النَّاسَ ضُرٌّ دَعَوْا رَبَّهُمْ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا أَذَاقَهُمْ مِنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ * لِيَكْفُرُوا بِمَا آتَيْنَاهُمْ فَتَمَتَّعُوا فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ * أَمْ أَنزَلْنَا عَلَيْهِمْ سُلْطَاناً فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُوا بِهِ يُشْرِكُونَ * وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً فَرِحُوا بِهَا وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ إِذَا هُمْ يَقْنَطُون [الروم:٣٠- ٣٦] اهـ . [وه له هۆكاره‌كانی شیرك و هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوا، په‌رستنی ئه‌ستێره‌كان و دانانی بت و یادبوود بووه بۆیان له‌سه‌ر زه‌ویدا، به‌و پێیه‌ی به گومانی خۆیان بتێك یان یادبوودێك دابنێن كه له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌ستێره‌كاندا گونجاو بێت یه‌ك بگرێته‌وه، وه شیرك و هاوه‌ڵگیری گه‌لی ئیبراهیم سه‌لامی لێ بێت –وه‌ك ئه‌وترێت- له‌م جۆره بووه، وه له هۆكاره‌كانی شیركیش هه‌روه‌ها شیرك به فریشته‌و جنۆكه‌كان و دانانی بوت و یادبووده بۆیان، وه (باوه‌ڕبوون) به‌وه‌ی كه ئه‌وانه له دروستكه‌ره‌وه (خواوه) نزیكن، وه ئه‌مانه‌ش باوه‌ڕیان به‌وه بوو كه دروستكه‌ر هه‌ر خوایه‌و بۆ ئه‌م جیهانه دوو دروستكهرو به‌دیهێنه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌مانه‌یان كردبونه‌وه نێوه‌ندو تكاكار (له نێوان خۆیان و خوادا)، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره هه‌واڵی داوه‌و فه‌رموویه‌تی: وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى [الزمر:٣] [ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته كه‌سانی تر‌و شتی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان و ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیكمان بكه‌نه‌وه] وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلا فِي الْأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىَ عَمَّا يُشْرِكُونَ [يونس:١٨] [(بێباوه‌ڕو خوانه‌ناسان) شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تكاكارمانن لای خوا، (ئه‌ی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه به شتێك كه له ئاسمانه‌كان و له زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! ئه‌و زاته پاك و بێگه‌ردو به‌رزو بڵندو دووره له‌وه‌ی كه نه‌فامه‌كانی ده‌یكه‌ن به هاوه‌ڵی.] وه هه‌روه‌ها حاڵی ئه‌و میلله‌ته پێشووانهش –ئه‌و هاوه‌ڵگیرانه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ ده‌زانی- وه‌ك خوای گه‌وره له چیرۆكی صالح دا سه‌لامی لێ بێت باسی ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه‌مان بۆ ده‌گێڕێنێته‌وه كه سوێندیان به خوا خوارد: (واته: باوه‌ڕیان به خوا بوو بۆیه سوێندیان پێ خوارد) كه فێڵ و ته‌ڵه‌كه بۆ خۆی و ماڵ و منداڵی ده‌نێنه‌وه، ئه‌وه‌ته ئه‌و موشریك و ئاژاواگێڕاو خراپكارانه سوێندیان به خوا خوارد له‌سه‌ر كوشتنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان و ماڵ و منداڵیشی، ئه‌مه‌ش ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه باوه‌ڕی شیركییان به خوا بووه. جا لێره‌وه زانرا كه ئه‌و ته‌وحیده‌ی له به‌نده‌كان داواكراوه ته‌وحیدی خوایه‌تییه كه ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیشی له خۆ گرتووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفاً فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ * مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَلا تَكُونُوا مِنْ الْمُشْرِكِينَ * مِنْ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُون * وَإِذَا مَسَّ النَّاسَ ضُرٌّ دَعَوْا رَبَّهُمْ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا أَذَاقَهُمْ مِنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ * لِيَكْفُرُوا بِمَا آتَيْنَاهُمْ فَتَمَتَّعُوا فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ * أَمْ أَنزَلْنَا عَلَيْهِمْ سُلْطَاناً فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُوا بِهِ يُشْرِكُونَ * وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً فَرِحُوا بِهَا وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ إِذَا هُمْ يَقْنَطُون [الروم:٣٠- ٣٦] اهـ .[ڕوو بكه‌ره به‌رنامه‌و ئایینی خوا و ئه‌ملاولا مه‌كه، ئه‌و فیتره‌و نه‌خشه‌یه‌ش كه خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست كردووه، هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌ك له هیچ نه‌خشه‌و دروستكراوێكی خوادا نییه، ئائه‌وه‌یه ئایینی ڕاست و دروست، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ڕاستییه نازانن * ڕوو بكه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به ملكه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژهكانیشتان به چاكی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن * له‌وانه‌ی كه ئایینه‌كه‌یان به‌ش به‌ش كردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆ و ده‌سته، هه‌ر گرۆو پارتێكیش دڵخۆشن به‌و به‌رنامه و نه‌خشه و پلانه‌ی خۆیان * كاتێك ته‌نگانه‌و ناخۆشی تووشی خه‌ڵكی ده‌بێت، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و ده‌پاڕێنه‌وه، پاشان كه ناخۆشی و تهنگانهكه نه‌ماو خوا ده‌رووی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی لێ كردنه‌وه، یه‌كسه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن * با ئه‌وانه هه‌ر به‌دنمه‌ك بن و قه‌ده‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانیان نه‌زانن، با ڕابوێرن، له ئایینده‌دا ده‌زانن چ په‌ندێكیان داوه و چ به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ر خۆیاندا هێناوه * ئایا مه‌گه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه به‌ڵگه‌مان ناردووه تا وێڵ بن له خواپه‌رستی و شوێنی نادروستی بكه‌ون؟! به‌ڵگه‌كه‌ش قسه بكات و شه‌ریك بۆ خوا دانانه‌كه په‌سه‌ند بكات؟! * كاتێكش ڕه‌حمه‌تێك به خه‌ڵكی بچێژین، ئه‌وان له خۆیان بایی ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو نهخۆشییهكیشیان تووش بێت له‌سه‌ره‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌و ده‌ستپێشخه‌ری خۆیاندا، ده‌ست به‌جێ نا‌ئومێد ده‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا.] شه‌رح و ڕاڤه‌كردن: دانه‌ر باس ده‌كات كه له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی كه‌وتنه ناو شیركه‌وه به‌گه‌وره‌گرتنی پیاوچاكان و دۆستانی خوایه جگه له خوا، وه هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن بۆ كه‌وتنه ناو شیرك له‌وانه به‌گه‌وره‌گرتن و پیرۆزكردنی ئه‌ستێره‌كان.