دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، مێژووه‌كه‌ی، حوكمی ئاهه‌نگگێڕان پێی، قسه‌ی زانایان له‌سه‌ری..؟!! نووسینی: دكتور: ناصر بن يحيى الحنيني وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن: باوكی موحه‌ممه‌د براو خوشكی موسڵمان: هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه ئێمه هه‌موومان خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له دڵ و ده‌روون و هه‌ست و ویژدانمانه، پێغه‌مبه‌رمان، خۆشه‌ویستمان، پێشه‌واو پێشه‌نگمان، دروودو ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره و ئال و یاوه‌ره‌كانی و ئه‌وانه‌ش به چاكه‌و ئیحسان شوێنیان كه‌وتن تا ڕۆژی دوایی. ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش له ئه‌سڵ و بنچینه‌ی دینه‌كه‌مانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆمان نییه لێی لابده‌ین، ده‌بێ بزانین كه هه‌ر كه‌سێ پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم خۆش نه‌وێت ئه‌وه كافرو بێ دین وبێباوه‌ڕه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامه‌وه نییه و ئێمه به ڕق لێبونه‌وه و بوغزاندنی له خوا نزیك ده‌بینه‌وه و پله‌مان به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه له سیفاتی ئه‌و دووڕووانه‌یه كه خوای سبحان و تعالى ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت كه وان له بنی ئاگردا: (الدرك الأسفل من النار). براو خوشكی موسڵمان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه خاكی و له خۆ بووه (متواضع)ه ئه‌خه‌مه پێش چاوت، تاكو به به‌رچاو ڕۆشنی و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به هه‌ق و ڕاستی و دوور له هه‌موو ده‌مارگیریه‌ك بۆ زانایانی وڵاته‌كه‌ت یان مه‌زهه‌ب و ڕێڕه‌وه‌كه‌ت یان ئه‌وه‌ی كه له سه‌ری ڕاهاتووی سه‌رنجی بده‌یت و بیخوێنیته‌وه، جا ئه‌گه‌ر هه‌ق و ڕاستییه‌كت تێدا بینییه‌وه وه‌ری بگره و به گوێی بكه ئه‌ویش له به‌ر گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه فه‌رمانیان پێ داوین هه‌میشه به شوێن هه‌ق و ڕاستییه‌وه بین و هه‌ر كاتێ هاته پێشمان وه‌ری بگرین و پشتی تێ نه‌كه‌ین، وه ئه‌گه‌ر ناڕه‌وایی و ناهه‌قییه‌كیشت تێدا بینی، ئه‌وه په‌نات ئه‌ده‌م به خوا له‌وه‌ی كه شوێنی بكه‌ویت، چونكه ئێمه هه‌موومان به‌ندایه‌تی و عیباده‌ت ناكه‌ین به شتانێك نه‌بێت كه هه‌ق و ڕاستن و به‌ڵگه‌ی شه‌رعی ته‌واویان له سه‌ر بێت. خوای گه‌وره منیش و تۆش ده‌ستگیرۆیی بكات بۆ ناسینی ڕێی هه‌ق و شوێنه‌كه‌وتنی، و ناسینی ڕێگه‌ی ناڕاست و به تاڵ و دوور كه‌وتنه‌وه لێی، پشتمان هه‌ر به‌و به‌ستووه و له سه‌ر ئه‌وه كار‌و كرده‌وه‌مان. و صلىالله علی نبینا محمد و علی اله و صحبه و سلم. مێژووه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بڕوانێته ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانی و شوێنكه‌وتوانیان و شوێنه‌كه‌وته‌ی شوێنكه‌وتوانیشیان، ته‌نانه‌ت تا ده‌گاته سێ سه‌دو په‌نجا ساڵی كۆچیش، نابنیێ هیچ كه‌سێ له زانایان یان ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نانه‌ت له خه‌ڵكانی گشتیش باسی له‌م كاره كردبێت یان فه‌رمانی پێ دابێ یان خه‌ڵكی هاندابێ له سه‌ر ئه‌نجامدانی یان قسه‌ی له سه‌ر كردبێ. حافظی سه‌خاوی له فه‌تواكانیدا ده‌ڵێ: "عمل المولد الشريف لم ينقل عن أحد من السلف الصالح في القرون الثلاثة الفاضلة وإنما حدث بعد". أهـ(1) {كاری مه‌ولودی پیرۆز له هیچ كام له پێشینه چاكه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه له‌و سێ سه‌ده‌ی خاوه‌ن ڕێزه‌دا، به‌ڵكوو له پاشاندا دروست بووه}. كه‌واته پرسیاری گرنگ ئه‌مه‌یه كه: "كه‌ی ئه‌م كاره دروست بوو، له چ كات وسه‌رده‌مێكدا هاته كایه‌وه؟ مه‌به‌ستم مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم، وه ئایا ئه‌ك كاره زانایان و ده‌سه‌ڵاتداران و پاشایان و جێنیشینانی ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌وانه‌ی كه جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی بوون هێناویانه و كاریان پێ كردووه یان كه‌سانی تری جگه له‌وان؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له كن مێژونووسی سوننی پێشه‌وا (مه‌قریزی)یه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ: • مه‌قریزی له كتێبه‌كه‌یدا (الخطط) له (1/ ص 490 و به دواوه‌دا) ده‌ڵێت: " "ذكر الأيام التي كان الخلفاء الفاطميون يتخذونها أعياداً ومواسم تتسع بها أحوال الرعية وتكثر نعمهم"" { باسی ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه جێنشینه فاطمیه‌كان جێژن و بۆنه‌یان تێیدا ده‌گێڕاو حاڵ و بژێوی خه‌ڵكی پێ فراوان و بوژاوه ده‌بوو و نیعمه‌ت و خۆشیشیان له زیاد بوون ده‌بوو }. • وه ده‌ڵێ:" "وكان للخلفاء الفاطميين في طول السنة أعياد ومواسم وهي مواسم(رأس السنة)، ومواسم (أول العام)، (ويوم عاشورا‌ء)، (ومولد النبي - صلى الله عليه وسلم -)، (ومولد علي بن أبي طالب - رضي الله عنه -)، (ومولد الحسن والحسين - عليهما السلام -)، (ومولد فاطمة الزهراء - عليها السلام -)، (ومولد الخليفة الحاضر)، (وليلة أول رجب)، (ليلة نصفه)، (وموسم ليلة رمضان)، (وغرة رمضان)، (وسماط رمضان)، (وليلة الختم)، (وموسم عيد الفطر)، (وموسم عيد النحر)، (وعيد الغدير)، (وكسوة الشتاء)، (وكسوة الصيف)، (وموسم فتح الخليج)، (ويوم النوروز)، (ويوم الغطاس)، (ويوم الميلاد)، (وخميس العدس)، (وأيام الركوبات)""أ. هـ { وه خه‌لیفه فاطمیه‌كان به درێژایی ساڵ هه‌ر وه‌رزی بۆنه‌و ئاهه‌نگگێرانیان بوو، ئه‌وانیش كه وه‌رزی (سه‌ری ساڵ) وه‌رزه‌كانی (سه‌ره‌تای ساڵ)، (ڕۆژی عاشورا)، (له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم)، (له دایكبوونی عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب خوا لێی ڕازیبێ)، (له دایكبوونی حه‌سه‌ن و حوسه‌ین خوا لێیان ڕازیبێ)، (له دایكبوونی فاطمه‌ی زه‌هرا سه‌لامی لێبێ)، (له دایكبوونی خه‌لیفه‌ی حازر)، (شه‌وی یه‌كه‌می ڕه‌جه‌ب)، (وه شه‌وی نیوه‌ی ڕه‌جه‌ب)، (وه وه‌رزی شه‌وی ڕه‌مه‌زان)، (وه سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زان)، (وه نیوه‌ی ڕه‌مه‌زان)، (وه شه‌وی كۆتایی ڕه‌زمه‌زان)، (وه وه‌رزی جێژنی ڕه‌مه‌زان)، (وه وه‌رزی جێژنی قوربان)، (وه جێژنی غه‌دیر)، (وه هاتنی زستان)، (وه هاتنی هاوین)، (وه وه‌رزی فه‌تحی خلیج)، (وه ڕۆژی نه‌ورۆز)، (وه ڕۆژی ژێر ده‌ریا)، (وه ڕۆژی له دایكبوون)، ( وه پێنج شه‌ممه‌ی نیسكێنه)، (وه ڕۆژانی سه‌ركه‌وتن و سواربوون (ئاژه‌ڵ و وڵاخ و شتانی تر). )"أ. هـ هه‌روه‌ها مه‌قریزی له (إتعاظ الحنفاء)(2/48)سالی (394) ده‌ڵێ: "وفي ربيع الأول ألزم الناس بوقود القناديل بالليل في سائر الشوارع والأزقة بمصر". {وه له ڕه‌بیعی یه‌كه‌مدا به پپویستیان گێڕا(كردیانه فه‌رز له‌سه‌ر خه‌ڵكی) كه له هه‌موو جاده‌و كۆڵانه‌كانی میسردا به شه‌وان فتیله‌كان هه‌ڵكه‌ن و ئه‌و شوێنانه ڕووناك بكه‌نه‌وه}. وه له شوێنێكی تردا له (3/99) سالی (517)ك ده‌ڵێ: "وجرى الرسم في عمل المولد الكريم النبوي في ربيع الأول على العادة". وانظر (3/105). هه‌روه‌ها مه‌قریزی وه‌سفی چۆنیه‌تی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگ و بۆنانه ده‌كات كه چۆن كراوون و چیان تێدا كراوه له خواردن و خوادرنه‌وه و سه‌ربڕین و شتانی دیكه، سه‌یری (الخطط1/432-433، صبج الأعشى للقلقشندي3/498-499). بكه. • له‌وه‌ی له پێشه‌وه باسكرا ڕوون ئه‌بێته‌وه كه چۆن ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم ئاخنرابوو به كۆمه‌ڵێ بیدعه‌و داهێنراوی زۆر گه‌وره له‌وانه: - بیدعه‌ی زه‌فز(مه‌به‌ست شیعه ڕازفزیه‌كانه) و ڕۆچوون له ئال و به‌یت كه له دانانی ئاهه‌نگی له دایكبوونی عه‌لی و فاطمه‌و حه‌سه‌ن و حوسه‌ین‌دا خوا لێیان ڕازیبێ خۆی ده‌نواند. - بیدعه‌ی ئاهه‌نگگێڕان به جێژنی نه‌ورۆز و جێژنی مه‌له‌ی ژێر ئاو (عید الغطاس)و جێژنی له دایكبوونی مه‌سیح كه ئه‌مانه هه‌موو عادات و نه‌ریتی جاهیلی و نه‌فام و خاوه‌نانی كتێب (أهل الكتاب) بوون. وه له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه كه یه‌كه‌م كه‌سێك به‌ردی بناغه‌ی مه‌ولودی ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم عوبه‌یدییه‌كان دایان نا كه ناویان له خۆ نابوو ده‌وڵه‌تی فاطمی ، ئه‌مانه ده‌وڵه‌تێكی باطنی ڕافزی بێ دین بوون و كار‌و ئیشیان دوژمنایه‌تیكردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بوو، دوژمنایه‌تی سووننه‌ت و ڕ‌ه‌وشتی پێغه‌مبه‌رو هه‌ڵگرانی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم له زانایان و خواناسان. ڕوونكردنه‌وه‌ی حوكمی ئاهه‌نگی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رو ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌سادو ناردوستی و ناشه‌رعی له چه‌نده‌ها ڕووه‌وه: بزانه ڕه‌حمه‌تی خوا له منیش و له تۆش كه ئه‌وه‌ی ناو ئه‌برێ به مه‌ولود و ئاهه‌نگی له دایكبوون به هیچ جۆرێك شه‌رعی نییه‌و هیچ نه به‌ڵگه‌ی كیتاب و نه سوننه‌ت و نه كۆڕا (إجماع)و نه پێوه‌ر (قیاس)ی دروستی له‌سه‌ر نیيه، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌ی ژیری و فیتریشی له سه‌ر نییه، وه هه‌رچیه‌كیش به‌م جۆره بوو ئه‌وه دیاره كه بیدعه‌و داهێنراوێكی سه‌رزه‌نشتكراو و بێ كه‌ڵكه. حافظی(إبن رجب) ده‌فه‌رموێت: "والمراد بالبدعة ما أحدث مما لا أصل له في الشريعة يدل عليه"." مه‌به‌ست به بیدعه ئه‌وه‌ی كه داهێنرابێ و هیچ ئه‌سڵ و بنچینه‌یه‌ك نه‌بێت له شه‌ریعه‌تدا كه به‌ڵگه بێ له سه‌ری" وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " "فكل من أحدث شيئا ونسبه إلى الدين ولم يكن له أصل من الدين يرجع إليه فهو ضلالة والدين بريء منه، وسواء في ذلك مسائل الاعتقاد أو الأعمال أو الأقوال الظاهرة والباطنة"". "جا هه‌ر كه‌سێ شتێكی داهێنا وه پاڵیدایه پاڵ ئیسلام وه هیچ بنچینه‌و بنه‌مایه‌كی نه‌بوو له ئیسلامدا بگه‌ڕێته‌وه بۆی ئه‌وه گومڕاییه‌و و ئایین لێی به‌رییه، وه له‌مه‌شدا یه‌كسانه مه‌سه‌له‌ی بیروباوه‌ڕ بێ یان كرده‌وه‌كان بن یان قسه‌ی دیار‌و ناواخن بن" وه بیدعه‌ش ئه‌وه‌یه كه: "ما لم يشرعه الله من الدين فكل من دان الله بشيء لم يشرعه الله فذاك بدعة وإن كان متأولاً". (أنظر مجموع الفتاوى (18/346). (ئه‌وه‌ی كه خوا داینه‌ناوه له دیندا، جا هه‌ركه‌سكێك ملكه‌چی و دینداری بۆ خوا بكات به شتێك كه خوا ڕێی پێ نه‌دابێ ئه‌وه بیدعه‌و گومڕاییه با به ته‌ئویلیش بێت). ئینجا فه‌سادو ناته‌واوی ئه‌و قسه‌یه كه ده‌ڵێ مه‌ولود و ئاهه‌نگگێران به یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلىالله علیه وسلم دروسته‌و كارێكی شه‌رعیه له چه‌ند ڕوه‌وه‌و به ده‌ر ده‌كه‌وێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه: ڕووی یه‌كه‌م:ئه‌م كاره نه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم كردویه‌تی، وه نه فه‌رمانیشی پێ داوه و نه هاوه‌ڵه‌كانیشی كردویانه‌وه نه شوێنه‌كه‌وته‌ی ئه‌وانیش و نه شوێنكه‌وته‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانیش، وه نه هیچ كه‌سێك له ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می فه‌زڵ و ڕێز له موسڵمانان كردویانه، به‌ڵكوو ئه‌م كاره له سه‌ر ده‌ستی كه‌سانێك –وه‌ك ڕوون و ئاشكرایه- ده‌ركه‌وتووه كه له كوفر‌و بێ باوه‌ڕییه‌وه نزیكترن وه‌ك له ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌وانیش كه باتنییه‌كان بوون. جا ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌مه درا كه وایه، ئه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌كاته ئه‌چێته به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه خوا سبحانه‌وتعالی هه‌ڕه‌شه‌ی پێ له بكه‌رو خاوه‌نه‌كه‌ی كردووه به فه‌رمووده‌ی: (ومن يشاقق الرسول من بعد ما تبين له الهدى ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ما تولى ونصله جهنم وساءت مصيرا) وه ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره ده‌كات كه ناو ئه‌برێ به جه‌ژنی له دایكبوون، بێگومان شوێن ڕێگه‌ی جگه له باوه‌ڕداران كه‌وتووه له هاوه‌ڵه‌كان و شوێنكه‌وتوانیان و شوێنكه‌وته‌ی شوێنكه‌وتوانیان. ڕووی دووه‌م:ئه‌وه‌ی هه‌ڵئه‌سێ به‌م كاره‌و موماره‌سه‌ی ئه‌كات كه‌وتۆته به‌ر ئه‌و وریا كردنه‌وه‌و بێ‌دار كردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كاتێ فه‌رموویه‌تی: ( إياكم ومحدثات الأمور فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة) (وریا‌و ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه له‌و كارانه‌ی كه داهێنراون، چونكه هه‌موو داهێنراوێك بیدعه‌یه، وه هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه وه له ڕیوایه‌تێكی دیكه‌دا هاتووه: (وكل ضلالة في النار). (وه هه‌موو گومڕاییه‌كیش له ئاگردایه). جا فه‌رمووده‌ی: (كل بدعة ضلالة) گشگیره‌و هیچ شتێك نییه تایبه‌تی كات و هه‌موو كارێكی داهێنراوو تازه كه ئه‌سڵ و بنچینه‌یه‌كی نه‌بێت له دینی خوادا ده‌چێته ژێری، وه زانایانیش كۆڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره كارێكی داهێنراوه، جا ئیتر كاره‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی لێ دێ كه ده‌بێته كارێكی داهێنراوو له دینداو خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاگر ڕاپێچ ده‌كات خوا په‌نامان بدات. ڕووی سێیه‌م: بكه‌ری ئه‌م بیدعه‌و داهێنراوه پاداشتی نییه له سه‌ر كاره‌كه‌ی، به‌ڵكوو ئه‌درێته‌وه به سه‌ریداو لێی وه‌رناگیرێت، له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم: (من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد) (هه‌ر كه‌سێ كردوه‌یه‌كی كرد كه فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه ڕه‌ت ئه‌كرێته‌وه (لێی وه‌رناگیرێ) لێره‌شدا ته‌نها نییه‌ت پاكی به‌س نییه، به‌ڵكوو ده‌بێ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بیت و له فه‌رمانی ئه‌و ده‌رنه‌چیت. ڕووی چواره‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اليوم أكملت لكم دينكم أتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا). جا ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ ئاهه‌نگی له دایكبوون جۆرێك له به‌ندایه‌تییه‌و پێی له خوا نزیك ده‌بینه‌وه به‌ندایه‌تی پێ ده‌كه‌ین، -ئه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌ی به درۆ خستۆته‌وه‌و بێباوه‌ڕ بووه پێی- ، وه ئه‌گه‌ر وتیشی كه باوه‌ڕی به ئایه‌ته‌كه هه‌یه و به ڕاستی ده‌زانێ، ئه‌وكات له سه‌ری به پێویست ده‌گه‌ڕێ كه بڵێ مه‌ولود عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی نییه، به‌وه‌ش ئه‌بێته كارێكی نزیكتر له گه‌مه‌و گاڵته و گه‌پ وه‌ك له‌وه‌ی كه له خوا سبحانه‌وتعالی نزیكت بكاته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئه‌م شتێكی زانیبێ و په‌ی به كارێك بردبێ كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ڕێنیشانده‌رییان نه‌كردبیت بۆ ئه‌م به‌ندایه‌تییه گه‌وره‌یه‌و ئه‌م خێره نه‌بڕاوه‌یه، ئه‌م هاتووه‌و فێری كردوین! خۆ ئه‌گه‌ر وتی من قه‌ت شتی وا ناڵێم و ناڵێم كه عیباده‌ت و به‌ندایه‌تییه‌و باوه‌ڕم به ئایه‌ته‌كه هه‌یه، ئه‌وكات له سه‌ری به پێویست ده‌گه‌ڕێ كه بگه‌رێته‌وه بۆ قسه‌ی هه‌ق و بزانێت كه ئه‌م كاره بیدعه‌یه‌كی داهێنراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به دینی ئیسلامه‌وه نییه، خوا ئێمه‌و هه‌موو موسڵمانێك هیدایه‌ت بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی خۆشه‌و لێی ڕازییه. ڕووی پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات –واته بیدعه‌ی له دایكبوون- وه‌ك ئه‌وه وایه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به خیانه‌ت و نا ئه‌مینی له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یدا تۆمه‌تبار بكات -په‌نا به خوا-، چونكه ئه‌م به‌ندایه‌تییه گه‌وره‌ی له ئوممه‌ته‌كه‌ی شاردۆته‌ته‌وه‌و پێی ڕانه‌گه‌یاندوون و شاره‌زای نه‌كردوون تاكو پێی له خوا نزیك ببنه‌وه. ئیمامی مالك ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌ڵێ: " "من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمدا - صلى الله عليه وسلم - خان الرسالة لأن الله يقول "(اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا) "فما لم يكن يومئذ دينا فلا يكون اليوم دينا"". الاعتصام (1/49). (هه‌ركه‌سێك له ئیسلامدا بیدعه‌یه‌كی داهێناو به شتێكی چاكی بینی ئه‌وه به ڕاستی وا گومانی بردووه كه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم خیانه‌تی له په‌یامه‌كه‌ی كردووه، چونكه خوا ده‌فه‌رموێ: (اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا) "فما لم يكن يومئذ دينا فلا يكون اليوم دينا"". جا ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا (له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم دین نه‌بوبێت، ئه‌مڕۆش دین نییه) ڕووی شه‌شه‌م: بكه‌ری مه‌ولود ملنه‌ده‌ری شه‌رعه و لاده‌ره لێی، چونكه شه‌رع بۆ داواكاریه‌كانی جێژن چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی داناوه له سه‌ر چه‌ند چۆنێتی و ڕووی تایبه‌ت، وه خه‌ڵكی تیایدا كورت كردۆته‌وه به فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، وه هه‌واڵی داوه كه خێر‌و چاكه له‌ودایه‌و شه‌ڕو خراپه‌ش له واز لێهێنان و زیاده‌ڕه‌وی –مجاوزة- كردنیایه‌تی، چونكه خوا خۆی ده‌زانێ چی بۆ به‌نده‌كانی باش و گونجاوه و پێغه‌مبه‌رانی نه‌ناردووه كتێبی بۆ نه‌هێناوون ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ كه به‌و شێوه فه‌رمانی داوه ئاوها بیپه‌رستن، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م بیدعه‌یه دائه‌هێنێت هه‌موو ئه‌مانه په‌رچ ئه‌داته‌وه‌و گومانی وایه كه رێگه‌ی تر هه‌ن بۆ به‌ندایه‌تیكردن و ئه‌وه‌ی شه‌رع كورتی كردۆته‌وه‌و دیاریكردووه بۆ چه‌ند كارێكی دیاریكراوون و هه‌موو به‌ندایه‌تییه‌كان ناگرنه‌وه، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌یه به زمانی حاڵ بڵێ شه‌رع ئه‌زانێت و ئه‌ویش هه‌ر ئه‌زانێت، یان له‌وانه‌یه وا لێی بفامرێته‌وه كه ئه‌م شتێك ئه‌زانێ و شاره‌زایه پێی كه شه‌رع نه‌یزانیوه كه ئه‌مه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌و درۆ‌و بوختانێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و گومڕاییه‌كی ئاشكرایه. ڕووی حه‌وته‌م:دانان و ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه شێواندنی بنچینه‌یه‌ك له بنچینه‌كانی شه‌ریعه‌ته كه ئه‌ویش خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم و شوێنكه‌وتوانییه‌تی له ڕووكه‌ش و ناوه‌وه‌دا و ئاخنینی له‌م مه‌فهوم و چه‌مكه بیدعیه ته‌سكه‌دا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ مه‌به‌سته و مه‌قاسیده‌كانی شه‌رعی پاك و پوختدا پێك ناێته‌وه، وه‌ك ده‌روێشایه‌تی و سه‌ماو هه‌راو هوریا كردن و ته‌پڵ لێدان و سه‌ر بادان، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ن لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی دیار‌و به‌رچاوی خۆشه‌ویستین بۆ پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم، وه ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كارانه نه‌كات و به‌شداری نه‌كات ئه‌وه دیاره پێغه‌مبه‌ری صلىالله علیه وسلم خۆش ناوێت و ڕقی لێیه‌تی. ئه‌مه‌ش بێ گومان شێواندن و لادانه له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم، چونكه خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به شوێنكه‌وتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ له ڕووی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌دا، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: -(قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله) جا ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له‌م جۆره كارانه‌دا ده‌بینێته‌وه، شێوێنه‌رو لاده‌ره بۆ مانای خۆشه‌ویستی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر، چونكه خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به شوێنكه‌وتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت نه‌ك به‌م شێوه‌یه بیدعه‌كاری و له ڕێ ده‌رچوونه، به‌ڵكوو ئه‌مه سڕینه‌وه و نه‌هێشتنی مانای خۆشه‌ویستییه كه وایان لێ كردووه له چه‌ند تقوسات ئه‌م شتانه‌دا كۆ ببێته‌وه كه زیاتر به جێژن و ئاهه‌نگی نه‌سرانیه‌كان ده‌چوێ، به‌مه‌ش ده‌زانین كه: ("ما أحييت بدعة إلا وأميتت سنة"). (هیچ بیدعه‌یه‌ك زیندوو نه‌كراوه‌ته‌وه مه‌گه‌ر سوننه‌تێك مرێندراوه). ڕووی هه‌شته‌م: ئه‌م مه‌ولودو جێژنی له دایكبوونه لێكچوون و هاوشێوه‌یی ڕوونی تێدایه به ئایینی نه‌سرانییه‌كان كه ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن به یادی له دایكبوونی مه‌سیح سه‌لامی لێبێ، ئێمه‌ش نه‌هی و جڵه‌وگیریمان لێكراوه كه خۆمان به‌وان بچوێنین، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (ومن تشبه بقوم فهو منهم). (هه‌ركه‌سێ خۆی به هه‌ر گه‌لێك بچوێنی ئه‌وه له‌وانه). سه‌یری اقتضا‌ء الصراط المستقيم لابن تيمية (2/581). بكه. ڕووی نۆیه‌م: ئه‌مه له‌كه‌و زه‌مكردن و سه‌رزه‌نشتی تێدایه بۆ پێشینه‌كانمان له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و ئه‌وانیش له دوای ئه‌وان هاتوون، ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌كات به زوبانی حاڵ ده‌ڵێت كه ئێمه زیاتر له‌وان پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم خۆش ده‌وێت و ئه‌وه‌ته ئێمه ئاهه‌نگی بۆ ئه‌گێڕین و خۆشی و شادی ئه‌گێڕین، به‌ڵام ئه‌وان مافی ته‌واوی خۆشه‌ویستی و ڕێزلێگرتنیان نه‌داوه‌تێ، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگ و شتانه ئه‌گێڕن تۆمه‌تی ئه‌وه ئه‌خه‌نه پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارییان ناكه‌ن كه پێغه‌مبه‌ریان صلىالله علیه وسلم خۆش ناوێت و ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی به گه‌وره‌و به‌رز ناگرن، جا ئه‌گه‌ر به وته‌ی ئه‌وانه بێ ئه‌م تۆمه‌ته بۆ هاوه‌ڵه پاك و به‌ڕێزه‌كانیش ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه به ماڵ و ژیانیان بوونه فیدای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم. ڕووی ده‌یه‌م: بكه‌ری ئه‌م مه‌ولوده زۆر به ئاشكرا‌و ڕاسته‌وخۆ كه‌وتۆته ئه‌و نه‌هیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئێمه لێ وریا كردۆته‌وه كه نه‌كه‌ین وه‌ك خاوه‌نانی كتێب بین و پێغه‌مبه‌ری خوا ِصلىالله علیه وسلم له ئاستی به‌ندایه‌تی به‌رزتر بكه‌ینه‌وه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (لا تطروني كما أطرت النصارى عيسى ابن مريم) (ئێوه ئه‌وه‌نده من مه‌فڕێنن و به‌رزم مه‌كه‌نه‌وه وه‌ك چۆن نه‌سرانیه‌كان عیسای كوڕی مه‌ریه‌میان به‌رز كرده‌وه) جڵه‌وگیری كردووه له له‌سنوور ده‌رچوون له پێاهه‌ڵدان و باسكردنیدا و ڕوونی كردۆته‌وه‌كه ئه‌م كاره‌ی خاوه‌نانی كتێب به هۆی لادان و شێواندنی ئایینه‌كه‌یانه‌وه بووه كه كردویانه و به‌وه تووشی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی هاتوون. جا ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆ بۆنه‌ی مه‌ولود ده‌كرێ له گه‌وره‌ترین جۆره‌كانی مه‌سره‌ف و زیاده ڕه‌وییه (ئه‌و هه‌موو گشته پاره زۆره‌ی سه‌رف ئه‌كرێت له خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولودو نان دروستكردون و خوێندنه‌وه‌ی نه‌شیدو پیاهه‌ڵدان كه زۆربه‌ی ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌وی وتنه له حه‌قی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا صلی الله علیه وسلم و شتانی دیكه‌ی زۆریش)، جا ئه‌گه‌ر زیاده ڕه‌وی و پیاهه‌ڵدانی له سنوورده‌رچوو ئه‌مه نه‌بێ ئیتر ئه‌بێ چیتر بێ و له كۆێی دیكه‌دا بێ؟ ڕووی یازده‌یه‌م: بیدعه‌ی ئاهه‌نگگێران و مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له زیاده‌ڕه‌ویكردنه له سنووری شه‌رع، زیاده ڕه‌وی و ده‌رچوونه له سنورێكدا كه خوا فه‌رمانی پێ نه‌كردوین له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم به‌و شێوه‌یه بین، ئه‌م كاره زیاده‌ڕه‌ویكردن و له سنوورده‌رچوونه له چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و دانان و ڕاگرتنی جێژنه‌كانمان، چونكه له ئایینه‌كه‌ماندا له دوو جێژن زیاترمان نییه، ئه‌و كه‌سه‌ش له‌وه زیاتر دێنێ و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕێ و ده‌یكاته جێژن، ئه‌و دیاره شتێكی هێناوه كه له ئایینه‌كه‌ماندا نییه‌و به سه‌ر خۆیدا ده‌كه‌وێته‌وه. ڕووی دوازده‌یه‌م: كردنی مه‌ولود زیاده‌ڕه‌وی و ڕۆچوونه له خودی پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم، كه ئه‌ویش له گه‌وره‌ترین ئه‌و پاساوو ڕێگایانه‌یه كه مرۆڤ به‌ره‌و شیركی گه‌وره ئه‌بات كه دیاره ئه‌نجامدانی شریكی گه‌وره یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه ده‌بێته هۆی بێبباوه‌ڕ بوون و ده‌رچوون له میلله‌تی ئیسلام، چونكه هه‌ر به هۆی زیاده‌ڕه‌ویكردن و ڕۆچوون له پیاوچاكانه‌وه بوو كه گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی پێش ئێمه تیا چوون و توشی شیرك و هاوه‌ڵگیری گه‌وره هاتن. شه‌ریعه‌تیش هه‌رچی ڕێگه‌یه هه‌یه بۆ شیرك و هاوبه‌ش بریاردان هه‌مووی به‌ستوون و به ته‌واوی گرتونی. وه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئوممه‌ته‌كه‌ی له‌مه ئاگادار كردۆته‌وه و هۆشداری ته‌واوی پێداوون، ئه‌وه‌ته ڕوو به ئێمه‌ی ئوممه‌تی ده‌فه‌رموێت: (إياكم والغلو فإنما أهلك من كان قبلكم الغلو) الحديث صحيح: أخرجه أحمد(215، 347). { وریا‌و ئاگادار بن و نه‌كه‌ونه ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌ویكردنه‌وه، چونكه به ڕاستی ئه‌وانه‌ی له پێش ئێوه بوون ته‌نها به هۆی ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌ویه‌وه تیا چوون}. وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش هه‌رچه‌نده به هۆی ڕووداوێكی تایبه‌ته‌وه وتراوه به‌ڵام گشگیره بۆ هه‌موو جۆره له ڕاده‌به‌رده‌رو پێڕاكێشان و ده‌رچونێك له سنووری شه‌رعدا. وه زانراویشه كه هۆی یه‌كه‌م شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردان كه له نه‌وه‌ی ئاده‌مدا دروست بوو به هۆی سنوور شكێنی و زیاده‌ڕه‌وی بووه له پیاوچاكاندا، له بوخاریدا به ژماره (4920) له (ئیبن عباس)ه‌وه خوا لێی ڕازی بێت هاتووه كه له سه‌ر فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: (وقالوا لا تذرن ألهتكم ولا تذرن ودّا ولا سواعا ولا يغوث ويعوق ونسراً) ده‌ڵێ: "هذه أسماء رجال صالحين من قوم نوح فلما هلكوا أوحى الشيطان إلى قومهم أن انصبوا إلى مجالسهم التي كانوا يجلسون فيها أنصابا وسموها بأسمائهم ففعلوا ولم تعبد حتى إذا هلك أولئك ونسي العلم عبدت" ". { ئه‌مانه ناوی چه‌ند پیاوچاكێك بوون له گه‌لی نوح جا كاتێ تیاچوون (مردن) شه‌یتان وه‌حی (خستیه دڵیانه‌وه) كرده لای گه‌له‌كه‌یان كه چه‌ند په‌یكه‌رێك له‌و شوێنه‌دا كه لێی دائه‌نیشن و كۆ ئه‌بنه‌وه دابنێن و ناوی ئه‌وانی لێ بنێن، ئه‌وانیش وایان كرد، جا ئه‌وانه (پیاوچاكه‌كان) نه‌په‌رستران تاكو ئه‌و نه‌وه‌یه نه‌مان و عیلم و زانستی شه‌رعی له بیركراو ئه‌وكات (پاش مردن و تیاچونی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م) خه‌ڵكی كه‌وتنه په‌رستنی ئه‌و بت و په‌یكه‌رانه }. جا به‌راوردێك بكه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لی نوح كردیان له كاتێكدا ئه‌وان له سه‌ره‌تادا هیچ جۆرێك له عیباده‌ت و به‌ندایه‌تییان بۆ ئه‌و پیاوچاكانه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام له دواییدا به جۆرێك كه‌وتنه په‌رستن و هاوارلێكردنیان تاكو به ته‌واوی بوونه موشریك و بێباوه‌ڕ بوون، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و په‌یكه‌رانه بوون كه دیارده‌یه‌كن له دیاره‌ده‌كانی زیاده‌ڕه‌وی و ڕۆچوون، وه ئه‌وه‌ش كه كه ڕووی داوه‌و ڕوو ده‌دا له‌م ئاهه‌نگی به ناو مه‌ولوده كه نه‌ك هه‌ر ڕێگه‌و پاساوه بۆ شیرك به ته‌نها؛ به‌ڵكوو هه‌ر خودی شیرك تیایدا ڕوو ده‌دات و موماره‌سه‌ی ده‌كرێ وه‌ك هاوار كردنه جگه له خوا تیایدا و به‌خشینی هه‌ندێ له سیفاتی خوا سیحانه‌وتعالی به پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ، وه‌ك هه‌ڵسوڕان و ته‌سه‌روف كردن به بونه‌وه‌ره‌وه‌و زانینی عیلم و زانستی غه‌یب و په‌نهان و شتانی دیكه‌ش، له‌م مه‌ولودانه‌دا خۆیان ده‌لاوێننه‌وه و باسی نه‌شیدو پیاهه‌ڵدانی شیركی ده‌كه‌ن له سه‌رو هه‌موویانه‌وه بورده‌ی البویصری كه ده‌ڵێ: يا أكرم الخلق مالي من ألوذ به *** سواك عند حلول الحادث العمم فإن من جودك الدنيا وضرتها *** ومن علومك علم اللوح والقلم هه‌روه‌ها أحمد بن محمد ابن الحاج السلمي كه ده‌ڵێ: نور الهدى قد بدا في العرب والعجم *** سعد السعود علا في الحل والحرم بمولد المصطفى أصل الوجود ومن *** لولاه لم تخرج الأكوان من عدم جا چی بۆ په‌روه‌ردگار ئه‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه شیرك نه‌بێت له ئولوهیه‌تدا(الألوهية)، به‌ڵكوو ئه‌مه شیركه له په‌روه‌ردگارێتیشدا(الربوبية) و گه‌وره‌تریشه له شیرك و هاوه‌ڵگیريی بێباوه‌ڕانی قوڕه‌یش په‌نا به خوا، چونكه كافرو بێباوه‌ڕه‌كانی قوڕه‌یش باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو كه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی گه‌ردوون خوایه عزوجل نه‌ك بته‌كانیان، به‌ڵام ئه‌مانه باوه‌ڕیان واية كه هه‌ڵسورێنه‌ر له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا كه دنیا‌و دوارۆژی به ده‌سته پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم. سه‌یری ئه‌م وته‌یه‌ی بكه كه ده‌ڵێ: يا أكرم الخلق مالي من ألوذ به) پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم وه‌ك په‌ناگایه‌ك سه‌یر ده‌كات كه هه‌ر ئه‌وه ده‌بێ له كاتی ناره‌حه‌تی و ته‌نگه‌شه‌دا هاواری لێبكرێ و داوای كۆمه‌كی لێ بكرێ، جا ئه‌مه هه‌ر هه‌مان شیرك و هاوه‌ڵگیريی بێباوه‌ڕانی قوڕه‌یشه كه بتیان ده‌په‌رست، به‌ڵكوو ئه‌وان چاكترو باشتر بوون له‌مانه چونكه ئه‌وان له كاتی ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تیاندا دڵسۆزانه هاواریان ده‌هێنایه لای خوا به‌ڵام بووه‌یسری له كاتی ته‌نگه‌شه‌و ناره‌حه‌تیشدا هاواری جگه له خوا ئه‌كات. وه ئاهه‌نگی مه‌ولودیش به بێ نه‌شیدو قه‌سیده‌ی بوردیه ناكرێ و نابرێ به ڕێوه‌و هه‌ر ده‌بێ ئه‌م دێڕانه‌ی تێدا بخوێنرێته‌وه په‌نا به خوا، ئه‌مانه دروشم و بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌م ئاهه‌نگه بیدعی و داهێنراوه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر هیچ خراپه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بێت له‌مه زیاتر ئه‌وه به‌سه تاكو ببێته هۆكارو پاساوی حه‌رام بوون و ناشه‌رعی بوونی. وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش لافی ئه‌وه‌ی لێداو وتی من ئاهه‌نگی مه‌ولود له‌و شتانه‌ی باسكرا خاڵی ئه‌كه‌مه‌وه‌و ناهێڵم شتی وای تێیدا ڕوو بدات، پێی ئه‌ڵێین: هه‌ر خودی ئاهه‌نگه‌كه خۆی دیارده‌یه‌كه له دیارده‌كانی زیاده‌ڕه‌وی و ڕۆچوون كه ئێمه به توندی جڵه‌وگیریمان لێ كراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه پڕن له كاری ناشه‌رعی و داهێنراو كه خوا فه‌رمانی پێ نه‌داوون. ڕووی سیازده‌یه‌م: خۆشی ده‌ربڕین به‌م ڕۆژه‌و پاره به‌خشین تیایدا‌و ده‌رخستنی كه‌یف و شادی و خۆشی له‌كه‌و بێبه‌هاییه بۆ خۆشه‌ویستی به‌نده بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلىالله علیه وسلم، چونكه ئه‌م ڕۆژه به كۆڕای زانایان و ئه‌هلی عیلم ڕۆژی وه‌فات و مردنی پێغه‌مبه‌ره صلىالله علیه وسلم، ده‌ی ئیتر چۆن موسڵمان به خۆی ڕه‌وا ده‌بینێ كه به ڕۆژێكی وا دڵخۆش بێت و شادی تێدا بگێڕێت كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی تێیدا وه‌فاتی كردووه!! پێویسته بزانین كه زانایان ڕاجوداییان هه‌یه له ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و تێیدا كۆك نیین له‌سه‌ری، باشه چۆن ده‌بێ به‌ندایه‌تی و عیباده‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ها بته‌وێت له خوات نزیك بكاته‌وه له كاتێكدا جیاوازی هه‌یه تیایدا‌و نه‌بڕاوه‌ته‌وه و جه‌زم نه‌كراوه، حافظی ابن حجر له (فتح الباری)دا له شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی فه‌رمووده‌ی ژماره (3641)دا ده‌فه‌رموێت: "وَقَدْ أَبْدَى بَعْضهمْ لِلْبُدَاءَةِ بِالْهِجْرَةِ مُنَاسَبَة فَقَالَ: كَانَتْ الْقَضَايَا الَّتِي اُتُّفِقَتْ لَهُ وَيُمْكِن أَنْ يُؤَرَّخ بِهَا أَرْبَعَة: مَوْلِده وَمَبْعَثه وَهِجْرَته وَوَفَاته، فَرَجَحَ عِنْدهمْ جَعْلهَا مِنْ الْهِجْرَة لِأَنَّ الْمَوْلِد وَالْمَبْعَث لَا يَخْلُو وَاحِد مِنْهُمَا مِنْ النِّزَاع فِي تَعْيِين السَّنَة، وَأَمَّا وَقْت الْوَفَاة فَأَعْرَضُوا عَنْهُ لِمَا تُوُقِّعَ بِذِكْرِهِ مِنْ الْأَسَف عَلَيْهِ، فَانْحَصَرَ فِي الْهِجْرَة "أ. هـ { وه هه‌ندێكیان ڕایان ده‌ربڕی كه بۆنه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆچی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دابنێن، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ئیتفاقی له سه‌ر بوو وه ئه‌كرا كه بكرێته مێژوو چوار بوون: له دایكبوونی و بوون به پێغه‌مبه‌ری و كۆچكردنی و وه‌فاتكردنی، جا ئه‌وه‌ی كه لایان بووه په‌سه‌ند و هه‌ڵیانبژارد كۆچ كردنه‌كه بوو چونكه له دایكبوونه‌كه‌ی و ڕه‌وانه‌كردنه‌كه‌ی هیچ كامێكیان خاڵی نین له كێشه له دابینكردنی كاتی ساڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام كاتی وه‌فاته‌كه‌شی ئه‌وه پشتیان لێ‌كرد له به‌ر ئه‌وه‌ی كه له گه‌ڵ باسكردنیدا ئاهو خه‌مباری موسڵمان داده‌گرێ، جا ئیتر هه‌موو له كۆچ كردنه‌كه‌دا كورت هه‌ڵاتن (ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد) أ. هـ وه ابن الحاج له (المدخل 2/15)دا ده‌ڵێ: " "ثم العجب العحيب كيف يعملون المولد للمغاني والفرح والسرور لأجل مولده - عليه الصلاة والسلام - كما تقدم في هذا الشهر الكريم وهو - عليه الصلاة والسلام - فيه انتقل إلى كرامة ربه - عز وجل - وفجعة الأمة فيه وأصيبت بمصاب عظيم لا يعدل ذلك غيرها من المصائب أبداً فعلى هذا كان يتعين البكاء والحزن الكثير وأنفراد كل إنسان بنفسه لما أصيب به...... "". أهـ { پاشان ئه‌وه‌ی زۆر جێی سه‌رسامی و سه‌رسوڕهێنه‌ره چۆن ئه‌م كاری مه‌ولودو له دایكبوونه ئه‌كه‌نه خۆشی و شادی ده‌ربڕین و گۆرانی-وه‌ك له‌وه‌و پێش باسی هات كه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ئه‌یگێرن- له كاتێكا ئه‌و صلىالله علیه وسلم تیایدا به‌ره‌و ڕێز‌و كه‌رامه‌تی په‌روه‌ردگاری ڕۆشت (وه‌فاتی كرد)، ئوممه‌تی ئیسلام پێی كه‌وته كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و جه‌رگ بڕه‌وه و تووشی به‌ڵایه‌كی گه‌وره هات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێكی دیكه‌دا هاوتا ناكرێ، جا له سه‌ر ئه‌مه‌وه پێویسته كه مرۆڤ پێ دڵته‌نگ بێت و گریانی بێت و هه‌موو كه‌سێك به خۆی گۆشه‌گیر بێت و بیر له‌و موسیبه‌ته بكاته‌وه كه توشی هاتووه......}. رووی چوارده‌یه‌م: ئه‌م ئاهه‌نگی مه‌ولوده زۆرێك كاری گه‌وره له خۆ ده‌گرێ كه ده‌بێته موڵگه‌ی كه‌سانی هه‌واو ئاره‌زوو په‌رست و مه‌به‌ستی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه وه‌ك: گۆرانی و تن و ته‌پڵ لێدان و تێكه‌ڵاوی پیاوو ژن و شتانی دیكه‌ش، به‌ڵكوو له هه‌ندێ وڵات‌دا كه نه‌فامی و بێئاگایی زۆره ئه‌گاته ڕادده‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌ش، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی چه‌نده‌ها جۆری جادووگه‌ری و شه‌عوه‌زه‌و شانی دیكه‌ش، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێ بێ ئه‌م شتانه‌ش به‌شداری ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه بكات خێری توش نه‌بێ، ده‌ی ئه‌گه‌ر شتی وای تێكه‌ڵاو بێ و بێ شه‌رعی بگاته ئه‌م ڕادده‌یه ده‌بێ چۆن بێ. جا ئیتر چی گۆڕین و شێواندنێك بۆ دروشمه‌كانی دین له‌مه گه‌وره‌ترو خراپتر ده‌بێت. ڕووی پازده‌یه‌م: گرتنه خۆی ئه‌م ئاهه‌نگ و بۆنانه بۆ زۆرێك له ئیسراف و پاره به فیڕۆدان و به خشینی له جگه له ڕێی خۆیداو جگه له خه‌ڵكانی خۆی. ڕووی شازده‌یه‌م: له‌م ئاهه‌نگ و مه‌ولودانه‌دا كه زۆر بوون و بڵاو بونه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ندێ شوێندا ده‌گاته بیست و هه‌شت ئاهه‌نگ له‌و مانگه‌دا، له‌مانه‌دا به فیڕۆدان و په‌كخستنی ماڵ و سامان و توانا‌و هه‌وڵ و تێكۆشان و كات به فیڕۆ بردنه له شتێكی بێ سوود و پاشانیش بێ‌ئاگا بوون له‌و هه‌موو فرت و فێڵ و ته‌ڵه‌كانه‌ی دوژمنانی ئه‌م دینه بۆ موسڵمانانیان ناوه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه هه‌موو ڕۆژه‌كانیان ده‌بێته هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی و ته‌پڵ و پیاهه‌ڵدان، ئیتر كه‌ی ده‌ستبه‌تاڵ ده‌بن بۆ فێر بوونی ئایینه‌كه‌یان و ئاگاهی و هۆشداریان به فرت و فێڵ و نه‌خشه‌ی دوژمنانیان بۆیان، هه‌ر بۆیه كاتێك داگیر كه‌ران هاتنه وڵاته‌كانمانه‌وه هه‌وڵیان دا كه هه‌رچی دیارده‌ی ئیسلامی هه‌یه زاڵ بن به سه‌ریداو نه‌یهێڵن و خه‌ڵكی لاده‌ن له ئایینه‌كه‌یان و ره‌زیله‌ت و ڕه‌وشت نزمی له ناویاندا بڵاو بكه‌نه‌وه، وه هه‌رچییه‌كیش له هه‌ڵس و كه‌وت و شتانی موسڵمانان ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێدا بوایه ئه‌وه پیرۆزباییان لێ ده‌كردن و یارمه‌تیان ده‌دان وه‌ك كردنه‌وه‌ی شوێنی گاڵته‌و گه‌پ و سه‌ماو شوێنه حه‌رامه‌كان، وه له‌وانه‌ش ئه‌و بیدعه‌و كاره داهێنراوانه بوون كه خه‌ڵكیان له دروشمه ڕاسته‌قینه‌كانی ئیسلام به دوور ده‌خسته‌وه وه‌ك بیدعه‌ی مه‌ولدو شتانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌ویش، به‌ڵكوو شێوه‌ی ئه‌م بیدعه‌و كاره داهێنراوانه له هۆكاری دوا كه‌وتوویی و پێشنه‌كه‌وتنیانه له ژیانیاندا. سه‌ید ڕه‌شید ڕضا له المنار (2/74-76) ده‌ڵێت: " "فالموالد أسواق الفسوق فيها خيام للعواهر وخانات للخمور ومراقص يجتمع فيها الرجال لمشاهدة الراقصات المتهتكات الكاسيات العاريات ومواضع أخرى لضروب من الفحش في القول والفعل يقصد بها إضحاك الناس.... (إلى أن قال): فلينظر الناظرون إلى أين وصل المسلمون ببركة التصوف واعتقاد أهله بغير فهم ولا مراعاة شرع اتخذوا الشيوخ أنداداً وصار يقصد بزيارة القبور والأضرحة قضاء الحوائج وشفاء المرضى وسعة الرزق بعد أن كانت للعبرة وتذكرة القدوة وصارت الحكايات الملفقة ناسخة فعلا لما ورد من الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر والتعاون على الخير ونتيجة لذلك كله؛ أن المسلمين رغبوا عما شرع الله إلى ما توهموا أنه يرضي غيره م‌من اتخذوهم أنداداً وصاروا كالإباحيين في الغالب فلا عجب إذا عم فيهم الجهل واستحوذ عليهم الضعف وحرموا ما وعد الله المؤمنين من النصر لأنهم انسلخوا من مجموع ما وصف الله به المؤمنين ولم يكن في القرن الأول شي‌ء من هذه التقاليد والأعمال التي نحن عليها بل ولا في الثاني ولا يشهد لهذه البدع كتاب ولا سنة وإنما سرت إلينا بالتقليد أو العدوى من الأمم الأخرى، إذ رأى قومنا عندهم أمثال هذه الاحتفالات فظنوا أنهم إذا عملوا مثلها يكون لدينهم عظمة وشأن في نفوس تلك الأمم فهذا النوع من اتخاذ الأنداد كان من أهم أسباب تأخر المسلمين وسقوطهم فيما سقطوا فيه" ". أ. هـ نابلێونی ده‌گیركه‌ری فه‌ڕه‌نسی پاڵپشتی له مه‌ولود ئه‌كات و زیندووی ده‌كاته‌وه گوێ بگره و بزانه مێژوو نووسی میسری (الجبرتی) له كتێبه‌كه‌یدا (عجائب الآثار- 2/249، 201) وه (مظهر التقديس بزوال دولة الفرنسيس) ص47 ده‌ڵێ چی! باس ده‌كات و ده‌ڵێ كه كاتێك داگیركه‌رانی فه‌ڕه‌نسی به سه‌ركردایه‌تی نابلیۆن میسریان داگیركرد، سۆفییه‌كان و ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی ئاهه‌نگ و شتی وا بوون پاشه‌كشه‌یان كرد‌و چوونه دواوه، نابلیۆن هه‌ڵسا و فه‌رمانی پێدان به زیندوو كردنه‌وه و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌و ئاهه‌نگه و پاڵپشتی لێ كردن. له (مظهر التقديس)دا ده‌ڵێ: "" وفيها (أي سنة 1213هـ في ربيع الأول): سأل صاري العسكر عن المولد النبوي ولماذا لم يعملوه كعادتهم فاعتذر الشيخ البكري بتوقف الأحوال وتعطل الأمور وعدم المصروف فلم يقبل وقال (لابد من ذلك) وأعطى الشيخ البكري ثلاثمائة ريال فرانسة يستعين بها فعلقوا حبالا وقناديل واجتمع الفرنسيس يوم المولد ولعبوا ودقوا طبولهم واحرقوا حراقة في الليل وسواريخ تصعد في الهواء ونفوطاً"". { وه له‌و ساڵه‌دا (واته ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 1213هـ) صاری العسكر (ئه‌وه كه نابلێۆن داینابوو)پرسیاری له مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر كرد كه بۆچی ئێسته وه‌ك خوو نه‌ریتی جارانیان نایكه‌ن و ئاهه‌نگ ناگێڕن، شێخی به‌كری پاساوی به‌وه بۆ هێنایه‌وه كه حاڵ و بار‌و دۆخ گۆڕاوه‌و كاره‌كانیان په‌كیان كه‌وتووه و مه‌سروفات و پاره‌مان نییه بۆ گێڕانی، ئه‌و ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌كردو وتی (هه‌ر ده‌بێ ئه‌و كاره بكرێ) وه سێ سه‌د ریالی فه‌ڕه‌نسی دا به شێخی به‌كری و تا كاره‌كانی پێ ئه‌نجام بدات، ئیتر حه‌بلیان هه‌ڵواسی و فتیله‌یان داگیرساند‌و فه‌ڕه‌نسیه‌كان له ڕۆژی مه‌ولودا كۆ بونه‌وه‌و ده‌ستیان كرده یاریكردن و ته‌پڵ لێدان و شتیان له شه‌ودا ئه‌سوتاندو هه‌ڵیان ئه‌دا و به ئاسماندا به‌رز ده‌بۆوه }. وه له‌وانه‌یه یه‌كێك بپرسێ كه مه‌به‌ستیان چی بووه له پاڵپشت و یارمه‌تیدانیان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگ و بیدعانه؟ وه‌ڵامه‌كه جێ دێڵێن بۆ مێژوو نووسی هاوچه‌رخیان له‌و كاته‌دا (الجبرتی) كه له (تاريخ عجائب الآثار(2/306)دا ده‌ڵێ: " "ورخص الفرنساوية ذلك للناس لما رأوا فيه من الخروج عن الشرائع واجتماع النساء واتباع الشهوات والتلاهي وفعل المحرمات" ". " فه‌ڕه‌نسیه‌كان بۆیه مۆڵه‌تیان دا كه خه‌ڵكی له‌م جۆره ئاهه‌نگانه بگێڕن، كاتێ بینیان ده‌رچوون له شه‌رع و كۆبونه‌وه‌ی ژنان و شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو كار‌و كرده‌وی حه‌رام و ناڕه‌وای تێدا به دی ده‌كرێ ". • قسه‌ی زانایان و ئه‌هلی علیم له سه‌ر ئاهه‌نگی له دایكبوون زانایانی جیهانی ئیسلامی له سه‌ر جیاوازی كات و شوێن و ڕێڕه‌وو مه‌زاهبی فیقیانه‌وه فه‌توایان داوه كه ئاهه‌نگگێڕان به یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه و سلم كارێكی حه‌رام و ناشه‌رعی و نا به‌جێیه و ئه‌م كاره له‌و بیدعه‌و داهێنراوانه‌یه كه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی نییه له‌م ئایینه‌دا، وه فه‌رموو تۆ‌و هه‌ندێك له‌وانه: • شێخی ئیسلام (إبن تيمية) كه له زانایانی شام و موجته‌هیده‌كانه، سه‌یری (اقتضا‌ء الصراط المستقيم (2 /619) ) و (مجموع الفتاوى(1/312) ) بكه. • عه‌للامه شێخ تاج الدين عمر بن علي اللخمي السكندري به ناوبانگ به الفكهانی له په‌یامێكیدا له ژێر ناوی (المورد في الكلام على عمل المولد ) كه زانایه‌كی مالیكی مه‌زهه‌به و له ( 734)ك له ئه‌سكه‌نده‌ریه مردووه. • مامۆستا (أبو عبد الله محمد الحفار) كه له‌م باره‌یه‌وه فه‌توای هه‌یه‌و (الونشریسی) له (المعیار المعرب)دا باسی كردووه، كه ئه‌میش هه‌ر له زانایانی مه‌غریبه. • (عه‌للامه ابن الحاج أبو عبد الله محمد بن محمد بن محمد العبدري الفاسي المالكي)، كه له (732)ك له قاهرة مردووه، قسه‌یه‌كی به نرخ و به پێزی هه‌یه له‌م باره‌وه له سه‌ره‌تای به‌شی دووه‌می (المدخل)دا. • شێخی عه‌للامه شيخ (محمد بخيت المطيعي) حه‌نه‌فی، موفتی وڵاتی میسر. • شێخ (على محفوظ) له كتێبه‌كه‌یدا (الإبداع في مضار الابتداع.) • (ئیمامی شاطبی) كه زانایه‌كی مالیكی ئه‌نده‌لوسییه و قسه‌یه‌كی به نرخ و به به‌های هه‌یه له كتێبێكیدا كه به ناوی (فتاوی الامام الشاطبی) چاپ كراوه. • شێخ (ڕشید رضا) له زیاتر له شوێنێكدا له كتێب و دانراوه‌كانیدا هه‌ر وه‌ك له (المنار)دا به‌شی: (9/96)، (2/74-76) (17/111) (29/ 664-668). وه فه‌تواكانی(به‌شی پێنجه‌م له لاپه‌ڕه 2112-2115) و (به‌شی چواره‌م له لاپه‌ڕه 1242-1243). • شێخ (أبو الطيب محمد شمس الحق العظيم آبادي) كه له زانایانی هیندستانه، سه‌یری (رسالة الشيخ حمود التويجري ص235 ط. العاصمة ضمن المجموع في الرسائل الخاصة ببدعة المولد) بكه. • شێخ (بشير الدين القنوجي) كه له زانایانی هیندستانه و شێخ و مامۆستای (أبو الطيب)ه (سه‌رچاوه‌ی پێشوو). • شێخ (فوزان السابق) له كتێبه‌كه‌یدا (البيان والإشهار ص 299). • شێخ (محمد بن عبد السلام خضر الشقيري) له كتێبه‌كه‌یدا (السنن والمبتدعات). • شێخی ئیسلام موجه‌دید (محمدی كوڕی عبدالوهاب). • عه‌للامه شێخ (عبد الرحمن بن حسن آل الشيخ) هه‌روه‌ك له (الدرر السنية)دا. • عه‌للامه شێخ (محمد بن ابراهیم) نامه‌یه‌كی هه‌یه له نه‌هێشتن و نه‌كردنی مه‌ولودا، سه‌یر كۆی فه‌تواكانی بكه (3/48-95 ) كه زۆرێك له‌و فه‌توا جۆراو جۆرانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ولد له خۆ گرتووه. • عه‌للامه شێخ (عبدالله بن محمد بن حمید) له نامه‌یه‌كیدا له ژێر ناوی (هداية الناسك في اهم المناسك). • عه‌للامه شێخ (عبدالعزیز بن باز) له نامه‌یه‌كیدا له ناوی (حكم الاحتفال بالمولد النبوی). • عه‌للامه شێخ (محمود بن عبدالله التویجری) له نامه‌یه‌كدا له ژێر ناوی (الرد القوي على الرفاعي والمجهول وابن علوي وبيان أخطائهم في المولد النبوي). • شێخ عه‌للامه (إسماعیل الانصاری) كه نامه‌یه‌كیدا له به ناوی (القول الفصل فی حكم الاحتفال بمولد خیر الرسل) كه له باشترین ئه‌و بابه‌ت و نوسراوانه‌یه كه بینیومن. • عه‌للامه شێخ (محمد صالح العثیمین). • عه‌للامه(شێخ عبدالله بن جبرین). •شێخ (صالح بن فوزان الفوزان). • فه‌توایه‌كی تر له گۆڤاری (التوحید) هه‌یه كه له میسر ده‌رده‌چێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵی (انصار السنة المحمدية). وه له كۆتاییدا داوام وایه له خوای به ده‌سه‌ڵات و به توانا كه كرده‌وه‌ی چاك له ئێمه‌ش و ئێوه‌ش وه‌ربگرێت. و صلىالله علی نبینا محمد و علی اله و صحبه و سلم. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی: براو خوشكی به‌ڕێز، ئێمه لێره‌دا له به‌ر درێژی بابه‌ته‌كه، به‌شه مێژووییه‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌مان وه‌رنه‌گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، بۆ پاراستنی ئه‌مانه‌تی نووسینه‌كه و زیاتر شاره‌زایی له بابه‌ته‌كه سه‌یری ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌و كه ئێمه لێمان وه‌رگرتووه: http://www.islamselect.com/index.php?pg=mat&ref=8478&ln=1