دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام پرسیارێك كه هه‌میشه له ڕۆژانی جێژنی كریسمیسدا قوت ده‌بێته‌وه ده‌كرێت و ده‌ڵێت: ئێمه له كارگه‌یه‌كا یاخود له شوێنێكا كار ده‌كه‌ین، كاتێ كه ڕۆژانی كریسمیس دێت، خه‌ڵكه‌كه دێن جێژنه پیرۆزه‌مان لێده‌كه‌ن، ئایا درووسته كه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه؟ وه ئایا درووسته بچین بۆ ئه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه ئاهه‌نگی كریسمیسی تیا ئه‌گێڕدرێت، ئایا كه‌سێك لێره‌دا تاوانبار ده‌بێت ئه‌گه‌ر له به‌ر شه‌رمێك یا له ڕوودامانێك شتێك بكا‌و ڕازیان بكات؟ وه ئایا درووسته له‌م ڕۆژه‌دا وه‌ك ئه‌وان بین و خۆشی و ئاسووده‌یی به‌رامبه‌ریان ده‌رببڕین؟.. وه‌هه‌روه‌ها. له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی جێژنی كریسمیس و غه‌یره جێژنه‌كانی تری بێباوه‌ڕان به كۆڕای ده‌نگی زانایان حه‌ڕامه، هه‌روه‌ك ئیبنولقه‌ییم (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) له كتێبی (أحكام اهل الذمة) دا فه‌رموویه‌تی: جێژنه پیرۆزه‌كردن به درووشمی بێباوه‌ڕان به پێی یه‌كده‌نگی زانایان حه‌ڕامه، وه‌ك جێژنه پیرۆزه‌كردن به جێژنه‌كانیان یا ڕۆژووگرتنه‌كانیان و پێیان بڵێیت: جێژنتان پیرۆزبێت.. بێگومان ئه‌مه‌ش یه‌كه له‌و كارانه‌ی كه حه‌ڕامكراوه، جێژنه پیرۆزه‌كردن به‌م ڕۆژه وه‌ك پیرۆزباییكردنه به بۆنه سوژده‌بردنیان بۆ خاچ، به‌ڵكوو لای خوا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه پیرۆزبایی‌یان لێ بكرێت به هۆی ئاڕه‌ق خواردنه‌وه‌یان یاخود ڕژاندنی خوێنی كه‌سێك به ناهه‌ق... هتد. حه‌یفێ ده‌بینین كه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاگاداری ئایین و به‌رنامه‌ی خوا نین ده‌كه‌ونه نێو ئه‌م تاوانه گه‌وره‌وه.. بۆیه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له كه‌سێك بكات به بۆنه‌ی مه‌عسییه‌ت و تاوانگه‌لێك له بیدعه‌و كوفر كه هه‌یه‌تی ڕووبه‌ڕووی تووڕه‌یی و غه‌زه‌بی خوا ده‌بێته‌وه. (لێره‌دا قسه‌ی ئیبنولقه‌ییم ته‌واو بوو). كه‌واته: جێژنه پیرۆزه‌كردن به بۆنه‌ی جێژنه ئاینه‌كانییان حه‌ڕامه، چونكه به‌م كاره دان به درووشمه‌كانی كوفر و ڕازیبوون پێی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌گه‌ریش له هه‌قیقه‌تدا دان به كوفره‌كه‌یان نه‌هێنرێت، به‌ڵام بۆ بابای مسوڵمان حه‌ڕامه كه ڕازی بێت به درووشمی بێباوه‌ڕان، یاخود جێژنه پیرۆزه‌یان لێ بكات. چونكه خوای گه‌وره به‌م كاره‌ی ڕازی نییه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُم (الزمر: 7) واته: ئه‌گه‌ر به چاكه نازانن، خوا له ئێوه بێنیازه‌و به پێ نه‌زانی عه‌بدانی ڕازی نابێ، ئه‌گه‌ر چاكه‌و ده‌چاودابێ، لێتان ڕازییه. یان ده‌فه‌رموێت: الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً (المائدة: 3) . واته: وا له‌مڕۆوه دینه‌كه‌تانم ته‌واوكردو به بێكورتی و كه‌مایه‌سی چاكه‌م ده‌رباره‌ی ئێوه‌كرد، ئیسلامیشم بۆ دینی ئێوه هه‌ڵبژارد. بۆیه پیرۆزباییكردن به‌م بۆنه‌وه به هه‌موو چه‌شنێكه‌وه حه‌ڕامه. وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش پیرۆزبایی‌یان لی كردین، ئه‌وه درووست نییه ئێمه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، چون ئه‌م جه‌ژنه جێژنی ئێمه نییه. به‌ڵكوو جه‌ژنێكه خوا پێی ڕازی نییه. بگره جێژنێكه یا بیدعه‌یه‌كه له دینی خۆیاندا درووستیان كردووه، یان شه‌رعییه، به‌ڵام به هاتنی ئایینی ئیسلام نه‌سخ بۆته‌وه، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْأِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (آل عمران:85) . واته: هه‌ر كه‌سێ به‌ده‌ر له ئیسلام، هه‌ر دینێكی دیكه‌ی هه‌بێ، قبوڵ نییه‌و له دوا ڕۆژا له ڕێزی زیانبارانه. هه‌روه‌ها درووست نییه كه بابای مسوڵمان خۆشی خۆیان بۆ ده‌رببڕێ و ئاهه‌نگیان بۆ بگێڕێت، یاخود شیرنایه‌تی و خواردن و خۆراكیان له پێناودا ببه‌خشێته‌وه، چونكه ئه‌وه جۆرێكه له لاسایی كردنه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من تشبه بقوم فهو منهم) ، واته: هه‌ركه‌س خۆی به هه‌ر گه‌لێك بچوێنێت، ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه. هه‌روه‌ها شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) له كتێبی (إقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) دا ده‌فه‌رموێت: خۆچواندن به هێندێ له جێژنه‌كانیان خۆشی خستنه بۆ دڵه‌كانیان له‌سه‌ر شتێك كه ناهه‌ق و باتڵه. هه‌ركه‌سێكیش شتێ له‌م خۆشییه ده‌رببڕێت به بێگومان پێی تاوانبار ده‌بێت، جا ئه‌م خۆشییه چ له‌به‌ر موجامه‌له یاخود شه‌رمی ڕووانه‌وه بووبێت، چونكه ئه‌مه نه‌رمی نواندنه له‌سه‌ر حسێبی دین، وه هۆیه‌كیشه بۆ به‌هێزكردنی نه‌فسی بێباوه‌ڕان و شانازی كردنیان به ئاینه‌كانی خۆیان. والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين محمد الصالح العثيمين في 25 / 5 / 1411هـ.