دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله، والله أكبر الله أكبر ولله الحمد له ناخی دڵمه‌وه ئه‌كه‌م لێتان جه‌ژنــــــــــــــــه پیرۆزه بۆ هه‌موو برا و خوشكێك بێ كه بۆ ئه‌م جێژنه دڵسۆزه پڕبه‌دڵ جێژنه‌پیرۆزه‌تان لێده‌كه‌م برا و خوشكانی ئیماندارم، (تقبل الله منا و منكم)، هه‌موو ساڵێك به خێر و به‌ره‌كەت و ئوممه‌تی ئیسلام سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز، ئاڵای به‌رزی یه‌كخواناسی به‌سه‌ر شاخ و ده‌شتی كوردستانه‌وه شه‌كاوه بێت. جێژن مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له دڵ و هه‌ست و سۆزی موسڵماندا، خۆشه‌ویستی، برایه‌تی و خوشكایه‌تی، به‌رزڕاگرتنی دروشمی به‌رزی الله اكبر، یه‌ك ڕیزی موسڵمانان، گه‌یاندنی به‌زه‌یی و به سه‌ر كرده‌نه‌وه، گه‌ردن ئازایی، لابردنی هه‌رچی ڕق و كینه‌و دڵڕه‌شیه‌ك هه‌یه له ده‌روونی موسڵماناندا، تازه كردنه‌وه‌ی په‌یمانی به‌ندایه‌تی، شیرینی و ده‌م شیرین كردن، زه‌رده خه‌نه‌و بزه‌ی سه‌ر لێو... هتد به ڕاستی جێژنی موسڵمانان جێژنێكی پڕ مانا‌و دروشمی به‌رزه‌و هه‌قی خۆیه‌تی كه گرنگی پێ بده‌ین به سیفه‌تی ته‌واوی جێژنی بده‌ینێ. جێژن له مانا ئاینیه‌كه‌یدا سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاره له سه‌ر ته‌واوكردن و به جێهێنانی به‌ندایه‌تیه‌كان، به شێوه‌یه‌ك موسڵمان نه‌ك ته‌نها هه‌ر به زمانی به‌ڵكو به هه‌موو ئه‌ندامه‌كان و هه‌ست و وێژدانی ئه‌كه‌وێته ده‌ربڕینی ئه‌و خۆشیه، وه له مانا مرۆییه‌كه‌یشیدا هێزی ده‌وڵه‌مه‌ندو لاوازی هه‌ژار یه‌ك ده‌گرن و به ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و ده‌بنه یه‌كه‌یه‌كی لێك نه‌پچڕاو، ئوممه‌تی ئیسلام له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ست ئه‌كات كه یه‌ك لاشه‌و هه‌ست و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه. هه‌ریه‌ك له‌و دوو جێژنه‌ی ئێمه له‌پاش بۆنه‌یه‌كی گه‌وره و دروشمێكی به‌رز و بڵند دێن، جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌پاش ماندووبوون و پاكبوونه‌وه‌ی ده‌روون و ڕۆژووی ئه‌و مانگه ئیتر ئاهه‌نگ و خۆشی ده‌گێڕین به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌و وه‌رزه پڕبه‌ره‌كه‌ت و پیرۆزه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش جێژنی ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌وانه‌یه كه به‌ڕۆژوو بوون تیایدا و شه‌رمه‌زار و ڕووڕه‌شن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و مانگه‌یان بێ به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوا به‌سه‌ر خۆیان ڕابورد، هه‌روه‌ها جێژنی قوربانیش له‌پاش ئه‌وه‌ی ملێۆنان موسڵمان ئه‌رك و فه‌رمانی خوا به‌جێ دێنن و به‌ره‌و ماڵی خوا به‌ڕێ ده‌كه‌ون و هه‌موو ڕه‌گه‌ز و تیره و هۆزه‌كان به‌یه‌كه‌وه و به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك به‌رگ و بێ هیچ جیاوازییه‌ك هاوار دەکەن لبيك اللهم لبيك لبيك لا شريك لك لبيك....... ئه‌وجا پاش ته‌واوبوونی ئه‌و به‌ندایه‌تییه گه‌وره و به‌رزڕاگرتنی ئه‌و دروشمه پیرۆزه، سه‌رجه‌م برا و خوشكانی موسڵمانیان له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌شداریی خۆشی و شادی و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزیان ده‌بن و ته‌نانه‌ت ڕۆژێك پێش جێژن كه ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه و حاجی هه‌موو له‌وێدا به‌كوڵ و هاواره‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌مانیش نه‌ك ته‌نها دڵ و ده‌روون و هه‌ستیان له‌گه‌ڵیانه به‌ڵكوو به لاشه‌ش به‌شدارن و به‌ڕۆژوو ده‌بن و دوعای خێر بۆ ئه‌وان و سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌ن. ئاوه‌ها ده‌بێ پێكه‌وه‌گرێدان و یه‌كلاشه‌یی و یه‌كڕیزیی ئوممه‌تی ئیسلام (مثل المؤمنين في توادهم و تراحمهم و تعاطفهم مثل الجسد واحد... الحدیث) جێژن مانای یارمه‌تی و ده‌سگیرۆییكردنی موسڵمانانه بۆ یه‌كتری، ئه‌وه‌ته له جێژنی ڕه‌مه‌زاندا هه‌مووكه‌سێك ده‌بێت سه‌رفیتره بدات و بیبه‌خشێت به هه‌ژاران بۆ پاكوخاوێنبوونه‌وه‌ی به‌ندایه‌تییه‌كانی و هه‌روه‌ها پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیی نێوان مسوڵمانان و له‌ناوبردن و دژایه‌تیكردنی هه‌ژاریش له‌ناو كۆمه‌ڵدا. هه‌روه‌ها له جێژنی قوربانیشدا قوربانی دانراوه، له‌گه‌ڵ ڕشتنی هه‌ر دڵۆپه خوێنێكی قوربانییه‌كه پارێز و له‌خواترسان زیاتر ده‌بێت و گیانی یارمه‌تی و به‌خشین و دڵسۆزی له خاوه‌ن قوربانی و وه‌رگره‌كه‌شیدا پته‌وتر ده‌بێت! لَن يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا وَلَكِن يَنَالُهُ التَّقْوَى مِنكُمْ [(ئەو قوربانییه) خوێنەكه‌ی یان گۆشتەكه‌ی به خوا ناگات، به‌ڵكوو ته‌قوا و پارێزی ئێوه به خوا ده‌گات و خوا ده‌یه‌وێت]. [pagebreak] چیرۆكی قوربانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم -سه‌لامی خوای لێبێت- یه‌كێكه له‌و پێنج پێغه‌مبه‌رانه‌ی خاوه‌ن عه‌زیمه‌ت (اولو العزم)ن و به باوكی پێغه‌مبه‌ران ناسراوه. بناغه‌ی یه‌كخواناسی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر به فه‌رمانی خوا داینا و ماڵی خوای دروست كرد وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ئیتر له‌و كاته‌وه مه‌ككه‌ی پیرۆز بووه پێگه‌ی یه‌كخواناسی و پاشانیش بووه پێگه‌ی یه‌كه‌می بانگه‌وازی ئیسلام و ڕووگه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام. ئیبراهیم له گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به دڵێكی سه‌لیم و دڵنایییه‌كی ته‌واوه‌وه ده‌رچوو، كاتێك له خه‌ودا خوا فه‌رمانی پێدا كه كوڕ‌ی جگه‌ر گۆشه‌و خۆشه‌ویستی سه‌ر ببڕێ: إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ [الصافات:١٠٢] [من له خه‌ودا ده‌مبینی كه تۆ سه‌ر ده‌بڕممن له خه‌ودا ده‌مبینی كه تۆ سه‌ر ده‌بڕم ] به‌ڵێ: فه‌رمانی سه‌ربڕین، به‌ڵام كێ؟ كوڕ‌كه‌ی! لێره‌دا هه‌ندێك خاڵ جێگه‌ی تێرامانه: ئیبراهیم ته‌نها به خه‌و پێی گوترا و جوبره‌ِئیل نه‌هاته لای تاكوو به ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری بكات، ته‌نها یه‌ك جاربش خه‌وی بینی، نه‌یگوت ڕ‌ه‌نگه ئه‌مه له شه‌یتانه‌وه بێت یان با بوه‌ستم تاكوو بزانم دووباره ده‌بێته‌وه یان نا، به‌و شێوه‌یه یه‌قین و دڵنیایی به‌ته‌واوی له دڵی باوكدا چه‌كه‌ره‌ی كردبوو ئاماده بوو ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له خه‌ویشدا فه‌رمانی پێدرا به‌جێی بێنێت و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ بێت. پاشان كوڕیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌یگوت بابه گیان ئاخر خۆ تۆ ئه‌مه خه‌وه بینووته و جوبره‌ئیل نه‌هاتۆته لات و ته‌نها یه‌ك جاریشت بینیوه و بوه‌سته به‌ڵكوو بزانین دوباره ده‌بێته‌وه یان نا، من چۆن ته‌نها بۆ خه‌وێك ملی خۆم به‌ر چه‌قۆ! نه‌خێر به‌ڵكو وتی: يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ [الصافات:١٠٢] [باوكه گیان ئه‌وه‌ی فه‌رمانت پێ دراوه ئه‌نجامی بدهباوكه گیان ئه‌وه‌ی فه‌رمانت پێ دراوه ئه‌نجامی بده ] ئه‌مه‌یه نمونه‌ی باوكی ئیماندار‌و گوڕی گوێڕایه‌ڵ. ئا به‌و شێوه‌یه پله‌ی یه‌قین و دڵنایی بوون له كوڕ‌و باوكدا گه‌شته چڵه پۆپه‌و هه‌ردووك به یه‌كه‌وه گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی ته‌واوی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، به‌ڵام سه‌ره‌نجامی ئه‌م دڵناییه به چی گه‌یشت، ئه‌وه بوو كاتێ بار‌و بنه‌ی ئاماده كرد‌و كوڕ‌ی به‌ره‌و سه‌ربڕین برد و ته‌واو عه‌زمی كرد له سه‌ر به جێ هێنانی فه‌رمانی خوا، خوای متعال كاره‌كه‌ی لێ وه‌رگرت و بۆی گوڕی به قۆچێكی گه‌وره وَفَدَيْنَاهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ . به‌ڵێ: ئه‌مه‌یه چیرۆكی قوربانی، دڵنیایی به وه‌عدو په‌یمانی خوا، گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی ڕه‌ها بۆ په‌روه‌ردگار، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌زه‌یی و ڕه‌حم و لێبورده‌یی خوایه. [pagebreak] هه‌ندێ له ئاداب و ئه‌حكامی جێژن خۆشه‌ویستان لێره‌دا به پشتیوانی خوا هه‌ندێ له ئاداب و ئه‌حكامی جێژن به كورتی ئه‌خه‌ینه ڕوو به ئومێدی گه‌یاندنی سوود به خوێنه‌رانی به‌ڕێز و ڕه‌چاوكردنی ئادابه‌كانی جێژن. جیاكاری و هه‌ڵاواردنی موسڵمانان به جه‌ژنه‌كانی خۆیانه‌وه ئه‌نه‌س خوای لێ ڕازیبێ ئه‌فه‌رموێ: پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خه‌ڵكی مه‌دینه دوو ڕۆژیان هه‌بوو خۆشیان تێدا ده‌گێراو كردبویانه جێژنی خۆیان، جا كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هاته مه‌دینه پێی فه‌رموون:[ كان لكم يومان تلعبون فيهما وقد أبدلكم الله بهما خيراً منهما: يوم الفطر ويوم النحر] رواه أبو داوود والحاكم والبيهقي بسند صحيح ) ئێوه دوو ڕۆژتان هه‌بوو كه یاری و گه‌مه‌تان تیا ئه‌كرد ئه‌وه به ڕاستی خوا بۆی گۆڕین به چاكتر له‌و دوو ڕۆژه: ڕۆژی ڕۆژوو شكاندن (جێژنی ڕه‌مه‌زان) و ڕۆژی سه‌ر بڕین (جێژنی قوربان) ]. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحی دیكه‌دا ده‌فه‌رموێ: (ان لكل قوم عيد و هذا عيدنا) رواه البخاری و مسلم. [ بۆ هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێك هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش (واته هه‌ردوو ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان) جه‌ژنی ئێمه‌ن ]. سه‌ربڕینی قوربانی ئه‌وه‌ش له دوای نوێژی جێژنی قوربانه‌وه ده‌بێ و له جێژنی ڕه‌مه‌زاندا نیه، له به‌ر فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر:"من ذبح قبل أن يصلي فليعد مكانها أخرى، ومن لم يذبح فليذبح"رواه البخاري ومسلم [ هه‌ر كه‌سێ پێش ئه‌وه‌ی نوێژ بكات سه‌ربڕینی كرد ئه‌وه با یه‌كێكی له شوێنی دوباره بكاته‌وه (واته با دانه‌یه‌كی تر سه‌ر ببڕێ، وه ئه‌وه‌ی سه‌ری نه‌بڕیبوو با سه‌ری ببرێ] كاتی سه‌ربڕینیش ڕۆژی جێژنی قوربان و هه‌ر سێ ڕۆژه‌كه‌ی دوای جێژن، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) هاتووه كه ده‌فه‌رموێ: :"كل أيام التشريق ذبح". [هه‌موو ڕۆژانی ته‌شریق سه‌ربڕین (قوربانی) هه‌یه] [هه‌موو ڕۆژانی ته‌شریق سه‌ربڕین (قوربانی) هه‌یه] السلسله الصحیحه ٢٤٧٦. خواردن له قوربانیه‌كه سوننه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی ده‌كات له قوربانیه‌كه‌ی خۆی بخوات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا هیچی نه‌ده‌خوارد تاكو له شوێنی نوێژ ئه‌هاته‌وه‌و له قوربانیه‌كه‌ی خۆی ده‌خوارد. ڕۆشتن بۆ نوێژی جێژن به پێ سوننه‌ت وایه كه به ئه‌گه‌ر بتوانی و ڕێگرێك وه‌ك باران یان دوری یان هه‌ر شتێكی دیكه نه‌بوو به پێ بڕۆێت بۆ نوێژی جه‌ژن. به ڕۆژوو بوون له ڕۆژی جێژن حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه له ڕۆژی جێژن‌دا به ڕۆژوو بی، چونكه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی خۆشی و شادی گێڕانی موسڵمانانه‌و ده‌بێ شادمانی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشیت پێوه دیار بێ، هه‌ر كه‌س به ڕۆژوو بێ ئه‌وه له بریتی خێر‌و پاداشت خراپه‌و تاوانی ده‌سگیر ده‌بێ، ئه‌ویش له به‌ر فه‌رمووده‌ی ئه‌بی سه‌عیدی خودریه‌وه خوا لێی ڕازیبێ كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) جڵه‌وگیری له به ڕۆژوو بونی دوو ڕۆژ كردووه ڕۆژی ڕۆژوو شكاندن (جێژنی ڕه‌مه‌زان) و ڕۆژی قوربانی (جێژنی قوربان) موسلم گێڕاویه‌ته‌وه. حوكمی نوێژی جێژنه‌كان هه‌ندێ له زانایان له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه واجبه‌و هه‌ر ده‌بێ بكرێ كه ئه‌مه په‌یره‌وی حه‌نه‌فیه‌كانه‌وه شیخی ئیسلامیش هه‌مان ڕای په‌سه‌ند كردووه و ده‌ڵێن: كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌رده‌وام بووه له سه‌ری و ته‌نها بۆ یه‌ك جاریش بێ وازی لێ نه‌هێناوه، وه به‌ڵگه‌شیان به‌م ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێ: فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ واته نوێژی جێژن هه‌روه‌ها قوربانی و سه‌ربڕینیش، وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی داوه به‌وه‌ی كه ئافره‌تان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش حه‌یزدارن هه‌ر بێنه ده‌رێ بۆ نوێژی جێژنه‌كان، ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی و واجب بونیانن، وه هه‌ندێكی دیكه‌ش له زانایان ده‌فه‌رموون كه واجبی كیفایه‌یه واته: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان پێی هه‌ڵسن و ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌وه له سه‌ر ئه‌وانی تر لا ئه‌چێت كه ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وی حه‌نبه‌لیه‌كانه، وه كۆمه‌ڵی سێیه‌میش له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه نوێژی حه‌ژن سوننه‌تێكی دوپات كراوه(مو‌ءكده)یه كه ئه‌مه‌ش ڕێڕه‌وی شافعیه‌كان و مالیكیه‌كانه. جا له سه‌ر موسڵمان پێویسته كه سوور بێ له سه‌ر ئاماده بوونی نوێژی جه‌ژنه‌كان و به تایبه‌ت كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن واجبه قسه‌كانیان به هێزتره، ئه‌گه‌ر موسڵمان پاساوێكی شه‌رعی نه‌بوو ئه‌وه نابێ و دروست نیه له خۆیه‌وه كه‌مته‌رخه‌می بكات و نه‌چێت بۆ نوێژی جه‌ژن ئه‌نا تاوانبار ئه‌بێ و خێر‌و پاداشتێكی ئێجگار زۆر له ده‌ست خۆی ئه‌دا. كاته‌كه‌ی له‌و كاته‌وه‌ی كه ڕۆژ به ئه‌ندازه‌ی ڕمێك به‌رز ده‌بێته‌وه دێته ده‌رێ تاكو رۆژ له نیوه لا ئه‌دات، ئه‌ویش بۆ جێژنی ڕه‌مه‌زان له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌وال و بۆ جێژنی قوربانیش له ده‌یه‌مین ڕۆژی مانكی ذی الحجه. شێوازی نوێژی جێژن نوێژی جێژن دوو ڕكاته به كۆڕای زانایان و هیچ ڕاجوداییه‌كی تێدا نیه، له هه‌موو ئه‌ڕكان و مه‌رج و سوننه‌ته‌كانی حوكمی نوێژه‌كانی دیكه‌ی هه‌یه‌و و نیه‌تی نوێژی جێژنی قوربان یان جێژنی ڕ‌ه‌مه‌زانی لێ دێنی. وه ده‌بێ له هه‌ر یه‌ك له‌و دوو ڕكاته‌شدا پێش خوێندنی فاتحه ته‌كبیر بكرێت، له ڕكاتی یه‌كه‌م حه‌وت جار‌و له ڕكاتی دووه‌م پێنج جار. عن عمرو بن شعيب عن أبيه عن جده ( أن النبي كبّر في عيد اثنتي عشرة تكبيرة سبعاً في الأولى وخمساً في الآخرة.. ) [رواه أحمد وابن ماجه. [پێغه‌مبه‌ر له جێژن‌دا دوانزه الله اكبر ی كردووه، حه‌وت له ڕكاتی یه‌كه‌مدا و پێنجیش له ڕكاته‌كه‌ی تردا [ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له جێژن‌دا دوانزه الله اكبر ی كردووه، حه‌وت له ڕكاتی یه‌كه‌مدا و پێنجیش له ڕكاته‌كه‌ی تردا ] چی ئه‌خوێنرێ له نوێژی جێژن‌دا عن عبيد الله بن عبدالله: أن عمر بن الخطاب سأل أبا واقد الليثي: ( ما كان يقرأ رسول الله في الأضحى والفطر؟ ) فقال: ( كان يقرأ فيهما بـ ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ و اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ ) [رواه مسلم].له عببدالله كوڕ‌ی عبدالله‌وه: كه عومه‌ری كوڕ‌ی خه‌تاب خوا لێی ڕازیبێ پرسیاری كرد له ئه‌بی واقدی له‌یثی، كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) چی ئه‌خوێند له قوربان و ڕه‌مه‌زاندا؟ وتی: پێغه‌مبه‌ر ئه‌و دوو سوره‌تی تیایا ئه‌خوێندن ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ و اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ مسلم ڕیوایه‌تی كردووه. وعن النعمان بن بشير: ( أن رسول الله كان يقرأ في العيدين ويوم الجمعة بـ سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى و هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ وربما اجتمعا في يوم واحد فيقرأ بهما ) [رواه النسائي وابن ماجه وعبدالرزاق وهو صحيح]. وه له نوعمانی كوڕ‌ی به‌شیره‌وه: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له جه‌ژنه‌كانی و ڕۆژی جومعه‌دا به سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى و هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ نوێژێ ده‌ست پێ ده‌كرد به په‌سه‌ند گرتنی خۆشتن و خۆ بۆنخۆشكردن و له به‌ر كردنی جوانترینی جل و به‌رگ قال ابن القيم: ( كان يلبس لهما أجمل ثيابه وكان له حلة يلبسها للعيدين والجمعة. وكان ابن عمر رضي الله عنهما يغتسل للعيدين ) [أخرجه ابن أبي شيبة وعبدالرزاق(٣/٣٠٩ ) بأسانید صحيحة]. ئیبنول قه‌یم ده‌ڵێت: [پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ دوو جێژنه‌كان جوانترینی جل و به‌رگه‌كانی له به‌ر ده‌كردو جل و به‌رگێكی هه‌بوو كه بۆ جێژنه‌كانی و ڕۆژی جومعه له به‌ری ده‌كرد، وه ئیبن عومه‌ریش خوا لێی ڕازیبێ خۆی ئه‌شۆری بۆ جێژنه‌كان] ئیمامی نه‌وه‌وی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ: [زانایان هه‌موو ڕێك كه‌وتوون له سه‌ر باشی و په‌سه‌ندی خۆ شۆردن بۆ نوێژی جه‌ژن] كاته‌كه‌شی پێش ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌یه له ماڵ به‌ره‌و نوێژ. خواردن له پێش ده‌رچوون له ماڵ بۆ نوێژ سوننه‌ته پێش ئه‌وه‌ی له ماڵ ده‌ربچیت بۆ نوێژی جێژن شتێك خواردن بخوێت و باش وایه كه خورما بێ ئه‌گه‌ر هه‌بوو ئه‌گه‌ر نا هه‌رچیه‌كی دیكه بێ ده‌بێ. قال أنس رضي الله عنه: ( كان النبي لا يغدو يوم الفطر حتى يأكل تمرات ويأكلهن وتراً.. ) [رواه البخاري]. ئه‌نه‌س خوای لێ ڕازبێ ده‌فه‌رموێ: [ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له ماڵ نه‌ئه‌چووه ده‌رێ له ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زاندا تاكو چه‌ند خورمایه‌كی نه‌خواردایه‌و به تاكیش ده‌یخواردن]. ده‌رچوونه ده‌ره‌وه بۆ شوێنه فراوان و گشتیه‌كان سوننه‌ته نوێژه‌كانی جێژن له ده‌ره‌وه‌ی شار‌و له شوێنی گشتی و وه‌ك گۆڕه‌پانێك یان شوێنانێكی دیكه بێ ئه‌گه‌ر كرا، تاكو زۆرترینی ڕێژه‌ی موسڵمانان كۆ ببنه‌وه‌و به یه‌كه‌وه ئه‌و دروشمه به‌رز ڕابگرن. عن أبي سعيد الخدري قال: ( كان رسول الله يخرج يوم الفطر والأضحى إلى المصلى.. ) [رواه البخاري]. [پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان و قورباندا ده‌چووه ده‌رێ بۆ شوێنی نوێژ..] ده‌رچوونی ئافره‌تان و مناڵان و ئافره‌تانی حه‌یز دار پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی داوه به ده‌رچوونی ئافره‌تان و مناڵان و ته‌نانه‌ت ئافره‌تانی حه‌یزداریش بڕۆنه ده‌ره‌وه بۆ نوێژی جێژن، به‌ڵام به نیسبه‌ت ئافره‌تانی خاوه‌ن حه‌یزه‌وه ئه‌وه له مزگه‌وت و شوێنی نوێژ دور ڕا ئه‌گیرێن. عن أم عطية قالت: ( أُمرنا أن نخرج العواتق والحيض في العيدين يشهدان الخير ودعوة المسلمين، ويعتزل الحُيّض المصلى ) [متفق عليه]. [فه‌رمانمان پێ درابوو كه ئافره‌تانی تازه پێگه‌یشتوو (نزیك به گه‌یشتن به حه‌یز، یان هاتۆتی كه شو بكات، یان ئافره‌تێكی خاوه‌ن ڕێزه لای كه‌س و كاری..) و ئافره‌تانی خاوه‌ن حه‌یز له جێژنه‌كاندا بكه‌ینه ده‌ره‌وه، تا ئاماده‌ی خێر‌و بانگه‌شه‌ی موسڵمانان ببن، وه حه‌یزداره‌كانیش له شوێنی نوێژ دور ئه‌كه‌وتنه‌وه] هه‌روه‌ها له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر : [وجب الخروج على كل ذات نطاق في العيدين ]رواه أحمد بسند صحيح. چونه دره‌وه (بۆ جێژن) پێویسته له سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه خاوه‌ن نیتاق و پشتێن بێ] پێچه‌وانه‌كردنی ڕێگه له ئاداب و سوننه‌ته‌كانی جێژن ئه‌وه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی ڕێگه‌كه بكه‌یت، واته به كام ڕێگه‌دا ڕۆشتی به‌ره‌و نوێژی جێژن به هه‌مان ڕێگه‌دا نه‌گه‌ڕێیته‌وه، به‌ڵكو به ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌ویش له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر عن جابر قال: كان النبي إذا كان يوم عيد خالف الطريق [رواه البخاري] [ پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕۆژی جێژن‌دا پێچه‌وانه‌ی ڕێگه‌ی ئه‌كرد ] واته له‌و ڕێگه‌یه‌وه كه ئه‌ڕۆشت و دوای ته‌واو بونی نوێژی جێژن به ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵ. نه بانگ و نه ئیقامه‌ت و نه وتنی "الصلاةجامعة نوێژی جێژن له پێش نوێژه‌كه‌دا نه بانگ وتنی هه‌یه‌و نه ئیقامه‌تی نوێژ‌و نه وتنی -الصلاه جامعه-ش، عن جابر بن سمرة قال: صليت مع رسول الله العيدين غير مرة ولا مرتين بغير أذان ولاإقامة [رواه مسلم [نه جارێك و نه دوو جار نوێژم له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا كردووه به بێ بانگ و ئیقامه]. ابن القیم ده‌فه‌رموێ: [كاتێ پێغه‌مبه‌ر بگه‌یشتایه‌ته شوێنی نوێژه‌كه به بێ بانگ و ئیقامه‌ت و وتنی الصلاه جامعه نوێژی ئه‌كرد، وه له سوننه‌تیشه كه هیچ كام له‌مانه نه‌كرێ]. نه له پێش نوێژی جێژن‌دا نوێژ هه‌یه‌و نه له پاشیشدا هیچ نوێژێكی سوننه‌ت له پێش نوێژی جه‌ژن و له پاشیدا نیه، وه‌ك له ئیبن عه‌باسه‌وه خوا لێی ڕازیبێ ده‌فه‌رموێ: [خرج رسول الله يوم عيد فصلى ركعتين لم يصل قبلهما ولا بعدهما] سنن ابی داوود [ پێغه‌مبه‌ر چووه ده‌ره‌وه له ڕۆژی جێژن‌دا و دوو ڕكات نوێژی كرد، نه له پێشه‌وه‌و نه له پاشه‌وه‌ی نوێژی نه‌كرد] ئه‌مه ئه‌گه‌ر له شوێنی گشتی و یان گۆڕه‌پانێكدا نوێژی جێژن كرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مزگه‌وتا بوو ئه‌وا هه‌ر كات چویته ناو مزگه‌وته‌وه دو ڕكات نوێژی سه‌لامكردنی مزگه‌وت ده‌توانرێ بكرێ. ته‌كبیر له جێژن‌دا سوننه‌تێكی گه‌وره‌یه ته‌كبیر كردن له ڕۆژانی جێژن و یه‌كێكه له دروشمه گه‌وره‌كانی جێژن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : وَاذْكُرُواْ اللّهَ فِي أَيَّامٍ مَّعْدُودَاتٍ ده‌بێ موسڵمان له‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانی ده‌بێته جێژن ده‌ست بكات به ته‌كبیر (الله اكبر) له ماڵه‌وه، له ڕێگه، له مزگه‌وت، له سه‌ر جاده، له هه‌ر شوێنێك بویت، هه‌روه‌ك له ڕێگه‌ی چونیدا بۆ مزگه‌وت یان شوێنی تری نوێژی جێژن، وه پاش گه‌شتنیش به مزگه‌وت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بی له ته‌كبیر تاكو ئیمام ده‌ست ئه‌كات به نوێژی جێژن. به‌ڵام له جێژنی قورباندا له نوێژی به‌یانی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌وه ده‌ست ئه‌كرێ به ته‌كبیر و به‌رده‌وام له دوای هه‌موو نوێژێك ته‌كبیر ده‌كرێ تاكو نوێژی عه‌سری كۆتایین ڕۆژانی ته‌شریق(ڕۆژانی دوای ڕۆژی جێژن). المفصل ١/٣١٠ زۆر وتنی ته‌كبیر له جێژن‌دا سوننه‌ته ڕۆژانی جێژن زۆر تیایاندا ته‌كبیر بكرێت و دروشمی جێژن به پیرۆزی و به‌رده‌وامی ڕابگیرێت، خوای متعال ده‌فه‌رموێ: وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ [البقرة:١٨٥]. هه‌روها هاتووه كه ئیبن مه‌سعود خوا لێی ڕازیبێ له ڕۆژانی ته‌شریقدا ته‌كبیری ئه‌كرد: أنه كان يكبّر أيام التشريق: الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله، والله أكبر الله أكبر ولله الحمد هه‌روه‌ها ڕیوایاتی تر له هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتوانه‌وه هاتووه كه ئه‌و ڕۆژانه‌ی جێژن و پاش جێژن و ته‌كبیریان تیا كردووه‌و دروشمی جێژنیان به گه‌وره‌یی ڕاگرتووه. شێوازی ته‌كبیر شێوه‌ی یه‌كه‌م: الله اكبر، الله اكبر، لا اله الا ا لله، و الله اكبر، الله اكبر، و لله الحمد. المفصل ١/٣١٠ شێوه‌ی دووه‌م: الله اكبر كبيرا، الله اكبر كبيرا الله اكبر و اجل، الله اكبر و لله الحمد. الاروا‌ء ٣/١٢٦ وتاری جێژن له پاش نوێژه‌كه‌وه‌یه وتاری جێژن له پاش نوێژه‌كه‌وه‌یه ده‌بێ وتاری جێژن له پاش نوێژی جێژنه‌وه بێ و نابێ پێش نوێژ وتاره بخوێنرێته‌وه. عن ابن عمر قال: كان رسول الله وأبو بكر وعمر رضي الله عنهما يصلون العيدين قبل الخطبة [رواه البخاري]. [پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌بو به‌كرو عومه‌ر خوا لێیان ڕازیبێ نوێژی جێژنه‌كانیان ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی وتار بخوێننه‌وه]. وتاری جێژن پاش ته‌واو بونی ئیمام له نوێژی جێژن هه‌ڵئه‌سێت به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو وتاری جێژن، وه له نێوانیاندا دانیشتنێكی سووك دائه‌نیشێت. شێوازی ئه‌و دوو وتاره‌ش وه‌ك وتاری هه‌ینی وایه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه له یه‌كه‌میاندا به نۆ جار الله اكبر ی یه‌ك به دوای یه‌كدا ده‌ست پێ ده‌كات و له دووه‌میشدا به حه‌وت جار. پێرۆزبایی كردن به جێژن له ئاداب و ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی جێژن پیرۆزبایی كردنی موسڵمانانه له یه‌كتر به بۆنه‌ی جێژنه‌وه‌و ده‌ربڕینی خوشی و شادیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به یه‌كتر بڵێن: جێژنتان پیرۆز، خوا له ئێمه‌ش و ئێوه‌شی وه‌رگرێت وه هه‌روه‌ها. عن جبير بن نفير قال: كان أصحاب رسول الله إذا التقوا في يوم العيد يقول بعضهم لبعض: تقبل الله منا ومنك الفتح ٢/٤٤٦ . [هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر له ڕۆژی جێژن‌دا به یه‌كتر بگه‌شتنایه هه‌ندێكیان به‌وی تریان ده‌گوت: خوا له ئێمه‌ش و ئێوه‌شی وه‌رگرێ]. گاڵته و گه‌پی ڕێپێدراو له جێژنه‌كاندا جێژن مایه‌ی ده‌ربڕینی خۆشی و شادیه له نێو موسڵماناندا، بۆیه گاڵته‌و گه‌پ و جۆره‌كانی یاری و خۆشی له سنوری شه‌رعیدا ڕێی پێ دراوه‌و كارێكی په‌سه‌نده. قالت عائشة: إن الحبشة كانوا يلعبون عند رسول الله إذا التقوا في يوم عيد فاطلعت من فوق عاتقه فطأطأ لي منكبيه فجعلت أنظر إليهم من فوق عاتقه حتى شبعت ثم انصرفت [رواه الشيخان وأحمد. [ عائشه خوا ڵێی ڕازیبێ ده‌فه‌رموێ: حه‌به‌شیه‌كان كاتێ له ڕۆژی جێژن به یه‌ك بگه‌شتنایه له كن پێغه‌مبه‌ری خوادا یاریی و گه‌مه‌یان ده‌كرد، له پشت شانی پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌رم به‌رز ده‌كرده‌وه ئه‌ویش شانی بۆ خوار كردمه‌وه تا وام لێ هات له سه‌ر شانیه‌وه سه‌یرم ئه‌كردن تا تێر بووم له سه‌یركردنیاو ئه‌و كات ڕۆشتم]. وریابه!! براو خوشكی ئیماندار وریا‌و ئاگادار به له‌و كاره مونكه‌رو ناشه‌رعیانه‌ی له جێژن‌دا ده‌كرێن و خۆتیانی لێ به دور بكه، له‌وانه: ١.ته‌كبیری به كۆمه‌ڵ و یه‌ك ده‌نگ، یان وتنه‌وه‌ی له دوای كه‌سێك و بۆ ستاندنه‌وه‌ی. ٢.یاری و گه‌مه كردن له ڕۆژانی جێژن به شتانێك كه ناشه‌رعین و حه‌رامن، وه‌ك گوێگرتن له گۆرانی و مۆسیقا، سه‌یركردنی فلیمی بێ سوود، تێكه‌ڵاوی ژنان و پیاوان كه مه‌حره‌م نین به یه‌ك، زۆرێكی تریش له كاری ناشه‌رعی كه له جێژنه‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن و چاوپۆشیان لێ ده‌كرێ. ٣.ئیسراف كردن و زیاده ڕه‌وی كردن له شتانێك كه پێویست ناكات و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تیا نیه، له خواردن و خواردن و شتانی دیكه، خوای متعال ده‌فه‌رموێ: وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ الأنعام: ١٤١. ٤.كردنی نینۆك و لابردنی موو پێش قوربانی بۆ كه‌سێك نیه‌تی هێناوه قوربانی بكات، چونكه پێغه‌مبه‌ر نه‌هی له‌وه كردووه. ٥.كۆبونه‌وه له ماڵێ كه‌سێك كه تازه كه‌سكێ مردبێ و تازه كردنه‌وه‌ی ماته‌میه‌كه له سه‌ری، هه‌روه‌ها ڕۆشتن بۆ سه‌رقه‌بران و سه‌ردانی مردووه‌كان له ڕۆژی جێژن‌دا به تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان كه جڵه‌وگیریان لێ كراوه سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها چوون بۆ سه‌ر مه‌زار و گۆڕی كه‌سانی پیاوچاك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان. ٦.خۆ لێچواندن و خۆ شێواندن به بێ باوه‌ڕان و كافران له ڕۆژی جێژن‌دا. ٧.چوون بۆ سینه‌مان قاوه‌خانه‌كان و جگه‌ره خواردن و به هه‌ند نه‌گرتنی كاره ناشه‌رعیه‌كان به پاساوی ئه‌وه‌ی كه جێژنه و ئاسایییه. له كۆتاییدا براو خوشكی باوه‌ڕدارم، له‌بیرت نه‌چێت له ڕۆژانی جێژن‌دا سوور به له سه‌ر چاكه كردن، گه‌یاندنی به‌زه‌یی، سه‌ردانی خزم و كه‌س و كار، واز هێنان له ڕق و كینه‌و خه‌شم و دوبه‌ره‌كی، دڵی خۆت له تاوان ده‌رونیه‌كان و به‌رچاوه‌كانیش پاك بكه‌ره‌وه، فه‌رمان بده به چاكه‌و جڵه‌وگیری خراپه بكه، سۆز‌و به‌زه‌یی بنوێنه به هه‌ژاران و ده‌سكورتان و هه‌تیوان و هه‌وڵ بده خۆش و شادی بخه دڵیانه‌وه. له خوا ده‌پاڕێینه‌وه كه شاره‌زامان بكات له ئاینه‌كه‌ی و نزیكمان بكاته‌وه له خۆی و به‌ر خوڕه‌مه‌ی بارانی ڕه‌حم و به‌زه‌یی و لێبورده‌ییی خۆیمان بخات. وصلى الله و سلم على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه وسلم.