حوكمی ئاهه‌نگگێڕان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان.! دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالی وه‌رگێڕان: صلاح ستار الحمد لله رب العالمين، الرحمن الرحيم، مالك يوم الدين، وصلى الله وسلم وبارك على خير خلقه محمد الأمين، وعلى آله وصحبه الطيبين الطاهرين پێشه‌كی: ئه‌مڕۆ موسڵمانان گێرۆده‌ی خراپه‌یه‌كی گه‌وره و ده‌ردێكی ناهه‌موار بوون، ئه‌ویش هاتنه‌ناوی هه‌ندێ له كافر و بێباوه‌رِان بۆ وڵاَته‌كانیان و مانه‌وه‌یان تیایدا، خۆلێكچواندنی موسڵمانان پێیان، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵیان و هه‌وڵدان بۆ نزیكبوونه‌وه لێیان، پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و پاڵپشتی بۆیان، ئه‌مانه‌ش كه زیاتر له بۆنه و ئاهه‌نگ و جێژنه‌كانیاندا به‌ده‌ر ده‌كه‌ون و دێنه به‌ر چاو. له به‌ر ئه‌وه ڕوِونكردنه‌وه‌ی مانای ئه‌و جه‌ژنه كارێكی پێویست و واجبه و مه‌ترسیی ئاهه‌نگگێڕِان به‌و جه‌ژنه و دڵخۆشبوون و ڕِووگه‌شی پێی تاوانێكی گه‌وره‌یه. تاكوو ڕوون بێته‌وه كه چ مه‌ترسییه‌كی بیروباوه‌ِڕی ڕوو ده‌كاته موسوڵمانان له كاتێك بێ‌ئاگان و به خۆیان نازانن، لێره‌دا باسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به هۆكار و چۆنێتی جه‌ژنی بێباوه‌ڕان كراوه به‌تایبه‌ت خاوه‌نانی كتێب (أهل الكتاب) له‌گه‌ڵ هێنان و باسكردنی قسه‌ی زانایان و شاره‌زایان له قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌رامبوونیدا و ئاگادار و وریاكردنه‌وه‌ی موسڵمانان به‌به‌شدارینه‌كردن و ئاهه‌نگنه‌گێڕِان به‌و جه‌ژنه و به‌پیره‌وه نه‌چوونی. كۆمه‌ڵی ئه‌حكام و فه‌رمانی شه‌رعی له‌مه‌ِڕ جه‌ژنی بێباوه‌ِڕان ڕوون كراوه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌ی شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ری خراونه‌ته ڕوو. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ١- مانای جه‌ژن: به‌ڵگه نه‌ویسته كه هه‌موو قسه‌یه‌ك یان بابه‌تێك پاڵنه‌رێك و پێویستیه‌ك هه‌یه بۆ باسكردن و هێنانه ڕووی، ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین و شاره‌زانین و لای كه‌سمان شاراوه نیه، كه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جێژنێك به‌ڵكو دوو جێژن له جێژنه‌كانی بێ باوه‌رِان دێته پێشێ و تیایدا ئه‌نجام ئه‌درێن و ئاهه‌نگیان بۆ ئه‌گێرِدرێت، وه‌ك دیاریشه‌و له سه‌ری رِاهاتوون بێ باوه‌رِان جه‌ژنه‌كانی خۆیان له ولاَتانی ئیسلامدا له بنكه‌و دامه‌زاراوه‌و شوێنه تایبه‌تیه‌كانی خۆیاندا به ئاشكرا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. وه‌ك هه‌روه‌ها ڕاشهاتوین كه موسڵمانه‌كان تیایاندایه هاوبه‌شیان ده‌كه‌ن و ئاماده ده‌بن له گه‌ڵیانداو شاهیدیو ئاماده‌بونی له‌و درۆ‌و تاوانه گه‌وره‌دا ئه‌سه‌لمێنن، وه كۆمه‌ڵه كار‌و كرده‌وه‌یه‌كیان لێوه ده‌ر ئه‌چێت و ئه‌نجامی ئه‌كه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك شایه‌ن نیه به كه‌سێك كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناسیبێت و خۆی به موسڵمان بزانێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك خوا رِێرِۆشنی كردبێت بۆ گرتنه به‌ری رِێی رِاست و پێچه‌وانه‌ی غه‌زه‌ب لێگیراوان و گومرِاو سه‌ر لێ شێواوان، لادان و لاپه‌رِبون له رِێگه‌ی هاوه‌لاَنی دۆزه‌خ، له به‌ر ئه‌وه ویستمان كه ئه‌م بابه‌ته عوزرو پاساوێك بێت لای خوا و به گه‌یاندنی هه‌ق و رِاستی سه‌باره‌ت به‌و جه‌ژنه‌و به‌شداری كردن تیایدا‌و دڵخۆش بوون پێی بۆ گشتی موسڵمانان و هه‌ر كه‌سێكی كه بێ ئاگایه‌و حوكمی به‌شداری كردن له‌و جه‌ژنانه‌شاره‌زا نیه، وه ئاگاداری و ترسێنه‌رێكیش بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره خراپ و تاوانه گه‌وره‌یه ئه‌كه‌ن و گوێ به سه‌ره‌نجامه خراپ و له ناوبه‌ره‌كه‌ی ناده‌ن كه له دنیا پاشكۆیی و زه‌لیلیه له ڕووی بێ باوه‌ڕانداو له دواڕۆژیشدا غه‌زه‌ب و لێ ڕه‌نجانی په‌روه‌ردگاره بۆیان. ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و جۆره جه‌ژن و ئاهه‌نگ و بۆنانه له گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا ساز ده‌كه‌ن و خۆشیان له گه‌ڵ ده‌گێڕن و به‌شداریان ده‌كه‌ن: یان ئه‌وه‌ته كه كافرو بێ باوه‌رِن و پابه‌ند نین به‌وه‌ی خوا فه‌رمانی پێ داوه‌و هیچ مه‌به‌ستیان نیه، وه به تایبه‌ت له ولاَتی ئیسلامدا. وه یان له بێ ئاگاییدان و نازانن، واتێ تێ گه‌یشتوون كه ئه‌مه كارێكی ناِڕ‌ه‌وان نیه‌و ده‌كرێ به‌شدارێ جه‌ژن ئاهه‌نگه‌كانیان بكرێ، ئه‌مانه‌ش پێویسته به جوانی ناڕ‌وابوونی ئه‌و جۆره كارانه‌یان بۆ ڕوون بكرێته‌وه تاكو بزانن و فێرببن كه حوكم و فه‌رمانی خوا چیه و خوایان یاد بخرێته‌وه له‌وه‌ی كه خوا فه‌رمانی پێ داوه‌و شه‌رعی ئیسلام رِێی پێ داوه. وه یان ملهوِرِو ملنه‌ده‌رن وه‌ك له هه‌ندێ له‌وانه‌دا كه خۆ وه پاڵ ئیسلام ده‌ده‌ن، به‌لاَم ئینكاری ئه‌كه‌ن و ملناده‌ن و هه‌ر سوورن له سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره خراپه‌و به‌شداری كردن تیایدا‌و ئاهه‌نگ گێرِان بۆی. جا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزه بێت و خه‌ڵكی ئاهه‌نگ به‌و خراپه‌یه‌وه بگێرِن ئاگاداری‌و ترساندنێكه بۆ ئه‌وانه كه بزانن ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك لێ ناگه‌رِێین و رِێگه ناده‌ین ئه‌و خراپه‌یه رِابورێپت به سه‌رماندا و هه‌روا بێ ده‌نگ بین و ڕوونی نه‌كه‌ینه‌وه‌و موسڵمانان هان نه‌ده‌ین بۆ واز لێ هێنانی، وه ئه‌گه‌ر هاتو ئێمه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵساین ئه‌وه -به یارمه‌تی خوا- ڕوو نادات، وه با بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سالاَنی ڕابوردو له بێ ئاگایی و ملهورِی و شوێنكه‌وتنی بێ باوه‌رِاندا كراوه سه‌باره‌ت به‌م جه‌ژنه، ئه‌وه له‌مساڵدا رِونادات و دوباره نابێته‌وه به یارمه‌تی خوا زروف و بارودۆخه‌كه هه‌رچۆنێك بێت، به ته‌واوی ده‌بێ هۆشداری بده‌ینه میلله‌تی موسڵمانی خۆمان كه پاشكۆیی گه‌لانی تر‌و ئاهه‌نگ گێڕان به جێژن و ئاهه‌نگی بێ باوه‌ڕانه‌وه به تایبه‌ت جه‌ژنه ئاینیه‌كانیان چ مه‌ترسی و كاریگه‌ریه‌كی خراپ و ڕۆخێنه‌ری هه‌یه له سه‌ر بیروباوه‌ڕو كیان و بوونمان، ئێمه به هه‌ر هۆكارێك بێت له هۆكاره شه‌رعی و رِێپێدراوه‌كان ناهێڵێن ئه‌م كاره ئه‌نجام بدرێت و ئه‌م خراپه‌و تاوانه له ناو موسڵماناندا بلاَو بێته‌وه، وه له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌دا هه‌ندێ چاره‌سه‌رو هۆكار ئه‌خه‌ینه رِوو بۆ به‌ره‌و رِوبونه‌وه‌ی ئه‌م كاره ناپه‌سه‌ندو ناشه‌رعیه (ان شا‌ء الله). جا ئا ئه‌مه بوو ویستمان كه خه‌ڵكی لێ به ئاگا بێنیته‌وه‌و وریایان بكه‌ینه‌وه له مه‌ترسی و خراپه‌كاری ئه‌م ئاهه‌نگه هۆشداریان بده‌ینێ، حه‌زیش ئه‌كه‌م كه هه‌ر كه‌سێك له ئێمه ئه‌م كاره‌ی به سه‌ردا ڕانه‌بورێت بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت و حوكمی شه‌رعی له باره‌یه‌وه بزانێت، چونكه ئه‌مه خراپه‌یه‌كی ڕوون ئاشكرایه، تاوانێكی گه‌وره‌یه، ئه‌ركی شه‌رشانی هه‌ر یه‌كه له ئێمه به‌ره‌نگار بونه‌وه‌و نه‌هێشتنیه‌تی هه‌ر كه‌س له شوێنی خۆی و به پێی توانای خۆی، هه‌ر كه‌س به پێی به‌رپرسیارێتی خۆی، خوای گه‌وره‌ش --سبحانه‌وتعالی- پرسیار له هه‌ر یه‌كه‌مان ئه‌كات له‌وه‌ی كه زانیویه‌تی و شاره‌زای بووه به‌لاَم نه‌یوتووه‌و كاری پێ نه‌كردووه، له‌وه‌ی كه گوێبستی بووه‌و به‌ر گۆێی كه‌وتووه له ئاینی خوا‌و نه‌یگه‌یاندووه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به جێ نه‌هێناوه. جا كاتێك سه‌باره‌ت به حوكمی جه‌ژنی بێ باوه‌رِان ئه‌دوێن و قسه ئه‌كه‌ین، ئه‌وه یه‌كه‌م شتێك كه پێویسته ئاگاداری بین ئه‌وه‌یه كه بزانین مانای جه‌ژن چیه؟ شێخی ئیسلام ابن تیمیه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له كتێبه‌كه‌یدا اقتضا‌ء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم باسی له‌مه كردووه، وه چه‌ند حوكم و فه‌مانێكی گه‌وره‌ی تری باسكردووه كه هه‌ندێكیان باس ئه‌كه‌ین و ئه‌یانخه‌ینه ڕوو( ان شا‌ء الله)، پێش هه‌موو شتێك رِاسپێریمان بۆ هه‌موو باوه‌رِدارێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كتێبه به‌نرخ و نایابه ده‌ست بخات و بیخوێنێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و به‌رگه‌ی كه برای به‌رێزمان دكتۆر ناصر العقل لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها بگه‌رِێنه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه پێشه‌وا ابن القیم رِهحمهتی خوای لێبێ نوسیونی و باسی لێوه كردوون له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی( أحكام أهل الذمة) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه زانایان له بواره جیاجیاكانی فیقهدا له چه‌نده‌ها بابه‌ت و كتێبی زۆردا باسیان كردووه، تاكو موسڵمان به‌رچاو رۆشن و ئاگادار بێت به جه‌ژن و ئه‌حكامه‌كانی جه‌ژنی بێ باوه‌رِان و له سه‌ر هۆشداری و به‌رچاورِۆشنی هه‌نگاو بنێ، له‌وانه‌ش كه شێخی ئیسلام له كۆتایی به‌شی بیست و پێنجی مجموع الفتاوىدا پوخته‌ی كردووه. ئه‌ڵێم: شێخی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ پێناسه‌ی جه‌ژن ئه‌كات و ئه‌ڵێت:" العيد اسم جنس يدخل فيه كل يوم أو مكان له‌م- أي للكفار- فيه اجتماع، وكل عمل يحدثونه في هذه الأمكنة والأزمنة" جه‌ژن ناوی رِه‌گه‌زه‌و هه‌ر رِۆژێك یان شوێنێكێ بێ باوه‌ران ئه‌چێته ژێر پێناسه‌یه‌وه كه تیایا كۆ ببنه‌وه، وه هه‌ر كارێك بیكه‌ن و دایبهێنن له‌م شوێن و كاتانه‌دا". كه‌واته: جه‌ژن ناوی رِه‌گه‌زه‌و هه‌ر رِۆژێك یان هه‌ر شوێنێك ئه‌گرێته‌وه كه بێ باوه‌رِان تیایدا كۆببنه‌وه‌و باس له شتێك له تایبه‌تمه‌ندی ئاینه‌كه‌یانی تیا بكه‌ن، وه ئه‌و نه‌هی و قه‌ده‌غه‌یه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌و هاتووه هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها حه‌ریمی جه‌ژنیش ئه‌گرێته‌وه. ئه‌ڵێت: " وكذلك حريم العيد، وهو: ما قبله وما بعده من الأيام التي يحدثون فيها أشياء لأجله، أو ما حوله من الأمكنة:وه هه‌روه‌ها حه‌رمی جه‌ژنیش، ئه‌ویش: ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه له پێش و پاشی جه‌ژندا قسه‌و باسی له سه‌ر ئه‌كه‌ن و خۆی بۆ ئاماده ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وشوێنانه‌ی به چوارده‌وری ئه‌و شوێنه‌ن كه جه‌ژنه‌كه‌ی تیا ئه‌گێڕان" جا ئه‌وه هه‌ر چۆن ئه‌و شوێنه ئه‌گرێته‌وه كه جه‌ژنه‌كه‌ی تیا ئه‌كه‌ن؛ ئه‌و شوێنانه‌ش ئه‌گرێته‌وه كه به ده‌وری ئه‌وه‌وه‌ن ئه‌بنه حه‌ریمێك و پۆشاك و په‌رژینێك بۆی، قه‌ده‌غه‌كردن له‌و جه‌ژنه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش ئه‌گرێته‌وه كه به هۆی ئه‌و جه‌ژنه‌وه ئه‌كرێن و ئه‌نجام ئه‌درێن له پێش یان پاشی جه‌ژن. نمونه‌ش له سه‌ر ئه‌مه: پێرۆز بایی لێ‌كردن و دیاری بۆ بردن و خواردن پێ دان، یان هه‌ر شتێكی دیكه، جه‌ژن هه‌موو ئه‌م كارانه‌وه ئه‌م مانایانه له خۆی ئه‌گرێت، وه ئه‌ڵێت- شێخی ئیسلام-: " وأعياد الكفار كثيرة:واته وه جه‌ژنه‌كانی بێ باوه‌رِان زۆرن" كه ئه‌مه‌ش رِاستیه‌كه، ئێمه له ولاَتانی خۆماندا چه‌نده‌ها جۆر له كافرو بێ باوه‌رِان ده‌بینین، له چه‌نده‌ها ئاین و په‌یرِه‌وی جیا جیا، با بزانین كه هه‌روه‌ك رِهحمهتی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ: جه‌ژنه‌كانی بێ باوه‌رِان زۆر‌و جیاجیان له چه‌نده‌ها میلله‌ت و چین و توێژ‌و ئاینن، له سه‌ر موسڵمان پێویست نیه بگه‌رَێ به دوایانداو بزانێ چه‌ندن و چۆنن و چی و چین، به‌ڵكو به‌سیه‌تی كه بزانێت كام كارێك له كاره‌كانیان وه‌ك جه‌چن بۆی ئه‌ڕوانن، وه له كام رِۆژدایه‌و له چ شوێنێكدا ئه‌نجام ئه‌درێت و ئاهه‌نگی بۆ ئه‌گێرِدرێت ئه‌و لێی دور بكه‌وێته‌وه و به‌شداریان نه‌كات. ئێمه له ولاَتانی خۆمان به نموونه خاوه‌نانی كتێب- أهل الكتاب-مان هه‌ن-به تایبه‌ت گاوره‌كان-ئاهه‌نگ له جه‌ژنی له دایك بوون و سه‌ری ساڵدا ئه‌گێرِن، هه‌روه‌ها ئه‌بیننی كه بوزیه‌كان و هیندۆسه‌كان و هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی جه‌ژنی خۆیان هه‌یه‌و ئاهه‌نگی بۆ ئه‌گێرِن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: إن لكل قوم عیداً : به ڕاستی بۆ هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێك هه‌یه} ئه‌مه بنه‌مایه‌كه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌یك له سه‌ر رِاهێناوه‌و خۆرِسكی كردوون له سه‌ری، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك جه‌ژنێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. جه‌ژنه‌كان زۆر‌و جیاجیا‌و هه‌مه چه‌شنه‌ن، وه له سه‌ر موسڵمان پێویسته كه شوێنه‌كانیان بزانێت ئه‌گه‌ر جه‌ژنانێك بوون په‌یوه‌ندیان به شوێنه‌وه هه‌بوو، یان كاته‌كانیان بزانێت ئه‌گه كاتی بوون و به كاتێكی تایبه‌ته‌وه په‌یوه‌ست بوون، تا ئاگاداریان بێت و لێیان دور بكه‌وێته‌وه، دور بكه‌وێته له‌و كارانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كردووه له سه‌ری و نزیكیان نه‌بێته‌وه وه‌ك له داهاتودا به درێژی له باره‌یه‌وه ده‌دوێین(ان شا‌ء الله). [pagebreak] ٢- كاری موسوڵمان له ڕِۆژی جه‌ژنی بێباوه‌ڕاندا بنه‌ماو پیوه‌رو ڕاگر چیه له جه‌ژن و جگه له جه‌ژنیشدا، وه چی له سه‌ر باوه‌رِدار پێویسته بیكات به‌رامبه‌ر به‌م كارانه به تایبه‌ت له ڕۆژانی جه‌ژنی بێ باوه‌ڕاندا؟ پێوه‌ر چیه بۆ موسڵمان له‌م رِۆژه له رِۆژه‌كانی جه‌ژن؟ شێخی ئیسلام ده‌فه‌رموێت: " الضابط ألاَّ يحدث فيه أمر أصلاً: پێوه‌ر بنه‌ماو رِێكخه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌و رِۆژه‌دا به هیچ شێوه‌یه هیچ كارێكی تیا نه‌كات " له سه‌ر هیچ كارێكی ئه‌وانه قسه‌و گفتۆگۆ نه‌كات له‌و رِۆژه‌دا كه جێژنی ئه‌وانی تیایه، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رتاپای رِۆژه‌كانی تر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێی برِوانێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی تیا ڕو نه‌درابێت و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌ر ئاهه‌نگیشیان نه‌گێرِِابێت بۆی، ئا به‌و شێوه‌یه ئه‌كرێت پێچه‌وانه‌ی بكرێت. وه هه‌ندێ له زانایان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه پێویست و واجبه پێچه‌وانه‌یان بكرێت، وه (ان شا‌ء الله) به‌ڵگه‌كانیان ده‌خه‌ینه رِوو. هه‌ندێكیش له زانایان رِۆژووی ئه‌و رِۆژه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌و له سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه پێویسته موسڵمان له‌و شه‌وه‌ی كه بۆ به‌یانی جه‌ژنیانه نیه‌تی رِۆژوو بێنێت و ئه‌و رِۆژه به رۆژوو بێت، جا ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌سڵی سه‌رپێچیه‌كه‌ی كردووه كه شه‌رعی و رِێپێدراوه ده‌ڵێ: له سه‌رپێچی و پێچه‌وانه كردنی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له‌و رِۆژه‌دا دڵخۆشن و ئه‌خۆن و ئه‌خۆنه‌وه‌و خه‌ریكی گاڵته‌و گه‌پ و ڕابواردنن، وه‌ك كه زانراو ئاشكرایه‌و دروست نیه باسكردن و خۆ خه‌ریك كردن پێیه‌وه، ئه‌ڵێن: موسڵمان له‌و رِۆژه‌دا به رِۆژوو ئه‌بێت و خۆی ئه‌گرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه‌ش، ئیتر به‌وه پێچه‌وانه‌كه به جێ دێت. وه هه‌ندێ له زانایان ده‌فه‌رموون: له رِۆژی جه‌ژنی ئه‌وانه‌دا نابێت به رِۆژوو بین ئه‌ویش نه‌وه‌ك بكه‌وینه مه‌ترسی به گه‌وره‌گرتنی ئه‌و رِۆژه، چونكه رِه‌نگه یه‌كێك وا گومان به‌رێت كه بۆیه له‌و رِۆژه‌دا به رِۆژووه له به‌ر به گه‌وره‌گرتن و رِێزلێنانیه‌تی بۆی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان رِێزی لێ ئه‌گرن و به گه‌وره‌ی ئه‌گرن به خواردن و خواردنه‌وه‌و گاڵته‌و گه‌پ، ئه‌میش رِێزی لێ ئه‌گرێت به‌وه‌ی كه به رِۆژووه تیایدا‌و خۆی ئه‌گرێته‌وه. كه ئه‌مه-واته به رِۆژوو نه‌بوونه‌كه-دیارترو به‌رچاوتر و ڕای دروست له سه‌ر ئه‌مه دامه‌زراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه باوه‌رِدار له‌و رِۆژه‌دا هیچ كارێك ناكات و خۆی به هیچ شتێكه‌وه خه‌ریك ناكات، به‌لًَكو ژیان و كاره‌كانی وه‌ك رِۆژانی پێشوو وایه‌و هیچ گۆرِانكاریه‌كی تیا ڕوو نادات، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌كات كه له رِۆژانی پێشودا كردویه‌تی و گۆێ به هیچ نادات و ئاوڕ له‌وانه ناداته‌وه. ئا ئامه ڕاگرو پێوه‌ری گشتیه كه پێویسته ژیانی موسڵمانانی له سه‌ر بێت به گشتی و له رِۆژانی جه‌ژنی بێ باوه‌رِاندا ژیانێكی ته‌واو ئاسایی و بێ هیچ دیارده‌یه‌كی جیاكاری به سه‌ر به‌رن. به‌لاَم ئینكاری كردنی ئه‌وانه‌و قه‌ده‌غه كردنیان و به‌ڵگه‌كانی ئه‌وه ان شا‌ء الله به درێژی ده‌یخه‌ینه رِوو. ئه‌و بێ باوه‌رِانه ئه‌وانه‌ن كه خوای گه‌وره له زۆرێك له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا دژایه‌تی ئه‌وانی به‌رامبه‌ر ئێمه رِوون كردۆته‌وه و بۆی باس كردوین، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوّاً مُبِيناً: به رِاستی كافران دوژمنانی ئاشكرای ئێوه‌ن [النساء:١٠١] یان ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ :ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه دوژمنی من و دوژمنی خۆتان مه‌كه‌نه سه‌رپه‌رشتیركارو دۆستی خۆتان [الممتحنه:١] هه‌روه‌ها: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاء: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمانتان هێناوه جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان مه‌كه‌نه دۆست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆتان [المائده:٥١] هه‌روه‌ها خوا-سبحانه‌وتعالی- به ته‌واترین شێوه بیروباوه‌رِو شێواز‌و هه‌ڵس و كه‌وتیانی بۆ رِوون كردوینه‌ته‌وه‌و به حیزب و به‌شی شه‌یتان و دۆست و خۆشه‌ویستانی تاغوت و ملهورِان ناوی بردوون و وه‌سفی كردوون. [pagebreak] ٣-به‌شه‌كانی خه‌ڵكی كه جێژنه‌كان ده‌گێڕن به كۆی ئه‌و به‌ڵگانه كه له كیتاب و سوننه‌تدا هاتوون ئه‌كرێ به پێی خۆ لێكچواندن له جێژن و بۆنه‌و شتانی تریاندا پۆلێنیان بكه‌ین بۆ دوو به‌ش: به‌شی یه‌كه‌م: خاوه‌نانی كتێب: -جووله‌كه‌و گاور-. به‌شی دووه‌م: عه‌جه‌میه‌كان. ئه‌مه‌ش ئه‌توانین كه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر وه‌ری بگرین كه ده‌فه‌رموێت:لتركبن سنن من كان قبلكم حذو القذة بالقذة، حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه. قيل له صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: اليهود والنصارى؟ قال: فمن! :به دڵنیاییه‌وه ئێوه شوێن رِێگه‌و په‌یرِه‌وی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ئه‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چوونه كونی بزنه‌مژه‌شه‌وه ئێوه‌ش ده‌چنه ناوی. وترا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وانه: گاور‌و جووله‌كه‌ن؟ فه‌رمووی: ئه‌ی كێی ترن! له فه‌رمووده‌یه‌كی دیكه‌دا: لتأخذن أمتي مأخذ القرون قبلها، قالوا: يا رسول الله! فارس والروم؟ قال: فمن الناس إلا أولئك به‌دڵنایییه‌وه ئوممه‌ته‌كه‌م ڕێرِه‌وی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان ده‌گرن، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)، فارس و ڕۆمه‌كان؟ فه‌رمووی: ده‌ی خه‌ڵكی كێیه ئه‌وان نه‌بێت! یان وه‌ك ئه‌و فه‌رموودانه‌ی دیكه كه له‌مباره‌یه‌وه هاتوون. جا له فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مدا ڕوون بۆوه كه مه‌به‌ست خاوه‌نانی كتێب-أهل الكتاب-ه، وه جۆری یه‌كه‌م بریتیه له: جووله‌كه‌و گاوره‌كان-ئه‌هلی كتاب-، به‌لاَم كه فه‌رمووی: فارس و رِۆم، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ عه‌جه‌میه‌كان، كه ئه‌وانش له كۆی ئه‌وانه كه به‌رگری و نه‌هیمان لێ كراوه خۆمانیان پێ بگونجێنین و وه‌ك ئه‌وان بكه‌ین و به‌شداریان بكه‌ین، ده‌شته‌كیه‌كانیش-الأعراب-هه‌ر ده‌چنه ئه‌م به‌شه‌وه. ٤- نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردن له خۆلێكچواندن پێیان گشتییه و هه‌موو هاوه‌ڵگیر و بێباوه‌ران ده‌گرێته‌وه به‌مه بۆمان رِۆشن ده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره -تبارك و تعالی- به گشتی قه‌ده‌غه‌ی لێ كردوین له خۆ گونجاندن و خۆ لێكچواندنی بێ باوه‌ڕان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش ئه‌سڵ و بنچینه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه، وه له‌وانه‌یه هه‌ندێ پرسیار بخرێته پێش سه‌باره‌ت به به‌راوردو نزیكی له نێوان جه‌ژنی بێ باوه‌رِانی ئه‌هلی كتاب، وه له نێوان جه‌ژنی هاوه‌ڵگیرانی تری جگه ئه‌هلی كتاب، كامیان زه‌ره‌رو زیانی كه‌متره‌و كامیان پێویسته دورتر بین لێی و زیاتر پێچه‌وانه‌ی بكه‌ین. له پێشه‌كیدا ئه‌لًَێین و به دورو درێژیش بابه‌ته‌كه ئه‌خه‌ینه ڕوو: به‌شداری كردن له گه‌ڵ خاوه‌نانی كتێب له ئاهه‌نگی جه‌ژنه‌كانیان نه‌هی و قه‌ده‌غه‌ی توند تری له سه‌ره‌و زه‌ره‌رو زیانی زیاتره، وه كه‌مترین شتێك كه تیانا بوترێ ئه‌وه‌یه كه به‌شداری كردن له هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه یه‌كسانن، جا هیچ كه‌سێك نه‌ڵێ: مه‌به‌ست ته‌نها موشریك و هاوه‌ڵگیرانی تری جگه له ئه‌هلی كیتابن و له نێوان ئێمه‌و خاوه‌نانی كتێبدا چه‌ند حوكم و یاسای تر هه‌ن كه له گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه بت په‌رست و هاوه‌ڵگیره‌كانی دیكه نیه و ئه‌هلی كیتاب ناچنه ژێر ئه‌وانی تره‌وه. شیخی ئیسلام رِهحمهتی خوای لێبێ به تایبه‌ت ده‌قی له سه‌ر جێژنی له دایك بوون كردووه‌و ده‌ڵێ: " وهذا من دين النصارى، وهو من أقبح المنكرات المحرمة وكذلك أعياد الفرس مثل: النيروز، والمهرجان، وأعياد اليهود وغيرهم من أنواع الكفار أو الأعاجم أو الأعراب: وه ئه‌مه له ئاینی نه‌سرانیه‌كانه، كه له خراپترین و ناشیرین‌ترین كارێكی خراپ و قه‌ده‌غه‌كراوو حه‌رامه، وه هه‌روه‌ها جه‌ژنه‌كانی فورس وه‌ك: جه‌ژنی نه‌ورۆز، میهره‌جان، وه جه‌ژنه‌كانی جووله‌و جگه له‌وانیش له جۆره‌كانی بێ باوه‌رِان و عه‌جه‌میه‌كان و ده‌شته‌كیه‌كان" وه له جه‌ژنه‌كانی جووله‌كه‌ش: جه‌ژنی لێ خۆشبوون (الغفران) وه‌ك وا ناویان لێ ناوه. [pagebreak] ٥- جه‌ژنه‌كانی بێباوه‌ڕِان داهێنراوێكی تازه‌یه به به‌راورد به پێش خۆیان و حوكمیان لای ئێمه هه‌ر یه‌كێكه جه‌ژنه‌كانی بێ باوه‌رِان داهێنراوێكی تازه‌ن و له گه‌ڵ هاتنی ئاینه‌كه‌یانه‌وه له گه‌ڵیان نه‌بوون، به‌ڵكو دایانتاشیون و هه‌ڵیانبه‌ستوون، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینن كه نه‌سرانیه‌كانی ولاَتی شام ومیسر، له كۆندا چه‌ند جێژن و ناوێكیان هه‌بووه كه له هه‌ندێكیاندا پێچه‌وانه بووه به‌وه‌ی كه ئێسته هه‌یانه‌و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرِِن. وه هه‌روه‌ها له رِۆژه‌كانیشیاندا، وه جاری واش هه‌یه له ناوه‌كاندا نه‌سرانیه‌كانی رِۆژهه‌لاَت جیاوازیان هه‌یه له نه‌سرانیه‌كانی رِۆژئاوا، جووله‌كه كۆنه‌كان له گه‌ڵ جووله‌كه‌ی ئه‌م دواییانه، هۆكه‌شی هیچی تر نیه داهێنان و بیدعه نه‌بێت،چونكه هه‌موو بیدعه‌چین و به ئاره‌زوی خۆیان و چۆنیان بۆ گونجا به‌و شێوه‌یه دایده‌تاشن و له ئاینه‌كه‌یاندا شتی نوێ دێننه پێشێ، جا ئه‌گه‌ر ده‌رگای بیدعه‌و داهێنان كرایه‌وه، هه‌ر كه‌سێ چی بوێت ده‌یهێنێت و له كۆێدا چی مه‌به‌ست بێ دایئه‌نێت، كۆمه‌ڵه كه‌نه‌سیه پیرۆزه‌كانیان-وه‌ك لافی پیرۆزی لێ ده‌ده‌ن- جێژنه‌كان لای خۆیانه‌وه داده‌نێن و و شوێن و كاتی بۆ دیاری ده‌كه‌ن، جا جاری وایه ناوه‌كان ئه‌گۆرِێن و لێك جودا ئه‌بنه‌وه له شوێنێك بۆ شوێنی تر‌و له كه‌نیسه‌یه‌ك تا كه‌نیسه‌یه‌كی تر جیاوازیان ده‌بێ، به‌لاَم حوكم و فه‌رمانه‌كانیان هه‌ر یه‌كێكه، جا شێخی ئسلام له‌مه‌دا ئه‌ڵێت:-وه‌ك نه‌ورۆزو میهره‌جان و جگه له‌وانیش-و ئه‌ڵێت: " حكمها كلها على ما ذكرناه من قبل، وكما لا نتشبه به‌م في الأعياد، فلا يُعان المسلم المتشبه به‌م في ذلك، بل ينهى عن ذلك، فمن صنع دعوة مخالفة للعادة في أعيادهم لم تجب دعوته: حوكمی ئه‌وانه هه‌مووی له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له پێشه‌وه باسمانكرد، وه هه‌روه‌ك له جێژنه‌كاندا خۆمانیان پێ ناچۆێنین، موسڵمان یارمه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ش نادات كه خۆیان پێ ئه‌چوێنێت و وه‌ك ئه‌وان ئه‌كات، به‌ڵكو قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه ئه‌كات و نایهێڵێت، جا هه‌ر كه‌سێ ده‌عوه‌تێكی كرد و پێچه‌وانه‌ی خوو نه‌ریتیشیان بوو له جێژنه‌كانیاندا ئه‌وه واجب نیه بچیت به ده‌م بانگهشته‌كه‌یه‌وه" جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك بانگهێشتی كردیت و ئه‌و بانگهێشته‌ی ئه‌و رِێكه‌وتی هه‌مان رِۆژی ئه‌كرد كه ئه‌وان-بێ باوه‌رِان-جه‌ژنیانه‌و ئاهه‌نگی تیا ئه‌گێرِن، پێویست نیه له سه‌رت كه بچیت به ده‌م بانگهێشتكه‌وه، له كاتێكدا كه به ده‌م چونی بانگهێشت له مافی موسڵمانه به سه‌ر موسڵمانه‌وه وه‌ك ئه‌زانین، به‌لاَم ئه‌مه له به‌ر بونی ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه كه وا ئه‌كات نه‌چیت به ده‌م بانگهێشی موسڵمانه‌كه‌شه‌وه. ئه‌ڵێت: " ومن أهدى من المسلمين هدية في هذه الأعياد، مخالفة للعادة في سائر الأوقات، غير هذا العيد، لم تقبل هديته خصوصاً إن كانت الهدية مما يستعان بها على التشبه به‌م، مثل: إهداء الشمع ونحوه في الميلاد ".: وه هه‌ر كه‌سێك له موسڵمانان له‌م جێژنانه‌دا دیاریه‌كی كرده دیاری، كه پێچه‌وانه‌ی نه‌ریت و خووی بوو له سه‌رجه‌م كاته‌كانی دیكه‌دا، جگه له‌م جێژنه، دیاریه‌كه‌ی وه‌رناگیرێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و دیاریانه بێت كه كۆمه‌كی پێ بكرێت له سه‌ر خۆ لێكچواندن پێیان، وه‌ك: به دیاری هێنانی مۆم و شتی له‌و بابه‌ته له جه‌ژنی له دایك بوندا". حوكمه‌كه ڕوون و ئاشكرایه، به‌لاَم مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه بسه‌لمێنین كه جه‌ژنی له دایك بوون جه‌ژنێكی كۆنه. نوسه‌ران سه‌باره‌ت به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كان نوسیویانه كه ئه‌و جه‌ژنی له دایك بونه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌سرانیه‌كان ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرِن-كه زۆرترینی ئه‌و جه‌ژنانه‌یان كه جێگه‌ی بێزاری و ناڕه‌حه‌تی ئێمه ئه‌وانه‌ن كه له‌م ولاَتانه‌ی خۆماندا- جه‌ژنێكی بته‌په‌رستی كۆنه و په‌یوه‌ندیه‌كی به ئاینی نه‌سرانیه‌وه نیه، ئینجا پاشان كه نه‌سرانیه‌كان شوێن رِێڕه‌وو ڕێگای مه‌جوسیه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش كه‌وتن، ئه‌و جێژنه‌یان كرده جێژنی خۆیان، هه‌روه‌ك بوڵسی دامه‌زرێنه‌ری نوێی ئاینی نه‌سرانی، كه توانی ئاینه‌كه به ته‌واوی له ڕێڕه‌ی ڕاست و یه‌كخواناسی بگۆڕێت هه‌رچی شیرك و بیدعه‌و كاری خراپ هه‌بوو تێكه‌ڵاوی ئه‌م ئاینه‌ی كردوو له ئاینی یه‌كخواناسیه‌وه به‌ره‌و ئاینی سێ خوای برد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێسته هه‌یه‌و بنه‌مای نوێی ئاینی نه‌سرانی پۆلس دایناو نه‌خشه‌ی بۆ كێشا، كه پۆلس خۆی له سه‌ر ئاینی مه‌سرائی و هه‌ندێ فه‌لسه‌فه‌ی رِۆژهه‌لاَتی بوو، ئه‌م جێژنه بت په‌رستیه كۆنه‌ی نه‌قڵ كرد و كردیه جێژنێكی خۆیان، له رِاستیدا ئه‌م جێژنه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی نیه ته‌نانه‌ت له ئاینه‌كه‌ی خۆشیاندا نه‌خوازه‌لاَ كه بنچیه‌نه‌یه‌كی هه‌بێت له ئاینه‌كه‌ی ئێمه‌دا، وه له به‌ر دورودرێژی نه‌بوایه هه‌ندێ له قسه‌ی نوسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وانی نه‌سرانی خۆیم باس ئه‌كرد له سه‌ری. [pagebreak] ٦- حه‌رامی و قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی موسوڵمان بۆ شتێك كه ببێته هۆی كۆمه‌ككردنی موسوڵمانان له‌سه‌ر خۆلێكچواندنی بێباوه‌ڕان شێخی ئیسلام ڕِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌قی له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له كردووه كه په‌یوه‌ندیان به به‌شه‌كان-الفروع-ه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌به‌ن به: حه‌ریمی شوێنی، یان كاتیی بۆ جه‌ژن، به نموونه ده‌ڵێت: " ولا يبيع المسلم ما يستعين به المسلمون على مشابهتهم في العيد، من الطعام واللباس ونحو ذلك: وه موسڵمان شتێك نافرۆشێت كه موسڵمانان بیكه‌نه یارمه‌تیده‌ر له سه‌ر خۆ لێكچواندنیان به‌وان له جه‌ژندا، له خواردن و جل‌و به‌رگ و شتانی تر " وه ئێمه به‌ڵگه‌كان به ته‌واوی ده‌خه‌ینه رِوو، به‌لاَم ویستم ئه‌مه بكه‌مه ده‌روازه‌یه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر شتێك بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له موسڵمانان یارمه‌تیان بده‌ن به فرۆشتی شتانێك پێیان كه ببێته هۆی یارمه‌تیدان و پاڵپشتیان بۆ ئاهه‌نگه‌كانیان، ئه‌وه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه فرۆشتن و بازرگانی پێوه كردنی، حه‌رامه پێیان بفرۆشرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له خواردن و جل و به‌رگ و شتانیك وه‌ك ئه‌وانه بوو، ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر كارت و پسۆڵه‌ی پیرۆزبایی بێت ئه‌وه بێ گومان كه خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌ترو تاوانێكی خراپتره. ده‌ی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی به‌شداریان ئه‌كه‌ن و ئه‌چنه بۆنه‌كانیانه‌وه‌و دێن به ده‌م بانگه‌وازو جه‌ژنه‌كانیانه‌وه و له‌م جه‌ژنه‌دا تێكه‌لاَویان ده‌كه‌ن و خۆیان له گه‌ڵ ده‌گونجێنن، ئاماده‌و شایه‌تی ئه‌و درۆیه ده‌بن ده‌بێ حاڵیان چۆن و بێت و چ تاوانێك به‌و كاره‌یان ئه‌نجام بده‌ن؟ كه‌واته هیچ گومانی تیا نیه كه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه حه‌رام بێت كه رِێگه‌یه‌كه بۆ تاوانه‌كه-وه‌ك حه‌رامه له سه‌ر باوه‌رِدار كه ترێ به یه‌كێك بفرۆشێت كاتێك ئه‌زانێت ئه‌و كه‌سه بۆ دروستكردنی مه‌ی به كاری دێنێ، یان كه‌سێك خانوه‌كه‌ی بداته كرێ به یه‌كێك كه بزانێت ئه‌یكاته شوێنی زینا یان نێربازی یان شتانی تری حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو كه له‌وانه‌یه ببنه رِێگه‌و رِێخۆشكه‌ری فه‌سادو خراپه- جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كه ده‌بێته رِێگه‌یه‌ك بۆ فه‌سادو حه‌رامه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوو رِێی پێ نه‌دراو بێت، ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شته‌ی ئه‌كه‌ویته ناوی و به هۆیه‌وه رِێگه ده‌گریته به‌ر حه‌رامه‌كه‌ی زیاتر‌و توند‌و تیژتره. لێره‌وه با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له سه‌ر واقعی ژیانمان بكه‌ین: ئایا به رِاست ئێمه ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه بلاَوبونه‌وه‌و ئاهه‌نگ گێرِان به‌م جه‌ژنه یان به گه‌وره‌گرتن و رێزلێگرتنی ئه‌فرۆشین و بلاَویان ده‌كه‌ینه‌وه؟ كارێكی به ئێش و ئازاره ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم: به‌ڵێ، به رِاستی ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه به‌ر بلاَوه‌و له كۆمه‌ڵگاكانماندا په‌ره‌ی سه‌ندووه، وه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه جگه له مه‌سه‌له‌ی ئاماده بونی جێژنه‌كانیان و ئاهه‌نگ بۆ گێرِانیان. ده‌بێ بزانین كه هه‌ر شتێك ئه‌بێته یارمه‌تیدان و ڕێخۆشكردنی ئاهه‌نگ و جه‌ژن ئه‌وانه وه‌ك كارتی پیرۆزبایی و فرۆشتنی مۆم و گوڵ و شتانی تری له‌و جۆره له‌و كاته‌دا حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوون و ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاری ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه‌ن كه ئاهه‌نگ گێڕانه به جه‌ژنی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه. [pagebreak] ٧- به‌ڵگه‌كان له حوكمی ئاهه‌نگگێڕِان به جێژنی بێباوه‌رِان ئێمه لێره‌دا هه‌ق و رِاستی ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه له‌م كاره‌دا، هه‌ندێ به‌ڵگه‌و حوكم ده‌خه‌ینه پێش چاوو ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، له سه‌ر ئه‌و رِێرِه‌وه ئه‌رِۆین كه شیخی ئیسلام رِهحمهتی لێبێ له سه‌ری رِۆشتووه له‌م مه‌سه‌له‌دا. شێخی ئیسلام به‌ڵگه‌كانی حوكمی ئاهه‌نگ گێرِان به جه‌ژنی بێ باوه‌رِانی كردووه به دوو به‌شه‌وه: به‌ڵگه ته‌واوو كولیه‌كان، وه به‌ڵگه دورو درێژه‌كان. نه‌هی و قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رپه‌رشتیاری و دۆستایه‌تی و خۆ لێكچواندن به كافران. به‌ڵگه ته‌واوو كولییه‌كان له‌مه‌دا ئه‌وه یه‌كه‌میان: خوای گه‌وره سبحانه وتعالی قه‌ده‌غه‌ی كردووه له سه‌رمان كه دۆستایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیاری خۆمان به كافرو بێ باوه‌رِان بده‌ین و خۆمانیان پێ لێبچوێنین، جا مه‌سه‌له‌كه ده‌چێته ده‌رگای دۆستایه‌تی و سه‌رپه‌شیاری كافرانه‌وه، لێره‌وه پێویتسه بزانین كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕه‌ی موسڵمانانه‌وه هه‌یه‌و ئاهه‌نگ بۆ گێڕان و به‌شداری كردنیان و یارمه‌تی دانیان ده‌بێته به‌شێك له خۆ لێكچواندن و دۆستایه‌تی كردوو به سه‌رپه‌رشتیاری كردنی بێ باوه‌ڕان كه ئه‌م كاره‌ش به ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت له سه‌ر موسڵمانان قه‌ده‌غه كراوه‌و نه‌هی توند‌و تیژی لێ كراوه. واته: باوه‌رِ پێ بوون یان به رِاست گرتن یان دان پیانان به جه‌ژنه‌كانیان، دان پیانانه به بیروباوه‌رِه‌كه‌یان، وه ئه‌وه‌ی داوامان لێ كراوه ئه‌وه‌یه كه بێ باوه‌رِ بین به‌و شتانه‌ی كه ئه‌وانه باوه‌رِیان پێیه‌تی و له سه‌ری ده‌رِۆن، وه‌ك بێ باوه‌رِ بوون به‌و عه‌قیده‌و بیروباوه‌رِانه‌ی كه هه‌یانه به‌رامبه‌ر به خوا په‌رستن و شتانی دیكه، جا ئه‌مه ئه‌چێته ده‌روازه‌ی دۆستایه‌تی و مولاتو خۆ لێ چواندنیانه‌وه، وه له‌مه‌دا هێنده به‌ڵگه هه‌ن كه له ژماردن نایه‌ن، وه‌ك له ئایه‌ته‌كاندا ڕونمان كرده‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوّاً مُبِيناً : ١٠١]هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ [الممتحنة:١] وه هه‌روه‌ها: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ [المائدة:٥١] وه جگه له‌مانیش ئایه‌تی زۆری تر هه‌ن، له دۆستایه‌تی و وه‌لائو سه‌رپه‌رشتیكاریان بۆت ئه‌وه‌یه ئاماده‌ی جه‌ژنه‌كانیان بیت و ببێته به‌شێك له خۆشی و ئاهه‌نگ له ژیانتا، به‌وه‌ش جێژنه‌كانی كۆمه‌ڵی شه‌یتان و دار‌و ده‌سته‌و یارمه‌تیده‌رانی ئه‌بنه جه‌ژن و خۆشی دۆستانی خوا‌و حیزب و به‌شی خوا سبحانه وتعالی، جا ئه‌مه كارێكه پێچه‌وانه‌یه به به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌یه به‌و سرۆشت و مۆركه‌ی كه خوا له مرۆڤدا دایناوه كه مرۆڤ بى سروشتی خۆی دور ئه‌كه‌وێته‌وه له شتێ كه پێچه‌وانه‌و هاودژی بێت، وه هیچ شتێكیش نیه ڕونترو ڕۆشنتر بێ به كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه بێت له گه‌ڵ ئاینه‌كه‌تا. با نمونه‌یه‌ك له واقعی خۆمان بێنینه‌وه: سه‌یری یاریزانانی تۆپی پێ بكه! ئایا ئه‌گونجێ دوو تیپ هه‌ردووك به یه‌ك جل و به‌رگ و یه‌ك دروشمه‌وه دابه‌زنه ناو گۆرِه‌پانه‌كه؟ نه‌خێر ناكرێت، بۆچی؟ چونكه دوو كۆمه‌ڵی ڕوو به ڕووی یه‌كن و پێشبڕكێ و ململانێی یه‌كتر ئه‌كه‌ن، جا ئایا له دنیادا دوژمنایه‌تیه‌ك هه‌یه به هێزترو توند تر بێت له دوژمنایه‌تی نێوان باوه‌ڕداران و بێ باوه‌ڕان؟ وه ئایا هیچ له‌و دوو دوژمنه هه‌یه كه حه‌ز بكه‌ن له یه‌كتر دور بكه‌ونه‌وه و ڕقه‌به‌رایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن دور بكه‌ونه‌وه‌و یه‌كدی به جێ بێڵن له باوه‌رِدارو بێ باوه‌رِ زیاتر؟ وه ئایا هیچ به‌راوردێك یان نزیكیه‌ك هه‌یه له نێوان هاوه‌لاَنی ڕگه‌ی ڕاست و هاوه‌لاَتی لای چه‌پی غه‌زه‌ب لێگیراوو گومراو سه‌ر لێشێواو؟ وه ئایا هیچ نزیكی و یه‌كسانیه‌ك هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی بانگه‌واز بۆ به‌هه‌شت ئه‌كات له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بانگه‌شی ئاگر ئه‌كات؟ وه له نێوان خواناسان و فاجرو له رِێ ده‌رچوواندا؟ ناگونجێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێ و ناكرێ ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه، ئه‌م دوو بۆچونه، ئه‌م دوو بیروباوه‌ڕه یه‌ك بگرنه‌وه‌و هاوبه‌ش بن له تێڕوانین و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕوانداو ئه‌و خاڵانه‌ش په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه. كه‌واته: ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره ئه‌م دوركه‌وتنه‌وه‌و لێكترازانه‌ی یه‌كتری له ده‌رونی مرۆڤه‌كان خۆیانیشدا داناوه‌و له سه‌ری دروستی كرد.