دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌بدوڵڵا كه‌ریم چیرۆكی ئیبراهیم و ئیسماعیل -سه‌لامی خوایان لێ بێت- به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ئه‌م چیرۆكه پێنج ساڵ تا ده ساڵ سوودی لێ وه‌رده‌گرێ مناڵیی ئیبراهیم رۆژێك له رۆژان گوندێك هه‌بوو خه‌ڵكه‌كه‌ى بتپه‌رست بوون، بتی زۆریان هه‌بوو, بته‌كانیشیان له شوێنێكدا هه‌موو پێكه‌وه دانابوو,پیاوێكیشیان ناوى ئازه‌ر بوو بته‌كانی دروست ده‌كرد, ئازه‌ر كوڕێكی هه‌بوو ناوى ئیبراهیم بوو, به‌ڵام ئیبراهیم بته‌كانی نه‌ده‌په‌رست و ئه‌یزانی بته‌كان هیچ شتێك ناتوانن بكه‌ن. ئیبراهیم هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا باوكى خۆى و خه‌ڵكی گونده‌كه واز له بتپه‌رستی بهێنن به‌ڵام ئه‌وان به قسه‌یان نه‌ده‌كردو لێی تێ نه‌ده‌گه‌یشتن. ئیبراهیم بیرى كرده‌وه بته‌كان بشكێنێت تا خه‌ڵكی بزانن بته‌كان ته‌نها به‌ردن وخواى گه‌وره نین. خه‌ڵكی گونده‌كه‌ى ئیبراهیم جه‌ژنێكیان هه‌بوو تێدایدا بۆ سه‌یران ده‌چوون, به‌ڵام ئیبراهیم له‌گه‌ڵیاندا به‌شدارى نه‌كرد، ئیبراهیم وتی بابه گیان من ناتوانم زۆر بیرده‌كه‌مه‌وه‌و نه‌خۆشم. كاتێك خه‌ڵكه‌كه رۆیشتن ئیبراهیم چوو بۆ لاى بته‌كان, ئیبراهیم سه‌یرى كرد خه‌ڵكی گونده‌كه خواردنیان بۆ بته‌كان هێناوه, ئیبراهیم به بته‌كانی وت بۆ نان ناخۆن؟ بۆ وه‌ڵام ناده‌نه‌وه؟ ئایا نابیستن؟ پاشان ئیبراهیم به‌ته‌ور بته‌كانی شكاند، ته‌نها بته گه‌وره‌كه‌ى نه‌شكاند و ته‌وره‌كه‌شی كرد به ملی بته گه‌وره‌كه‌وه. كاتێك خه‌ڵكی گونده‌كه گه‌ڕانه‌وه چوون نوێژ بۆ بته‌كان بكه‌ن, به‌ڵام سه‌یریان كرد بته‌كان شكاون, توڕه‌بوون و وتیان هه‌بێ ونه‌بێ ئیبراهیم خواكانی ئێمه‌ى شكاندووه, چونكه ئیبراهیم بڕواى به خواكانی ئێمه نییه و به‌خراپه باسیان ده‌كات.پاشان ناردیان به شوێن ئیبراهیمداو وتیان وادیاره تۆ بویت خواكانی ئێمه‌ت شكاندووه؟ ئیبراهیم وتی ئه‌ى بۆچی بته‌گه‌وره‌كه نه‌بوبێ؟ ئه‌وه‌تا هه‌موو بته‌كانی تر شكاون و هه‌ر ئه‌و نه‌شكاوه! بۆچی لێی ناپرسن؟ یاخود ناتوانێ وه‌ڵامتان بداته‌وه! ئیتر بۆچی ئه‌و بته بێ ده‌سته‌ڵاتانه ئه‌په‌رستن؟ خه‌ڵكی گونده‌كه زیاتر توڕه‌بوون و ئاگرێكی گه‌وره‌یان كرده‌وه و ئیبراهیمیان كرده ناوى, به‌ڵام خواى گه‌وره ئاگره‌كه‌ى فێنك كرده‌وه‌و ئیبراهیم نه‌سوتاو سه‌لامه‌ت بوو, خه‌ڵكه‌كه ش ترسان و وازیان لێ هێنا. په‌یامی ئیبراهیم شه‌وێكیان ئیبراهیم ئه‌ستێره‌یه‌كی بینی, ئیبراهیم وتی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه په‌روه‌ردگاری منه به‌ڵام كاتێك رۆژ ده‌ركه‌وت ئه‌ستێره‌كه دیار نه‌ما, شه‌وێكی تر مانگ ده‌ركه‌وت ئیبراهیم وتی ئه‌و مانگه كردگاری منه به‌ڵام كاتێك خۆر هه‌ڵهات مانگه‌كه‌ش دیار نه‌ما, ئیبراهیم وتی ئه‌و رۆژه خوای منه له ئه‌ستێره‌و مانگ گه‌وره‌تره, كاتێكیش شه‌و داهات خۆریش دیار نه‌ماو ئاوا بوو. ئیبراهیم بۆی ده‌ركه‌وت خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری ئه‌ستێره‌و مانگ و خۆر‌و خه‌ڵكییه, چونكه خوای گه‌وره له هه‌موویان گه‌وره‌تره‌و نامرێ و زیندووه.(١) خوای گه‌وره ئیبراهیمی كرد به پێغه‌مبه‌ر, سه‌ره‌تا ئیبراهیم به باوكی خۆی وت بابه گیان شه‌یتان مه‌په رسته, شه‌یتان دوژمنی تۆیه, بابه گیان بته‌كان مه‌په‌رسته و خوای گه‌وره بپه‌رسته, به‌ڵام باوكی ئیبراهیم و خه‌ڵكی گونده‌كه به قسه‌یان نه‌كردو وتیان باو‌و باپیرانمان بتیان په‌رستووه ئێمه‌ش وا ده‌كه‌ین, ئیبراهیم وتى من خوای گه‌وره ده‌په‌رستم و له‌گه‌ڵ ئێوه نابم ,خه‌ڵكه‌كه‌ش زۆر توڕه‌بوون و چوون له‌لای پاشا شكاتیان له ئیبراهیم كرد, پاشا ناوی نه‌مرود بوو ئیبراهیمی بانگ كرد، نه‌مرود وتی خوای تۆ كێیه؟ ئیبراهیم وتی كردگاری من خواى گه‌وره‌یه. نه‌مرود وتی خواى گه‌وره كێیه؟ ئیبراهیم وتی خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ده‌مرێنێ و زیندووشیان ده‌كاته‌وه. نه‌مرود وتی منیش ئه‌توانم, نه‌مرود دوو كه‌سی بانگ كرد یه‌كێكی كوشت و ئه‌وی تر‌ى ئازاد كرد, نه‌مرود وتی ئه‌وه‌تا منیش ئه‌مرێنم و زیندوو ده‌كه‌مه‌وه. ئیبراهیم وتی خواى گه‌وره خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێنێ گه‌ر تۆ ئه‌توانی خۆر له ڕۆژئاواوه هه‌ڵبێنه, نه‌مروود دۆڕاندى و قسه‌ى پێ نه‌ما. له‌گه‌ڵ ئیسماعیل دا ئیبراهیم دوو خێزانی هه‌بوو، هاجه‌ر و سارا. ئیبراهیم له خاتوو هاجه‌ر ئیسماعیلی بوو، له خاتوو ساراش ئیسحاقی بوو. سارا كچی مامی ئیبراهیمه و به پیرى مناڵی بوو. ئیسماعیل چوارده ساڵ له ئیسحاق گه‌وره‌تر بوو و هه‌ردووكیشیان دواتر بوونه پێغه‌مبه‌ر. ئیسماعیل له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كه‌عبه‌ى دروست كرد، ئیسحاقیش له فه‌له‌ستین (بیت المقد‌س)ی دروست كرد. ئیبراهیم و هاجه‌ر و ئیسماعیل به‌ره‌و مه‌ككه هیجره‌تیان كرد, مه‌ككه شوێنێكی چۆڵ و بێ ئاو بوو, ئیبراهیم ویستی ژن و منداڵه‌كه‌ی له مه‌ككه به‌جێ بهێڵێ و هیجره‌تی تر بكات, هاجه‌ر وتی ئیبراهیم بۆ كوێ ده‌چی؟ چۆن ئێمه له‌م چۆڵه‌وانیه‌دا جێ ده‌هێڵی؟ ئیبراهیم وتی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووم. هاجه‌ر وتی كه‌واته بڕۆ بێ خه‌م به خوای گه‌وره ئاگای له ئێمه ده‌بێ. ئیسماعیل مناڵێكی ساوا بوو له بێ ئاویدا خه‌ریك بوو بمرێ، له تاوا خاتوو هاجه‌ر به ڕاكردن له ته‌پی سه‌فاوه ده‌چوو بۆ ته‌پی مه‌روه‌و دوباره له مه‌روه‌وه بۆ سه‌فا تا چاره‌یه‌ك بۆ ئیسماعیل بدۆزێته‌وه، تا خوای گه‌وره فریشته‌یه‌كی بۆ ناردن وفریشته‌كه باڵێكی له زه‌وی دا‌و ئاوی زه‌مزه‌می بۆ ده‌رهێنان، زه‌مزه‌م ئێستاش هه‌ر ماوه‌و وشكی نه‌كردووه. ئیبراهیم له هیجره‌تی گه‌ڕایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاجه‌رو ئیسماعیل به‌یه‌كتر شاد بوونه‌وه, ئیبراهیم ئیسماعیلی زۆر خۆش ده‌ویست چونكه نوری پێغه‌مبه‌رێتى له ئیسماعیل دا ده‌بینی. جارێك ئیبراهیم خه‌وێكى بینى ئیسماعیل سه‌رده‌بڕێت، خه‌وی پێغه‌مبه‌رانیش ڕاسته. ئیبراهیم به ئیسماعیلی وت كوڕی شیرینم له خه‌ومدا تۆم سه‌ربڕی، تۆ چی ده‌ڵێی؟ ئیسماعیل وتی بابه گیان فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكه خواى گه‌وره یارمه‌تیم بدات ئارام ده‌گرم. هه‌ردوكیان رۆیشتن تا گه‌یشتنه شوێنی مینا، له‌وێ ئیسماعیل له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانیشت و ئیبراهیم چه‌قۆی كرده سه‌ر ملی ئیسماعیل به‌ڵام چه‌قۆكه به فه‌رمانی خوای گه‌وره ملی ئیسماعیلی نه ده‌بڕی، خوای گه‌وره خۆشه‌ویستانی خۆى تاقی كرده‌وه تا بزانێ ئه‌وانیش چه‌ندێك خوای گه‌وره‌یان خۆشده‌وێ، له به‌هه‌شته‌وه جبریل مه‌ڕێكی بۆ هێنان و خوای گه‌وره به ئیبراهیمی وت ئیسماعیل سه‌رمه‌بڕه و ئه‌و مه‌ڕه بكه به قوربانی. له كۆتایدا ئیبراهیم و ئیسماعیل پێكه‌وه ماڵی خواى گه‌وره‌یان دروست كرد و پاڕانه‌وه تا خوای گه‌وره قبووڵی بكات. خوای گه‌وره‌ش لێی وه‌رگرتن و له‌و ڕۆژه‌وه كه‌عبه بۆته قیبله‌ى نوێژى مسوڵمانان. به‌رده‌وامیش مسوڵمان بۆ حه‌ج و عه‌مره ڕوو له كه‌عبه ده‌كه‌ن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) لێره‌دا ئیبراهیم بۆ به‌ڵگه‌بڕكردنی گه‌له‌كه‌ی به‌م شێوه مونازه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، تاكوو پێیان بسه‌لمێنێ كه ئه‌مانه هیچ كامێكیان خوا نیین، چونكه له سه‌رده‌می ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌په‌رستی باڵی كێشابوو به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، ئه‌نا ئیبراهیم بۆ خۆێ هیچ گومانێكی له په‌روه‌ردگاری خۆی نه‌بووه و هیچ كامێك له‌وانه‌ی به خوا نه‌زانیوه. سه‌رچاوه‌كان ١ قصص الانبياء ابن كثير ٢ به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یی منداڵان ٣ مع الانبياء عفيف عبدالفتاح طبارة