دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌وانه‌ی له پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه به حه‌ق پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رانی زانیبێت و مافی ته‌واوی خۆیانی پێ دابن ته‌نها مسوڵمانانن، ئه‌و كتێبه‌ش كه به رِاستی و ئه‌مانه‌ته‌و چیرۆك و ژیانی پێغه‌مبه‌رانی باسكردبێت و ئاگاداری كردبین ته‌نها قورئانی پیرۆزه، چونكه ته‌نها قورئان ده‌سكاری نه‌كراوه‌و نه‌شێوێنراوه وه ته‌نها ئوممه‌تی ئیسلامیش ئه‌مانه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و كتێبه‌ی پێ سپێردراوه. پێش ئسلام سه‌رچاوه‌ی چیرۆك و ژیان و به سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران ته‌نها له رِێگه‌ی خاوه‌نانی كتێبه‌وه (نه‌سرانی و جوله‌كه‌كان)ه‌وه بوو، ئه‌وانیش له گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان زیادو كه‌میان له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ده‌كرد، یه‌كێكیش له‌وانه‌ی كه بوختان و تاوانیان به ناوی خواوه پێ كردون و به چه‌نده‌ها وه‌سفی ناشیرین كه شیاوی مرۆڤێكی ئاسایش نیه وه‌سفیان كردوون، پێغه‌مبه‌رانی خوان علیهم الصلاة والسلام به شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤ ته‌نانه‌ت شه‌رم دایئه‌گرێت له باسكردنیان. كاتێك خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری رِ‌ه‌وانه كرد زۆرێك له درۆ‌و بوختانه‌كانی خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاشكرا بوو، كه تاكو ئیسته‌ش له كتێبه‌كانیاندا ماوه، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی به‌ری كرد له‌و درۆ‌و بوختان وتۆمه‌تانه‌ی كه بۆیان هه‌ڵبه‌ستبوون، خوای گه‌وره به رِووی گاور‌و جوله‌كه‌كان ده‌فه‌رموێت يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ: ئه‌ی خاوه‌نانی كتێب: به رِاستی ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان هاتووه بۆ لاتان و بۆ ئێوه‌شه كه زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه ئێوه له كتێبه‌كه‌تاندا (ته‌ورات و ئینجیل) ئه‌یشارنه‌وه ئه‌و بۆتان رِون و ئاشكرا ده‌كات}. به به‌راورد كردنێكی ته‌ورات و ئینجیل له گه‌ڵ قورئاندا له سه‌ر پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام ئه‌وه رِون و ئاشكرا ئه‌بێت كه به حه‌ق ئه‌وان شوێنه‌كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ران و میراتگریانن یا ئوممه‌تی ئیسلام، ئه‌وانه پله‌و پایه‌و مافی پێغه‌مبه‌رانیان پاراستووه یان مسوڵمانان، ئه‌وانه كه خۆیان به میراتگری پێغه‌مبه‌رانی نه‌وه‌ی ئیسرِائیل ئه‌زانن، ئه‌وه‌نده‌ی كاری دزێو‌و ناپه‌سه‌ندیان پاڵ پێغه‌مبه‌رانیان داوه كه هیچ گه‌لێكی تر به‌رامبه‌ر به سه‌ركرده‌یه‌كی خۆی نه‌خوازه‌ڵا پێغه‌مبه‌ر بوبێت ئه‌وه‌ی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت داوێنی پێغه‌مبه‌رانیشیان به پاكی نه‌هێشتۆته‌وه‌و تۆمه‌تیان بۆ دروست كردوون، باشه ئه‌گه‌ر قورئانی پیرۆز رِاسته‌یه‌كانی نه‌خستایه‌ته رِوو ئه‌بێت خه‌ڵكی كاتێك چیرۆكی یه‌كێك له‌و پێغه‌مبه‌رانه له ته‌ورات یان له یه‌كێك له ئینجیله‌كاندا ئه‌خوێنێته‌وه، چۆن برِوانێته ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌و به چ كه‌سێكی نزمی بزانێت-دورله‌وان-چ جای به‌وه‌ی بزانێت كه شوێن پێی هه‌ڵبگرێت و به پێشه‌وای خۆیانی بزانێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و حه‌قیقه‌ته رِۆشنتر ئه‌كات كه به رِاستی ئه‌وانه شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ران نین و به ده‌ستی خۆیان و له به‌ر پاره‌یه‌كی كه‌م و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان كتێبه‌كانی خوایان ده‌سكاری كردووه‌و شێواندویانن و له ناوه‌رِۆك ده‌ریان كردوون. با لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك بێنێنه‌وه له ته‌ورات (كه هه‌ر یه‌ك له گاور‌و جوله‌كه‌كان باوه‌رِیان پێیته‌ی) تاكو بزانێن چۆن ئه‌رِواننه پێغه‌مبه‌رانی خوا علیهم الصلاة والسلام . له "سفر التثنية" ئیسحاحی نۆ ده‌رباره‌ی نوح ئه‌ڵێت: {نوح سه‌ره‌تای ژیانی به جوتیاری ده‌ست پێكرد، مێوێكی رِواندو له به‌ربومه‌كه‌ی شه‌رابێكی دروستكرد و له‌و شه‌رابه‌ی خوارده‌وه، ئنجا سه‌رخۆش بووله ناو جێگه‌كه‌ی خۆیدا خۆی رِوت كرده‌وه، ئه‌وجا حامی باوكی كه‌نعان عه‌وره‌تی باوكی خۆی بینی و هه‌واڵی دا به هه‌ردوو براكه‌ی كه له ده‌ره‌وه بوون به‌وه‌ی كه بینی له باوكی} پێغه‌مبه‌رێكی خوا كه له (أولوا العزم)و یه‌كه‌مین نێرراوه (رسل) به‌و شێوه به‌رێزو پرِ هه‌یبه‌ته له قورئاندا ناوی هاتووه، ئاوا ئه‌م نه‌وانه‌ی مه‌یمون و به‌راز ئه‌یكه‌نه كه‌سێك سه‌رخۆش و بێ مه‌به‌ست له ژیاندا!! وه‌هه‌روه‌ها له "سفرالتكوین"به‌شی یانزه ده‌رباره‌ی لوط علیه‌السلام ئه‌ڵێت: { لوط له‌و شوێنه‌ی كه لێی بوو سه‌ركه‌وت و چووه سه‌ر كێوه‌كه و هه‌ردوو كچه‌كه‌شی له گه‌ڵدا بوو، له به‌رئه‌وه ئه‌ترسا له‌و شۆینه‌ی لێی بوو بۆیه سه‌ركه‌وته سه‌ر شاخه‌كه‌و له‌وێ چووه ئه‌شكه‌وتێكه‌وه‌و هه‌ردوو كچه‌كه‌شی له گه‌ڵ خۆی برد، كچه‌كه‌یان كه بچوكتر بوو وتی: به رِاستی باوكمان پیر بووه‌و كه‌سیش نیه بێته لامان(واته كاری سه‌رجێیی) وه‌ك خوو نه‌ریتی خه‌ڵكی له سه‌ر زه‌وی، وه‌ره با مه‌ی بده‌ین به باوكمان و سه‌رخۆشی بكه‌ین و له گه‌ڵی بخه‌وین، ئه‌وكاته له باوكمان وه‌چه‌ی زیندومان ئه‌بێت، ئیتر له‌و شه‌وه‌دا تێر عه‌ره‌قیان دا به باوكیان و (سه‌رخۆشیان كرد)، كچه‌كه چووه ژوره‌وه له گه‌ڵ باوكی و له گه‌ڵیدا خه‌وت و باوكی نه به‌وه‌ی زانی(واته له ئه‌نجامی سه‌رخۆشیه‌كه‌ی) كه چۆته ژوره‌وه له گه‌ڵیداو نه زانیشی كه له گه‌ڵیدا خه‌وتووه، وه بۆ به‌یانیه‌كه‌ی كچه‌كه به خوشكه بچوكه‌كه‌ی ووت: من دوێنی شه‌و له گه‌ڵ باوكم خه‌وتم، وه‌ره ئه‌مشه‌ویش مه‌ی تری بده‌ینێ و تۆش له گه‌ڵیدا بخه‌وه به‌ڵكو وه‌چه‌یه‌كی زیندوو بكه‌وێته‌وه، ئینجا ئه‌و شه‌وه‌ش مه‌ییان دا به باوكیان و (سه‌رخۆشیان كرد)و كچه بچوكه‌كه‌ش چوو له گه‌ڵ باوكی‌دا خه‌وت، ئیتر باوكی نه ئاگای له‌وه بوو كه چۆته ژوره‌وه له گه‌ڵیاندا، وه نه ئاگاشی له‌وه بوو كه له گه‌ڵیاندا خه‌وتووه، ئینجا هه‌ردوو كچه‌كه‌ی لوگ سكیان پرِ بوو له باوكیان}. مرۆڤ موی سه‌ری به‌رز ئه‌بێته‌وه كه تۆمه‌ت و درۆ‌و بوختانێكی ئاوه‌ها ئه‌درێته پاڵ پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌رانی خوا، ئه‌وه رِه‌وشت و ئاكاری مرۆڤی ئاسایش نیه، چ جای له پێغه‌مبه‌رێكه‌وه رِویدابێت كه خوا ناردبێتی و سپارده‌ی رِزگاركردنی گه‌له‌كه‌ی خستبێته ئه‌ستۆ بۆ ئه‌وه‌ی خوای تاك و ته‌نهایان پێ بناسێنێت، گه‌لێك ئه‌مه بیر‌و باوه‌رِه‌كه‌ی بێت ئه‌بێ چۆن برِوانێته پێغه‌مبه‌ران!! پێغه‌مبه‌رێك گه‌ڵ كچه‌كانی خۆیدا كاری فاحیشه بكات-په‌نا به‌خوا-!! ئاوه‌ها له نرخ و پله‌ی پێغه‌مبه‌ران دێننه خواره‌وه‌و ده‌یانكه‌نه كه‌سانێكی شه‌هوه‌ت په‌رست و دنیا ویست-دور له‌وان-. باشه ئه‌گه‌ر كچێك ئه‌م به‌سه‌رهاته بخوێنێته‌وه چۆن ئه‌رِوانێته باوكی! ئایا ئه‌مه بانگه‌وازێك نیه بۆ به‌ره‌لاَیی و به‌د رِه‌وشتی! جێی سه‌رسورِمان نیه كه زۆربه‌ی كه‌نیسه‌كانی جیهان و زۆربه‌ی قه‌شه‌كانی شوێن كه‌وته‌ی ئه‌و ئاینه شێواوانه توشی ئابرِوچونی رِه‌وشتی ئه‌بن، رِه‌نگه له خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره چیرۆكانه‌وه بێت. وه ده‌رباره‌ی یعقوب علیه‌السلام هه‌ر له "سفرالتكوین"به‌شی سی‌و سێ دا هاتووه: {یه‌عقوب هه‌ر خۆی به ته‌نیا مایه‌وه، پیاوێك تاكو به‌ره‌به‌یان زۆرانبازی له گه‌لاَكرد، جا كاتێك یه‌عقوب سه‌یری كرد كه ناتوانێت زاڵ بێ سه‌ریدا، به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی رِانی (سمتی) لێیداو له ئه‌نجامدا سمتی ده‌رچوو، ئیتر ده‌مه‌وبه‌یان پیاوه‌كه به یه‌عقوبی ووت: ئه‌وه كاتی به‌یانی هات و به‌رمده با برِۆم (وا دیاره یه‌عقوب زاڵ بووه به سه‌ریداو به‌ستویه‌تیه‌وه) یه‌عقوب ووتی: به‌رت ناده‌م تاكو پیرۆزم نه‌كه‌یت، پیاوه‌كه پێی ووت: ناوت چیه؟ وتی: یه‌عقوب، ووتی: ئیتر له‌مه‌ودوا ناوه‌كه‌ت به یه‌عقوب بانگ ناكرێت، به‌ڵكو به ئیسرِائیل، چونكه تۆ هه‌موو ئه‌مشه‌و له زۆرانبازیدا بویت له گه‌ڵ خوادا!!ْ} واته: ئه‌و كه‌سه‌ی كه تا به‌ره‌به‌یان یه‌عقوب زۆرانبازی له گه‌ڵ كرد‌و پاشان زاڵ بوو به سه‌ریداو به‌ستیه‌وه خوا بوو!!. خوایه‌ك ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌لاَت بێ یه‌كێك له به‌نده‌كانی بتوانێت بیخات و بیبه‌ستێته‌وه ئه‌بێ چ خوایه‌ك بێت!!-تعالىالله عما یقولون علوا كبیرا-، مرۆڤ كاتێك ئه‌مه بیروباوه‌رِی بێت كه بتوانێت ته‌نانه‌ت به سه‌ر خواشدا زاڵ ببێت، ئیتر بۆچی نابێته گه‌وره‌ترین درِه‌نده له ژیانیداو هه‌موو شتێك له پێناوی مه‌به‌سته‌كانی خۆیدا ناكاته قوربانی! وه ده‌رباره‌ی هارون علیه‌السلام له "سفرالخروج" ئیسحاحی سی و دوو ئه‌ڵێت: {كاتێك خه‌ڵكه‌كه بینیان كه مو‌سا له هاتنه خواره‌وه له سه‌ر كێوه‌كه دواكه‌وت، خه‌ڵكه‌كه له هارون كۆبونه‌وه، هارونیش ئه‌و ئاڵتونه‌ی كه له به‌ر ده‌ستیانا بوو لێی وه‌رگرتن و گوێره‌كه‌یه‌كی لێ دروستكرد بۆیان ووتی: ئه‌م خواكه‌تانه ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرِائیل} به پێی ئه‌م گێرِانه‌وه‌یه‌ی ته‌ورات بێت هارون گوێره‌كه‌كه‌ی بۆ دروستكردن و تاكو نه‌وه‌ی ئیسرِائیل بیپه‌رستن له كاتی دیارنه‌مانی موسادا نه‌ك سامری، واته تۆمه‌تی شیرك و بێ باوه‌رِیان دایه پاڵ هارون علیه‌السلام. لێره‌دا هارون علیه‌السلام كه یه‌كێك بوو له نێرراوه‌كان (الرسل)و خوای گه‌وره كردیه رِاوێژكاری مو‌سا علیه‌السلام، ئه‌یكه‌نه گوێره‌كه په‌رست و موشریك و هاوه‌ڵگیر، واته هارونیان هێناوه‌ته شوێنی (سامری) كه له ماوه‌ی پارِانه‌وه‌ی مو‌سا له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا نه‌وه‌ی ئیسرِائیلی گومرِاكردو په‌یكه‌رێكی له گوێرِه‌كه له خشڵ و زێرِه‌كانی خۆیان بۆ دروستكردن و ئه‌یانپه‌رست و هاواریان لێ ئه‌كرد. هارون علیه‌السلام لێره‌دا ئه‌بێته یه‌كێك له بانگخوازانی شیرك وهاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، باشه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره چۆن بۆته‌وه به بت په‌رست و چۆن پله‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ دراوه! هه‌روه‌ها له "ێموئیل"ی دووه‌م له ئیسحاحی یازده ده‌رباره‌ی داوود علیه‌السلام ده‌ڵێ:{داوود سه‌ركه‌وته سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك و بینی وا ژنێك خۆی ئه‌شوات، ژنه‌كه جوان بوو، خه‌ڵكی نارده شوێنی و پرسیاریان لێ كرد وتیان: ئه‌وه ته‌دشه‌عی كچی ئه‌لیعامه ژنی ئوریایی حه‌پپیه ، ئینجا داوود نوێنه‌ری نارده لای و داگیری كرد‌و چووه لای و له گه‌ڵیدا خه‌وتْ}. هه‌رچی كارێكی ناشایسته‌و قێزه‌ون هه‌یه داویانه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌رانی خوا، لێره‌دا داوود علیه‌السلام حه‌زی له ژنێكی مێردداره‌و به زۆر زه‌وتی ئه‌كات-په‌نا به خوا- سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌مانه خۆیان به شوێنكه‌وته‌ی داوودو سوله‌میانیش ئه‌زانن و ئه‌ڵێن ئێمه وه‌چه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ین! كوا پاراستنی خوا بۆ پێغه‌مبه‌رانی؟ له كاتێكا ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان به‌و شێوه بوبێت كه ئاوا بوختان‌و درۆی ئه‌ده‌نه پاڵ، ئه‌بێ خه‌ڵكی ئاسایی چون بێت و چۆن هه‌موو هه‌ست و ئاواتی له ژیانیدا ببێته تێركردنی لاشه‌ی ئیتر به هه‌ر هۆكارێك بێت، به رِاستی ئه‌مه جگه له بێرێزی و بێ باوه‌رِیكردن نه‌بێت هیچ تر نیه. هه‌روه‌ها له "سفرالملوك" له ئیسحاحی یازده ده‌ڵێت:{له كاتی پیربونی سوله‌یماندا ژنه‌كانی دڵیان لادابوو به‌ره‌و چه‌ند خوایه‌كی دیكه و دڵی به ته‌واوی له گه‌ڵ خوای خۆیدا نه‌مابوو وه‌ك دڵی داوودی باوكی نه‌مابوو، ئیتر سوله‌یمان دوای عه‌شته‌روتی خوای هیلینیه‌كان و مه‌لكومه پۆخڵكه‌ی عه‌موریه‌كان كه‌وت، وه سوله‌یمان كاری خراپه‌ی ئه‌نجام دا له به‌ر چاوی په‌روه‌ردگارو به ته‌واوی له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا نه‌بوو وه‌ك باوكی، ئیتر له پاشاندا كه‌وته بت په‌رستی}. سبحان الله، پێغه‌مبه‌ری خوایه و ئه‌كه‌وێته بت په‌رستی!! خوا ناردویه‌تی تاكو خه‌ڵكی له بت په‌رستی و سته‌م رِزگار بكات كه‌چی خۆی ئه‌بێته بت په‌رست و شوێن خوای تر ئه‌كه‌وێت! ئا به‌و شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ران بونه‌ته جێی گاڵته‌جاری و هه‌واو ئاره‌زوی ده‌رون پیسه‌كانی ئه‌هلی كتاب، ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی كورت له نێوان چیرۆكه‌كانی قورئانی پێرۆزو هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی ئه‌هلی كتاب بكه‌ین له باره‌ی ژیان و سه‌رگوزشته‌ی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌زانین كه چه‌ندێك شتیان بو هه‌ڵبه‌ستوون و چه‌ندێك بوختانیان خستۆته پاڵیان، قورئانی پیرۆز، ئه‌و كتێبه‌ی كه هیچ ناته‌واوی هه‌ڵه‌یه‌كی تیا نیه، گورِه‌پانی پێغه‌مبه‌رانی خاوێن رِاگرتووه‌و به‌ری كردوون له‌و گشته تۆمه‌ت و درۆیانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان. ئه‌توانین به كورتی و ته‌نها له‌م چه‌ند ده‌قه‌ی باسمان كردن، كه ته‌ورات و ئینجیل زۆرێكی له‌م باسانه تیایه، ئه‌و درۆ‌و بوختانانه‌ی داویانه‌ته پاڵ پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة و السلام له چه‌ند خاڵێكا كورت بكه‌ینه‌وه: 1. پێغه‌مبه‌ران خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و شه‌راب بوون و له ئه‌نجامی سه‌رخۆشیاندا عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وتووه‌و كه‌سانی تر عه‌وره‌تی بینیون. 2. له پێغه‌مبه‌ران هه‌یه له گه‌ڵ كچی خۆی زینای كردووه له ئه‌نجامی سه‌رخۆشیدا، منا‌ڵیشی لێ بووه. نه‌ك ته‌نها له گه‌ل كچێكیدا به‌ڵكو له گه‌ڵ هه‌ردوو كچه‌كه‌یدا زینای كردووه-په‌نابه خوا له بوختانی ئه‌وانه-. 3. پێغه‌مبه‌ران ئه‌توانن له گه‌ڵ خوادا زۆرانبازی بكه‌ن و بیده‌ن به زه‌ویدا و بیبه‌ستنه‌وه-تعالىالله عما یقولون علوا كبیرا- ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له نیشانه‌كانی ئازایه‌تی دائه‌نرێت تیایاندا!! 4. پێغه‌مبه‌ران له بریتی ئه‌وه‌ی گه‌له‌كانی خۆیان له بوت په‌رستی دروخه‌نه‌وه، خۆیان فێری بت په‌رستیان كردوون و بتیان بۆ دروست كردوون!! 5. پێغه‌مبه‌ران كه‌سانێكی شه‌هوانی بوون و هه‌ر خه‌ریكی ئاره‌زووه‌كانی خۆیان بوون و ته‌نانه‌ت ژنی مێردداریشیان له خاوه‌نه‌كه‌ی زه‌وت كردووه!! 6. پێغه‌مبه‌ران له كۆتایی ژیانیاندا له پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ڵگه‌رِاونه‌ته‌وه‌و بونه‌ته‌وه به بت په‌رست و بێ باوه‌رِ!! ئه‌م سیفاتانه به گشتی له هه‌ر كه‌سێكدا كۆ ببنه‌وه ده‌بێته كه‌سێك درِنده‌و بێ مه‌به‌ست و خوویست و شه‌هوه‌ت په‌رست، ئایا ئه‌شێ ئه‌م وه‌سفانه وه‌سفی پێغه‌مبه‌رانی خوا بن؟! نه‌خێر، به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌مه ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌ك بوونله‌و گشته تۆمه‌ت و درۆ‌و بوختانانه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رانیان هه‌ڵبه‌ستووه، ئایا ئه‌مانه ئه‌گونجێ كه میراتگرو شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ران بن؟! له به‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێین: تاكه رِێگه بۆ شاره‌زایی و ئاگاداری چیرۆك و ژیان و بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران ته‌نها قورئانی پیرۆزه، ته‌نها له ئیسلامدا نرخ و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ان پارێزراوه‌و مافی خۆیان پێ دراوه. له ئیسلامدا ئه‌و په‌رِی پله‌ی رِێز بۆ پێغه‌مبه‌ران دانراوه‌و له هه‌موو كارێكی ناشایسته به‌وان دورخراونه‌ته‌وه، مرۆڤ به سه‌یركردنێكی ئاسایی ئه‌توانێت جیاوازی له نێوان ئیسلام و ئاینه‌كانی تردا بكات له فه‌زڵ و رِێزی پێغه‌مبه‌ران به گشتی.