سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بنچینه‌كانى زانستى قیرائات
گۆڕینی فۆنت

بنچینه‌كانى زانستى قیرائات

 ئیحسان بورهانەددين


الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام على خیر خلقه محمد وعلى اله وصحبه اجمعین 
پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێَك كه‌ ده‌یه‌وێت فێرى زانستێك ببێت ، ده‌ بنچینه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و زانسته‌ بزانێت ، زانستى قیرائاتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌كو زانستێكى مه‌زنى په‌یوه‌ندیدار به‌ قورئانى پیروَزه‌وه‌ ڵێویسته‌ خوێندكار ده‌ بنه‌ماى گرنگ ده‌رباره‌ى بزانێت: 
سنووره‌كه‌ى: (القراءات القرانیه‌) زانستێكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ جوانى و درووستى وشه‌كانى قورئان ده خوێنرێته‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و جێوازییانه‌ى ده‌درێته‌ پاڵ گوێزه‌ره‌وه‌كه‌ى له‌ زنجیره‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌یدا ، یان بریتییه‌ له‌و زانسته‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت یه‌كده‌نگى گوێزه‌ره‌وه‌كانى كیتابى خواى گه‌وره‌ بزانرێت سه‌باره‌ت به‌ جێاوازى شێوازه‌كانى ده‌ربرَینى وشه‌كان له‌ ڕووى گوێگرتنه‌وه‌. 
باسه‌كانى: تایبه‌ته‌ به‌ وشه‌كانى قورئانى پیروَزه‌وه‌ له‌ ڕووى ئه‌نجامدانیانه‌وه‌ وه‌كو : مه‌د و قه‌صر و ئیدغام و ئیخفا و شتى له‌و شێوه‌. 
به‌روومه‌كه‌ى: پارێِزراوى له‌ هه‌ڵه‌ كردن له‌ قورئانى پیروَز و شاره‌زابوون له‌ شێوازى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ریه‌كێك له‌ گه‌وره‌ پێشه‌وایانى خوێندنه‌وه‌ى قورئان، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى په‌سه‌ندو ناڵه‌سه‌ند، له‌گه‌ڵ زوَر سوودى تردا. 
فه‌زڵى: زانستێكى زوَر به‌ڕێزو مه‌زنى شه‌رعیه‌ ،چونكه‌ په‌یوه‌ندى به‌ فه‌رمووده‌كانى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌یه‌. 
به‌راوردكردنى له‌ گه‌ڵ زانسته‌كانى تر: به‌راورد ناكرێت و له‌هه‌مووزانستێك به‌رزتره‌. 
دانه‌رى: پێشه‌وایانى قیرائات ، ده‌شگێڕنه‌وه‌ (حفص بن عمر الدوری) بووه‌. یه‌كه‌مین زانایش كتێبى له‌و باره‌وه‌ نووسى (ابو عبید القاسم بن سلام) ه‌. 
ناوى ئه‌م زانسته‌: (علم القراءات) كۆى (قراءة‌) واته‌: شێوازێكى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیروَز. 

سه‌رچاوه‌كه‌ى: له‌ ڕێگه‌ى سه‌نه‌دى ڕاست و درووست و متواتر له‌ پێشه‌وایانه‌وه‌ تاكو ده‌گاته‌ ُُپێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). 
حوكمى شه‌رع ده‌رباره‌ى : واجبى كیفائیه‌ ، له‌ ڕووى فێربوون و فێركردن ، واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێى هه‌ڵسان له‌سه‌ر ئه‌وانى تر ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سیش پێى هه‌ڵنه‌سا هه‌موان گوناهبار ده‌بن. 
باسه‌كانى: بریتیه‌ له‌ بنچینه‌كانى ئه‌و زانسته‌ ، بوَ نموونه‌: هه‌موو دوو هه‌مزه‌یه‌ك له‌ وشه‌یه‌كدا یه‌كبگرن ، حیجازییه‌كان دووه‌میان ته‌سهیل ده‌كه‌نه‌وه‌. 

احسان برهان الدین 
موَڵه‌ت پێدراو له‌ قیرائه‌تى عاصم به‌ هه‌ردوو ریوایه‌تى شعبة‌ و حفص . 
سه‌رچاوه‌: الاضاءة‌ فی بیان اصول القراءة‌. علی محمد الضباع. 


 1519

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram