ئایا قورئان ئینجیل به ته‌حریفكراو داده‌نێ؟ كامه‌ران ده‌روێش یه‌كێك له‌و گاڵته جاڕیانه‌ی كه مه‌سیحیه‌كان دڵیان پێ خۆشه به‌ڵكوو زۆرێك له بێباوه‌ڕه‌كانیش ،ئه‌وه‌یه گوایه قورئان به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ته‌حریفكردنی ئینجیلی نه‌كردووه‌و خۆی له‌م باسه نه‌داوه.. هه‌روه‌ك ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا موهه‌رریجێك به‌ناوی (سه‌روه‌ر پێنجوێنی) له‌ڕۆژنامه‌ی بۆچوون بابه‌تێكی به‌ناوی (ئایا قورئان ئینجیل به ته‌حریفكراو ده‌زانێ) به دووبه‌ش بڵاوكرده‌وه‌و له هه‌وڵێكی نه‌زۆكانه‌دا ده‌یویست بیسه‌لمێنێ كه قورئان نه نزیك نه دوور خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م باسه نه‌داوه؟! ئه‌و موهه‌رریجه وه‌ك عاره‌ب گوته‌نی له‌فف وده‌وه‌رانێكی زۆر عه‌نتیكه‌ی كردبووتا بۆچوونه سه‌قه‌ته‌كه‌ی بسه‌لمێنێ ...بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی هێنابوو كه وشه‌ی ته‌حریفیان تێدایه؟! ئه‌مانه‌ش ئایه‌ته‌كانن: أَفَتَطْمَعُونَ أَنْ يُؤْمِنُوا لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (75)البقرة يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آَمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِنْ قُلُوبُهُمْ وَمِنَ الَّذِينَ هَادُوا سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آَخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِنْ بَعْدِ مَوَاضِعِهِ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَذَا فَخُذُوهُ وَإِنْ لَمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُوا وَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ فَلَنْ تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا أُولَئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآَخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (41) المائدة بێ شه‌رمانه‌و به ئاشكراش ده‌یوت : زانا موسڵمانه‌كان به‌هه‌ڵه له‌م ئایه‌تانه تێگه‌شتوون و به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی له‌مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه گه‌یشتووه هه‌ر منم ؟! له‌هه‌مووی خۆشتر بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه سه‌قه‌ته‌كانی بسه‌لمێنێ كتێبه‌كه‌ی ئیبن ته‌یمیه‌ی كردبوه سه‌رچاوه (الجواب الصحیح لمن بدل دین المسیح)..گوایه ئیبن ته‌یمیه‌ش هه‌مان ڕای مامۆستا سه‌روه‌ری هه‌بووه؟! ئاخر ئه‌و نه‌خوێنده‌واره ئه‌گه‌ر تۆزێك خوێنده‌واری هه‌بووایه ئه‌واهه‌ر ناوونیشانی كتێبه‌كه به‌س بووكه‌به كوردی ئه‌مه مانایه‌كه‌یه‌تی (وه‌ڵامی ڕاست بۆ پرسیاری كێ ئاینی مه‌سیحی گۆڕیوه) ، خوێنه‌ری خۆشه‌ویست گۆڕینی ئاین چ مانایه‌ك ده‌ده‌ات ؟ خۆت حه‌كه‌م به‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌ڵێم!!.. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و موهه‌رریجه هی ئه‌وه نیه كاتی خۆمی پێ بكوژم به‌ڵكو وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی سه‌رپێیانه باسم كرد. پێش ئه‌وه‌ی ده‌قه قورئانیه‌كان بێنم، پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم قورئان كه باسی ئینجیل ده‌كات به سیغه‌ی( تاك) باسی ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به (كۆ)باسی نه‌كردووه، واته ده‌ڵێ: (الانجیل) نه‌ك (الاناجیل).. وه‌ك له‌م ئایه‌تانه بۆ مان ده‌رده‌كه‌وێ: وَقَفَّيْنَا عَلَى آَثَارِهِمْ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَآَتَيْنَاهُ الانْجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ (46) وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الانْجِيلِ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فِيهِ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (47) وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا التَّوْرَاةَ وَالانْجِيلَ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ مِنْ رَبِّهِمْ لاَكَلُوا مِنْ فَوْقِهِمْ وَمِنْ تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ مِنْهُمْ أُمَّةٌ مُقْتَصِدَةٌ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ سَاءَ مَا يَعْمَلُونَ (66) قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ حَتَّى تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالاِنْجِيلَ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (68) چونكه وه‌ك دیاره بێجگه له‌و چوار ئینجیله‌ی كه له كۆنگره‌ی نیقیه‌ی ساڵی 325زبه ئینجیلی ڕاست ودروست بڕیاریان له‌سه‌ر درا ئه‌وا ده‌یه‌ها ئینجیلی دیكه هه‌ن و به ئینجیلی ناقانونی داده‌نرێن !! ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی قورئان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناڵێ (الكتاب المقد‌س) واته كتێبی پیرۆز. ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌ك له ئینجيله‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ عیساپێغه‌مبه‌ر( سه‌لامی خودای له‌سه‌ر) ئینجیلی هه‌بووه‌و به‌و ئینجیله‌شی بانگه‌وازی كردووه‌و موژده‌ی به‌خه‌ڵك داوه،بابزانین له‌م باره‌یه‌وه ئینجیله‌كان ده‌ڵێن چی: له‌ئینجیلی مه‌رقۆس وله‌به‌شی یه‌كه‌م وله ئایه‌تی14 و15 14وَبَعْدَمَا أُسْلِمَ يُوحَنَّا جَاءَ يَسُوعُ إِلَى الْجَلِيلِ يَكْرِزُ بِبِشَارَةِ مَلَكُوتِ اللهِ 15وَيَقُولُ:«قَدْ كَمَلَ الزَّمَانُ وَاقْتَرَبَ مَلَكُوتُ اللهِ، فَتُوبُوا وَآمِنُوا بِالإِنْجِيلِ». دوای ئه‌وه‌ی یه‌حیا گیرا، عیسا هاته جه‌لیل وجاڕی ئینجیلی خودای ده‌داو ده‌یووت: (كاته‌كه هاتۆته دی وپاشایه‌تی خودا نزیك بۆته‌وه ، تۆبه بكه‌ن ، باوه‌ڕبه ئینجیل بهێنن.) دیسان له ئینجلی مه‌رقۆس و له‌به‌شی ده‌یه‌م و ئایه‌تی 29 فَأَجَابَ يَسُوعُ وَقَالَ: «الْحَقَّ أَقُولُ لَكُمْ:لَيْسَ أَحَدٌ تَرَكَ بَيْتًا أَوْ إِخْوَةً أَوْ أَخَوَاتٍ أَوْ أَبًا أَوْ أُمًّا أَوِ امْرَأَةً أَوْ أَوْلاَدًا أَوْ حُقُولاً، لأَجْلِي وَلأَجْلِ الإِنْجِيلِ عیسا فه‌رمووی : (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم:كه‌س نیه ماڵ یان برا یان خوشك یان دایك یان باوك یان منداڵ یان كێڵگه‌ی له پێناوی من و له پێناوی ئینجیل به‌جێ هێشتبێت . دیسان له ئینجیلی مه‌رقۆس و له‌به‌شی شانزه‌و له ئایه‌تی 15 15وَقَالَ لَهُمُ:«اذْهَبُوا إِلَى الْعَالَمِ أَجْمَعَ وَاكْرِزُوا بِالإِنْجِيلِ لِلْخَلِيقَةِ كُلِّهَا پێی فه‌رموون : (بڕۆنه هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو به‌دیهێندراوان جاڕبده‌ن. له ئینجیلی مه‌تتاش له‌به‌شی 26 وله‌ئایه‌ته‌كانی 10تا14 10فَعَلِمَ يَسُوعُ وَقَالَ لَهُمْ:«لِمَاذَا تُزْعِجُونَ الْمَرْأَةَ؟ فَإِنَّهَا قَدْ عَمِلَتْ بِي عَمَلاً حَسَنًا! 11لأَنَّ الْفُقَرَاءَ مَعَكُمْ فِي كُلِّ حِينٍ، وَأَمَّا أَنَا فَلَسْتُ مَعَكُمْ فِي كُلِّ حِينٍ. 12فَإِنَّهَا إِذْ سَكَبَتْ هذَا الطِّيبَ عَلَى جَسَدِي إِنَّمَا فَعَلَتْ ذلِكَ لأَجْلِ تَكْفِينِي. 13اَلْحَقَّ أَقُولُ لَكُمْ: حَيْثُمَا يُكْرَزْ بِهذَا الإِنْجِيلِ فِي كُلِّ الْعَالَمِ، يُخْبَرْ أَيْضًا بِمَا فَعَلَتْهُ هذِهِ تَذْكَارًا لَهَا». عیسا زانی وپیی فه‌رموون :( بۆچی گرفت بۆ ژنه‌كه ده‌نێنه‌وه؟ شتێكی چاكی بۆمن كرد. هه‌ژاران هه‌میشه له‌گه‌ڵتانن. به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم. كاتێ ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی به‌سه‌ر له‌شم دا ڕژاند ،بۆ ئاماده‌كردنم بۆ ناشتن ئه‌مه‌ی كرد. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم : له هه‌موو جیهاندا له‌هه‌ركوی جاڕی ئه‌م ئینجیله بدرێت. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌م ژنه كردوویه‌تی .بۆ یاد كردنه‌وه‌ی.) ئه‌گه‌ر چی مه‌سیحیه‌كان وشه‌ی ئینجیلیان به مانای (موژده‌و به‌شاره‌ت وهاتنی مه‌سیح لێكداوه‌ته‌وه) ، به‌ڵام ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه خۆلادانه له‌ڕاستی وبگره خۆ له‌گێلی دانه چونكه هه‌ر به‌گوێره‌ی ئینجیلی مه‌رقۆس وله‌به‌شی ده‌یه‌م و ئایه‌تی 29 عیسا خۆی له ئینجیل جیاده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك ده‌ڵێ : 29فَأَجَابَ يَسُوعُ وَقَالَ: «الْحَقَّ أَقُولُ لَكُمْ:لَيْسَ أَحَدٌ تَرَكَ بَيْتًا أَوْ إِخْوَةً أَوْ أَخَوَاتٍ أَوْ أَبًا أَوْ أُمًّا أَوِ امْرَأَةً أَوْ أَوْلاَدًا أَوْ حُقُولاً، لأَجْلِي وَلأَجْلِ الإِنْجِيلِ. واته عیسا فه‌رمووی : (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم : كه‌س نییه ماڵ یان برا یان خوشك یان دایك یان باوك یان منداڵ یان كێڵگه‌ی له‌پێناوی من وله‌پێناوی ئینجیل به‌جێ هێشتبێت. هه‌روه‌ها له ئینجیلی یۆحه‌نناش له‌به‌شی 17 وله ئایه‌ته‌كانی 8و 14 عیسا ڕوو له خودا ده‌كاو ده‌ڵێ : لأَنَّ الْكَلاَمَ الَّذِي أَعْطَيْتَنِي قَدْ أَعْطَيْتُهُمْ، وَهُمْ قَبِلُوا وَعَلِمُوا يَقِينًا أَنِّي خَرَجْتُ مِنْ عِنْدِكَ، وَآمَنُوا أَنَّكَ أَنْتَ أَرْسَلْتَنِي 8 واته : چونكه ئه‌و وشانه‌م پێدان كه تۆ پێت دابووم ،ئه‌وانیش وه‌ریانگرت وبه‌ڕاستی زانییان له‌تۆوه ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه تۆ منت ناردووه. 14أَنَا قَدْ أَعْطَيْتُهُمْ كَلاَمَكَ، وَالْعَالَمُ أَبْغَضَهُمْ لأَنَّهُمْ لَيْسُوا مِنَ الْعَالَمِ، كَمَا أَنِّي أَنَا لَسْتُ مِنَ الْعَالَمِ، 14 واته: من وشه‌ی تۆم دایه ئه‌وان و، جیهان ڕقی لێیان بۆوه، چونكه هی جیهان نین " وه‌ك منیش هی جیهان نیم. ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت عیسا پێغمبه‌ر سه‌لامی خودای له‌سه‌ر كتێبی ئینجیلی هه‌بووه‌و به‌و ئینجیله‌ش موژده‌ی به‌خه‌ڵك داوه!! كه‌واته ئه‌وچوار ئینجیله (مه‌تتا ومه‌رقۆس ولۆقاو یۆحه‌ننا) ده‌ستنوسی مرۆڤن و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌و ئینجیله‌وه نیه كه خودا بۆ عیسای ناردبوو ... لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه ئه‌ی ئه‌و ئینجیله‌ی عیسا بۆ دیار نیه‌و له‌كوێ یه ؟ ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: كه‌له‌ساڵی 325 ز كۆنگره‌ی نیقیه به‌ستراو له‌وێ بڕیارله‌سه‌ر خودایه‌تی عیسا‌و به‌قانوونی دانانی هه‌ر چوار ئینجیله‌كه درا (مه‌تتا ومه‌رقۆس ولۆقاو یۆحه‌ننا) ئه‌وا باقی ئینجیله‌كانی دیكه بڕیاری سوتاندیان دراوله‌ناوبردران. ئێستاش با بچینه سه‌ر ئه‌و ده‌قه قورئانیانه‌ی كه زۆر به ڕوون وئاشكرایی ئینجیل به ته‌حریفكراو داده‌نێ : لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (72) لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (73) أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (74) مَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ انْظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآَيَاتِ ثُمَّ انْظُرْ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (75) قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (76) المائدة. واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه كافره‌و بێ بڕوا بوون كه وتیان خودا مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌مه .. له كاتێكدا مه‌سیح وتوویه‌تی : ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ئه‌و خودایه بپه‌رستن كه په‌روه‌ردگاری من و ئێوه‌شه و هه‌ركه‌سێكیش شه‌ریك و هاوبه‌ش بۆ خودا دابنێ ئه‌وا خودا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام كردووه‌و دوا مه‌نزڵی ئاگره‌و كه‌سیش نیه به فریای ئه‌و سته‌مكارانه بكه‌وێت ..بێگومان ئه‌وانه‌ش كافرو بێ بڕوان كه ده‌ڵێن خودا یه‌كێكه له سێ دا ..له كاتێكدا بێجگه له‌یه‌ك خودای تاك وته‌نها هیچ خودایه‌كی تر نیه..خۆ ئه‌گه‌ر واز له‌و قسانه نه‌هێنن كه‌وا ده‌یكه‌ن ئه‌وا بێ بڕوایه‌كانیان دووچاری عه‌زاب و سزایه‌كی سه‌خت ده‌بن..ئایا ئه‌وانه ناگه‌ڕێنه‌وه لای خودا‌و ته‌وبه بكه‌ن و داوای لێ خۆشبوونی لێ بكه‌ن .. بێگومانخودا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه .. مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌م بێجگه له پێغه‌مبه‌رێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ره‌كانی پێشه خۆی هیچ شتێكی تر نیه‌و دایكیشی ئافره‌تێكی ڕاستگۆیه‌و وه‌كوو هه‌موو ئینسانه‌كان خواردنیان ده‌خوارد. ته‌ماشاكه چۆن هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه دیسان ته‌ماشاكه چۆن ڕوویان له‌ڕاستیه‌كان لاده‌درێت ... پێیان بڵێ ئایا ئه‌وه ده‌په‌رستن كه نه قازانج ونه خراپه‌ی ئێوه‌ی له‌ده‌ستدانیه، خودا‌ش بیسه‌رو زانایه ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك ) وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنْتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ إِنْ كُنْتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (116) مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ وَكُنْتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنْتَ أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (117) المائدة. خودا به عیسای كوڕی مه‌ریه‌می وت : ئه‌ی عیسا تۆ به خه‌ڵكیت وتوه من ودایكم به خودا دابنێن و له جیاتی خودا بپه‌رستن من ودایكم بپه‌رستن ؟ عیسا له‌وه‌ڵامدا وتی : ئه‌ی خودا ، پاكی وبێگه‌ردی هه‌ربۆتۆیه..بۆم نیه شتێك بڵێم كه شایسته‌ی من نه‌بێت ومافی من نه‌بێت .. ئه‌گه‌ر من شتی وام وتبێ ئه‌وا خۆت ده‌یزانی ، چونكه تۆ ده‌زانیت چی له‌ناو دڵ وده‌روونی مندا‌یه..له‌كاتێكدا من هیچ نازانم له ده‌ریای زانست وزانیاری بێ پایانی تۆ .. هه‌ر تۆش زانا‌و شاره‌زای غه‌یب وپه‌نهانی..بێجگه له فه‌رمانه‌كانی تۆ كه په‌روه‌ردگاری من و خۆتان بپه‌رستن هیچی ترم پێ نه‌وتوون .. منیش شایه‌تم به‌سه‌ریانه‌وه تا له‌ناویاندابووم ..ئینجا كاتێك منت مراندو گیانت كێشام ئیدی هه‌ر خۆت چاو‌دێر بووی له‌سه‌ریان و هه‌ر خۆشت شایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه. وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (157) النساء به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان كه ده‌یانووت : ئێمه مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌می پێغه‌مبه‌ری خودامان كوشتووه ... كه‌چی ڕاستیه‌كه‌ی نه كوشتوویانه‌و نه له‌خاچیان داوه ،به‌ڵكوو لێیان تێكچووه‌و كه‌سێكی تریان كوشت وله‌خاچیاندا ...ئه‌وانه‌ش كه‌بیروبۆچوونی جیاجیایان له‌و كێشه‌یه‌دا هه‌یه خۆشیان له گومان دان وئه‌وان هیچ زانیاریه‌كی ته‌واویان له‌و باره‌یه‌وه نیه جگه له شوێن كه‌وتنی گومان نه‌بێت و به دڵنیاییه‌وه نه‌یان كوشتووه. قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ هُوَ الْغَنِيُّ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (68) يونس واته : خودا نه‌ناسه‌كان ده‌ڵێن : خودا منداڵی بۆخۆی بڕیارداوه ! پاكی وبێگه‌ردی بۆ خودا كه پێویستی به‌كوڕوكچ نیه‌و هه‌رچی له‌زه‌وی و ئاسمانه‌كاندا هه‌یه موڵكی ئه‌وه وهیچ به‌ڵگه‌یه‌كتان بۆ ئه‌و قسانه نیه ،بۆ شتێك بۆ خودا هه‌ڵده‌به‌ستن كه هیچ زانیاریه‌كتان ده‌رباره‌ی نیه. لێره‌وه زۆر به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وی كه قورئان نه‌ك ئینجیله‌كان به ده‌سكاریكراو ته‌حریفكراو داده‌نێ به‌ڵكوو بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌ی مه‌سیحیه‌تیش له‌ڕه‌گ وڕیشه هه‌ڵده‌ته‌كێنێ. تێبینی : ده‌قی كوردی ئایه‌ته‌كانی ئینجیلم له سایتی كتێبی پیرۆز وه‌رگرتووه. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌كان : 1- قورئانی پیرۆز 2- ته‌فسیری ئاسان بۆ تێگه‌یشتنی قورئان – بورهان ئه‌مینی 3- الکتاب المقد‌س _ العهد الجدید الطبعة الرابعة 1992 اتحاد جمعیات الکتاب المقد‌س- شوێنى چاپ ئەستەنبۆل 1992 4- جمال الدين شرقاوي - قضايا جديدة في الاسلام والمسيحية - الجز‌ء الثاني 5- http://www.kitebipiroz.com/ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ [email protected]