دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د سه‌باره‌ت به ئینجیله‌كان: خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) كاتێك عیسای نارد -سه‌لامی لێ بێت-، ئینجیلیشی بۆ نارد، كه بێ گومان فه‌رمووده‌ی خوایه و وته‌ی عیسا نییه به هیچ جۆرێك. به‌ڵام هه‌روه‌كچۆن ئایینی جووله‌كایه‌تی گۆڕا و شێوێنرا، ئاوه‌هاش نه‌سرانییه‌كان ئینجیلیان گۆڕی و ده‌سكارییان كرد. هه‌رچه‌نده له ئه‌سڵدا جووله‌كه هه‌ڵسان به تێكدان و شێواندانی ئایینی نه‌سرانی و لایاندا. ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌ی كرد پۆلسی جووله‌كه بوو كه ناو ئه‌برێ به شائوول؛ به‌ڵام ناوی خۆی نا پۆلس. ئه‌مانه لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه پۆلس نێرراوی عیسایه و هه‌موو جیهانی نه‌سرانی ئه‌مڕۆ –به‌نزیكی- له‌سه‌ر ئایینی پۆلسن نه‌ك عیسا. له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا نووسه‌رێكی بوێری ئینگلیز ده‌ركه‌وت كه پاشان پاپاكان و كه‌نیسه به كافر له‌قه‌ڵه‌میان دا. كتێبێكی دانا به ناوی (یه‌سووع نه‌ك بۆلس). تێیدا ده‌ڵێت: پێویسته ئێمه چاوخشانه‌وه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه به ئایینی نه‌سرانیداو شوێن یه‌سووع بكه‌وین نه‌ك پۆلس. جگه له‌ویش زۆرێك هه‌ن كه سه‌لماندوویانه ئه‌م ئه‌سفارانه‌ی ئێسته هه‌ن له ئینجیل‌دا له قسه‌ی پۆلسن و بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌تی یه‌سووع نین. ئێمه‌ش لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو له‌سه‌ر ئه‌وه: ئایا ئه‌گونجێ له ئینجیل‌دا ببێت كه خوا سێ دانه‌یه و سێیه‌می سێیه‌مانه؟!؛ ثالث ثلاثه؟! خوای (متعال) ده‌فه‌رموێت: مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ [آل عمران: ٧٩]. بۆ هیچ ئاده‌میزاد و كه‌سێك نه‌گونجاوه كه خوا كتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ ببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به خه‌ڵكی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی خوا بن.ناكرێ و ناگونجێ به هیچ شێوه‌یه‌ك شتی وا ڕوو بدات. بۆیه خوای گه‌وره له سه‌ره‌تای سووره‌تی (آل عمران)دا له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی نه‌سرانییه‌كانی نه‌جران ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێناوه‌ته خواره‌وه كه ناكرێ و نابێ كه عیسا -سه‌لامی لێ بێت- به خه‌ڵكی بڵێ: من كوڕی خوام، كه به‌ڕاستی چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له ئینجیل‌دا سه‌باره به عیسا هاتووه كه كوڕی خوایه؛ هه‌روه‌ها هاتووشه كه کوڕی ئینسانه؛ هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك کوڕانی خواش هاتووه. كاتێك ئه‌نوه‌ر سادات له‌گه‌ڵ كارته‌ر و ڕێگن و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له كامپ ده‌یڤید -واته سه‌ربازگه‌ی نه‌وه‌ی داوود- كۆ بوونه‌وه، پارچه‌یه‌ك له‌و ئینجیله شێوێنراوه‌یان كردبووه دروشمی دانیشتنه‌كه‌یان كه ده‌ڵێت: "طوبى لصانعي السلام، فإنهم أبناء الله يدعون" .خۆشبه‌ختی بۆ دروستكه‌رانی ئاشتی، چون ئه‌وانه به كوڕان و نه‌وه‌ی خوا بانگ ده‌كرێن. واته: ئه‌وانه‌ی ئاشتییان دروست كرد، خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌وان، چونكه به كوڕانی خوا ناوزه‌ده ده‌كرێن. كه‌واته هه‌موو مرۆڤه‌كان -له‌وانه‌ش ڕێگن، كارته‌ر و سادات-یش نه‌وه و كوڕانی خوان؛ جا ئه‌گه‌ر هه‌رچییه‌ك ئه‌درێته پاڵ خوای گه‌وره له كوڕایه‌تی مانای ئه‌وه بێت كه ئێوه باوه‌ڕتانه به عیسا، ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی كوڕانی خوان! هه‌ندێ حوكم و یاسای شێوێندراو لای خاوه‌نانی كتێب هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شێواندنی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یاندا، شه‌ریعه‌ت و یاساكانیشیان شێواند و له جێی خۆی لایان دا؛ بۆ نموونه له‌و ته‌شریعاته‌ی كه لایان داوه تابووكردنی په‌یكه‌ر. ئه‌مه په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌رچییه‌ك خوا ناردویه‌تییه خواره‌وه بۆ سه‌ر پێغه‌مه‌به‌ران له كتێب، بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكی ده‌كات بۆ حه‌رامیی دروستكردنی په‌یكه‌ر و به‌گه‌وره‌گرتنی. چونكه بنچینه و ئه‌سڵی بتپه‌رستی له‌وێوه ده‌ستپێ ده‌كات. یه‌كه‌م گه‌لێك ئه‌و كاره‌ی كردبێت، گه‌لی نووح بوو -سه‌لامی لێ بێت-؛ گه‌له‌كه‌ی په‌یكه‌ریان بۆ هه‌ریه‌ك له ودد و سواع و یه‌غووس 'یغوث' و یه‌عووق 'یعوق' و نه‌سر داتاشی. له سه‌ره‌تادا تا یادیان بكه‌نه‌وه و هه‌میشه له به‌رده‌میاندا بن و به‌هۆی بینینی ئه‌وانه‌وه خوایان یاد بێته‌وه و له تاوان بگه‌ڕێنه‌وه. تا وایان لێ هات له پاشاندا په‌رستیانن و كردیانن به خوا. ئیتر خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) وێنه و په‌یكه‌ركێشانی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كرد. هه‌روه‌ها ئیبراهیم -سه‌لامی لێ بێت- به ده‌ستی خۆی بته‌كانی تێك شاند و وردوخاشی كردن. حه‌رامكردنی په‌یكه‌ر له ته‌وراتیشدا هاتووه؛ تێدایه‌تی كه ده‌ڵێت: "لا تكونوا كالوثنيين، ولا تصنعوا تمثالاً، ولا تعبدوا حجراً، ولا ترسموا صورة". وه‌ك بتپه‌رسته‌كان مه‌بن، نه په‌یكه‌رێك دروست بكه‌ن و نه به‌ردێك بپه‌رستن و نه وێنه‌یه‌كیش نه‌خش بكه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌مان شێوه‌ی ته‌وراتیش له ئینجیل‌دا هه‌بووه، به‌ڵام كاتێ پۆلس هات، ڕێی پێ دان و ده‌رگای په‌یكه‌رتاشینی بۆ كردنه‌وه. تا وای لێ هاتووه هه‌موو كه‌نیسه‌یه‌ك له‌م دنیایه‌دا یان هه‌ر گۆڕه‌پانێكی گشتی له شاره‌كان و شوێنانی دیكه‌ش، وێنه‌یه‌كی مه‌سیح یان دایكی یان فریشته‌یه‌كی لێ دانراوه. له‌وه‌ش خراپتر و نه‌گبه‌تتر –په‌نا به خوا- دێن وێنه‌ی پیاوێكی پیری به‌ساڵاچوو ده‌كێشن كه له‌ملاولایه‌وه مه‌ریه‌م و مه‌سیح ڕاوه‌ستاون؛ ده‌ڵێن ئه‌وه مه‌ریه‌مه، ئه‌وه‌ش عیسایه، ئه‌وه‌ش خوایه. خوا به‌رز و بانتره له‌وه‌ی ئه‌وانه وه‌سفی ده‌كه‌ن! جا ئایا ژیری وه‌ریده‌گرێ كتێبێك ئه‌مه‌ی تێدا بێت، خوا ناردبێتییه خواره‌وه و فه‌رمووده‌ی خوا بێ؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن: ئه‌مه ئینجیله، ئه‌مه كتێبی خوایه، ئه‌مه وته و كه‌لامی خوایه!! وه له دووتوێی ئه‌وه‌ی پۆلس كه له شه‌ریعه‌تی نه‌سرانی شێواندی و گۆڕی: خه‌ته‌نه‌كردنه كه سوننه‌تی ئیبراهیمه -سه‌لامی خوای لێ بێت-. ئیبراهیم خه‌ته‌نه‌ی كردووه و كردووشێتییه سوننه‌ت و په‌یڕه‌وێك بۆ نه‌وه‌كانی پاش خۆی؛ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ [العنكبوت: ٢٧]. هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆی كه له نه‌وه و وه‌چه‌ی ئه‌ون -سه‌لامی خوای لێ بێت-. به‌ڵام پۆلس هات و خه‌ته‌نه‌ی حه‌رام كرد له‌سه‌ریان، بۆیه ئێسته هه‌موو نه‌سرانییه‌كانی دنیا خه‌ته‌نه ناكه‌ن؛ هه‌روه‌ها خواردنی مرداره‌وه‌بوو و شتی پیس كه له‌وه‌وپێش له ئینجیل‌دا حه‌رام بوو، ئه‌م هات و بۆی حه‌ڵاڵ كردن. جا خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنموونی ئوممه‌تی ئیسلامی كرد له هه‌موو ئه‌مانه‌دا و نه‌كه‌وتنه ئه‌وه‌وه كه ئه‌وان تێی كه‌وتوون؛ فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ[البقرة: ٢١٣]. ئه‌وسا خوا هیدایه‌ت و ڕێنموونیی ئیماندارانی كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌ویكردنی له‌نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو. جا له گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانی خوای (متعال) له‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌یه كه هیدایه‌تی داون وڕێگه‌ی بۆ ڕۆشن كردوون له‌و شتانه‌دا كه جووله‌كه و نه‌سرانییه‌كان ڕاجوودایییان تێ كه‌وتووه و گومڕا بوون. له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسی كردووه و ده‌فه‌رموێت: نحن الآخرون الأولون يوم القيامة البخاري (٨٣٦)، مسلم (٨٥٥) عن أبي هريرة. ئێمه كۆتایی (ی ئوممه‌ته‌كانین له دنیادا) و یه‌كه‌مینیشین له ڕۆژی قیامه‌تدا. هه‌ریه‌ك له جووله‌كه و نه‌سرانییه‌كان سه‌ریان لێ شێوا له دیاریكردنی ڕۆژی جومعه، جووله‌كه كردیانه ڕۆژی شه‌ممه و نه‌سرانییه‌كانش كردیانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه؛ خوا هیدایه‌تی ئه‌مانی دا بۆ ڕۆژی هه‌ینی. له مه‌سه‌له‌كانی شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه و به‌ندایه‌تییاندا شتی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینین! ڕۆژووی جووله‌كه -كه ڕۆژی شه‌ممه‌یه- ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ واز له هه‌ندێ شت بێنێت و به‌س؛ بۆ نموونه سواری وڵاخ یان ماشین نه‌بێت. گومانیش ئه‌به‌ن كه ئه‌مه ڕۆژوویه‌كی ته‌واو و دروسته. وه ڕۆژووی نه‌سرانییه‌كان ئه‌وه‌یه كه شتێك نه‌خۆن ڕۆن و چه‌وری پێوه بێت یان گۆشتی په‌له‌وه‌ر نه‌خۆن ئیتر هه‌رچی تر ئه‌كه‌ن، ئازادن. هه‌روه‌ها له‌خۆیانه‌وه یاسا و ڕێسای پاكوخاوێنییان داناوه و له‌سه‌رخۆیان توند و ناڕه‌حه‌تیان كردووه؛ بۆ نموونه له مه‌سه‌له‌ی پاككردنه‌وه‌ی پیسیدا جووله‌كه زۆر توندوتیژن، ئه‌گه‌ر پیسییه‌ك كه‌وته سه‌ر یه‌كێكیان، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و شوێنه ببڕێت و لایبات ئه‌گینا پاك نابێته‌وه، به‌ڵام نه‌سرانییه‌كان ئه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌مه‌دا كارئاسانییان كردووه؛ هیچیان له كاتی له‌شپیسیدا خۆیان ناشۆرن و خۆیان له پیسایی پاك ناكه‌نه‌وه؛ جا به له‌شی پیس و گیانی پیسه‌وه ئه‌شچێته كه‌نیسه و به‌و شێوه‌یه به‌ندایه‌تی ئه‌كات و گۆشه‌نشین ئه‌وه‌ستێت و له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه، په‌نا به خوا! به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنوماییی ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه‌ی كردووه له‌و شتانه‌دا ئه‌وان تێیدا سه‌رلێشێواو بوون و كه‌وتوونه كێشه‌وه؛ له پاكوخاوێنیدا، له خه‌ته‌نه‌دا، له هه‌موو ڕه‌وشت و سیفاتێكی فیتره‌تدا به‌گشتی، له هه‌موو شتێك‌دا كه ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و گه‌وره‌ییی خوایه به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه. سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان. هۆی هه‌ڵبژاردنی نه‌سرانییه‌كان بۆ هه‌ندێ له ئینجیل جگه له هه‌ندێكی دیكه‌یان ئينجيلێك هه‌یه كه هیچیان دانی پێدا نانێن ئه‌ویش ئینجیلی به‌رنابایه. چونكه به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت كه خوا تاك و ته‌نهایه و عیسا پێغه‌مبه‌ری خوایه نه‌ك كوڕ و نه‌وه‌ی خوا و خوای گه‌وره له داهاتوودا موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) ده‌نێرێت و ده‌یكاته پێغه‌مبه‌ر و پێویسته كه باوه‌ڕی پێ بێنن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له كتێبخانه‌ی ڤاتیكان له ڕۆما و جگه له‌ویش له كتێبخانه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه، هه‌ر باوه‌ڕی پێ ناهێنن و به ڕاستی نازانن. نووسراوه و پارێزراوه و وه‌ك ئاسار ماوه‌ته‌وه و هیچ ده‌ستێكی موسڵمانانی تێدا نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه به‌رنابا یه‌كێك بووه له هاوڕێ و حه‌وارییه‌كانی مه‌سیح -سه‌لامی لێ بێت-. به‌ڵام نه باوه‌ڕیان به كتێبه‌كه‌ی هه‌یه و نه ده‌شیخوێننه‌وه. كه‌واته بۆ له‌و حه‌فتا ئینجیله یان زیاتره، ته‌نها ئه‌و چوار ئینجیله‌یان هه‌ڵبژارد؟ وه چۆن ئه‌م چواره‌یان هه‌ڵبژارد كه ئێسته هه‌ن و ناونراون به په‌یمانی نوێ العهد الجدید. ئه‌وانه‌ش كه هه‌ریه‌ك له ئینجیلی مه‌تتا و لۆقا و مه‌رقه‌س و یوحه‌ننان؟ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه كاتێك له ساڵی (١٣٢٥ ز)، دوای ئه‌وه‌ی قوسته‌نتینی ئیمپراتۆر بوو به نه‌سرانی له نیقیا، هه‌موو تایه‌فه نه‌سرانییه‌كان كۆ بوونه‌وه و مونازه‌ره‌یه‌كیان سازكرد. هه‌ر تایه‌فه‌ی ئایینێكی هه‌بوو. نزیكه‌ی هه‌زاروپێنجسه‌د كه‌سێك ده‌بوون. ئیتر كه‌وتنه مونازه‌ره و گفتوگۆ و موجاده‌له‌یه‌كی دوورودرێژ. له‌كۆتاییدا ته‌نها سێسه‌دوهه‌ژده كه‌سیان له‌وانه وتیان: مه‌سیح كوڕی خوایه، ئه‌وانی تریان هه‌موو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕایه بوون و باوه‌ڕیان به تاكوته‌نهایی خوا هه‌بوو. به‌ڵام ئیمپراتۆر به لای ئه‌ماندا شكاندییه‌وه و شمشێری كرده گه‌ردنیان. واته شمشێره‌كه‌ی خۆی پێ دان و وتی: من له ئێوه‌م و له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام. ئیتر پشتی گرتن و سه‌ری خستن به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا كه باوه‌ڕیان وا بوو عیسا كوڕی خوا نییه. جا ئه‌مانه‌ی كه باوه‌ڕیان وا بوو كه عیسا كوڕی خوایه، له‌و گشته ئینجیله ئه‌وانه‌یان هه‌ڵبژارد كه له‌گه‌ڵ قسه و بیروباوه‌ڕ و ئاره‌زووه‌كانی خۆیاندا گونجاوه و پشتگیری‌یان ده‌كات. پاشان فه‌رمانیان ده‌ركرد به قه‌ده‌غه‌كردن و سووتاندنی سه‌رجه‌م ئه‌وانی تر و قه‌ده‌غه كران و لا بران. به‌ڵام هه‌ر تاقمه‌ی پارێزگاری به ئینجیله‌كه‌ی خۆیه‌وه كرد. پاشان كاتێ چاخی نوێ هات و كتێب و ده‌ستنووسه‌كان كۆ كرانه‌وه، كتێبخانه‌كان كۆمه‌ڵه ئینجیلێكی زۆریان له‌خۆ گرت. له یه‌كێك له‌و ئینجیلانه‌دا ده‌ڵێت: "كاتێك زۆرێك هه‌ڵسان به دانانی كتێب له‌وه‌ی بینیوویانه‌ته‌وه له وشه (الكلمة)دا، له‌وه‌ی كه ڕیوات كراوه یان وه‌رگیراوه له كه‌لیمه‌وه -واته مه‌سیح سه‌لامی لێ بێت-، منیش هه‌روه‌ها بینیم ئه‌ی خۆشه‌ویستم ساوفیلۆس كه چۆنم بیستووه و چۆنم بینیوه بۆت نه‌قڵ بكه‌م." ساوفیلۆسیش بازرگانێكی یۆنانی بووه له میسر، پێی ده‌ڵێ: سه‌یرم كرد هه‌ركه‌سێك دێت و له‌سه‌ر مه‌سیح شت ئه‌نووسێت، ئه‌وه ئه‌وه‌ی بیستوویه‌تی ئه‌ینوسێت و ده‌ڵێت چیرۆكی مه‌سیح له خه‌لیل، ئه‌ویان چیرۆكی مه‌سیح له سامه‌ڕڕا، ئه‌وی تریان له فڵانه شوێنی تر، هه‌ركه‌سه‌ی چی پێ گه‌یشتووه ده‌ینووسێته‌وه و منیش ئه‌وه‌ی پێم گه‌یشتووه ده‌ینووسمه‌وه. ئینجیل بۆ خۆی وته و كه‌لامی خوا نییه، نووسه‌ره‌كه‌ی نه‌یوتووه ئه‌مه خوا وه‌حی بۆ كردم، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر موقابه‌له‌ی هه‌ر نه‌سرانییه‌ك بكه‌یت پێت ده‌ڵێ: ئه‌م ئینجیلانه وه‌حی خوایین؛ لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا (سبحانه وتعالی) چه‌نده‌ها نێرراوی ناردووه. ئه‌وان كاتێك ده‌ڵێن (الله) مه‌به‌ستیان پێی (یه‌سووع)ه. جا لێره‌وه ده‌ڵێن كه چه‌نده نێرراوی ناردووه و له‌وانه‌ش پۆلس و كه‌سانی دیكه‌ش كه ژماره‌یان سه‌دوبیست نێرراوه (الرسل). وه ئه‌م نێرراوانه‌ن كه ئه‌م ئینجیل و نامانه‌یان نووسیوه. [واته خوا (یه‌سووع) ئه‌و نێرراوانه‌ی ناردووه هه‌ریه‌كه به شوێنێكدا و بۆ كۆمه‌ڵێك.] كه‌واته، ئه‌وانه باوه‌ڕیان وایه كه وه‌حی و نیگایه و لای خواوه هاتووه. پاشان ئه‌گه‌ر نه‌سرانییه‌كان بیانه‌وێت نه‌رێ (نفي)ی كه‌موكووڕی و دژبه‌یه‌كه‌كانی ناو ئینجیله‌كان بكه‌ن، دێن شتی سه‌یروسه‌مه‌ره دێننه پێش! شتانێكی زۆر ڕوون و ئاشكرا كه دژ و پێچه‌وانه‌ی یه‌كن؛ بۆ نموونه له هه‌ندێ ئینجیل‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له نێوان داوود و عیسادا -سه‌لامیان لێ بێت- چل پشت و نه‌وه هه‌یه. له هه‌ندێكی دیكه‌دا ده‌ڵێن بیستوپێنجه. جا ئه‌مه جیاوازییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه. ئه‌م قسانه هه‌ندێكیان هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌مه وه‌حی و نیگای خوایه. له‌سه‌رته به‌ڕاستی بزانیت و دڵنیا بیت و باوه‌ڕت پێی هه‌بێت. ئه‌وسا ئیتر بیر بكه‌ره‌وه. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئیمان بێنیت به شتێك بیری لێ بكه‌یته‌وه، ئه‌وه ئیمانه‌كه‌ت دانامه‌زرێت، ئیتر به‌م شێوه‌یه ئایینه‌كه‌یان گۆڕی و شێواندیان كه ئێسته بواری ئه‌وه نییه لێره‌دا به‌درێژی باسی بكه‌ین. به‌ڵام ده‌ڵێین ئه‌و ته‌ورات و ئینجیله‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ن و له به‌رده‌ستان، گۆڕاو و شێوێنراون. باوه‌ڕمان نییه به‌وه‌ی كه خودی ئه‌و وشه‌یه یان ئه‌و ڕسته‌یه یان ئه‌و ئایه‌ته ئه‌وه‌یه كه خوا ناردوویه‌تییه خواره‌وه و جه‌زمی ناكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌ڵێین ئه‌م كتێبه (ئینجیل یان ته‌ورات) خوا ناردوویه‌تییه خواره‌وه، باوه‌ڕمان پێیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستی ئێوه‌دایه، ئه‌وه گۆڕدراوه و شێوێنراوه؛ مه‌به‌ستم به‌گشتی: باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه (هه‌ریه‌ك له ئینجیل و ته‌ورات له بنچینه‌دا خوا ناردوونییه خواره‌وه بۆ سه‌ر مووسا و عیسا -سه‌لامی خوایان لێ بێت-. هه‌ڵوێستمان له‌وه‌ی كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هه‌یه به‌ڕاستی خوای گه‌وره له چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز و پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌ی دروست و سه‌حیحدا باسی چه‌ند شتێكیان كردووه كه له ته‌وراتدا هه‌ن. ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێیانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆمان نه‌قڵ كراوه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جووله‌كه باسیان كردووه؛ له‌وانه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالأَنفَ بِالأَنفِ وَالأُذُنَ بِالأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ [المائدة: ٤٥]. له ته‌وراتدا پێویستمان كردووه له‌سه‌ریان كه به‌ڕاستی هه‌ركه‌سێك كه‌سێك بكوژێت ده‌بێت بكوژرێته‌وه و چاوی یه‌كێك كوێر بكات، ده‌بێت چاوی كوێر بكرێته‌وه و لووتی یه‌كێك عه‌یبدار بكات، ده‌بێت لووتی عه‌یبدار بكرێته‌وه و گوێی یه‌كێك ببڕێت، ده‌بێت گوێی ببڕێته‌وه و ددانی یه‌كێك بشكێنێت، ده‌بێت دانی بشكێنرێته‌وه و هتد... جا له‌سه‌رمانه باوه‌ڕمان ببێ كه ئه‌مه له ئه‌حكام و فه‌رمانی ته‌وراته. هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلًّا لِبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ مِنْ قَبْلِ أَنْ تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ [آل عمران: ٩٣]. هه‌رچی خۆراك هه‌یه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌عقووب خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كردبوو پێش ناردنی ته‌ورات. پێیان بڵێ: ده‌ی ئێوه ته‌ورات بهێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن. جا ئێمه باوه‌ڕمان هه‌یه كه خواردنه‌كان هه‌موویان حه‌ڵاڵ بوون له ته‌وراتدا و ئه‌وه‌ش كه حه‌رام كراوه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌مووی به هۆی تاوان و سه‌رپێچییانه‌وه بووه كه ئه‌نجامیان داوه. خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) باسی كردووه كه سزای به‌ردبارانكردن الرجم له ته‌وراتدا هه‌یه؛ ده‌فه‌رموێت: وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِنْدَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّهِ [المائدة: ٤٣]. سه‌یره، ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌كه‌ن به دادوه‌ر، له كاتێكدا خۆیان ته‌وراتیان لایه و فه‌رمانی خوای به‌ڕوونی تێدایه، پاشان پشتی تێ ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه (حوكم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت؟! (له مه‌دینه یه‌كێك له ناودارانی جوو زینای كردبوو. حوكمی زیناكه‌رێك هاوسه‌ری هه‌بێت، له ته‌وراتدا به‌ردبارانكردنه. هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تا به‌ڵكوو حوكمه‌كه‌ی له قورئاندا ئاسانتر بێت به‌مه‌رجێك باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ر و به قورئان نه‌بوو. كاتێك پێغه‌مبه‌ر گێڕانییه‌وه بۆ لای حوكمی ته‌ورات، پشتیان هه‌ڵكرد و به دڵیان نه‌بوو. كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوای كرد له شاره‌زاكانیان كه ته‌ورات بێنن و سه‌یری بكه‌ن بزانن حوكمی ڕه‌جمی تێدایه، جا كاتێك هێنایان گه‌وره‌كه‌یان ده‌ستی له‌سه‌ر ئایه‌تی ڕه‌جمه‌كه دانا (تاكوو ده‌رنه‌كه‌وێت ...) جا ئێمه ئیمانمان هه‌یه كه ڕه‌جمكردن له ته‌وراتدا هه‌یه و هه‌روه‌ها و باوه‌ڕیشمان هه‌یه كه سیفه‌ت و شێوازی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ته‌وراتدا هه‌یه. چونكه خوای گه‌وره باسی ئه‌وه‌ی كردووه و فه‌رموویه‌تی: النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنجِيلِ [الأعراف: ١٥٧]. ئه‌وانه‌ی كه شوێن ئه‌م موحه‌ممه‌ده پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ی كه (گاور و جوو، ناونیشانیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئنجیلدا. و له‌وه‌ش كه له سوننه‌تدا هاتووه: يا أيها النبي إنا أرسلناك شاهداً ومبشراً ونذيراً وحرزاً للأميين ... إلخ وه‌ك له فه‌رمووده‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مره‌وه. جا هه‌ر شتێك له قورئاندا باس كرابێت یان سووننه‌تی دروستی له‌سه‌ر بێت كه ئه‌مه له ته‌وراتدا یان له ئینجیلدایه، باوه‌ڕمان پێیه‌تی چونكه خوا (سبحانه وتعالی) باسی كردووه. به‌ڵام جگه له‌وه باسی ناكه‌ین مه‌گه‌ر به گێڕانه‌وه نه‌بێ لێیان (روایة عنهم)؛ مانای: ئه‌یده‌ینه پاڵیان، خۆ ئه‌گه‌ر موافق و هاوڕای قورئان بوو ئه‌وه ئه‌وه‌ی له قورئاندایه بێنیازمان ئه‌كات لێی و ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی قورئانیش بوو ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی بڕه‌ر ئه‌زانین كه ئه‌مه شێواندنی تێكه‌ڵاو بووه یان نه‌سخ بۆته‌وه ئه‌گه‌ر له ئه‌حكام و فه‌رمان بێت. جا ئه‌حكام به‌پێویست ناگه‌ڕێت كه شێوێنرابێت و گۆڕابێت. جاری وایه نه‌سخ بۆته‌وه سه‌باره‌ت به ئێمه و حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه، ئه‌گونجێ كه هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش بێت كه شێوێنراوه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌وانه بوو كه په‌یوه‌ندیی به هه‌واڵه‌كان (الاخبار)ه‌وه هه‌یه، ئه‌وه بێ گومان كه هه‌ر ده‌بێ یه‌كێك له‌و دوو هه‌واڵه (قورئان یان ته‌ورات) ڕاست بن و ناكرێ و ناشێ خوای گه‌وره شتێكی به‌تاڵ و ناڕه‌وا بێنێته خواره‌وه. هیچشتێك ناهێنێته خواره‌وه، مه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی نه‌بێ؛ وَبِالْحَقِّ أَنزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ [الإسرا‌ء: ١٠٥]. ناكرێ كه خوای گه‌وره شتێك بنێرێته خواره‌وه كه ناڕێك و ناته‌واو بێت. جا ئه‌گه‌ر ده‌قێكمان له ته‌ورات دۆزییه‌وه پێچه‌وانه‌ی قورئان بوو، ئه‌زانین كه ئه‌وه‌ی له ته‌وراتدا هاتووه شێوێنراوه و گۆڕاوه. هه‌روه‌ها ئینجیلیش، ناكرێ دوو هه‌واڵ پێچه‌وانه به‌یه‌ك بن. جا به‌مه ده‌زانین كه ئه‌وه له گۆڕین و شێواندنی ئه‌حبار و ڕوهبانه‌كانیانه. له‌وه‌یه كه به ده‌ستیان نووسیویانه‌ته‌وه و داویانه‌ته پاڵ خوا (سبحانه وتعالی) یان لێیان زیاد كردووه یان كه‌میان كردووه و له ڕوو و شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لایان داوه. هه‌روه‌ها میزماره‌كانی داوودیش كه به‌شێكن له ته‌ورات. هه‌ڵوێستمان له زه‌بوور زه‌بووریش ئه‌وه‌ی كه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن، ئه‌وه‌یه كه هێنراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر داوود -سه‌لامی لێ بێت-؛ كتێبێكه په‌ند و ئامۆژگاری تێدایه و نازانین له كوێ ئه‌مه‌یان هێناوه! وه گونجاوتر (الاشبه) خواش ده‌زانێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه له دانانی سۆفییه‌كان و ئامۆژگاریكه‌ر و چیرۆكخوێنه‌كانه؛ ئه‌وان ئه‌و كتێبانه‌یان داناوه و هه‌روه‌ها (صحف)ی ئیبراهیمیش هه‌ر ئه‌مان دایانناوه كه به چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو ڕیوایه‌تیان كردووه. هه‌روه‌ك له كتێبی هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان (الموضوعات)دا هه‌یه و باس كراوه. [مه‌به‌ست ئه‌و (زه‌بوور) و (صحف)ه‌یه كه بوونیان هه‌یه و ده‌وترێ هه‌ر ماون]. زه‌بووریش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ له دانراوی ئامۆژگاریكه‌ران و چیرۆكخوێنه‌كانه، ئه‌وانیش كه واعیزه‌كانی جووله‌كه‌ن! ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه پاڵدانی بۆ لای خوا ڕاست نییه و به‌تاڵ و ناڕه‌وایه بدرێته لای خوا. ئه‌و میزمارانه‌ش كه له ته‌وراتدا هه‌ن، بریتین له چه‌ند پاڕانه‌وه و دوعا و لاڵانه‌وه‌یه‌ك كه ده‌درێنه پاڵ داوود -سه‌لامی لێ بێت- كه پێیان له خوا ده‌پاڕێته‌وه؛ به‌ندایه‌تیی خوای پێ ده‌كردن و پێیان ده‌پاڕایه‌وه، ڕه‌نگه له‌نێوان ده‌سته‌واژه‌كانیشیاندا لێكچوون هه‌بووبێت، به‌ڵام میزماره‌كان جگه له زه‌بوورن و ئێمه باوه‌ڕمان هه‌یه كه خوای گه‌وره زه‌بووری هیناوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر داوود و زه‌بووریش ونه و هیچ بوونێكی نه‌ماوه. جا ئه‌گه‌ر شتێكمان دایه پاڵ ته‌ورات ده‌ڵێین: باس كراوه له ته‌وراتدا له داووده‌وه كه ئاوای وتووه یان كردووه، وه ته‌وراتیش شێوێنراوه، ئه‌یده‌ینه پاڵی و به شێوه‌یه‌ك نایڵێن وا بگه‌یه‌نێ كه باوه‌ڕمان پێیه‌تی، به‌ڵكوو ئه‌یده‌ینه پاڵ ته‌ورات و جووله‌كه بۆخۆشیان دانی پێدا نانێن. هه‌روه‌ها ڕافیزییه‌كانیش سه‌حیفه‌یه‌كیان هه‌یه ئه‌یده‌نه پاڵ خوا، بۆ نموونه وه‌ك (الصحیفة السجادية) و جگه له‌ویش و ده‌ڵێن ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه‌یه. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له: شرح العقیدة الطحاوية، شرح الدكتور سفر الحوالي، الأيمان (الحلقة الثانية عشرة).