دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌مڕۆ و له‌م قۆناغه‌ی ئێسته‌ماندا هێرشێكی سه‌خت و دڕاندانه بۆ سه‌ر ئیسلام و بنه‌ماكانی ئیسلام له‌ئارادایه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌مڕاسته‌كه‌یان وتی ئه‌مه جه‌نگێكی خاچپه‌رستانه‌یه تا ئه‌وه‌ی ئێسته زاراوه‌ی ئیسلامی فاشی هاتۆته نێو مه‌یدان. پاش شه‌ڕی به ناو ئیرهابی ئه‌مریكا، ئیتر هه‌ندێ ده‌رووننه‌خۆش له قاوغی خۆیان هاتنه ده‌رێ و كه‌وتنه تۆمه‌ت و بوختان بۆ ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌گشتی، كه زیاتر به سه‌ران و بنكه نه‌سرانییه‌كانه‌وه كاریگه‌ر بوون و سه‌رچاوه‌كانیان نووسین و كتێبه‌كانی ئه‌وانه. ئه‌مڕۆ ئه‌بینین بزوتنه‌وه‌ی به‌گاوركردن له هه‌ندێ شوێندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ڕێكخۆشكه‌رێكی ته‌واوه بۆ ئیستیعماری نوێ. هه‌رچه‌نده له كۆنیشدا هه‌ردوو له ئیستیعمار و نێرراوه ته‌نسیرییه‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون و یه‌ك مه‌به‌ستیان به گه‌لانی موسڵمان بووه. له سه‌ده‌كانی نۆزده و بیست و پێش ئه‌وانیشدا ئه‌وانه‌ی ناویان لێ ده‌نان (مژده‌ده‌ره‌كان) كه له‌ڕاستیدا به‌گاوركه‌ر (منصر) ڕاستتره داببڕێ به‌سه‌ر ئه‌واندا نه‌ك مژده‌ده‌ر (مبشر)، به‌رده‌وام ڕێكخۆشكه‌ری هێزی ئیمپریالیزم بوون و یارمه‌تیده‌ریان بوون. هیچ داگیركردن و زه‌وتكردنێكی سه‌ربازی نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوای دێ مه‌ترسی زیاتره، چونكه هه‌موو داگیركردنێكی سه‌ربازی داگیركردنی هزر و فه‌رهه‌نگ و كولتوور زمانی به‌دوادا دێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌لی داگیركراو كه‌سایه‌تی نه‌بێ یان زۆر لاواز بێت و توانای به‌رگری له خۆی نه‌بێ. كێ چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش ده‌یگوت بزوتنه‌وه‌ی به‌گاوركردن له كوردستاندا دروست ده‌بێت و له‌ناو هه‌ولێری پایته‌ختدا كۆنگره ده‌به‌ستن و به‌و شێوه ڕه‌هایه كه‌نیسه ئه‌مریكایییه‌كان به هه‌موو جۆرێك یارمه‌تییان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له كونگره‌ی یه‌كه‌میاندا به‌رپرسی كه‌نیسه‌ی ئه‌مریكایی به‌شدارییان ده‌كات و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌ویان پێ ده‌دات؟! ئه‌مڕۆ له كوردستان بزوتنه‌وه‌ی به‌گاوركردن بۆته یه‌كێك له پرۆژه‌كانی هێزی ئه‌مریكا و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سانێك یان بێده‌سه‌ڵاتی نه‌ك هه‌ر بێده‌نگن، به‌ڵكوو له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادیی بیروڕادا كارئاسانیشیان بۆ ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئه‌و قسه‌ی هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن گوایه ئه‌مریكایییه‌كان عه‌لمانین و په‌یوه‌ندییان به ئاییینه‌وه نییه، دووره له ڕاستییه‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا هێزێكه زۆر به‌ئاشكرا به‌ره‌و ئوسووڵییه‌تی ئینجیلی ده‌ڕوات؛ دینداره‌كان تا بێن زیاتر ده‌بن، پابه‌ندبوون به كه‌نیسه‌وه له ئه‌مریكادا له هه‌موو وڵاتانی خۆرئاوا زیاتره. سوپای ئه‌مریكاش به‌شێكه له‌و واقعه و لێی جیا نابێته‌وه، به‌ڵكوو یه‌كێك له گرنگییه‌كانی سووپای ئه‌مریكا له عێراق بریتییه له به‌گاوركردن (التنصیر). ئه‌وه‌ته له‌و كتێبه‌دا كه فیرقه‌ی یه‌كه‌می پیاده‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌چاپی داوه و بریتییه له ئینجیل و ((مه‌زمووره‌كان))و ((په‌نده‌كان))، ده‌بینی كه چۆن به‌رگی كتێبه‌كه وێنه‌ی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی تێدایه‌و له كاتی كڕنوشداو ڕه‌نگی كتێبه‌كه له چوار به‌رگی به‌ڵه‌كی سه‌ربازی ده‌چێ. هه‌روه‌ها خاوه‌نی كتێبی (بوش محاربا) ناوی ئه‌و تایه‌فه‌یه‌ش ده‌بات كه جۆرج بۆش سه‌ربه‌وانه‌و ده‌ڵێ: كتێبێكی هه‌یه هه‌موو بایا‌نیه‌ك زوو داده‌نیشێ و دوعای تێدا ده‌خوێنێ، كاتێكیش پرسیاری لێ ده‌كه‌ن كه فه‌یله‌سووفی تۆ كێیه؟ ده‌ڵێ: مه‌سیح.(١) وه‌زیری داد ئاشكرۆف زۆرجار له‌ناو نووسینگه‌كه‌ی خۆیدا دانیشتنی هه‌بووه و دیراسه‌ی (كتێبی پیرۆز)ی بۆ ده‌وروبه‌ری كردووه. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له كۆڵن پاول و كۆندالیزا و ڕامسفێلدیش پۆلێن ده‌كرێن به‌وه‌ی كه كه‌سانێكی ئایینین و باوه‌ڕیان به دینه‌كه‌یان هه‌یه. ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆنگرێس زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت: گرنگیی من بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ته. (١) جێگیری ڕامسفێلد كه‌سێكی ئایینیه و به‌ناو كه‌نیسه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌گه‌ڕێ و مژده به ئایینی مه‌سیح ده‌دات و له یه‌كێك له قسه‌كانیدا هێرشی سه‌ختی كرده سه‌ر ئیسلام. ئه‌مانه ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی (دێمۆكراسی)دا له عێراق مژده‌ی به‌مه‌سیحیبوونیشی له‌گه‌ڵه. ئێمه ده‌زانین كه هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌مانه هه‌رچه‌ند زۆر و به‌هێز بێت له بوارێكی زۆر ته‌سكدا خۆی ده‌بێنێته‌وه و به‌ره‌و نسكۆ و فه‌شه‌ل ده‌ڕوات. كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه مه‌سیحی؟ ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنین ده‌بینین هه‌ر خۆی هه‌وڵی به‌گاوركردن له كوردستان ده‌ستێكی ده‌ره‌كییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به مه‌سیحییه‌كانی كورده‌وه نییه، به‌ڵكوو به مه‌به‌ستی ئاژاوه‌ناوه‌وه له‌نێوان گه‌لانی عێراق. ئه‌گینا هه‌زاران ساڵه موسڵمان و جووله‌كه و دیان به‌یه‌كه‌وه و بێ هیچ گرفتێك ژیاون و كه‌س ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته سه‌ر بیروڕای ئه‌وی تر. مه‌سیحییه‌كان بۆ خۆشیان شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ن كه به‌تایبه‌ت له كوردستاندا هیچ موسڵمانێك ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته سه‌ریان؛ ئه‌وه‌ته قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی (ماریوسف) به‌ڕاشكاوی بۆ ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌ستی جووله‌كه‌ی له‌پشته و ئێمه له‌مه به‌رین. پاشان هه‌ر له‌كۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و پاره و پووله بێسنووره‌ی كه‌نیسه هه‌یه‌تی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت له جیهاندا، ده‌بنین ئه‌وانه‌ی بوونه مه‌سیحی یان ئه‌وه‌ته له بنچینه‌دا له ئایینی ئیسلام تێنه‌گه‌یشتوون یان ناته‌واوییه‌ك له بواری مێشك و بیركردنه‌وه‌یاندا هه‌بووه یان له ئه‌نجامی نه‌شاره‌زایی و بێئاگایییانه‌وه بووه یان به هۆی هه‌ڵنان و ئیغراكردنیان، جا یان به پاره یان شتانی تر. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌نگۆی به‌هێز هه‌یه به‌ڵكوو له‌وانه‌ی كه بوونه مه‌سیحی وتوویانه كه واده‌یان پێ داوین ئه‌گه‌ر ببینه گاور و هه‌ڵگه‌ڕێینه‌وه له ئایینی ئیسلام مانگانه بڕی ٦٠٠ دۆلارمان ده‌ده‌نێ و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌شمان ده‌به‌ن له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا. كه‌واته ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ئه‌مریكایییه‌كانه‌وه له كوردستان پشتگیری لێ ده‌كرێت، ئاژاوه و فیتنه‌یه‌كی نادیاری له دووتوێی خۆیدا بۆ گه‌لی كورد هێنابێت. جا ده‌بێت به‌هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه هه‌زاران ساڵه له‌م وڵاته‌دا به‌یه‌كه‌وه ژیاوین، بیپارێزین و ئه‌وانه‌ش مه‌به‌ستیانه له‌و ڕێیه‌وه ئاژاوه بخه‌نه ناو میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه، ڕیسوایان بكه‌ین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) ترس له ئیسلام سیاسه‌تی ئه‌مریكی ئاراسته ده‌كات. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د. جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس، وه‌رگێڕانی: صلاح ستار. http://www.dangiislam.org/v/content/besh/ziatr/page/0/targetid/886-70-69.html/ بۆ شاره‌زاییی زیاتر، ئه‌و بابه‌ته به زمانی كوردی بخوێنه‌وه!