به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: فڕۆشتنی ئاڵتون ده‌بێ به مه‌رجی دان و وه‌رگرتن بێت له هه‌مان مه‌جلیس. واته نابێ پاره‌که‌ی به قیست بێت یاخوود پاره‌دانه‌که دوابکه‌وێ. پێغه‌مبه‌ری خو(صلی الله علیه وسلم)ا ده‌فه‌رموێ: ( الذهب بالذهب ، والفضة بالفضة ، والبُر بالبُر ، والشعیر بالشعیر ، والتمر بالتمر ، والملح بالملح ، مثلاً بمثل ، سوا‌ء بسوا‌ء ، یداً بیدٍ فإذا اختلفت هذه الأصناف فبیعوا كیف شئتم إذا كان یداً بید) رواه مسلم .. واته/ کڕین و فرۆشتنی زێر به زێر و زیو به زیو و گه‌نم به گه‌نم و جۆ به جۆ و خورما به خورما و خوێ به خوێ وه‌کو یه‌ك و به یه‌کسانی و ده‌ست به ده‌ست، وه ئه‌گه‌ر جۆره‌کان جودا بوون ئه‌وا ئه‌گه‌ر ده‌ست به ده‌ست بوو به ئاره‌زووی خۆتان بفرۆشن.. پاره‌ش له بنچینه‌دا له‌سه‌ر حیسابی زێر دروست ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش ڕای هه‌موو زانایانه هه‌روه‌کو ئیمام قورتوبی له ته‌فسیری [البقرة:٢٧٥] دا باسی ده‌کات. هه‌روه‌ها (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ"الذهب بالذهب ربا إلا ها‌ء وها‌ء ، والبر بالبر ربا إلا ها‌ء وها‌ء والشعیر بالشعیر ربا إلا ها‌ء وها‌ء والتمر بالتمر ربا إلا ها‌ء وها‌ء" رواه البخاری. ئیمام قاری له شه‌رحی موسنه‌دی ئه‌بووحنیفه‌دا ده‌فه‌رموێت" ففی كتاب الرحمة فی اختلاف الأئمة أجمع المسلمون علی أنه لا یجوز بیع الذهب بالذهب منفرداً والورق بالورق منفرداً تبرها ومضروبها وحلیها إلا مثلاً بمثل وزناً بوزن یداً بید، وأنه لا یباع شی‌ء منها غائباً بتأخیر ". واته/ ئیجماعی مسوڵمانان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که‌وا فرۆشتنی زێر به زێر هه‌روه‌ها زیو به زیو به خاویی(خام) یاخوود به شێوه‌ی پاره یاخوود به شێوه‌ی جوانکاری (لێدراو) به ته‌نیایی نابێت مه‌گه‌ر وه‌کو یه‌ك و ده‌ست به ده‌ست بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.