به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: دروستە ئەگەر زیادەکە لە پێشەوە دیاری بکرێت و نرخەکەی زیاتر نەکرێت لە حاڵی دواکەوتنی پارەدانەکە لە تێپەڕینی ماوەکەی. هەروەها پێویستە ئەو مامەڵەیە لە نێوانی تەنها فرۆشیار و کڕیاردا بێت، بێ لایەنی سێیەم، کەسێک یان بانکێک، چونکە ئەگەر وابوو مانای ئەوەیە کەسەکە یان بانکەکە پارەکەی ئەو دەدات و لەو ماوەیەدا مایەکەی خۆی و زیادەکە لە تۆ وەردەگرێتەوە، ئەمەش ڕیبایە و حەرام دەبێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.