به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جائیز نییه کڕینی یان فرۆشتنی که‌ل وپه‌لی دزراو، وه هه‌رکه‌سێک ئه‌و شتانه کڕێته‌وه ئه‌وه حوکمی وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه دزییه‌که‌ی کردووه، چونکه به‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵی هانی کابرای دز ده‌دات به به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر دزینی ماڵی خه‌ڵکی، مه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌زانرێت ئه‌و شته دزراو بووه، وه له هه‌ر کاتێکیش بۆی ڕوون بووه‌وه شتی دزی کڕیوه ئه‌وا بۆی هه‌یه داوای پاره‌ی خۆی بکاته‌وه‌و که‌ل په‌له‌که بگێڕێته‌وه. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "من وجد عین ماله عند رجل فهو أحق به، ویتبع البیع من باعه" رواه أبوداود و ضعفه الألبانی. واته/ هه‌رکه‌سێک موڵکێکی له‌لای یه‌کێکی تر دۆزییه‌وه ئه‌وا ئه‌و مافی زیاتره بۆ ئه‌و موڵکه‌و ئه‌وه‌ش که کڕیاربووه مافی خۆی له فرۆشیاره‌که وه‌رده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: " إذا سُرق من الرجل متاعٌ، أو ضاع له متاع فوجده بید رجل بعینه، فهو أحق به ویرجع المشتری علی البائع بالثمن". رواه أحمد وحسنه الشیخ شعیب الأرناؤوط. واته/ ئه‌گه‌ر که‌ل وپه‌لێک له پیاوێک دزرا یاخود ونبوو، پاشان دۆزییه‌وه له‌لای پیاوێکی تر، ئه‌وه خاوه‌ن موڵکه‌که له‌پێشتره بۆی و کریاره‌که‌ش داوای نرخه‌که‌ی له فرۆشیاره‌که ده‌کاته‌وه. له‌مه‌وه ئاشکرایه که که‌ل وپه‌لی دزراو مامه‌ڵه‌ی جائیز نییه‌و به‌کڕین و فرۆشتنیشی که‌س نابێته خاوه‌نی به‌ڵکو خاوه‌نه‌که‌ی هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که لێی دزراوه. باشتریش وایه ئه‌و که‌سانه‌ی دزی ده‌که‌ن هه‌واڵیان بگه‌یه‌نرێته پۆلیس و هه‌تا ده‌ستگیر بکرێن له‌باتی ئه‌وه‌ی شتیان لێبکڕدرێت! به‌ڵام لێره‌دا شتێک هه‌یه؛ ئه‌گه‌ر فرۆشیار گومانی ئه‌وه‌ی لێ ناکرێت که دزی ده‌کات یاخود شتی دزراو ده‌فرۆشێت ئه‌وا جائیزه شتی لێ بکڕدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها گومانیشی لێ بکرێت ئه‌وا باشتره خۆمانیان لێ دوور ڕابگرین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.