به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زانایانی حه‌نبه‌لی و جه‌گه له‌وانیش و زۆرێک له‌زانایانی سه‌رده‌میش، ڕایان وایه کڕین وفرۆشتنی به‌شبه‌ش(التقسیگ) ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌ی له هی ده‌ستاوده‌ستیش زیاتر بوو جائیزه و هیچی تێدا نییه.. به‌ڵام لێره‌دا کێشه‌یه‌کی تر هه‌یه؛ ئه‌وه‌یه که هه‌موو مامه‌ڵه‌کانی به‌شبه‌ش(التقسیگ) له‌وڵاته ڕۆژئاوایی و ئه‌وروپییه‌کاندا مه‌رجی ڕیبای له‌گه‌ڵه، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌کاتی دیاریکراودا هه‌موو پاره‌که نه‌درا، ئه‌وا دوای ئه‌و ماوه‌یه به‌ڕێژه‌ی شتێک له‌سه‌دا سو‌و(ربا)ی ده‌چێته‌سه‌ر.. هه‌ندێک ده‌ڵێن له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌گه‌ر جگه له فرۆشیار و کڕیار لایه‌نێکی سێیه‌م له‌نێواندا نه‌بوو(وه‌ک بانکێک) ئه‌وا هه‌ر ده‌شێت و جائیزه به‌مه‌رجێ له‌ناو ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ئیمزای ده‌کرێت ئه‌و مه‌رجه ڕیباییه نه‌نووسرابێت، چونکه ئه‌و کاته ئه‌و مه‌رجه له‌ده‌ره‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌یه و ته‌نها بۆ زه‌مانه‌تی بازاڕ و نیزامی مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ت و فرۆشیاره‌کان دانراوه، هه‌تاوه‌کو کڕیار په‌یوه‌ست بن به کاتی دیاریکراوه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی سێیه‌م به‌شدار بێت، وه‌ک بانکێک ئه‌وا ڕه‌نگه ئه‌و بانکه بۆت بکڕێت، ئه‌و کاته ئه‌و زیاده‌یه له‌بانکه‌که‌وه ڕیبایه، چونکه بانکه‌که ته‌نها به‌پاره به‌شداری ده‌کات، به‌شی فرۆشیاره‌که ده‌دات و ئه‌وه‌ی که زیادیشه ڕیبای خۆیه‌تی، چونکه بانکه‌که ناچێت که‌لوپه‌له‌که له فرۆشیاره‌که بکڕێت و پاشان به‌تۆی بداته‌وه به‌و زیاده‌یه، به‌ڵکوو وه‌کو وتمان ئه‌و ته‌نها مامه‌ڵه ده‌کات به‌پاره و سوودی خۆیشی مسۆگه‌ره که ڕیباکه‌یه.. له‌مه‌وه؛ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌خۆی دڵنیا بێت که ده‌توانێت له‌ماوه‌ی دیاریکراودا نرخه دیاریکراوه‌که بدات ئه‌وا جائیزه ئه‌و کڕینی به‌شبه‌شه(به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی که له‌ناو گرێبه‌سته‌که مه‌رجی ڕیبای تێدا نه‌نووسرابێت). به‌ڵام بۆ سه‌لامه‌تی له‌ڕیبا و خۆنه‌خستنه ناو گومانه‌کان باشتره ئه‌گه‌ر بۆشتێکی زۆر پێویست نه‌بوو، موسوڵمان مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره نه‌کات.. سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌میشت.. ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌رگێک یان هه‌رشتێکی تر ده‌کڕێت و نییه‌تی وایه که ده‌یه‌وێت بیکڕێت به‌ڵام بۆتاقیکردنه‌وه یاخوود هه‌تا بزانێت سوودی هه‌یه و جائیزه بۆی ده‌یباته ماڵه‌وه و پاشان بیگێڕێته‌وه و پاره‌ی خۆی وه‌رگرێته‌وه، چونکه وه‌ک ئاشکرایه که ئه‌و دوکان و بازاڕانه خۆیان ئه‌و ماوه‌ی گێڕانه‌وه‌یان داناوه و له‌یاسایانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نایه‌وێت شتێك بکڕێت به‌ڵکوو ته‌نها نییه‌تی وایه ئه‌و شته ماوه‌یه‌ک به‌کاربهێنێت، وه‌ک کڕینی(چاکه‌ت و پانتۆڵێک) بۆ ئاهه‌نگێکی ژنخواستن و پاشان که کاره‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت ده‌یگێڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت ئه‌وا جائیز نییه، چونکه ئه‌و هه‌ر به‌درۆ و فێڵ ئه‌و شته‌ی کڕیوه و پاشان که ده‌یگێڕێته‌وه‌ش ده‌بێت درۆیه‌ک بکات هه‌تا ناڕاستییه‌که‌ی خۆی بشارێته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌غه‌ش داده‌نرێت و پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی"من غش فلیس منا" ، ئه‌وه‌ی فێڵ بکات له‌ئێمه نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.