به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارییه پاره‌ی نه‌ده‌ی و نرخه‌که‌ی له خاوه‌نی کارته‌که‌وه دابین کرابێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی دیارییه‌که دایناوه هه‌تا به هۆیه موشته‌ری زیاد بکات بۆ کارته‌کانی ئه‌وه جائیزه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بیتاقه‌یه پاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ پاره‌ی کارته‌که حیساب کراوه، یاخوود فرۆشیاره‌که پاره‌که‌ی داوه و کارتی یانسیبه ئه‌وا حه‌رامه و به‌شداری مه‌که به‌ڵکوو بیدڕێنه. به‌ڵام کڕینی کارته‌که بۆ خۆی و به‌بێ وه‌رگرتنی ئه‌و یانسیبه هیچی تێدا نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.