به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: هه‌تا ماوه‌یه‌کی له‌م کاره‌ی گوناهبار نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان په‌یوه‌ستن به ماوه و کاته‌وه ئه‌گه‌ر لێیان تێنه‌په‌ڕی و له کاتی خۆیان بیانداته‌وه.. کاره‌که‌شی هه‌تا ئه‌وه‌نده حه‌ڵاڵه بتوانی قازانج بکات و سه‌رکه‌وتوو بێت، به‌ڵام له دوای ماوه‌یه‌ک قه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر زۆر ببێ و په‌یمان و به‌ڵێنشکێنی بکات، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵی تووشی درۆ و خۆدزینه‌وه و گوناهی تریش ببێت، له‌م حاڵه‌تدا نابێت کارێک بکات ڕوو له زه‌ره‌ر بێ ئه‌گه‌ر به پاره‌ی خۆیشی بێت چونکه پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی"لا ضرر ولا ضرار" واته نه زیان بده‌ی و نه زیان بکه‌ی. به‌ڵکو پێویسته له‌سه‌ر زیاتر خۆی تووشی زیانی گه‌وره‌تر و موسیبه‌تی زیاتر نه‌کات، ڕوو بکاته کارێکی تر که خێرێکی ڕۆژانه یان مانگانه‌ی تێدا بێ و داوای ئاسانی له خوا بکات قه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر سووک ببێ و ده‌رگای خێری لێ بکاته‌وه. جائیز نییه به‌رده‌وامی له‌سه‌ر شه‌ڕ و زیان و خه‌ساره‌ت ئه‌گه‌ر ڕوون بوویه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.