به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كاره‌ی شه‌ریكه‌كه‌ت ده‌یكات حه‌رام بێت و به‌سوو ئه‌و ته‌كسیه بكرِێت و جه‌نابیشت پاشتر ببیته شه‌ریكی، به‌ڵێ كاره‌كه‌ی تۆیش حه‌رامه و هاوبه‌شی سو‌و خواردنه‌كه‌یت چونكه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ هاوكاری نه‌كه‌یت و لێی نه‌كرِیته‌وه ئه‌ویش نه‌یکات و نه‌یکرِێت، پاشانیش تۆ چۆن شه‌ریكایه‌تی كه‌سێك ده‌كه‌یت كه سووخۆره وه چۆن داهاتی ته‌كسیه‌ك وه‌رده‌گریت كه به سو‌و په‌یدا كراوه و كڕاوه. بۆیه نابێت جه‌نابت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه له كڕِینی ته‌كسیه‌كه وه نه له‌پاش كرِینی هاوكاری ئه‌و براده‌ره بكه‌یت، و له هه‌ر قۆناغێكدا هاوكاری و شه‌ریكایه‌تی بكه‌یت به‌شداری تاوانه‌كه‌ی ده‌بیت و حه‌رامه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.